Saturday, February 28, 2015

ڕۆژنامەی وشە

كازیوە ساڵح بەشداریی فێستیڤاڵێكی كەنەدا دەبێت

  1. وشە/ ئەنوەر حەمەغەریب-















كۆمەڵەی نووسەرانی كەنەدایی، فێستیڤاڵێكی ئەدەبی و هونەری بۆ 21 نووسەر و 21 موزیكژەن ساز دەكات كە لە ڕۆژی (یەكی ئادار) سبەی یەكشەم ساز دەكرێت. 
نووسەری ناسراوی كورد "كازیوە ساڵح"یش بە چیرۆكێك لەو فێستیڤاڵە بەشداری دەكات، هاوكات خوێندنەوەی ئەو چیرۆكە بە بەشداریی موزیكژەنی كەنەدی "كارۆل بەیلی" دەبێت.
كازیوە ساڵح بۆ "وشە" گوتی: ئەم فێستیڤاڵە نەریتێكە لەو وڵاتە كە ماوەی 7 ساڵە لە یەكی ئاداردا بەڕێوە دەچێت. لەم بۆنەیەدا چیرۆك، شیعر، یان بەشێك لە ڕۆمان دەخوێنرێتەوە. منیش بەكورتە چیرۆكێك بەناونیشانی Don‌t Die Before You Pay بەشداری دەكەم.                      
ئەوەشی گوت: لەم فێستیڤاڵەی ئەمساڵدا من وەك كوردێك بەشدارم و چیرۆك دەخوێنمەوە، ئەم چیرۆكەیش یەكێكە لەو دوو چیرۆكەی كە لە تەمەنی (16-17) ساڵیدا نووسیومن و دڵخۆشم بەوەی لەوێدا بخوێنمەوە. 

AM:09:46:28/02/2015

http://wishe.net/dreja.aspx?=hewal&jmare=12533&Jor=8


No comments:

Post a Comment