Tuesday, May 17, 2016

وێکچواندنی ژن وئاژەڵ

جەندەر و  زمان: وێکچواندنی ژن وئاژەڵ

کازیوە ساڵح
3


         بههۆی به‌‌هرهمهندی و توانای تاکەوە لە ئاماژە وهێما ' دلالهت'ه زمانهوانییه‌‌کانهوه کاریگهری زمان لهسهر مۆراڵ خۆی نمایش دهکات. مناڵدانی کۆمهڵی کورد بهرههمهێنهری زمانی زبر و ڕوشێنهرن. ئهو زمانهی بهرههمی ڕهگ و ڕیشهیهکی سایکۆلۆژی بههێز نییه‌‌، دهمانداتهدهست خۆناسینێکی وههمی کهدهنگ و ئهرکمان هیچ تێڕامانێکی مرۆیی و مهعریفی دروستناکات. ئەم زمانە لهپشت دهستهواژهو دهربڕینهکانیه‌‌وهخۆشهویستی نهک تهنها بۆ مرۆڤ بەڵکوو بۆ هیچ بوونهوهریهکی تریش ههڵنهگرتووهو دهستهواژهکانی دهکهونهدهرهوهی واتاوە. لهکۆمهڵێکی رۆژههڵاتیدا کهئهخلاق تهنها دهقێکی تیوریهو بهزمانێکی سهلهفی نووسراوهتهوه نهک پراکتیکی. بۆ نموونه، ئاژهڵ بهدڕندانهترین شێوهئازار دهدرێت و ناو دههێنرێت، گهر گوزارشت لهڕقێکی ئەستوور بهرانبهر بهکهسێک بکات دهڵێت: "هێندهی سهگێک ڕقم لێیهتی"، یان "ئهڵێی بهرازه‌"، هتد. بەپێچەوانەشەوە، ڕۆژئاوایهک کهزۆر برسی بێت یان ماندوو بێت دهڵێت: "هێندهی سهگێک برسیم یان ماندووم."  واتهبە شێوەیەکی ئهرێیی بهکاری دههێنێت. باوهڕناکهم لهبنهمادا ئهوهندهی ڕق و خۆخواردنهوه له دهروونیدا حهشاردا بێت تا بۆ ناوێکی زۆر تایبه تمهند بگهڕێت بۆ گوزارشتکردن و ئاژهڵێك بکات بهقوربانی زمانێکی دڕنده. بهڵام لهنموونەی یهکهمدا بەکارهێنانی ئەم جۆرە زمانانە لهلایهکەوە گوزارشت لهمرۆڤێکی نیرۆتی، و لهلایهکی دییەوە، گوزارشت له کەلتوورێکی بێ خۆشهویستی و ڕێز دهکات. ئهو کهلتوورانهی ههڵگری خۆشهویستین ڕیزی ههموو بوونهوهرهکان و ههموو گیاندارهکانی جیهان دهگرن و ههرگیز ئهو گیاندارانه ناکهن بهئامانجی دهربڕینی ناساغی دهروونی. ههڵگرانی خۆشهویستیش مۆراڵی تیوری و مۆراڵی پراکتیکیان یهکه. هەر بۆیە لە رۆژئاوادا بهدهیان دهزگا بۆ مافی ئاژهڵ تێدهکۆشن و ئهوهندهی یاسا رۆژئاواییەکان بهها و مافی ئاژهڵیان خستووهته نێو بهنده یاسایەکانیه‌‌وه. ئەوەندە یاسای رۆژههڵاتی مافی مرۆڤی جێگیر نهکردووە. پێویستە ئاماژە بەوەش بکەم کە بە قوربانی کردنی ئاژەڵ لە دەستەواژە کۆمەڵایەتیەکانی ڕۆژئاواشدا ' لێرەدا بە دەستنیشانکراوی مەبەستم خوارووی ئەمەریکا واتە ئەمەریکا وکەنەدایە *' بوونی هەیە بۆ نموونە ئەگەر کاری زۆر کردبێت ئەلێت ' کارم کردوە وەکو سەگ' لێرەدا ئەم دستەواژەیە بە شێوەی ئەرێی ' پۆزەتیڤ ' وەردەگیرێت ، بەڵام دەستەواژەی دی وەکو بێچ ' Bitch' واتە سەگ، ڕێوی و گورگی مێ،هەندێ سەرچاوەی کەم وەکو بچکە بەرازی مێ ش وەریانگێڕاوە. بە کوردی زیاتر ئەوترێت دێلە سەگ ، دێلە گورگ و..تد.هەندێ ناوچە ئەڵێت دەڵە. هەر وەکو چۆن لە زمانی ئنگلیزیدا هەندێ جار لە شەڕدا و توڕەییدا بەرانبەر بە ژنێک بەکار ئەهێنرێت وپێ دوترێت ' بێچ' لە زمانی کوردیشدا زۆرجار لە قسەی ئاسایی و دۆخی ئاسایشدا پیاو بەرانەبر بە ژن بەکار ئەهێنێت ، یان ژن بە ژنەکەی هاورێی، تەنانەت زۆرجار گوێمان لێ دەبێت دایک کچەکەی خۆی بە دێلە یان دەڵە سەگ، گورگ بانگ ئەکات. لە ڕۆژئاوادا ئەم دەستەواژەیە بۆ جنێودان بە پیاویش بەکاردەهێنرێت و بە یەکێک لە ڕەقترین دەستەواژەکان دەژمێردرێت ، یان کە بە پیاوێک ئەڵێن' Son of Bitch ' کوڕی دێڵەسەگ ، ئەم دوو دەستەواژەیە نەرێی ' نەگەتیڤ' ین و خێرا دەستە و یەخەد بە شەڕ دێت لە تەک جنێو دەر. دەستەواژەی یەکەمیان کە ' بێچ' ە و بە ژن دەگوترێت بە دەگمەن بەرانبەر بە ژن بەکاردەهێنرێت. بەڵام دژی پیاوان زۆرتر بەکار ئەهێنرێت و تەنها لە ساتی گرژیدا بەکاردەهێنرێت ، بۆ هەر پیاوێکیش ئەم جنێوە هێندە سەختە هێندەی' کوڕی قەحبەی' کولتووری کوردی کە بێگانە ئەو جنێوەی پێ ئەدات، گوێگر بە قورس وەریدەگرێت، دیارە باسی گوێگرێک ئەکەم کە کولتووری جنێودانی پێ شەرمە.


        بە گشتی ئەم دەستەواژانە لە ناو ڕۆژئاوادا زۆر کەم بەکار دەهێنرێت وە لە خوارووی ئەمەریکا سزای یاسایی لە سەرە گەر کەسێک جنێوەکە بگەیەنێت بە پۆلیس یان رێکخراوەکانی مافی ژن. جگە لەوەی لە کایەکانی مافی مرۆڤ، مافی ژنان، یاسا و  دەزگا زمانیەوانیەکان هەوڵی بنبڕکردنی ئەدەن.  لێرەدا پێویستە کاتێک  لە هەبوونی کولتورێک لە ناو دوو میللەتێ جیاوازدا دەدوێین ژمارەی دانیشتوان و جیاوازی ئەتیکە جیاوازەکانیش لە بەر چاو بگرین . بەراوردێکی نا هاوسەنگە  بۆ نموونە بڵێین لە بەر ئەوەی ئەم جۆرە جنێو و دەستەواژە زمانەوانیانە لە وڵاتێکی سی ملیونی و کۆمەڵێک کە سێ سەد و پەنجا نەتەوەی جیاواز و ئاینی جیاوازی لە خۆ گرتووە بەراورد بکەین بە چوار ملوێن خەڵکی ئازادی کوردی سۆرانی قسەکەر کە ئێمە توانیومانە تێبینی مامەڵە زمانەوانی و ئاکاریان بکەین.
       منداڵ که بێتاوانترین بوونهوهره له ژێر قورسیی تاوانی دهستهواژهکاندا دهبرێتهدهرهوهی سروشتی خۆی دەکرێت بە ئاژەڵ  و گورگ و گیانهوهری کەم نرخ و بههای تر لە مرۆڤ. ئهو کۆمهڵگایانهی لهژێر کاریگهریهکی گهورهی سێکسوالیتێتدان و منداڵ لهئەنجامی پرۆسهیهکی سێکسیەوە هاتۆتە دنیاوە، بە بێ نرخ و بەهاش دەیبینن دەبینن.و بەر لە دایک بوونی منداڵ هیچ پلان و هۆشیاریەک لە چۆنیەتی مامەڵەکردن و گەشەسەندنی سایکۆلۆژی مناڵەکە نابێت بە غەمی دایک و باوک. بەڵکو هێندە بە بێزارییەوە مامەڵە لە تەک منداڵدا ئەکرێت بە ئاشکرا دەرئەکەوێت ئەو بوونەوەرە تەنها دەرئەنجامی پرۆسەیەکی سێکسی یە و بە ناهۆشیاری ڕێگەگرتنلە مناڵ بوون هاتوەتە ژیانەوە، نەک ژیاندۆستی و بیرکردنەوە لە دروستکردنی خێزان و گەشەسەندنی کۆمەڵگە. گەرچی دەبێت ئەوەش لە بەر چاوبگرین زۆربەی هاوسەرگیری ودروستکردنی خێزانیش لە نێو کۆمەڵگەی کوردیدا سەرچاوەکەی ڕازیکردنی دەورووبەر و چەپاندنی سێکسیە.
       ئەو بوونەوەرەی ناوی منداڵە کە دەگات بە  سەردەمی لاویش، دیسان خاوەنی شوناسنامەی خۆی نیە و شتیەک نیە بە دنیای لاوێتێیەوە ببیبەستێتەوە، وەکو لاسییکردنەوەی یاریەکانی مناڵی ومالە باجێنەکان، دیسان دەکەوێتە لاساییکردنەوەی گەورەکان لە فۆرمێکی دیکەدا. بەڵام لەم قۆناغەدا کولتووری زمانەوانێکە دەمێکە لە نەست و سایکۆلۆژیایی هەردوو ڕەگەزدا جێگیر بووە، بە جیوازێکی کەمتری توخمێک بەرانبەر بە توخمێکی دیکە. ئەو جیاوازییەی مێینە ههر لەو بێ بههاییەدا دههێڵێتهوهچونکه له گۆشەنیگای ئهوانهوهئامرازێکی سێکسه بەڵام نێر لە لاویدا بەهای بۆ دەگێڕدرێتەوە چونکهئامانجی سێکسه‌. لهوێوه جیاوازییه جهندهریهکان دهبن بهزمانێکی ساتۆر ئاسا و جهستهی ئهخلاق و واتایان پێ لەت دهکرێت. ئەم جیاوازییانە دەبن بهدهنگێک کە پابهندی تێگهشتن نییه ‌‌له واتای ئهخلاقی و شوناسی کۆمهڵایهتیدا. لەلایەکی ترەوەلە ڕۆژئاوادا پرسینی مهسهلهتایبەتمەندەکان فۆرمێکی بێزراو و شهرمهێنهرهبهتایبهت مهسهلهی تهمهن و مووچە و تایبەتمەندیە زۆر کەسیەکانی تر ، وەکو مەسەلەی پەیوەندی و خۆشەویستی ، ئەمانە لە پرسی زۆر کەسین و دەستێوەردان و لووت ژەندن لەم جۆرە تایبتمەندیە پێویستە شەرم هێنەر بێت بۆ پرسیارکەر بەر لە پرسیار لێکراو ،پرسەکانی ئهوان لەسەر کهسێتی مرۆڤە نەک فاکتەرە کەسیەکانی. کەسیەتیش کۆمەڵێکی فاکتەری زۆرە نهک تەنها ڕێژەی مووچهکهی و چیەتی کارهکهی .  پرس لەوەدایە کە ئایا ئاستی مرۆڤایهتی کەسەك چهنده نهک تهمهنی چهندە، پرسی تەمەن تەنها کاتێک دێتە ئاراوە کە ژنێک و پیاوێک چەند جارێک یەکیان بینبێت و بڕیاری پەیوەندی ڕۆمانس و بەیەکەوە بوون بدەن ، دیارە زۆربەی کات لەم دۆخەشدا هەر نابێت بە پرس . بەڵام لە ناو کورددا  ئەم جۆرە پرس و دەستێوەردانە لە تایبتمەندیەکانی مرۆڤ بە شیوەیەکی ئەوەندە دوور لە ئاکاری مرۆیی بوونی هەیە کە زۆرترین دووفاقی پێکەوە ژیان و کێشەی کۆمەڵایەتی بۆ دروست کردووین. ئەمە تەنها لە ناو کوردستاندا بەرجەستە نەکراوە، بەڵکو بە دەگمەن ئەو کورددانەش لە ڕۆژئاوا ئەژین توانیویانە لە لایەنە جوانەکان کەڵک وەربگرن و کولتوورە بێزراو و دەستەواژە نابەجێ  سواوەکان فڕی بدەنە دەرەوەی ژیانی خۆیان.



No comments:

Post a Comment