Wednesday, March 25, 2015

یادی هەڵەبجە

وێنەکان لە یادی هەڵەبجە و ئەنفالدا گیراوە ١٦-٣-٢٠١٥ لە هۆڵی سیڤیک سەنتەر ، لە تۆرۆنتۆ ، بابەتێکم  Reoccurrence of Genocide and Personalization of Historyبە ناونیشانی 

پێشکەش کرد،


 هاوڕێیەک ئاگاداری کردوومەتەوە کە تۆماری دەنگی کردووە ، کە بە دەستم گەشت لێرەوە بڵاوی ئەکەمەوە . بەشداری سەدان بوونەم کردووە و بابەتەکەم بڵاونەکردووەتەوە بەڵام ئەم دانەیان بە مەبەست بڵاو ئەکەمەوە وە قسەی خۆشم ئەبێت لە سەری . داوای بەخشینیش لەو دوو بەڕێزە ئەکەم ئەیانەوێت بە ئیمەیل بۆیان بنێرم ، لێرەوە بڵاو ئەکرێتەوە نەک بە ئیمەیل ناردن تەنها ئەوەیە لە بێ کاتی خۆمدا ناتوانم کارەکانم لە کاتی خویدا ئەنجام بدەم. من پاش ئەوەی لە یادی جینۆساید و ڕۆژی زمانی دایکی دەیان نەتەوەی جیاوازدا بەشداریم کردووە ، ئەم ساڵ بۆ یەکەم جار بەشداریم لە وەی نەتەوەکەی خۆم کرد ، بۆ یەکەم جاریش زانیم کە ئێمەی کورد گەمژەی هەتا ئەو ئاستە گەمژەمان هەیەکە بڵێت نابێت ژن لە یادی هەڵەبجە و ئەنفال بەشدار بێت و کۆنە کۆمێنیستیش بێت ، یان بە هۆی یادێکی واوە خەڵکێک ببینم لە ناو کورددا هایپەرانە هەر بڵێ وبڵێتەوە من ئەکادیمیستم، من ماستەرم هەیە ، پێویستە بە قسەی من بکرێت ، ..تد. نەفرەت لە هەموو بڕوانامە و وشەکانی دنیا ئەگەر تەنانەت خوێندەوار بوونیش فێری کەسیەک نەکات چۆن قسە ئەکات و مامەڵە لە گەڵ خەڵکێک ئەکات  کەبۆ یەکەم جار ئەیناسێت 
خۆ واز لە شەڕە حزبێنەش بێنە هەتا ئێستا تەنها بسی مۆراڵی پاڵەوانەکانی هەموو سالێکی ئەم بۆنەیە


سوپاس بۆ دلسۆزی مرۆڤە جوانەکان کە وام لێئەکەن هەست بکەم خەڵکەکەم ئەهێنێت خزمەتی بکەیت، سوپاس  ، بۆ گەمژەکانیش کە وام لێ ئەکەن سوورتر بم لە سەر کاری جدی. ئەو گەمژانەی 

1 comment:


  1. ئەوە یەکەم جارمە منیش ئەوە ببیستم کە کەسانێک هەن ڕێگرن ولە پشکداربوونی ژنان لە بۆنەی وەک هەڵبجەدا، تەنزەکەت نازانم ئاڕاستەی کێ یە و چی یە ، بەڵام لام سەیرە کەسانی وا هەبن و هێشتا مافی ئینسان بوونیان لێ نەسەندرابێتەوە ...هەربژین بۆ کورد

    ReplyDelete