Saturday, August 22, 2015

Germaiani Amru Interview

بەشی دیداریک لە ژمارە ٩٢ ئابی ٢٠١٥ ،گۆڤاری گەرمیانی ئەمڕۆ لە لایەن بەڕێز مەلا تەحسین وە ، لە هەلێکدا کۆی دیدارەکە لە سەر بلۆگەکەم بڵاو ئەکەمەوە


I was Interviewed by a writer and journalist Mala Tahsin Germainy for the Germaiani Amru Magazine, issue 92, Agust, 2015

Thursday, August 13, 2015

In Ezidis campus له‌ كامپی عه‌ربه‌ت له‌ نێو ئێزیدیه‌كاندا


 Tuesday 11-8-2015 with my youngest Ezidis friends in Arbat campus among displaced Kurdish Ezidis in Kurdistan.

 


مناڵترین هاوڕێ یه‌ ئێزیدیه‌كانم له‌ كامپی عه‌ربه‌ت، به‌ نووسینێك سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانیان له‌ كاتێكی دیدا دێمه‌وه‌ خزمه‌تتان

جینۆسایدی بارزانیه‌كان Barzanians Genocide

Monday 10-8-2015 in Barzan participating in commemoration of 8000 Barzani people in Kurdistan .




ڕۆژی 10-7-2015 له‌ بارزان ، یادی جینۆسایدی ٨٠٠٠ هه‌شت هه‌زار بارزانی بێ تاوان . باوه‌ڕم نه‌كرد ،ئه‌و كه‌م بایه‌خیه‌ به‌ هه‌وار ی قوربانیانی بارزانی ببینمبه‌ نووسینێك سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانیان له‌ كاتێكی دیدا دێمه‌وه‌ خزمه‌تتان

Why Didn’t ISIL Shock the Kurds?

Why Didn’t ISIL Shock the Kurds?

turkish soldier-behead
Turkish soldiers with the heads of beheaded Kurds 1990 (Photo by Salih)
By: Kaziwa Salih
Despite having been founded in 1999 and having performed dozens of terrorist activities in the Middle East, the Islamic State of Iraq and the Levant (ISIL) didn’t capture the attention of the world. However, since it started massacring dozens of groups in 2014, carrying out beheadings, crucifixions, rapes, public executions, enslaving women and other brutal acts, it has not only captured the world’s attention but has become the focus of the world’s shock. This includes President Barack Obama of the United States, who reputedly confessed, “We don’t have a strategy yet,” for over two weeks regarding his plans for defeating ISIL.
The global community did not screen its strategy for defeating the world’s most dedicated and fanatical radical organization until it recognized how rapidly ISIL was flourishing and understood that it had set its sights beyond Iraq and Syria. However, Kurds were neither shocked by ISIL’s brutal actions nor unprepared for them.
Westerners were shocked by ISIL, and Kurds were shocked by the West’s shock. The Western revelation of the Kurds’ immediate organized plan of defend, the capacity of Kurdish female fighters is surprising for the Kurds. Their astonishment presents the consequence of Western ignorance of Kurdish struggles and their capacity for controlling violence in Middle East. What is currently considered new and dreadful for the global community, the Kurds have been suffering from for almost a century. ISIL is just another name, like the Turkish regime, Saddam Hussein, Bashar al-Assad and the Iranian regimes. For decades the Kurds have claimed that Turkey is a terrorist state performing terrorist acts against Kurds, as they did against Armenians, Greeks, Azeris, and Eastern Europeans, and supporting all the Islamic extremist groups in the Middle East. In the interest of a few trade collaborations with Turkey, Western superpowers twisted the equation, turning Kurds into terrorists, the Armenian genocide into a worthless local event and Turkey into a heroic rescuer, while the photos of its atrocities were too graphic for the Western media to publish them.
For example, photos of Turkish soldiers with the heads of beheaded Kurds might misinform viewers and make them think they are images of ISIL. However, this photo isof a Turkish militant and was taken during the 1990s. Turkish soldiers regularly beheaded Kurds, and taking a picture with the head of the victims was a sign of the self-righteous and heroic acts of the Turkish state. This proof of Turkey’s atrocities confirms that ISIL has learned its methods of brutality and showing off of its barbarian acts from Turkey, which also provides substantive support to ISIL.
Currently, the Western media has ultimately confessed that Turkey is providing direct financial aid and training, intelligence and logistical support to the ISIS terrorist organization.  Yet the most honest statement was uttered by Gordon Duff, a senior editor of Veterans Today from Ohio, when in his interview with press TV he mentioned that ISIL terrorists “Are using Turkey as almost a superhighway.” He also added they were “moving freely in and out of Turkey.”In reality, Turkey is one of ISIL’s founders. From very beginning, in an official leaked letter from the Qatar embassy in Morocco that was written b, Naïf Abdullah Al Emadi, to the Qatar Minster of Foreign and Arab Affairs on June 2014, asserted that he was able to equip about 1,800volunteers from Morocco and other North African countries. He suggests that his government send these militants in three batches via the Libyan ports to Turkey. He also calls for urgent coordination with the Turkish side to receive the fighters at the appropriate port.
qatar-picture
Turkey not only supports ISIL with militants and cooperation with other ISIL supporters, it also devotes a special hospital for ISIL and many bazaars (shops) that sell and advertise ISIL products in Istanbul.




http://www.gagrule.net/why-didnt-isil-shock-the-kurds-2/

Saturday, August 8, 2015

دیداری ڕۆژنامه‌ی پردێ


Didar Rozh News

 
سلێمانى ــ کارۆخ رەواندوز ــ رۆژبین ئەکین
نوسەر و خوێندکارێکى دکتۆرا رایدەگەیەنێت کە ژنى گەریلا ئەمرۆ شوناسى ژنى بەشێوەیەکى گشتى وەرگیڕا لە شوناسێکى تەواو جیاواز و زەرەر مەندەوە بۆ شوناسێکى ئازا و شەڕکەر بۆ شوناسیک کە خۆى دەپارێزێت و پێویستى بە پیاوێک نیە بیپارێزێت. هەروەها راشیدەگەیەنێت کە هەر ئەو بارودۆخەى ئێستا لە کوردستاندا هەیە دەرى دەخات کە حکومەتى هەرێمى کوردستان هەرگیز پلانى سەربەخۆى بازرگانى نەبووە.

کازیوە ساڵح نوسەر و خوێندکارى دکتۆرا لەبوارى جینۆساید و کلتوور، لەچاوپێکەوتنێکى تایبەتى رۆژنیوز دا چەندین خاڵى گرنگ لەبارەى دۆخى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان دەخاتەروو و ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە کۆمەڵکوژى گوندى زارگەڵى پەڵەیەکى ڕەشى دیکەیە بەناوچەوانى تورکیاوە، تورکیا هیشتا نەیتوانیوە پەڵەى ڕەشى جینۆسایدى ئەرمەنیەکان ، پەڵەى ڕەشى جینۆسایدى دەرسیم ، جینۆسایدى ئێزیدیەکان ، جینۆسایدى کورد لەباکوردا کەمێک کاڵ بکاتەوە ، هەموو خەڵک دەزانێت لەکوێدا هاوڵاتى سڤیل هەیە دازانێت لەکوێدا بنکەى سەربازى هەیە ، خۆى بەمەبەست لەهاوڵاتى سیڤیلى داوە.

دەقى چاوپێکەوتنەکە..




رۆژنیوز ــ قۆناخى چارەسەرى لەئێستادا بەهۆى دەستپێکردنەوەى شەڕ تێکچووە، ئەمە دواى ئەوەى کورد لە هەڵبژاردنەکانى تورکیادا سەرکەوتنێکى مەزنیان تۆمار کرد ،هۆکارى ئەمە چییە ، کە پێویست بوو دواى ئەو سەرکەوتنە هەنگاوى مەزن بنرێن...
کازیوە ساڵح : ئاشکرایە دەوڵەتى تورکى هەتا ئێستا گەورەترین مۆتەکەى ڕوحى حکومەتى تورکى لەڕۆژئاوا بووە،بەڕاستى کورد لە ڕۆژئاوادا تەنها لە نوسەد وبیستەوە جینۆساید نەکراوە بەڵکولە هەزاروپێنسەدەکانەوە چەندین جار بەدەسیتى حکومەتى عوسمانی جینۆ ساید کراوە، بەڵام لە نوسەد وبیستەوە بەتایبەت لە 23/4/1920 یەکەم خولى پەرلەمانى تورکیا هەتا ئەمڕۆ گەورەترین شوک کە تورکیا ڕوبەڕوى بۆتەوە 7/6/2015 بوو. ڕاستە تورکیا ڕیگەى بە کورد دابوو بچێتە ناو ئەو هەڵبژاردنانەوە. بەڵام هەرگیز بیرى لەوە نەکردۆتەوە کە لە %10 تێدەپەڕینیت . ئەو پیشکەوتنە گەورەیە بەخۆیەوە ببینێت. لە ڕوى سیاسى و دبلۆماسى و هەتا لەڕوى شەر کردنەوە.

"لەوەتەى مێژووى تورکیا هەیە توشى ئەم زیانە سیاسیە نەبووە"
 ئەمڕۆ کە پەکەکە، گەریلا، هەدەپە،  یەپەگە و یەپەژە لە رۆژئاوا بوون بە سمبولى ئازایەتى شەرکردن وە کۆمەڵى مەبدەئى سیاسى کە پێشتر دەوڵەتانى دنیا سەبارەت بە کورد نەیان بیستووە، تۆماریان کرد ، ئێمە بیرمان نەچێت هەر ژنى گەریلا ئەمرۆ شوناسى ژنى بەشێوەیەکى گشتى وەرگیڕا لە شوناسێکى تەواو جیاواز و زەرەر مەندەوە بۆ شوناسێکى ئازا و شەڕکەر بۆ شوناسیک کە خۆى دەپارێزێت و پێویستى بە پیاوێک نیە بیپارێزێت لە لاقە کردن و لە کوشتن، ئەمە بوو بە سمبولێک کە نەتەوەکانى دنیا ئەیانەوێت چاوى لێبکەن . لەشەرە جیهانیەکاندا زەرەرمەند نەبن و ببن بە سمبولێک هەموو ئەمانە سیاسەتى ناوخۆ وە سیاسەتى دەرەوە گەورەترین شۆک بوو بۆ تورکیا، لەوەتەى مێژووى تورکیا هەیە توشى ئەم زیانە سیاسیە نەبووە هەر لەسەرەتاى مێژوى تورکیاوە بە دوڕانى عوسمانیەکانیشەوە، ئەو فەشەلە سیاسى و زەرەرمەندیەى ئەمڕۆ خوى پێدا دەبینێت، نەبینیوە، پێشتیر خۆى تیدا نەبینیووە.

"یەکێک لە دروستکەرەکانى هێزى تیرۆرستى داعش تورکیایە"
رۆژنیوز ــ ئەو شەڕ و ئۆپەراسیۆنانەى دەوڵەتى تورک لەدژى گەلى کورد دەستى پێکردووە ، چارەسەرى ئەو کێشانە و قەیرانانە دەکات کە ئەمرۆ تورکیاى گرتۆتەوە؟
کازیوە ساڵح : نەخێر چارەسەرى ئەوەنیە، بەڵکو ئەمە تورکیا بەرەو لێوارى دۆڕانى زیاتر دەبات ، چونکە کورد لەمە زۆر سەخت ترى تێپەڕاندوە. کورد زۆر لەمێژە ئەو ئەزموونانەى تاقى کۆدۆتەوە بۆیە ئەمەى کە تورکیا دەیکات نە لەڕوى نێودەوڵەتیەوە نە لەڕوى هەرێمایەتیەوە نە لە ڕوژهەڵاتى ناوەڕاست و ڕۆژئاوا قازانجى لێناکات، لەوانەیە بۆ ماوەیەک ئەم جۆرە یاریە بگرێتە دەست ، بەڵام دواجار  لە هیچ ڕویەکەوە قازانجى لێناکات بەتایبەت کە ئەمڕۆ بەشێوەیەکى گشتى لە ڕوژهەڵات و ڕۆژئاوا ئاشکرا بووە کە یەکێک لە دروستکەرەکانى هێزى تیرورستى داعش تورکیایە، کاتیک ئەو هێزەى دروست کردوە یاخود پاڵپستى کردوە لەپێناوى ئەوەدا کردى کە جارێکى تر حکومەتى عوسمانى دروست ببێتەوە کە دەست بگریت بەسەر ناوچەى ڕوژهەڵات و ڕوژئاواشدا ئەمە پلانى سەرەکى ئەوان بوو، بەڵام رۆژئاوا زو تیگەشت لەم پلانە و هەتا میدیاکانى خۆى باسى ئەم خاڵەى کردوە. ئەمڕۆ ئەگەر پێى وابێت ئەو پلانە سەر دەکەوێت بەکوشتنى کورد کە کورد تەنها هێزێکە لەنەوچەکە ڕوبەروى هێزى داعش دەبێتەوە، ئەمە قەت روونادات. بەهەوڵدان بۆ لەنەو بردن و سەرقاڵ کردنى کورد داعش سەردەخات .ئەمە زۆر زۆر هەڵەیە لەڕوى سیاسیەوە، سیاسەتى ئەمڕۆ گۆڕاوە لە ڕوژهەڵات و ڕۆژئاوادا ، وە ئاشکرایە کە تورکیا ئەیەوێت مەسەلەى داعش ومەسەلەى ئەو گوڕانکاریە گەورەى جیهانیش بەچ ئاقارێک دا بەرێت بەڵام دڵنیام لەوەى کە سەرکەوتوو نابێت.

"ئەمەش دیسان پەڵەیەکى ڕەشى دیکەیە بەناوچەوانى تورکیاوە"

رۆژنیوز : لەچوارچێوەى ئەو شەڕەى دەوڵەتى تورک لەدژى کورد دەستى پێکردووە ، ماوەى چەند رۆژێک فرۆکەکانى دەوڵەتى تورک کۆمەڵکوژیەکى دیکەیان لە زارگەڵى ئەنجامدا ، ئەمە چ پەیامێکى هەیە ؟
رۆژنیوز: ئەمەش دیسان پەڵەیەکى ڕەشى دیکەیە بەناوچەوانى تورکیاوە، تورکیا هیشتا نەیتوانیوە پەڵەى ڕەشى جینۆسایدى ئەرمەنیەکان ، پەڵەى ڕەشى جینۆسایدى دەرسیم ، جینۆسایدى ئێزیدیەکان ، جینۆسایدى کورد لەباکوردا کەمێک کاڵ بکاتەوە ، هەموو خەڵک دەزانێت لەکویدا هاوڵاتى سیڤیل هەیە دازانێت لەکوێدا بنکەى سەربازى هەیە ، خۆى بەمەبەست لەهاوڵاتى سیڤیلى داوە، ئەمە بەجینۆساید لێکدەدرێتەوە نەک بەشەڕ نەک بە کێشەى سەربازی، پێویستە خەڵکى ئێمە زوو ئاماژە بەوە بکات کە لەڕوى نیودەوڵەتیەوە ئەمەى کراوە بەمەبەستە و جینۆسایدە.

"هەندێک پارتى سیاسى نایانەوێت پشگیرى کوردستان"
رۆژنیوز ــ لەبەرامبەر ئەو دەستدرێژیانەى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشوورى کوردستان و هەرێمەکانى پاراستنى میدیا پێویستە پارت و لایەنە سیاسییەکان لەئێستادا چ بکەن؟
کازیوە ساڵح : ئەمڕۆ هەندێک پارتى سیاسى نایانەوێت پشگیرى کوردستان بکەن یاخود پشتگیرى لەباکور بکەن، پێویستە ئەم هەلە بقۆزنەوە ئەمانیش جۆرە فشارێک دروست بکەن کەئەمە دەست ترێژیە بۆسەر خاکى وڵاتێکى دیکە ، چونکە تورکیا لە ڕوى سیستەم و هەموو شتێکەوە وڵاتێکى جیاوازە، کەواتە ئەمە بێحورمەتى کردنە بە هەرێمى وڵاتێکى دیکە. ئەوان دەتوانن ئەمە بکەن بە بیانویەک، دووهەم لەپشتى میدیاوە شتێک هەیە ناوى دیبلۆماسى سیاسیە، هەندێک جار سەرم لەو وشەیە سور دەمێنێت ، چونکە  دیبلۆماسى سیاسى کورد لە میدیاکانەوە گوێد لێ ئەبێت. واتە شتێک نیە ناوى دیبلۆماسى سیاسى بێت ئەگەر بەو شێوەیە بکرێت، لەپشتى چاوى کامێرا و میدیاوە پێویستە حکومەتى هەرێمى کوردستان دەسەڵاتى هەرێم فشار بخاتە سەر ئاسایشى نەتەوەى عێراق و ئاسایشى گشتى عێراق میانگیرى بکات. لە نێوان هێزەکانى هەرێم و عێراقدا لەڕوى نێودەوڵەتیەوە سەردان بکات. هەوڵ بدات ئەم کێشەیە بەشێوەیەک چارەسەر بکرێت کەلەوە زیاترى لینەکەوێتەوە.

"با بازرگانەکان بەئەشکرا بڵێن، ئێمە بازرگانیمان وەستاند هیچ شتێک لە تورکیاوە ناهێنینە ناو کوردستانەوە"
سەبارەت بەهاوڵاتیان یاخود بەچین وتوێژانى ترى کۆمەڵەگە من ئەوە بیرى خەڵکى کوردستان دەهێنمەوە کاتێک تورکیا بە دێڕێک پشتگیرى لە ئیخوان موسلیمینى میسر کرد ، میسریەکان هەرچى شتێکى بازرگانیان لەبەینى تورکیا ومسردا هەبوو ڕاگرت، هاوڵاتیان شتى تورکیان نەکڕی، زۆر پێویستە هەموو شتەکان بۆ دەسەڵات و سیاسەت بەجێنەهێڵرێت. هەندێک شت هەیە لەدەسەڵاتى ئێمەى هاوڵاتیدایە ، با بازرگانەکان بەئەشکرا بڵێن، ئێمە بازرگانیمان وەستاند هیچ شتێک لە تورکیاوە ناهێنینە ناو کوردستانەوە. ئێمە ڕووبەڕوى مەرگ دەبینەوە خەڵک لەئێرە بەهیچ شێوەیەک پێداویستە سەرەتاییەکانى نیە با ئەو زیانەشەى بچێتە سەر زۆر ئاساییە. با بازرگانەکان بڵێن، ئێمە بازرگانى ناکەین، کۆمەڵێک قوتابخانەى تورکى هەیە لێرە ، سەربازگەى تورکیا هەیە،  ئەمانە دابخرێن، چونکە ئەوان دەستدرێژیان کردۆتە سەر ئێمە. مناڵەکانتان مەنێرن لایەنى کەم هەفتەیەک هەڵوێستتان هەبێت، خەڵکى کوردستان هەموو شتەکان لەخۆپێشانداندا دەبینێتەوە، راستە ئەمەش پێویستە ، بەڵام کۆمەڵى هەڵوێستى دیکەش هەیە کە بەکردار پێویستە بکرێت .

"حکومەتى هەرێمى کوردستان هەرگیز پلانى سەربەخۆى بازرگانى نەبووە"
 تۆ  باسى راگرتنى هاوردەکردنى شتومەک دەکەى ، بەڵام لەبەر ئەوەى حکومەتى هەرێم سیاسەتێکى ئابوورى و بازرگانى و .. هتد، سەربەخۆى نیە . پشتیى بەخۆى نەبەستووە ، ئەگەر دەروازە سنووریەکان دابخرێن گەورەترین قەیران لەباشوور روونادات؟
هەر ئەو بارودۆخەى ئێستا لە کوردستاندا هەیە دەرى دەخات کە حکومەتى هەرێمى کوردستان هەرگیز پلانى سەربەخۆى بازرگانى نەبووە. پێ ئەچێت  بەم زوانەش بیرى لێنەکردبێتەوە یان کێشەیان هەبێت لەچونێتى جێبەجێکردنیا. هۆکارەکان دیارە کەمن وتم بازرگانى ڕابگیرێت. من داوا لە هاوڵاتى دەکەم ئەو بازرگانیە سەر بەخۆیانەى کە پەیوەندیان بە حکومەتەوە نیە، چونکە من هەندیک کەناڵى حکومى و  کەناڵى حیزبى دەبینیم ، ئەوانیش وەکوو تورکیا قسە دەکەن. ئەمە بێ ئومێدیەک دەبەخشیت . بەداخەوە ئەم جۆرە سیاسەتە لە مێژووى ئێمەدا هەر بونى هەبووە، بەڵام ئەوەى کە دەکرێت سیاسەتێکى بەرژەوەندى خوازانەیە سیاسەتێکە کەتەنها بیر لە ئەمڕۆ دەکاتەوە ، بیر لەسبەى ناکاتەوە، ئەو سیاسەتە میدیاییەى ، یان ئەو سیاسەتەى بانگەشە دەردەخات کە سیاسەتى کوردى لە ئەمڕۆدا دەژى هیچ بیرێکى دواڕوژى نیە.

رۆژنیوز ــ پێویستە چ بکرێت بۆ کەسوکارى شەهیدان و لێقەوماوان بەتایبەت ئەوانەى لەشەڕەدا و لەم کۆمەڵکوژیانەدا  شەهیدبوون ؟
کازیوە ساڵح : ئەمڕۆ دەبینن منداڵى پێشمەرگە موچەى نیە، منداڵى پێشمەرگەمان بینى لەناو خۆڵ و خاش وزبڵەکاندا خواردنى کۆدەکردەوە . هێشتاش ئەو ماڵە پێشمەرگانە رۆڵەکانیان شەڕ دەکەن. وازیان لەبەرەکانى جەنگ نەهێناوە نەگەڕاونەتەوە بڵێن کەمنداڵەکەم نانى نیە بیخوات من شەر بۆکێ بکەم، هەر ئەو سیاسەتە میدیایەى کە دەبینرێت ئەمە لێدانە لە دەستکەوتەکانى کورد. حکومەتى هەرێمى کوردستان پێویستە رەحم بەخۆى بکات بۆئەوەى خەڵکى کوردستان ئەوندە بێ ئومێد نەبن لە جۆرى بەرێوەبردنى باشور ، تەنیا شتێک کەماوەتەوە ئەوەیە یەکگرتوبین لەناو یەکدا.

"بەو شێوەیە ئەو پلانەى کە بکوژەکانیان ویستویەتى، جێبەجێى دەکەن"
رۆژنیوز ــ یەک ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژى شەنگال تێپەڕێت ئێوەش وەک ژنە چالاکوانێک سەردانى پەنابەرانى ئێزیدیتان کردوە و دۆخى شەنگال باش دەزانن ، ئەمە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
من دووڕۆژ بەر لە ئێستا لەسەردانى کەمپەکانى ئێزیدیەکان گەڕامەوە و هەروەها سەردانى زۆر بنکەو شوێنى ئێزیدیم کرد، دیدارم لەگەڵ کۆمەڵێک لەو ژنە گەڕاوانە کرد کە لەدەستى داعش ڕزگاریان بوە ئەوەى کەبینیم کۆمەڵێک شتى بێ ئومێدکەر بوون کەئەتوانین ئەوانیش ناوبنێن جۆرێک لە جینۆساید کە داعش هاتون ئەم خەڵکەیان جینۆساید کردوە، ئێستا لەژێر کۆمەڵێ خێمەدا دەژین لەناو ئەم شەپۆلە گەرمەدا ئاوى تەندروستان نیە، ئاو لەتەنکەردا لەدور دانراوە و  زۆر گەرمە لەو ئاوە دەخۆنەوە هیچ دوور نیە لە ماوەیەکى کورتدا نەخۆشى زۆر خڕاپ بکەوێتە ناویان. بۆنمونە نەخۆشى کۆلێرا کە بەگەرما و ئاوى ناتەندروستەوە بڵاو دەبێتەوە ئەگەر بڵاوبێتەوە ژمارەیەکى زۆر قوربانى دەبێت، ئەوەى کە بینیم و میدیا باسى نەکردوە لایەنى پزیشکیە لەناو کەمپەکندا زۆر لاوازە.  پزیشکى تایبەت بەنەخۆشیەکان لەوێ نیە ئەوانەى ئەوێ پزیشکى تایبەت نین ئەوەش هەفتەى جارێک سەردان دەکەن، لەڕوى نیشتەجێبوونەوە حەیفێکى گەورەیە خەڵکى شەنگال یاخود ئێزیدیەکان خەڵکى ڕەسەنى کوردن بەو شێوەیە رووبەروى ئەو کێشانە دەبنەوە . ئەوان مێژوى ڕەسەنى کورد و خەڵکى ڕەسەنى کوردن ئەو مێژووە لەناو ببرێت.

"بەو شێوەیە ئەو پلانەى کە بکوژەکانیان ویستویەتى، جێبەجێى دەکەن"
رۆژنیوز ـ ماوەیەکە کۆچى ئێزیدیەکان بۆ وڵاتانى ئەوروپا دەستى پێکردووە ..... 

کازیوە ساڵح :  هەڵبەتە لە ڕوویەکى ترەوە ئێزیدیەکان ئەمڕۆ هیچ چارەسەرێکى تریان نیە  ئەگەر بەو شێوەیە لەناو خێمەدا بمێننەوە ئەمرن  بۆیە ڕویان کردۆتە هەندەران ، بەشێوەیەکى فراوان وڵات بەجێدەهێڵن بەڕاستى ئەو جینۆسایدەى کە کراوە هەر لەسەردەمى عوسمانیەکانەوە ، خۆتان ئەزانن 74 جار ئێزیدیەکان جینۆساید کراون بەو مەبەستە کراوە کە وڵاتەکەیان جێبێڵن ، خاکەکەیان جێبێڵن کە ئەم ڕەسەنایەتیە بەتەواوى بسڕێتەوە و لەمێژوودا نەمێنێت. ئەمڕۆ بەهۆى نا مەسئولى یاخود نابەرپرسى دەسەڵاتدارانى ئەم هەرێمەوە کەم تەرخەمیان بەرامبەر بە بارودۆخى ئێزیدیەکان دەیکەن خۆیان بەناچارى کۆچ دەکەن و خاکى خۆیان بەجێیدەهێڵن. بەو شێوەیە ئەو پلانەى کە بکوژەکانیان ویستویەتى، جێبەجێى دەکەن، بەو شێوەیە دەهێتەدى. زۆر پێویستە کە ئەم کەسانە لەناو خێمەکاندان بهێنرینە دەرەوە، ئەم ئێزیدیانە خەڵکێکى ساکارن خەڵکێکى هەژارن پێشتر28 کەس لە چوار ژور ژیاون،  دەبێـت لەو خێمانە بهێنرێنە دەرەوە بخرێنە شوێنیکى کەمێک تەندروستەوە، یەکەم شت لە گەرما و نەخۆشى ولەو بار و دۆخەى کە هەیە بهێندرێنە دەرێ بۆ بارودۆخێکى باشتر ، پاشان پزیشکیان بۆ برێت، کۆمەڵە خەڵکێک کە لە ژێر دەستى دەعش رزگاریان بووە کە ژمارەیان 1900 کەس دەبێت جۆرە مامەڵەیەکیان بینیوە باس ناکرێت، ئەمانە  هەموویان پێویستیان بە پزیشکى دەرونیە پێویستیان بە دیکۆمێند کردنە نەڕۆن بۆ وڵاتانى تر وەکو هەموو جینۆساتدەکانى تر ون نەکرێن ، چارەسەر بکرێن بایەخى تەندروستى و ئینسانیان پێبدرێ . بخرێنەوە سەر بارودۆخى ئاساى خۆیان. ئەمەش ئاسان نیە کارکردنى خیراى دەوێت و کارکردنى بەردەوامى دەوێت بەیەک جار ئەم شتە چارەسەر ناکرێت.

رۆژنیوز ـ لەئێستادا کۆمەڵێک هاوڵاتى ئێزیدى و بەتایبەت ژن لەدەستى چەتەکانى داعش بەدیل گیراون ، ئایا تا ئێستا حکومەت و رێکخراوەکانى ژنان کەم تەرخەم نەبوونە بۆ ئازادکردنیان ؟
کازیوە ساڵح: من پێم وانیە ڕێکخراوەکانى ژنان ئەو کارەیان پێبکرێت، پێموانیە هەتا دەسەڵاتى هەرێمش کارى زۆر گەورەى پێبکرێت.

"پێویستە لەوەى کەمامەڵەیان کردوە زیاتر بکەونە گەڕ"
رۆژنیوز ـ بەڵام خۆ دەتوانن بە چالاکى نارەزایەتى و چالاکى جەماوەرى فشار و هەوڵدان دروست بکەن...
بەڵێ  پێویست بوو رێکخراوەکانى ژنان چالاکانەتر هەوڵ بۆ رزگارکردنى ژنانى ئێزدى بدەن . هەروەها پێویستە لەوەى کەمامەڵەیان کردوە زیاتر بکەونە گەڕ لایەنى کەم ئەو کردارانەى کە بەرامبەر بە ژنى ئێزیدى کراوە بە خۆمان  وبە خاڵکى ناوچەکە بەدنیایی بناسێنین، چونکە هەتا ئێستا لە رۆژى جینۆسایدکردنى ئێزیدیەکانەوە . بەردەوام لەکۆنفرانسەکاندا کە بەژداریم کردوە باسم لەکێشەى ئەوان کردوە، یاخود وتارم لەسەر نوسیون بەردەوام لەلایەن خەڵکى کوردەوە ڕوبەروى هەندێ گفتوگۆ ئەبمەوە کە ئەوان لە ئێزیدى نەگەشتوون، کوردى خۆمان لەئێزیدا نەگەشتون وەکو چون عەرەب و فارس بەخراپە باسى ئێزیدیان کردووە و کوشتیانن ، چۆنیان پێناسە کردوون چۆنیان سەیر کردوون. زۆرێک لە کوردانى ئێمەش بەهەمان عەقڵیەت تەماشایان دەکەن، کوردى ئێزیدى لەلایەن کوردى خۆمانەوە هەتا ئێستا ڕووبەرى جیاوازى دەبنەوە، دوکانێکى ئێزیدى نابینى ، رێستۆرانتێکى ئێزیدى نابینى . ئەگەر دوکانێکى ئێزیدا هەبێت ئەوە خەڵک ناچێت بۆ ئەو دوکانە ئەمە کارەساتە کە ئێمە دەربارەى بەشێک لەخۆمان تێناگەین و بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین ، پێویستە لایەنى کەم ڕێکخراوەکانى مەدەنى ڕکخراوەکانى ژنان ئەم هەڵەیەشیان پێڕاست بکرێتەوە لەڕووى لۆکاڵیشەوە کارێکى گەورە دەکەن، بەڵام من ئەوەم نەبینیوە تا ئێستا.

"پێویستە زۆر دیبلۆماسیانە و پشوو درێژبن"
رۆژنیوز ــ دوایین پەیامتان...
کازیوە ساڵح : دواین پەیامم بۆ پەکەکەیە خوازیارم ئێجگار دیبلۆماسیانە لەم کاتەدا بجوڵێنەوە ئێجگار پشوویان درێژبێت، ئێستا کۆمەڵێک پلانیان بۆ دانراوە کەئەیانەوێت بیان خەنە ناو دۆخێکەوە کە پەرچەکردارێکیان هەبێت کە پێیان بڵێن:  پەکەکە ئەوانەن کە ئێمە وتمان و ئەوە کردارەکانیتان بینی، بۆیە پێویستە زۆر دیبلۆماسیانە و پشوو درێژبن، من سەسام بووم بە کردارى دیبلۆماسى سەڵاحەدین دەمیرتاش بەم دوایە کەبینم بەشێوەیەکى ئاسایى چوو بەشدارى کۆبونەوەکانى کرد. هەتا لە ڕویى شکڵى و ڕوخساڕیشى تەحەدایەکى جوانى تێدا دەرکەوت کە خۆى وا دەر نەخست غەمبارە، بە شێوەیەکى واى تیدا دەربکەوێت کەبڵێن ڕوخاون. ئەمە سیاسەت زانى بوو کارێکى زۆر باشیان کرد، خوازیارم خەڵکى ناوچەکە لەوە زیاتر خۆڕاگربن،  هەرچەندە زۆر خۆڕاگرن زۆریان کردوە .

ک.ر
- See more at: http://www.rojnews.net/drejey-hewal.aspx?id=25697&LinkID=2&%DA%A9%D8%A7%D8%B2%DB%8C%D9%88%DB%95-%D8%B3%D8%A7%DA%B5%D8%AD%3A-%D9%BE%DB%8E%D9%88%DB%8C%D8%B3%D8%AA%DB%95-%D8%B1%DB%8E%DA%A9%D8%AE%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%D9%89-%DA%98%D9%86%D8%A7%D9%86-%DA%86%D8%A7%D9%84%D8%A7%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%95%D8%AA%D8%B1-%D9%87%DB%95%D9%88%DA%B5-%D8%A8%DB%86-%D8%B1%D8%B2%DA%AF%D8%A7%D8%B1%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D9%86%D9%89-%DA%98%D9%86%D8%A7%D9%86%D9%89-%D8%A6%DB%8E%D8%B2%D8%AF%D9%89-%D8%A8%D8%AF%DB%95%D9%86#sthash.SzpzzJ8Y.dpuf