Sunday, June 5, 2016

جەندەر و زمان: کولتووری زارەکی

جەندەر و  زمان:  کولتووری زارەکی

کازیوە ساڵح
4


       لە رۆژئاوادا کارکردن و تێکۆشانی ژیان پابهنده به بهرههمهێنانهوه، بهرههمهێنانیش بهزیندوویهتی ژیان و زیندوویهتی عهقڵهوه.  بهرههمهێنان لای مرۆڤی ڕۆههڵاتی لهسهر بنهمای پرسه کهسیهکان و 'فەرارە' حوکمه کهسیهکان دامهزراوه. کاتێکی زۆر   کە پێویستە بۆ بهرههمهێنان تەرخان بکرێت، بۆ پرسه تایبهتمهندیهکانی  ئەوانی دی بە فیڕۆ ئەچێت . هەر لێرەشەوەیە، ڕۆژهەڵاتی بۆ چارەسەری هەموو جۆری کێشەکانی، تێر بوونی ورگی برسی، مافی پێشێلکراوی بۆ چارەسەر بکات. لهکاتێکدا ئهو پرسانههیچ گرێدانهوهیهکییان بهژیان و بهپرهنسیپهمۆراڵیهکانهوهنییه‌‌. پرسهکهش تهنها لهپێناوی بهدهستهێنانی خاڵێکدایه بۆ شهرعیهتدان بە بهکارهێنانی زمانێکی زبر و ڕووشێنهر بهرانبهر بهپرسیارلێکراو. ئهم پرسه له دنیای 'مێ'دا واتایهکی دی دهبخشێت، ئهویش جیاکردنهوهیهتی بۆ دهرهوهی یاسا سروشتیهکان، ئهو یاسایهی ساڵهکانی بۆ ههردوو ڕهگهز وهکو یهک تێدهپهڕێت  کەچی لهزمان و عهقڵی زبری ئەم کۆمەڵگایانەدا پیاوێک دهگات بهسهرووی چل و پێنج ساڵ ههر ناوی لاوه ' (سیاستەمداری لاو ، هونەرمەندی لاو و..تد.) بهڵام ژن لهبیست وپێنج ساڵییهوه پێی ناگوترێت لاو و لهپشت تێگهشتنێکی سهلهفیانهوه ناوی دهنرێت قهیره‌. ئەمە ئهو چهمکهیە کە شارستانهیتهکانی دنیا بهکارهێنانی بهشهرم دهزانن.

        وشهی بێوهژن یهکێکی دیکەیە لهو وشه داڕزیو و ئهتکدهنگانەی بۆ ژنێکی سەڵت یان هاوسهرمردوو و جیابووهوه بهکاردههێنرێت. ئەمەش لهبهرئهوهی کۆمهڵگای کوردی لە هاوکێشهی ئاڵۆزی سێکسیزمدا دهسوڕێتهوهو هێشتا نهگهشتووه بهدهرئهنجامیش. بهبۆچوونی من دوو ڵێکدراوی "بێوه‌" واتهبێوهی لهگهڵ "ژن" بهواتای بێوهیهژن بەکاردەهێنرێت، بێوهی لهڕووی سێکشوالیزمهوه‌. ئهو بێوهییهی کهچیدی کێشهی ئهو پهردهکچێنییه‌‌ی نهماوه که کۆمهڵێک بهدهستهجهمعی لهمیانهیهوه بۆ شهرهف دهگهڕین. لە نەستی تاکێکدا کە باوەڕی بەم دەستەواژانە هەیە ،ئەم ژنە بێوەیە، چونکە ئەگەر سێکسی کرد پیوەی دیار نیە ، مادام پێوەی دیار نیە و کۆمەڵیش واتە دەوروبەر پێی نازانیت ، تا ئەو ئاستەش پێی نازانێ ئاساییە تا ئەو ئاستەی کێشەی بۆ دروست ناکرێت ئاساییە سێکسەکەی بێوەیە، بێ کێشەیە بۆ خێزانەکەی. ئەم چەمکە ' بێوەژن' ئەوە ئەگەیەنێت کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی لە ڕووی تیورییەوە ، لە ناوەڕۆکدا دژی سێکسی نێوان نێر ومێ نیە لە دەرەوەی خێزان ئەگەر بێوەی بێت و کەس پێی نەزانێت . ئەو پەردەی کچێنێش پێویستە لە بەر خاتری ئەم بێوەیە بمێنێت. بە کورتی ئەگەر سێکسکردن بێ رەوشتی بێت  بە هۆی ڕەوشتەوە دژی نەوەستاوە بەڵکو بە هۆی خەڵکەوە، ئەفسوسی ئەم ڕەوشتە کوردیە لە وشە و تۆنەکەدا بەتاڵ دەبێتەوە.
           زۆر جار لە ناوچەی سلێمانی دەستەواژەی 'بێوەپیاو' یشم بەر گوێ کەوتوە، بەڵام بە دەگمەن ڕوو بە ڕوو بە پیاوەکە خۆی گوتراوە و بە  پۆشمە 'عەیب' ناوزەدکراوە. بە تایبەت ژنان پێیان شەرم بووە بە پیاوێک بڵێن بێوە پیاو، هەتا لە کوردستان بووم لە مامەڵەی فەرمیشدا بەهاوسەر مردوو نووسراوە نەک بێوە پیاو. من پێم وایە ئەگەری بەکارهێنانی ئەم وشەیە پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاری ژن بەرانبەر مافەکانی و ئەو شەڕە شاراوەیە کە ژن لە هەندێ دۆخدا بەرانبەر بە پیاو ئەیکات. وەکو ئەوەی ژن ئەو وشەیەی بە شەرم زانیوە بە شێوەیەکی ئاسایی بەرانبەر بە پیاو بەکاری بهێنێت، بەڵام پیاو بێ باکانە بەکاری هێناوە ، لەویوە ئەکرێت ژن کە وشەکەی پێ نەگۆڕاوە و داسەپاندبێت بە سەر ڕەگەزەکەی تریشدا بۆ ئەوەی هاوکێشەیەکی هاوتا دروست بکات. واتە لە بەر ئەوەی دەسەڵاتە دەزگەیەک نەگۆڕاوە ، کێشەیەک دژی ڕەگەزەکەی دی بەرانبەر بە کێشە بووەکە دروستکراوە. ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت لە بری چارەسەرکردنی ئەتکدەنگی وشەی " بێوەژن" دژی ڕەگەزی مێ ، کێشەی ئەتکدەنگیمان بۆ ڕەگەزەکەی بەرانبەر سەربارکردووە بە  " بێوەپیاو" ناونانی پیاوی سەڵت. ئەم وشەیە ئەمڕۆ لەو شەرمەی ڕابردوو تێ پەڕێوە کە ئاماژەم پێکردووە، بووە بە زمانی میدیا و دراما و فیلمە کوردیەکان.

         لهجیهانی ڕۆژئاوا و کۆمهڵهسیڤلیهکاندا تهنها ژنێک وە هەروەها پیاوێک  هاوسهری مردبێت پێی دهگوترێت ویدۆ ( Widow ) ئەمەش بێوەژن وبێوە پیاو ناکات و واتای بەو شیوەیە بێ ڕێزی و ئەتکدەنگی نابەخشێت . ڕەگی ویدۆ ئندۆ-ئەوروپیە و واتای ' بەتاڵ بی' ئەکات . چی بەتاڵ بێت ؟ ئەو  پێشگری مستەر (  Mrs.) ی دەبێت بە پێشگری ناوی مرۆڤی هاوسەردار، ئەو پێشگیریە ناوەکەی بەتاڵە، کەسی تێدا نەماوە .  لە ناو کوردداتهنانهت ئهو ژنانهش کهخۆیان بهبیریاری سهردهم دهژمێرن ههر ههمان شوناس و ههمان زمانی سهلهفی زبر و ڕووشێنهریان بۆ خۆیان و ڕهگهزهکهیان پێیه و بەکار ئەهێنن. واتهدهبێت بهههژموونێک لهبری دروستکردنی پهیوهندیه مرۆییهکان و دهبێت بههۆی ههڵوهشاندنهوهیان لهباشترین باردا گریمانهو گومان بهدهوری بازنهی پهیوهندیهکانماندا. وهکو هایدگهر (Heidegger, 1962) ئاماژهی بۆ دهکات زمان هێزێکی پێوهره بۆ مانهوهیان بهوههم سپاردنی پەیوەندییەکان. ئەو دەڵێت زمان: "ئامرازێكه‌‌‌بۆ پهیوهندی نێوان بوونهوهرهکان، دوو قسهکهر یهکتریان بۆ ئاشکرا دهبێت، بهڵام زۆر جار ئهو دۆزینهوهیە دهبێت بهگوزارشتێکی بهتاڵ و بێ واتا، ههردوو قسهکهر جهخت دهخهنهسهر تێگهشتنی زمان لهسهر حسابی واتا، لهوێوه زمان لهبری دۆزهری بوونهوهر دهبێت بهحهشاردهر و پاشان بهبابهتێکی سهربهخۆ و دەرەوەی ڕەوشتی ئهو بوونههوهره دهکات، لهوێوه دیاردهی ووتی ووتی و قسهی زبر بهرههم دێت، وهکو ئهوهی مرۆڤ سهرباری لاڵبوونیش قسهبکات، لهوێوه زمان دهبێت بهئامانج لهبری ئهوهی ئامرازی دۆزهری بوونهوهرهکان بێت." شێوازه زبر و باوهکانی زمانی کوردی بهشێکی کۆمهڵگا که مێینەیە کەسیەتی بزر بووە لهناو کایه کۆمهڵایهتیهکاندا و بهشهکهی دیشی که نێرینەیه نیوهی کهسێتی لهژێر ههژموونی ئهو شێوازه زبرهدا وهکو مرۆڤێکی سروشتی دۆڕاندوه‌.
          لهسایهی پۆست مۆدێرنهدا ڕۆژئاوا تا ڕاددەیەکی زۆر خۆی لهدهربڕینی ئاماژهکانی جێندهر سالاری ڕزگار کرووه‌. لهدێرهوه ههندێ وشە شوێنگهی خۆیان لهدهربڕێندا جێگیر کردبوو ئەمانەش لهڕیگهی بڵاوکردنهوهی نامیلکهی تایبهت بهو مهسهلهیهوە شوێنگۆڕکێیان پێ کرا، بهئاستێکدا کە ژن بخەنە نێو واتاکانی مرۆڤایهتیەوە. بۆ نموونە، لە کەنەدا یەکێک لەو نامێلکانە ناوی' ڕێبەری ژنانی ئۆنتاریو' یە. لە میانەیئەم گۆڕانکارییانەدا تهنانهت گۆڕینی ههندێ لهو وشانهشی لهخۆگرتووە کهئاماژهی زبربوون بۆ پیاو. ئهمهش بەواتای فڕێدانی ئهو پاشخانه له دهرهوهی واتاوە خۆی ئاراستهکردبوو و هەروەها بهرههمهێنانی زمانێکی گشتگیر کە لهنێو واتا دا بۆ ڕهههندهکانی ئهخلاقی پراکتیکی دهگهڕیت بهشێوهیهک لهگهڵ ئهخلاقی تیوریاندا گونجاو بێت. لێرەوە ئهخلاق دهبێت بهحهقیقهتێکی زانراو. هۆشداریهفهرامۆشکراوهکانی عهقڵ دهکات بهحهقیقهت و ئهخلاق دهنا وەک رونز دەڵێت (Runes, 1996 ): "عهقڵمان لهکۆمهڵێ مهسهلهدا ئاکتیڤهو لهکۆمهڵێکدا پاسیڤ، ئهوهندهی ئایدیاکه بهگونجاو دهزانێت، بهپێویستی دهزانێت ئاکتیڤ بێت، ئهوهندهش بهناگووجاوی دهزانێت بە پێویستی دهزانێتپاسیڤ بێت".
          پاسیڤ بوونی ڕهگهزی مێ لهرۆژههڵات و لای تاکی کورد له به پێویست نهزانینهوه هاتوه‌.. نیو سەدە ئەبێت وشەی بزنسمان  Businessman بۆ هەردوو ڕەگەز بەکارناهێنرێت ، بۆ ژن بزنسومن Businesswomanبەکار ئەهێنرێت. بەڵام هەتا ئەم ساتەش هەندێک لەو میدیانەی کە ڕەخنە لە هەرمی کۆمەڵگەی کوردی ئەگرن گوایە پێوستیان بە لێکترازان وبوونیادنانەوەی دروست هەیە وشەی بزنسمان بۆ ژن بەکار یەهێنن' خاتوو ...فڵان کەس وەکو بزنسمانێک" واتە خاتوو... وەکو پیاوێی بازرگان. ئنگلیز بۆ تێگەشتن لە شتی ساکار ئەڵێت پیوسیتت بە عەقڵ نابێت، واتە بە بێ عەقڵیش ئەتوانیت تێ بگەیت. ئەمەش هەر وایە، گەر ژن چۆن پیاوە، ئەگەر لە وشەکە تێ ناگەیت خۆ وشەی ئنگلیزی بەکارهێنان ڕۆشنبیری باڵا ناگەیەنێت، بە کوردی وشەی بازرگانت هەیە ، هەوەها وشە ژن وپیاوت هەیە ، بنووسە وەکو بازرگانێکی ژن.   ژنانی دوورگهی ئۆنتاریۆ کاتێک وشه نێرسالارهکانیان گۆڕی یهکهم شت پهلاماری سروودی نیشتمانی کهنهدایان دا، ههوڵی گۆڕینی ئهو زمانهنێرسالاریهیاندا کە لهنیوهدێڕیکدا دهڵێ: "کوڕی ههموومان،" ئەمەیان گۆڕیبه‌"دڵی ههموومان"[i].  ئهو تێکستانهی نهتهوهڕۆژههڵاتییهکان بهدهقی پیرۆزی دهزانن و ئەم پیرۆزییە ڕێگره لەبەردەم پهرده لادانی دهمامکهکاندا. بهڵام لای ئهو نهتهوانهی پاسیڤبوونی زمان بهپاسیڤبوونی ئهخلاق دهزانن، هەوڵ بۆ دۆزینهوهی هاوکێشهیهک دەدەن كهئهخلاقی تیوری و ئهخلاقی پراکتیکی سهربار بکات بۆ پرهنسیپهکانی واتا و وهدهرنانی دهنگهزبرهکانی دهرهوهی واتا. جگە لە هەڵوەشاندنەوەی زمانی دەزگەیی رەگەزێک ئەگەیەنێت ،زۆردارێک ،  بە زۆر سەپاندنێکی زمانەوانی کۆتایی هێنا ، لە جێگەیدا پەسەندکردنێکی کولتووری ڕواند.







·         Houlgate, S. (2006). The opening of Hegel’s Logic. West Lafayette, IN: Purdue University Press.
·         Runes, D. D. (1996.)The Ethics of Spinoza. West Lafayette, Ind. : Purdue University Pess, 1996
·         Words That Count Women, Ontario Womens Directors

تێبینی:   لێرەدا ناتوانم هەموو ئامانج و مەبەستەکان سەبارەت بە ئەخلاقی پراکتیکی و ئەخلاقی تیوری بخەمە ڕوو ، چونکە لە توانای تاکە وتارێک دوورە.

No comments:

Post a Comment