Sunday, March 10, 2019

ئەمە کاری منە، شاعیر نیم


Top of Form
Bottom of Form
کازیوە ساڵح

خاوەنی پێنچ بڕوانامەی باڵایە لە زانکۆکانی کەنەدا، وەرگری چواردە خەڵاتی نیودەوڵەتییە، کێشەی جینۆسایدی کوردی بردووەتە پازدە وڵاتی دنیا، نووسەری دوازدە کتێبی چاپکراوە و  ئەندامی دوازدە ڕێکخراوی مرۆیییە لەوانە جێگری سەرۆکی نەتەوە یەکگرتوەکان بووە..            

خوێندن و بڕوانامە

١-  دکتۆرا ، بەشی دراساتی کولتووری لە سەر جینۆسایدەکانی کورد لە باشوور،  زانکۆی کوین، شاری کنگستن، کەنەدا ٢٠١٥-٢٠٢٠.
٢- ماستەر لە کولتوور و جینۆسایددا، زانکۆی یورک، شاری تۆرۆنتۆ، کەنەدا ٢٠١٢-٢٠١٤.
٣-دبلۆمی باڵا لە کێشەی پەنابەر و کۆچبەران، زانکۆی یورک، شاری تۆرۆنتۆ، کەنەدا ٢٠١١.
٤-بەکالۆریوس لە بەشی کەمیونیکەیشن. کەمیونیکەیشن و سایکۆلۆژیای کولتووری، زانکۆی یورک، شاری تۆرۆنتۆ، کەنەدا ٢٠٠٨ -٢٠١٢.
٥-دبلۆمی ڕۆژنامەوانی، لە کۆلیجی شەرەدن، شاری ئۆکڤێڵ، کەنەدا  ٢٠٠٧.

خەڵات و ڕێزلێنان

١-خەڵاتی کلارا فێرەڵ ساڵی ٢٠١٨  بۆ ئەو ژنانەی شان بە شانی خوێندن کاری مرۆیی دەکەن.
٢- خەڵاتی سرۆپتمست ٢٠١٧، ئـەمە گەورەترین خەڵاتە بۆ ئەو ژنانەی داهێناننی نوێ لە بواری ئەکادیمیدا دەکەن و لە گەڵیشیدا کاری مرۆیی و ڕۆشنبیری ئەکەن، ئەم خەڵاتە لە لایەن کۆمەڵەی سرۆیتمستی نێودەوڵەتییەوە ساڵانە بە چوار ژن دەدرێت.
٣- خەڵاتی دەیڤد ئیدن ٢٠١٧ لە فەرەنسا، ئەم خەڵاتە پێویستیی سەرداد و شوێنی حەوانەوە و لێکۆڵینەوەی بۆ ماوەی دوو مانگ لە پاریسدا بۆ دابین کرد.
٤-  خەڵاتی بانرێ ٢٠١٧ بۆ ژنانی سەرکەوتوو .
٥- خەڵاتی مارێ وێب ٢٠١٦ بۆ ژنانی پەنابەر کە لە بواری خوێندندا سەرکەوتوون.
٦- خەڵاتی دۆرسی مارسن ٢٠١٥ بۆ ژنانی پەنابەری سەرکەوتوو لە بوارەکانی ژیاندا.
٧- وەرگرتنی  زەمالەی زانکۆی  ستەیت یونیڤێرستی نیویورک ٢٠١٤، لە هەرێمی نیویورک، ئەمەریکا.
٨- دەستنیشانکردنی وەکو نووسەری نێشتەجێ لە لایەن کۆلێجی جۆرج براونەوە، تۆرۆنتۆ، کەنەدا ٢٠١٤.
٩- وەرگرتنی خەڵاتی نەجیب مەحفووز بۆ ئەدەب، لە لایەن دەزگای نەغم و وەزارەتی ڕۆشنبیریی میسرەوە ٢٠١٣.
١٠- وەرگرتنی خەڵاتی ئالان سیڵبەر بۆ لێکۆڵینەوە لە بارەی جینۆساید/ هۆڵۆکۆست و لێکۆڵینەوە لە کێشەی جوولەکە لە ئەوروپای ڕۆژهەڵاتدا، لە لایەن زانکۆی یورک و خوێندنی ئەکادیمیی جوولەکەوە ٢٠١٣.
١١- یەکێک بووە لە هەڵبژاردووانی خەڵاتی پرێکس پۆڵ یازیەک بۆ فرەکولتووری، لە لایەن وەزارەتی کۆچبەری و پەنابەرییەوە بۆ کەسانی لێهاتوو و خاوەن بەدیھێنانی بەرچاو ٢٠١١.
١٢- خەڵاتی ڕۆژنامەنووسی چالاک لە لایەن حزبی سۆشیالیستی کوردستان، محەمەدی حاجی مەحموود، ٢٠٠٣.
١٣- خەڵاتی ڤێستڤاڵی ئامێتا بۆ ئەدەب و هونەر ٢٠٠٢ بۆ چیڕۆکی (کێ کوشتنەکەی ئاشکرا کرد).
١٤- خەڵاتی ڤێستڤاڵی ئامێتا بۆ ئەدەب و هونەر ٢٠٠١ بۆ چیڕۆکی (ژنێک لە پێکی ڕابردوودا).

جگە لەو خەڵاتانە بۆ کاری نووسین و بواری ئەکادیمی ١٧ مینحە و بەسەرکردنەوەی خوێندنی وەرگرتووە.

کارە مرۆیی و خۆبەخشییانە

١- دامەزراندنی پرۆژەی دژە جینۆساید بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵی ٢٠٠٨ و لە ساڵی ٢٠١٠ شەوە سەربەخۆیانە ئەم پرۆژەیە بەڕێوە دەبات.
٢- چالاکەوانی دژە جینۆساید لە ساڵی ١٩٩٦.
٣- ئەندامی کارای پسپۆڕانی جیهانیی بواری جینۆساید.
٤- جێگری سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە بەشی کەنەدا - تۆرۆنتۆ.
٥- سەرٶکی لاوان وخوێندنی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە بەشی کەنەدا-تۆرۆنتۆ.
٦- ئەندامی ئەمەنستیی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بووە.
٧- ئەندامی پێنی کەنەدی.
٨- ئەندامی نووسەرانی مەنفا.
٩- ئەندامی نووسەرانی تۆرۆنتۆ.
١٠- ماوەەی چەندین ساڵ ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە میسر بووە.
١١- ماوەەی چەندین ساڵ ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە لبنان و مافی مرۆڤی ئۆپۆزسیونی عێراقی لە سوریا بووە.

بەشداری لە بۆنەی ئەکادیمیدا


نووسەر ساڵانە سێ مانگ دوو شفت کاری زیادە دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت کێشەی جینۆسایدی کورد بباتە کۆنفراسیكی نێودەوڵەتییەوە، هەتا ئێستا توانیویەتی کێشەی کورد بباتە زیتر لە ١٢ وڵات (ئەڵمانیا، پۆڵەندا، هوڵنەدا، چیک، بەریتانیا، ئیسرائیل، ئەرمینیا، سوریا، میسر، لوبنان، کەنەدا، ئەمەریکا، فەرەنسا).


١- بەشداریی کۆنفراسی نێودەوڵەتیی پسپۆڕانی جینۆساید لە فەرەنسا، ٢٠١٨.
٢- بەشداریی کۆنفراسی نێودەوڵەتیی پسپۆڕانی جینۆساید لە ئیسرائیل، ٢٠١٦.
٣- بەشداریی کۆنفراسی نێودەوڵەتیی پسپۆڕانی جینۆساید لە ئەرمینیا، ٢٠١٥.
٤- بەشداری لە کۆنفراسی جینۆسایدی ئەرمەن، زانکۆی یورک، کەنەدا، مانگی ٤، ٢٠١٥.
٥- بەشداریی کۆنفراسی جینۆسایدی هندییە سوورەکان، زانکۆی کوین، کەنەدا، مانگی ٤، ٢٠١٥.
٦- بەشداریی فێستڤاڵی ئەدەبی و هونەریی نووسەرانی کەنەدا، مانگی ٣، ٢٠١٥.
٧- بەشداریی کۆنفرانسی خوێندنی فرەڕەهەند، زانکۆی کوین، کەنەدا، مانگی ٣، ٢٠١٥.
٨- بەشداریی سیمناری یادی هەڵەبجە و ئەنفال، تۆرۆنتۆ، کەنەدا، ١٥-٣،  ٢٠١٥.
٩- پێشکەشکردنی ٢٠ پرەزەنتەیشن لە کۆلیجی شێرەدن لە ماوەی سێ مانگدا بۆ قوتابیانی کۆلێجی جۆرج براون، ٢٠١٤.
١٠- پێشکەشکردنی ١٠ وانە لەبارەی جینۆسایدی کوردەوە لە ١٠ خوێندنگەی ئامادەیی کەنەدا، ٢٠١٤-٢٠١٥.
١١- بەشداری لە کۆنفرانسی هۆڵۆکۆست و جینۆسایدی ئەوروپا، زانکۆی یورک، کەنەدا، ٢٠١٤.
١٢- بەشداری لە کۆنفرانسی "ژنانی ڕۆژهەڵات" لە زانکۆی ئەلبانی، نیویورک، ئەمەریکا، ٢٠١٣.
١٣- بەشداریی لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی لە ئەوروپا لە بارەی هۆڵۆکۆستەوە بۆ ماوەی دوو مانگ لە هەر یەک لە ئەڵمانیا، پۆڵەندا، هۆڵەندا، چیک. ٢٠١٣.
١٤- لێکۆڵینەوەی مەیدانی لە زۆربەی شوێنەوارە کوردستانییەکان کە جینۆسایدیان تێدا ڕوو داوە، ٢٠١٣.
١٥-بەشداری لە سیمناری یادەوەری و گێرانەوەکانی جینۆساید، زانکۆی کۆڵن، ئەڵمانیا، ٢٠١٣.
١٦-  بەشداریی کۆنفرانسی کولتوور و کێشەکانی سەردەم، مۆزەخانەی هۆلۆکۆست، پۆڵەندا، ٢٠١٢.
١٧- بەشداریی گۆنگرێسی جیهانیی کوردستان، هەولێر، ٢٠١٢.
١٨-بەشداریی کۆنفراسی ڕەواندا، زانکۆی تۆرۆنتۆ، کەنەدا، ٢٠١١.
١٩- بەشداریی کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان،  ئۆتاوا، کەنەدا ٢٠١٠.
٢٠- بەشداریی کۆنفرانسی ژنانی جیهان، هۆڵەندا ، ٢٠٠٩.
٢١- بەشداریی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، مۆنتریال، کەنەدا ، ٢٠٠٨.
٢٢- بەشداریی کۆنفراسی یونسکۆ لە بارەی لاوان و خوێندنەوە، ئۆکڤێڵ، کەنەدا ٢٠٠٧.
٢٣- بەشداریی کۆنفراسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤی جیهانی، کەنەدا، ٢٠٠٧.
٢٤- بەشداریی کۆنفرانسی یونسکۆ بۆ رۆژی پەنابەریی دنیا، کەنەدا ، ٢٠٠٦.
٢٥- یەکەم ژنی کورد بووە بە فەرمی داوەتیان کردووە بۆ میسر و لەوێ دەیان چالاکیی نوواندووە، ٢٠٠١.
٢٦- یەکەم کورد و تەنیا ژنێک بووە داوەتیان کردووە بۆ کۆنگرەی سەرکردەکانی عەرەب کە وەکو ڕۆژنامەنووس بەشداری بکات، لبنان ، ٢٠٠٢.
٢٧- بەشداریی کۆنگریسی ژنانی پێشکەوتوخوازی میسریی کردووە ٢٠٠٢.
٢٨ بەشداریی کۆنفرانسی ژنانی عەرەبی کردووە، سوریا، ٢٠٠٢.

(ببورە ئەم لیستە زۆر درێژترەوە لەوە زیاترم نەویست بیکەم بە کوردی).

کاری ڕۆژنامەنووسی

١- کارکردن لە گۆڤاری کەنەدییان نیو کەمەر مەگەزین، ٢٠٠٧-٢٠٠٨.
٢- یەکەم ژنی کورد بووە گۆڤاری فکریی دەرکردووە و مۆڵەتی فەرمیی گۆڤاری دەرهێناوە ، ١٩٩٨.
٣- دامەزرێنەر و سەرنووسەری گۆڤاری نڤار ١٩٩٨ - ٢٠٠١.
٤- دامەزرێنەر و سەرنووسەری گۆڤاری نوێکار ، ٢٠٠١.

چاپکراو:
Voice -1کتێبێکی ئەدەبیی کۆمەڵێک نووسەری کەندییە لە نێویاندا کازیوە ساڵح بە چیڕۆکێک بەشداریی کردووە. دەزگای نووسەرانی کۆئۆپەرەتیڤ بڵاویان کردووەتەوە  بە زمانی ئنگلیزی ٢٠١٤.
٢- ئاسمان لە هەموو شوێنێک شینە، دەزگای ئاراس، هەولێر، کوردستان  ٢٠١٣.
٣- خطیبی الطینی (بە زمانی عەرەبی)، دەزگای الجمل،  لبنان، بیروت، ٢٠١٣.
٤- دەزگیرانە قوڕینەکەم ، دەزگای ئاراس ، هەولێر ، کوردستان  ٢٠١٢
٥- پرۆژەیەک بۆ تێکشکاندنی بێ دەنگی سەبارەت بە ئەنفال، چاپی یەکەم ڕێگەی کوردستان، ٢٠٠٨، چاپی دووەم. دەزگای جەمال عیرفان  ٢٠١٣.
٦- فیمینزمناسی و چڤاکی کوردی، دەزگای ئاراس، هەولێر، کوردستان ٢٠٠٥.
٧- نامەکان بەر لە مردن ناخوێندرێنەوە، دەزگای ئاراس، هەولێر، کوردستان  ٢٠٠٤.
٨- دوو هاوڕێ و جادوگەرێک، دەزگای ئاراس، هەولێر، کوردستان ٢٠٠٣.
٩- ژنی کورد لە دەروازەی هەزارەی سێهەم و سەردەمی بە جیهانبووندا، دەزگای سەردەم، سلێمانی، کوردستان ٢٠٠٣.
١٠ - باخچە ، نووسینی مارگرێت دۆرا، گۆڤاری نڤار، ٢٠٠٠.
١١- هاوناز و خاڵخاڵۆکە ، لە لایەن  ئێم جی ئۆوە ٥٠٠٠٠ پەنجا هەزار دانەی لێ چاپ بووە بە زمانی کوردی، کرمانجی و سۆرانی و بە سەر قوتابخانەی گوندەکاندا دابەش کرا بۆ خوێندن ١٩٩٩.
١٢- حیکمەتەکانی بە قەرەج بوونم، چاپی یەکەم، زاموا ١٩٩٨ ، چاپی دووەم گۆڤاری نڤار ، سلێمانی، کوردستان، ٢٠٠٨.