Monday, March 2, 2015

Help Me Reach My Goal in YMCA Megathon

 با ئەم ٨ی مارس ە  کردار بنوێن نەک تەنها  قسە

'لە ٧ی مارسدا چوار ٤ کاتژمێر   مێگاتۆن / پایسکیل لێخوڕین  ئەکەم بۆ هاوکاریکردنی ئەندامە هەژارەکانی ' وای'

تەنها شوێنێک داشکاندن بە هەژاران ئەدات بۆ ئەوەی ئەوانیش چانسی بەشداریکردن و ژیانێکی تەنروستیان هەبێتYMCA
سەدان ژنی نەدا و دایک سەڵت و منداڵ و پیر سوودیان لەم هەلە وەرگرتووە و ئەوەش هاوکاری تەندروستێکی باشتر و ژیانێکی ئارامتری بۆ فەراهەم هێناوون 
YMCA 
    تە نها یانەیەکی وەرزشی نیە بەڵکو دەیان بەشی دی وەکو هاوکاری پەناهەندە ، خوێندن ، مناڵان ، پیران و فێرکردنی گەنجان  وبەهرەی بەڕێوەبردنە  
 ئەم هاوکاریکردن و داشکاندنانە لە رێگەی ئەندامەکانی ناو ئەم یانەیەوە فەراهەم هاتوو کە کات و وزە و چالکیان بەم شوێنە بەخشیوە
                                           ماڵی دووەمە و نۆ ساڵە  ئەندامی ئەم یانەیەم و هەفتەی چوار چار لێرە وەرزش ئەکەم Y  بۆ من

                                             


بۆیە بڕیارمدا چالاکی ٨ی مارسم تەرخان بکەم بۆ فەند کۆکردنەوە بۆ ئەم یانەیە بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوام بێت لە هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی هەژارن و ناتوانن ببن بە ئەندام.، ئەویش لە ڕێگەی ئەنجامدانی چوار کاتژمێر مێگاتۆن یان وەرزشی سەر پایسکل   خۆبەخشانە ، ئامانجم ئەوەیە لانی کەم ١٠٠٠ هەزار دۆلاریان بۆ کۆبکەمەوە، بەڵام ناتوانم بگەم بەو ئامانجە بە بێ هاوکاری ئێوە.   خوازیارم هەموو ببن بە بەشێک لەو نەریتە جوانە  کە هەزاران کەس ڕوو  لە ' وای ' ئەکات یان بۆ ئەوەی خۆ بەخشانە ئەچێتە ئەو ڕکەبەرێ  لە بواری جیاوازی وەرزشیدا بۆ ئەوەی هاوکارییان بۆ کۆبکاتەوە، یان دڵفراوانە هاوکاری مادییان ئەکات.  

ئەوانەتان لە کەنەدا ئەژین ئەزانن ئەم شوێنە قازانج نەوستانە تەنها لە سەر بەخشیشە کارەکانیان ئەڕوات و کەسیشیان بێ ئومێد نەبوون چوونکە دابەشکردنی گیرڤان و هاوکاریکردنی رێکخراوە  کۆمەڵایەتی و تەندروستیەکان نەریتیەکی ئێجگاری نایابی مرۆڤی کەنەدییە.

 ئێمەی کورد لە هەموو میللەتانی جیهان دوای هاوکاری ئەکەین هەر ڕۆژەی بۆ برینێک و کارەساتێکمان ، با جاریەکیش بچینە ڕیزی هاوکاری ئەوانەوە. گەرچی هەژارەکان لە هەموو جیهان بێ نیشتمانن ، ئەگەر بۆ ساتیکیش بێت دڵیان خۆش بکە و هەلیان بۆ دروست بکە لە رێگەی بەخشینی مادییەوە .

ئێمە ژمارەمان ٢٥  بیست وپێنج کەسە و هەر یەکەمان ' وای' پەیجی تایبەتی خۆی بۆ کردووەتەوە، لەم لینکەی خوارەوە لاپەرەی من ئەبینیت و ئەتوانیت راستەو خۆ هاوکاریەکانتان لە رێگەی پەیجەکەوە بنێریت بۆ خۆیان

واتە لە ڕێگەی ئەو لینکەوە بڕێک پارە ببەخشە بە ' وای' پێویست ناکات خۆت سەردانی وای بکەیت یان خەڵکی کەنەدا بیت 
تۆ ناوت و زانیاریەکانی خۆت دەنووسیت لە سەر ئەو پەیجە و ئەوانیش پاشان نامەی سوپاست بۆ ئەنێرین و ناوەکەشت لە لیستەکەیاندا بڵاو ئەکەنەوە

   http://my.ymcagta.org/netcommunity/page.aspx?pid=1060&tab=0&frsid=5638

لەوێ کلک لە سەر  ئەم لینکە بکە
Click here to donate to my page.

ناوت لە لیستی بەخشیشدەرەکانی ویدا بڵاو دەبێتەوە و بڵاو ئەکرێتەوە
مەرج نیە کەنەدی بیت یان لە کەنەدا بژیت بۆ ئەوەی ببیت بە بەشێک لەم چالاکیە ، لە هەر کۆێ جیهان بیت ئەبێت

ڕۆژی ٧ی مارس لە ٨.٣٠ بۆ ١٢.٣٠ مێگاتونە لە وای بەڕێوە ئەچێت ، ئەوانەشەی ئەندام نەبێت لەم ڕۆژەدا بە خۆڕایی ئەتوانێت بێتە ژوورەوە ولەوێ هاوکاریەکانی لە رێگەی یەکێک لەو ٢٥ کەسە کە خۆی هەلێئەبژرێت ببەخشێت.

Kaziwa's Story:

Support me in this year's Megathon and help more people stay healthy and active at the Y!

I am hoping to raise at least $250 to help make this happen But I can’t do this alone. Click on the Pledge Me button below to make a difference in communities across the GTA today.

Thank you!
Slideshow image 1
  
Sponsor Me

*It may take up to one business day for your donation to appear in the list of supporters.



Post a Message

No comments:

Post a Comment