Monday, April 7, 2014



تویتەرە چیرۆک




کۆفێکە لە چێشتخانەکەوە بانگی ئەکردم " وەرە دوا پەرداخم بخۆرەوە، تۆ ئەتەوێت لە کاسەکەمدا بە جێم بهێڵی هەتا ڕەشبوونەوە بە مەرگم ئەسپێریت؟"
دوا شەشەمین پەرداخم نۆش کرد، ئاو دوا دڵۆپی سەر کاسەکەی ڕاماڵی و لە مەرگ پاراستی.. من؟ ئیتر نە بۆنی کۆفیم ئەکرد و نە گوێم لە بۆڵەی بوو، بە یەکجاری ئەوێم بە جێهێشت بوو.......



.کازیوە ساڵح

No comments:

Post a Comment