Friday, July 15, 2016

لە مەڕ کودەتاکەی تورکیا

لە فەیس بوولک داوای بوچوونمتان کردووە لە مەڕ کودەتاکەی تورکیا وبۆچی بە هەواڵی خۆش ناوزەدم کردووە. بە کورتی ئەمانە بۆچوونی منە لە سەر ئەو دۆخە.: 


ئەو کودەتایە ئەگەر راستی بێت و سیناریوی ئوردوگان خۆی نەبێت ، من پێم خۆشە درێژە بکێشێت وبۆ ماوەیەکی بە هەڵواسراوی واتە وەکو ئیستا بمێنێتەوە، دەرئەنجامەکەی مەرج نیە هیچ لە دۆخی کوردی باکوور لە ماوەیەکی خێرادا بگۆڕێت و تەنانەت ئەکرێت بۆ ماوەیەک بکەونە بەر هێرشی قوستریش ، بەڵام لە چەند ڕووی ترەوە بە قازانج دەکەوێتەوە:

١- نەمان یان لاواز بوونی داعش : پێشتر لە چەند وتارێکدا بە ئنگلیزی بڵاوکراوەتەوە لە سەر دۆخی پێشمەرگە وگرتنی ئۆجەلان و شوناسنامەی داعش باسم لەوە کردووە ئەگەر ڕۆژئاوا بە ڕاستی ئەیەوێت دژی داعش شەڕ بکات پیویستە سەرەتا شەڕ دژی تورکیا وئوردۆگان بکات. چوونکە لە نێو باوکە شەرعی وناشەرعیەکانی داعشدا ، ئوردۆگان بەهێزترینیانە و تا ڕادەیەکی زۆر هێزی داعش بەستراوە بە بوون وهێزی              ئوردوگانەوە.
٢- لە ڕووی دبلۆماسیەتی سیاسیەوە ئەو وڵاتانەی کێشەی ناوخۆیان هەیە ، بە ئاسانی ناتوانن پەیوەندی دبلۆماسی گرێ بدەن. تا ئیستا کێشەی کورد هێندە گرنگی نەبووە وەکو کێشەیەکی ناوخۆ چاوی لێ بکرێت و زیاتر وەکو دابەشکاری تورکیا وێنیان کێشاوە، زۆر بە ئاسانی لە ڕێگەی پەیماننامە سیاسی وبازرگانی و دبلۆماسیەکانەوە توانیبووی پەردەپۆشی کارە تیرۆرستی و جینۆسایدیەکانی دژی کورد پەردەپۆش بکات. بەڵام ئەوانەی کودەتایان کردووە تورکن ، واتە ناتوانێت بڵێن دابەشکاری خاکی وترکیان بە کێشەی ناوخۆ هەژمارد ئەکرێت ، ئەمەش ریگر ئەبێت لە ئاسانی هەبوونی پەیماننامەی نوێ لە دەرەوە . هەرێمی کوردستان / باشوریش ئەو قەیرانانەی هەیە بە هۆی کێشەی ناوخۆوە ئەگەر دانیشی پێدا نەنێت. بۆیە بە بوونی ئەو کێشە ناوخۆیە کێشەی دبلۆمسیشیان بۆ دروست دەبێت.
٣- هاوپەیمانیەتی وپارەگۆڕینەوەی لە بری ڕاگرتنی ئاوارەکان لە گەڵ ئەڵمانیادا کۆتایی دێت . ئاشکرایە ئەڵمانیا و ئۆردوگان پەیماننامەیەکیان هەیە ، کە تورکیا پارەیەکی زۆر وەردەگرێت لە بری خزمەتی ئاوارە ، بۆ ئەوەی نەچن بۆ ئەوروپا بە تایبەت ئەڵمانیا ، بەڵام ئەو بە چەکێکی هەرزان لە بری خزمەت ئەیانکوژێت ، مەبەتسم کوردەکانە.
٤- لە بوونی ئوردوگانەوە کاری توریکیاش وەکو ئێران بووە بە دەستێوردان وکارکردن لە سەر وڵاتانی دراوسی و ناوچەکە بە گشتی ، ئەوەندە بە دەرەوەی تورکیاوە خەریکە ، ئەوەندە ئاگای لە تورکیا نەماوە، هەموو دەستێوەردانەکانیشی فیتنەی و شەڕ و خراپەی لێ کەوتووەتەوە ، ئەمەش کۆتایی دێت
٥- لە ڕووی سەربازی وهێزی ئابوورییەوە ئەو شەڕە ناوخۆیە لاوازی ئەکات و ئەمەش دواجار بە قازانجی هەموو ئەو وڵاتانە ئەگەڕێتەوە کە تورکیا دەست وەر ئەداتە کاروبارییان.
٦- ئێران وتورکیا دوانەیەکی هەمیشە پێکهاتوو بوون دژی کورد ، بە نەمانی ئوردوگان مەرج نیە هێزیەکی دی کە ئخوانی و داعشی نەبێت هەمان پەیوەندی گرێ بدەنەوە.
٧- کودەتایەکی لەو شیوەیە ( ئەگەر سیناریو نەبێت) لە وڵاتێکی زلهێزی وەکو تورکیا بە بێ هاوکاری ژێرەکی هێزی دەرەکی نیە ، ئەکرێت ئەمەریکاش ئەو هێزە دەرەکیە بێت. ئەمەش دوو گرنگی ئەبێت :
یەک : باڵانسی هێزی تورکیا لە ئێستادا تێک ئەدات و تورکیا ناچار ئەبێت هەموو ئاکارە دڕندەکانی ناو تورکیا و مامەڵەکانی دەرەوەشی بگۆڕێت
دوو: ئەگەر ئەمەریکا بە راستی بکەوێتە دژایەتیەوە، دان بە جینۆسایدی ئەرمەنیەکاندا دەنێت وئەمەش دۆسیەیەی هەموو جینۆسایدەکانی دیکە ئەکاتەوە.
٨- بەشێکی باشووری کوردستان ڕزگاری دەبێت و بەشێکیشی لە پلانی داعشیە ئیسلامیەکانی باشوور پارێزراو ئەبن و تەنها سعودیەیان بە دەستەوە ئەمێنێتەوە دژی نەتەوەکەی خۆیان پلانی لە تەک دابنێن ، ئەگەر کودەتایەکیش لە ئێران بکرێت ئەوا دوور نیە باشووری کوردستان بە یەکجاری ڕزگاری ئەبێت.

Saturday, July 9, 2016

پێنجەمین کۆنفراسی جیهانی جینوساید لە ئیسرائیل بەڕێوەچوو


http://pukonline.net/?p=3795

عوسمان عەلی ، تورونتۆ
بەسەرپەرشتی تۆڕی جیهانی پسپۆڕانی جینوساید وبە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی عیبری ئیسرائیل ، لە رۆژانی 26 – 30 /6/2016 لە شاری ئورشەلیمی قودس پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی جینوساید سەبارەت بە جینوسایدی جیهان ، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و پاکتاوی نەژادی بە ئامادە بوونی ژمارەیەکی زۆری پسپۆران و ئەکادیمیای بواری جینوساید بەڕێوەچوو .

لەو کۆنفراسەدا کە 194  پسپۆر و کەسایەتی ئەکادیمی زانکۆکانی جیهان بەشدارییان تێدا کرد وتار و لێکۆڵینەوەیان سەبارەت بە پرۆسەی جینوساید  پێشکەشکرد .
کازیوە سالح مامۆستای زانکۆ و چالاکوانی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و جینوساید لەسەر داخوازی رێکخراوەکە ئامادەی کۆنفرانسەکە بوو ، پاشان لە رۆژانی کۆنفراسەکەدا خاتو کازیوە لێکۆڵینەوەیەکی گشتی دەربارەی جینوسایدی ئیزیدییەکان  پێشکەش ئامادەبووان کرد ،  لە میانەی شرۆڤە و لێکۆڵینەوەکەیدا زیاتر جەختی لەسەر تاوانی لاقەکردنی کچان و ژنانی ئیزیدی لە لایەن تیرۆرستانی داعش و هەروەها بەراوردکردنی بە قوربانیانی ژنانی ئەنفالکراو کە بە دوو ناوی جیاواز و لە دوو کاتی جیاوازدا  دژ بە گەلی کورد ئەنجامدراوە خستەڕو .
لە بەشێکی لێکۆڵینەوەکەدا خاتو کازیوە بە كورتی ئاماژەی به‌ مژووی و ڕه‌چه‌ڵه‌ك وواینی ویزیدی كرد ، پاشان چیرۆكی دوو كچ له‌وانه‌ی له‌ ده‌ستی دایش ڕزگاركرابوون به‌ واماده‌بووان گه‌یاند، و پاشان باسی له‌ لایه‌نی سایكۆلۆژی و ئامانجی لاقه‌كردن كرد له‌ لایه‌ن بكه‌رانی جینۆساید له‌ كۆنتكستكی تگه‌شتنی گشتییه‌وه‌ بۆ وامانجكی دیاریكراو كه‌ خزمه‌ت به‌ مانه‌وه‌ی كولتووری جینۆساید ئه‌كات له‌ نو نه‌ته‌وه‌ی قوربانیكراودایە پرۆسەی نەتەوەکانی جوولەکەو ئەرمەن و کورد لەسەردەمی ڕابودوودا کرد . هەروەها تیشکی خستە سەر ئەوەی
کچان و ژنانی ئیزیدی دوای داگیرکردنی شەنگال لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە لە رۆژی 3/8/2014  فڕیندراون و دواتر لاقە کراون یان لە بازاڕی کڕین و فڕۆشتندا مامەڵەیان پێوە کراوە تەنانەت ژمارەیەکشیان بە یانەکانی وڵاتانی عەرەبی فرۆشراون . کازیوە هۆکاری تاوانەکەی بۆ ئامادەبووان روونیکردەوە کە تەنها لەبەر ئەوەی ئیزیدییەکان لە نەتەوەی کورد بوون نەك لەبەر ئەوەی موسڵمان نین . بۆیە پێشتریش ژنانی کورد بەردەوام لەبەر کوردبوون لاقە کراون ، ئەوانەشی ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە کەسانی سروشتی نەتەوەی عەرەبن .
کازیوە سالح نووسەرو چالاکوانی مافی مرۆڤ و جینوساید لە پەیوەندییەکدا بۆ pukmedia  ڕایگەیاند پسپۆرانی کۆنفراس هاوسۆزی خۆیان بۆ جینوسایدی گەلی کورد دەربڕی ، هەروەها ئاشکراشیکرد پسپۆڕانی جولەکە لە میانەی لێکۆڵینەوەکەیاندا رەخنەی زۆریان ئاراستەی حکومەتی ئیسرائیل کرد سەبارەت بە سیاسەتی توندوتیژی دەرهەق بە هاوڵاتیانی فەلەستین  . و به‌ واشكرا ڕه‌خنه‌یان ده‌گرت  هینده‌ وئازادانه‌ بواریان به‌ عه‌ره‌ب دابوو ره‌خنه‌ بگرن له‌ وڵاتانی خۆشیاندا ئه‌وه‌ندیان بوار نادرێتێت ، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی تێڕامان بوو چونكه‌ بوونی ئازادی ده‌ربڕین و مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌كادیمیانه‌ و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ كاروباری ئه‌كادیمی  ئه‌گه‌یاند  .
چالاکوانی مافی مرۆڤ و جینوساید ڕاشیگەیاند لە میانەی کۆنفراسدا  فیلمی دیکۆمینتاری سەبارەت بە جینوسایدی نەتەوەکان نیشاندرا و لەلایەن پسپۆرانەوە ڕاو بۆچون و گفتوگۆی تیروتەسەلی لەسەر کرا . دواتر بەشداربووانی کۆنفرانس سەردانی مۆزەخانە و شوێنەواری پرۆسەی جینوسایدیان لە ئۆرشەلیم کرد .

Thursday, July 7, 2016

توێژینەوەیەک لەبارەی کەیسی ژنانی ئێزدی لە ئیسرائیل

كازیوه‌ ساڵىح توێژینەوەیەک لەبارەی کەیسی ژنانی ئێزدی لە ئیسرائیل پێشکەش کرا







لە ئۆرشەلیمی پایتەختی ئیسرائیل کۆنفرانسێک بەڕێودەچێت لەبارەی جینۆسایدە و توێژەرێکی کوردیش بە توێژینەوەیەک بەشداری کردوە لە بارەی کەیسی ژنان لە جینۆسایدی ئێزدیان و بەراوردی بە دۆخی ژنان لە جینۆسایدی ئەنفالدا.

کازیوە ساڵح توێژەر لە بواری جینۆساید و چالاکی ژنان، بە "وشە"ی رایگەیاندا، بەشداریم کردوە لە پێنجەمین کۆنفراسی جیهانی تۆڕی نێو دەوڵەتی پسپۆڕانی جینۆساید، کۆنفراسی ئەمساڵ لە ئیسرائیل بەڕێوە دەچێت، ژمارەیەکی زۆر پسپۆڕان بەشداری ئەم کۆنفراسەیان کردووە و کۆمەڵێک لێکۆڵینەوە لە سەر کێشەی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل تاوتۆی دەکەن، هیوادارم ئەوەی بازرگانانی ئاین وسیاسەت دروستیان کرد وهئەکادیمیستەکان بتوانن جارەسەری بکەن،

گوتیشی، بابەتی من لە سەر ژنانی ئیزیدی ڕزگاربووی دەستی داعش بەراود بە ژنانی قوربانی ئەنفال.

راشیگەیاند، ڕۆژانی ٢٦-٣٠ مانگی حوزەیران کۆنفرانسەکە بەڕێوەچووە، تۆری جیهانی پسپۆڕانی جینۆساید پێنجەمین کۆنفرانسی، خۆیان لهشاری جورزلم (قدس)، لهوڵاتی ئیسرائیل بهستووه، ١٩٤ پسپۆڕ لهههموو جیهانهوهلیكۆڵینهوهیان پشكهش كرد، جگهلهپیشاندانی فیلمی دۆكۆمینتاری و گفتوگۆكردن لهسهری و ئازادانی گفتوگۆ کراوە لەسەر بابەتەکان مشتومڕی گەرمو گوڕیان بەدوای خۆیان هێناوە، ههلیش بهفهلهستینی درابوو بۆ رهخنهگرتن لە زایونیزم و تهنانهت بانگهشهكردنیش بۆ فكری مهحموود عهباسی سهرۆكی.

پێش کۆنفرانسەکە لێکۆڵینەوەکەمان ئاراستەی لیژنەی کۆفرانسەکردوە و لێکۆڵینەوەکەمان رەزامەندی لەسەر دراوە و دواتر بانگێشتیان کردین بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەکەمان پێشکەش بکەین، جگە لەوەش ژمارەیەکی باش زانیاریمان دەست کەوت لەسەر جینۆسایدەکانی تر لە جیهاندا ئەنجامدراوە.



وشە، رێبین محەمەد