Sunday, June 5, 2016

كازیوە ساڵح خەڵاتی دەستكەوتی ئەكادیمی پێ دەبەخشرێت

كازیوە ساڵح لە كەنەدا خەڵاتی دەستكەوتی ئەكادیمی پێ دەبەخشرێت

خاتوونە نووسەر و ئەكادیمیستی ناسراوی كورد كازیوە ساڵح، لەگەڵ خەڵاتكردنی چەندین ژنە كەنەدی، وەك خانمێكی چالاك خەڵات دەكرێت. 

لەوبارەیەوە كازیوە بە"وشە"ی راگەیاند: دەزگەی ئەكادیمی بانرێ بۆ برەودان بەزانكۆ، خەڵاتی بەخشی بە 12 ژنی كەنەدایی تایبەت بەبابەتی جیاوازیی ئەكادیمی. لەناو خەڵاتكراواندا خەڵاتی دەستكەوتی ئەكادیمیم پێ بەخشرا. ئەو خەڵاتە بۆ ئەو بەشدارییە زۆرانە و ژمارەی ئەو بڕوانامە ئەكادیمییانەیە كە لە ماوەیەكی دیایكراودا بەدەستم هێناون، ئەو خەڵاتە بەو كەسانە دەبەخشرێت كە پەناهەندەن لە وڵاتێك و توانیویانە برەو بەخوێندن و لایەنی ئەكادیمی بدەن، ساڵی یەك كەس ئەو خەڵاتەی پێ دەبەخشرێت و بۆ ئەمساڵ بەخشرا بە من.

هەروەها گوتی، ئەو خاڵانەی كاریگەرییان هەبوو لە ساڵی 2007ەوە لەب ەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە، بریتی بوون لە خوێندنی دكتۆرا لە زانكۆی كوین و بڕوانامەی ماستەر لە هەمان زانكۆ و دیپلۆمی باڵا لە بواری كێشەی پەناهەندە و كۆچبەر، بەكالۆریۆس و دیپلۆمی رۆژنامەنووسی لە كۆلێژی شەرەدن، خەڵاتەكان لەم رۆژانە دابەش كران كە ئەكادیمییەكان لە زیاتر لە 12 وڵات بەشدار بوون تێیدا.

كازیوە ساڵح ئێستە خوێندكاری دكتۆرایە لە زانكۆی كوین لە كەنەدا و هەڵَگری بڕوانامەی ماستەر لە جینۆساید و كولتووری كورد و بڕوانامەی بەكالۆریۆسی بەدەست هێناوە لە كەمیونیكەیشن لە زانكۆی یۆرك لە كەنەدا و چەندین بڕوانامەی تر. بەژمارەی ئەو بڕوانامانەیش تەنیا یەك جۆر بڕوانامە دەمێنێت لە بواری خوێندن كە ناوبراو بەدەستی نەهێنابێت، ئەویش پۆست دكتۆرایە كە بەنیازە ئەویش بەدەست بهێنێت .

تائێستە خاوەنی 12 كتێبی چاپكراوە،  لە ماوەی شەش مانگدا سێ كتێبی چاپ كردووە بەناوەكانی "لە هەموو شوێنێك ئاسمان شینە" كە لە دووتوێی 280 لاپەڕەیی، هەروەها كۆمەڵە چیرۆكی "دەزگیرانە قوڕینەكەم" كە لە 28 كورتە چیرۆك لە دووتوێی كتێبێكی 208 لاپەڕەیی پێك هاتووە. تا ئێستە لە 12 وڵاتدا بەشداریی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی كردووە بە لێكۆڵینەوە لەسەر جینۆسایدەكانی گەلی كورد.

وشە/ شاخەوان شێخانی
http://wishe.net/dreja.aspx?=hewal&jmare=41463&Jor=8

PM:04:00:30/05/2016

No comments:

Post a Comment