Sunday, January 31, 2016

دوالیزم

بە نیازم بابەتەکانی خۆم ، ئەوانەی بە کوردی نووسراون ، بە ناوێکی بێگانەوە بڵاو بکەمەوە و لە ژێریدا بنووسم وەرگێرانی کازیوە ساڵح، ئەگەر ئەوەیان زۆر مەحاڵ بوو ، ساڵح ەکە ئەکەم بە ساڵحی :))














بەو بۆنەیەوە ئەم شیعرەی قانع پێشکەش


بێ حەیایی باوە ئەمڕۆ قوڕ بەسەرداکا حەیا
کەندەڵان سەربەرزو شادە خۆی بشارێتۆ چیا
گوڵ ئەگەر ئەقڵی ببێ سەر لە خاک ناکاتە دەر
چونکە ڕۆژی دڕک و داڵەو گەرمی بازاڕی گیا
با لە هەورا سەرنقوم بن مانگ یان خۆری جوان
شەمشەمە کوێرەش ئەڵێ من نامەوێ شوعلەی ضیا
ئەی فەلەک ڕاستۆ نەبی بۆ ڕێک و پێکی دەورەکەت
گورگ ئەبێتە شوانی ڕان و دز ئەبێتە ئەولیا
نێرەگا جوتێ ئەبەیتە ڕیزی لوقمانی حەکیم
فەیلەسوفێکیش ئەخەیتە دەس چەپۆکی ئەشقیا

قانع

No comments:

Post a Comment