Monday, November 23, 2015

دیداری گۆڤاری گەرمیانی ئەمڕۆ

کازیوە ساڵح ژنە نووسەر وچالاکوانی دیاری بورای ئەنفال :

عەرەب کورد بە موسڵمانی ساختە ئەزانێت

سازدانی : مەلا تەحسین گەرمیانی

خاتوو كازيووه له ده ستپيكدا ده كريت به كورتيش بيت شيكردنه وه يه ك له سه ر جينوسايد ئامازه پي بكه يت

           لە بەر ئەوەی جینۆساید تەنها پلانێکی سیاسی نیە  و پابەندە بە جوگرافیا، کولتوور ، سایکۆلۆژیا  لایەنی کۆمەڵایەتی و ژیاری و مرۆیی ،هەر لایەنێکیش پێویستی بە چەندین کتێب هەیە بۆ شیکردنەوە و ڕاڤەکردن ، ئاسان نیە شیکردنەوەی لە دیداردا بکرێت ، بەڵام خوازیارم وەکو جینۆسایدی جولەکە و ئەرمەنیەکان لە هەر بوارێکی ناو هاتوودا سەدان کتێب بە زمانەکانی دنیا لە سەر ڕەفەی زانکۆکان و کتێبخانەکانی دنیا لە سەر زنجیرەی جینۆسایدە کانی کورد ببینم .                                                                              

پرسياري 2/ كورد له جه ندين قوناغي جيا جيادا به ر په لامارو جينوسايد كه وتووه كه هه مويان هاوشيوه ي يه كن ، ئايه ئه مه دريزكراوه ي هه مان عه قليه تي شوفيني عه ره بي نيه به ناري دينه وه ده كريته سه ر كورد ? له كاتيكدا زورينه ي كورد خوي به اسلام ده زانيت ?

        ئاینی ئیسلام لە بنەمایا ئاینێکی عەرەبیە و بە تەنها بۆ عەرەبیش دروست بووە و ژمارەیەک ئایەت ئاماژەی بەم ڕاستیە کردووە . بۆیە عەرەب و ئیسلام دوانەیەکی لێک دانەبڕاو و دوو ڕووی یەک دراون لە ئاکار وکردار و پرچەکردارەکانیاندا لە دەرکەوتنی عەرەب ودروست بوونی ئیسلامەوە هەتا داعش. خۆ بە ئیسلام زانینی کورد شتێکی خۆکردە و مەرج نیە عەرەب باوەڕی پێێ هەبێت . دەیان جار گوێمان لە ئیسلامی ساختە ئەبێت بۆ کورد لە لایەن عەرەبەوە بەکار ئەهێنرێت. ئەمەش ڕاستیە کورد موسڵمانی ساختەیە لە ئاینی ڕاستەقینەی  خۆی هەڵگەڕاوەتەوە و چەند ئاینیەکی دیشی وەرگرتووە بەر لەوەی بە زۆر بکرێت بە ئیسلام ،کە بووشە بە ئیسلام هەر وەکو بەعسیەتی و جاشیەتێکە ئەوەندە تووندڕەوانە گرتویەتی خۆی و نیشتمانی و کولتوور و خەڵکە ڕەسەنە هەڵنەگەڕاوەکەی  خۆی پێ خاپوور کردووە. بۆیە خۆ بە ئیسلام زانینی کورد بە تایبەت لە  خودی عەرەب توندتر دەست پێوە گرتنی، هۆیەکە لە هۆکارەکانی جینۆسایدەکانی کورد، نەک پێچەوانە. وڵاتانی عەرەبی، ئیسلام وەکو ئامرازێکی سیاسی بەکار ئەهێنن نەک ئاین، بۆیە کورد مەترسیە بۆ ئەوان کە وەکو ئاین بە شێوەی راستەقینە بەو توندییە گرتویەتی . پێم وایە ئەگەر وڵاتانی موسڵمانی دراوسێێ و داگیرکاری کورد مەترسی ئەوەیان بکردبایە کورد بە شەپۆلێکی گشتی، دژی سەروو ٨٠ هەشتا جینۆسایدی کورد لە مێژوودا بە دەستی موسڵمان،  لە ئیسلام وەردەگەڕێت و دەچێتە سەر ئاینە کۆنەکانی خۆی ، دەستیان لە هەموو توندوتیژیەک دژی کورد هەڵئەگرت، نەک لە بەر خاتری پاراستنی ئاینەکەیان کە ئیسلامە ، لە بەر هۆکاری سیاسی نیو دەوڵەتی، کورد ئەگەر موسڵمان نەبوایە هەموو وڵاتانی دنیا پارێزگاریان ئەکرد.                                                                                                        
پرسياري 3/ئايه ره وايه ئه گه ر ميلله تيك با ئيسلاميش نه بيت كومه لكوزو جينوسايد بكريت ? وه ك نمونه ي كورداني ئيزيدي كه جه نابت خاوه ني كتيبيكي كه تايبه ته به جينوسايد كردني كورداني ئيزيدي ?

           جینۆساید واتە ناڕەوایەتی ، چوونکە لە سەر ئەو بنەما دێتە ئاراوە ، دەسەڵاتێک یان گروپێک گروپێکی دی لە ناو دەبات بە بیانووی جیاوازی ئاینی ، نەتەوەیی ، ئەتنیکی و ڕەگەزی . یەکێک لە ڕەگەزەکانی ئیسلام وئامانجەکانی تاکی موسڵمان بە زۆری شمشێر موسڵمانکردن گەر نا لە ناو بردن و جینۆسایدکردنی ئاینەکانی دییە . یەکێک لە ئامانجەکانی مرۆڤی عەرەبیش بە عەرەبکردن ولە ناوبردنی خەڵکی نا عەرەبە . هیچ مێژوویەک نەیسەلمێنێت ، مێژووی کورد ئەو هاوکێشەیە دەسەلمێنێت .  واتە ئەگەر ئیسلامیش دەست لە جینۆسایدی ئێزیدی و کورد بە گشتی هەڵگرێت عەرەب دەستی لێ هەڵناگرێت ،عەرەب دەستی لێ هەڵگرێت ئیسلام دەستبەرداری نابێت . هەردوو ئیدۆلۆژیەکە یەک ئامانجیان هەیە  لە چوارچێوەی ناڕەوایەتیدا هەڵواسراوە. باشە هەتا ئێرە ئەو ئامانجە ڕوونە ، بەڵام ئایە بەشادریکردنی کورد لە جینۆسایدی دژی کورد ، بە شێوەی جەستەیی بووبێت یان ڕەمزی چی ئەگەیەنێت؟ لە جینۆسایدی ئێزیدیەکاندا کورد چوار جار بە فەرمی بە دەسەڵاتی حکومی بەشداریهاوکاری ئیسلام و ئیمبراتۆریەتی عوسمانیەکان کردووە لە جینۆسایدی ئێزیدیەکاناندا. ئەگەر لە نێو کورددا ئەمڕۆ نەوەیەک پێگەشتووە نازانێت ئێزیدی ڕەجەڵەکی ڕاستەقینەی کوردن و ئەوان کوردی ڕەسەنن و دەسەڵاتی جیاواز هەیە کار لە سەر ئەم جوداوازییان ئەکات ، بە پلان , مێژووی ڕاستەقینەی کورد ون ئەکات . بەڵام ئەو والی وسەرۆک عەشیرەتە کوردانەی هاوکاری جینۆسایدکارانی ئێزیدیان کرد ، هەتا ئەو زەمەنەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی خواستی جودایان بکاتەوە و کورد لە ڕەسەنایەتی مێژووی درێژی خۆی داببڕێت، وەکو کورد بە یەکەوە ژیاون و کەس پێی نەوتراوە ئێزیدی و کاکەیی و ..تد. پێێان وتراوە کورد ، ئەی کوردە جینۆسایدکارانە بۆ ئەمەیان کرد؟ ئایە بێ دەنگی دەسەڵاتە جیاوازەکانی باشوور و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە خۆڵ لە سەر لابردنی مێژووی راستەقینەی ئێزیدی و کورد هەر فۆرمێک نیە لە جینۆسایدی ڕەمزی؟                                                                              
پرسياري 4/ تو له و كتيبه ي تايبه ته به جينوسايدي كورداني ئيزيزدي ده ته وي جي په ياميك بگه يه ني ، به تايبه ت بردني سه دان و هه زاران زن و كجي كوردي ئيزيدي كه كرين و فروشتنيان بيوه ده كريت له بازاره كاني زيز ده سه لاتي داعشدا ?

         پەیامی من، بەر لە هەموو کەس  ڕاستکردنەوەی هەڵە سایکۆلۆژی وکولتووریەکانی کوردە دژی ئێزیدی. ئیزیدی تەنها بۆ ئەوە جینۆساید ناکرێن کە ئاینەکەیان جیاوازە بەڵکو بۆ ئەوەش ڕەسەنایەتی و مێژووی ڕاستەقینەی کورد بسڕننەوە و مێژوویان لەویوە بۆ حساب بکرێت کە لە بەرژەوەندی جینۆسایدکارانی کورددایە، ئەو کوردەی پێێ دەوترێت تورکی شاخی ،پێێ دەوترێت هندۆ-ئێرانی لە بری هندۆ-ئەوروپی ..تد. کورد هاتووە ئەوەی بکوژانی خواستویەتی جێ بە جێێ کردووە یەک لەو ناوناوە نادروستانە کە جینۆسایدی ئاماژەیین، دوو لەناوبردنی مێژوو ڕەسانەیەتی خۆی کە ئێزیدیەکانە. لە کۆی ٧4 جار جینۆسایدکردنی ئێزیدیەکان نزیکەی ٦٥ شەست وپێنجی ئیسلام کردوویەتی ، هەموویان ئەوەی ئەمڕۆ داعش ئەیکات بە ژنی ئێزیدیان کردوویانە. ئێستاش داعش لە ٧٥٧ ژنی ڕزگار بوو لە دەستی داعش هەتا ٢١-٧-٢٠١٥ بە دەگمەن تێدایە بە شێوەی دڕندانە لاقەنەکراوە و کڕین و فرۆشتنی پێوەنەکراوە . ژنیان تێدایە ئەڵێت بە هەزار دیناری عێراقی فرۆشراوە، ئەمەش لە بەر ئەوەی لە سەرەتایی ئیسلامەوە هەتا ئەمڕۆ کاتێک دەستیان بە سەر شوێنێکدا گرتووە کوشتن بۆ پیاو و لاقەکردنی ژن لۆگۆیان بووە. بە پێی ئەو ئاینە ژن کە دیگرن بەر لە لاقەکردنی ' سبیە' – سبا- پاش لاقەکردنیش ئەبێت بە جارێ – کویلە وابزانم زۆربەمان دەربارەی ئەو کۆنسیپتە ئەزانین لە ئیسلامدا و پاش ئەوەش دەبرێتە بازاڕی کڕین و فرۆشتنەوە کە لە ئاینی ئیسلامدا پێێ وتراوە سوق النخاسە واتە بازاڕی دەڵالیکردن بە ژنەوە. پەیامی ئەوانەی ژنی کوردییان لاقەکردووە نیشاندانی نەتەوەکەیەتی کە لاقەکراوە واتە سەپاندنی نەنگی و پۆشمە نەتەوەیی، جێهێشتنی هەموو ئەو جۆرە نەخۆشیە دەروونی و کولتووریانە کە لە کۆمەڵگەی ڕزگاربوودا هەمیشە جینۆساید بەرهەم ئەهێنطەوە. پەیامیمن ئەوەیە ئەم مەسەلەیە ڕوون بکەمەوە، چۆن لاقەکردن مەبەستی سێکسی لە پشت نیە بەو بەڵگەی ئەوانەی لە ناو ئێزیدیەکاندا لاقەکراون ٧ حەوت ساڵ بۆ بە تەمەنی تێدایە. ئامانجی لاقەکار سیاسی ، سایکۆلۆژی ، کولتووری و کۆمەڵایەتی یە.                               
پرسياري 5/به ديويكي تردا جينوسايدي ئيزيدييه كان دريزكراوه ي هه مان ئه نفالي سه رده ني به عس نيه ?ئه ي ئه گه ر وابوو ئه نفالي سه رده مي به عس دريزكراوه ي كام ميزووه ?

       ئەنفال درێژکراوەی ٧٣ حەفتاو سێ جار جینۆسایدی ئێزیدی بوو، درێژکراوەی جینۆسایدی فەیلی و بارزانیەکان ، جینۆسایدی   دەرسیم و جینۆسایدەکانی رۆژهەڵاتە. کورد نزیکەی ١٠٠ سەد جار جینۆسایدکراوە بەڵام تەنها باسی چەند دانەیەکی ئەم ساڵانەی دوایی ئەکات و تەنانەت لێکۆڵینەوە وبە دواداچوونی بۆئەوانەی ڕابردوو لە ڕووی ئەرشیفیشەوە بوونی نیە. ئێستاش ئەو پرچەکردارە پێچەوانەی هەندێ دام و دەزگا بەرانبەر جینۆسایدی باکوور لە لایەن تورکەوە، کەم تەرخەمی بەرانەبر جینۆسایدی ئێزیدیەکان لە ڕووی راستکردنەوەی هەڵە کولتووریەکانی ڕابردوو پێمان ئەڵێت جینۆسادەکانم بەردەوام ئەبێت و زۆری دی ئەبینی لە داهاتوودا.

پرسياري 5/ده كريت له سه ر كوي ئه و كونفراس و كونگرانه ي له كوردستان و ولاتاني ده ره وه ده كريت له بوازي جينوسايد كورد توانيويه تي جي بكات كه هه ر جاره و كومه ليك به ناوي حكومه ت و ريكخراوه كانه وه به شداري ده كه ن ?

وەکو کەسێک نەک تەنها خوێندن وکات ، بەڵکو نزیکەی ژیانیشم تەرخان کردووە بۆ دۆزی جینۆسایدەکانی کورد لە ماوەی دوو(٢) ساڵدا لە (١٢) دوازدە وڵاتدا بەشداری ئەو کۆنگرە و کۆنفراس  و بۆنە و لێکۆڵینەوەی مەیدانیم کردووە لە سەر لە جینۆساید کراون بە لێکۆڵینەوە و وتار نەک گوێ گرتن ، باوەڕم بەوە نیە سەفەر بکەم بۆ هیچ شوێنێک بۆ گوێ گرتن. لە یەک کۆنگرەدا ، ئەوەی ئەجومەنی پسۆپڕانی نیونەتەوەیی جینۆساید لە ئەرمینیا کورد بینیوە ، لە هیچ کام لەوانی دی بەوە بەشدار بووم کورد بەشدار نەبووە. بەڵام پێویستە ئەوە بڵێم من بەشداری ئەو کۆنفراسانەم کردووە کە خۆیان ئەرکی تیکتی فرۆکە و زۆر جار ئوتێلیشیان هەڵگرتووە ، ئەوەی ئەنجومەنی پسپۆڕانیش کۆنراسی ٢٠١٣یان لە گەڵ ئەوەی لێکۆڵینەوەم هەبوو ، وە بۆیان نێردرابوو، لە بەر ئەوەی گرتنی ئەرکە مادییەکەیم نەبوو نەمتوانی بەشداری بکەم ، بەر لە ئیعلانی دوایی کۆنفراسەکە کشامەوە ، هەمان شت لە ساڵی ٢٠١٥دا لە سێ کۆنفراسی تایبەت بە جینۆسایدی نەتەوەکان لە سیریلانکا، ئەفەریقیا و یونان ڕوویدا. ئەگەر کورد لەو کۆنفراسانەی کە هەمووی ئەرکی مادیی ئەکەوێتە سەر تاکی بەشدار بوو بەشداری ئەکەن مەرج نیە من ئاگام لە هەمووی بێت ، ئەزانم ئەو چەند دانەیەی دەبوو بەشداری بکەم و لێکۆڵینەوەکانم وەرگیرابوون تەنها ئەوەی ئەفەریقیا کوردێکی تێدا بوو تایتڵی باسەکەی لە سەر جینۆسایدی ئێزیدیەکان بوو. لێرەوە حکومەتی کوردستان چ وەفد و ساند ئەم جۆرە کارە تادیشناڵانە ئەکات من نازانم، چوونکە پەیوەندیم بە هیچ دەسەڵات و حکومەت و رێکخراوێکی کوردییەوە نیە. من بۆ ئەو کۆنفراسانە وەکو کەسێکی کەنەدی لە زانکۆیەکی کەندیدا کە لێکۆڵینەوەکانی پەسەند ئەکرێت بانگ ئەکرێم نەک وەکو کورد، بەڵام من خۆم بوونم لەو شوێنانەدا تەرخان ئەکەم بۆ کورد.. لە بنەمایا بۆیە خۆم خستووەتە ژێر باری کۆمەڵێک قەرزەوە بە هۆی ئەو هەموو کۆنفراسەوە، ئەزانم ئەوەی لە ئێستادا بە من ئەکرێت مەرج نیە بە ژمارەیەکی زۆری کورد بکرێت، بە مەبەست ناساندنی ناساندنی جینۆسایدەکانی کورد بەشداری ئەکەم. بە ئاستێک کاتێک خەڵاتی ئالان سلیبەرم وەرگرتوو برام بۆ نزیکەی دوو مانگ لێکۆڵینەوەی مەیدانی لە سەر هۆڵۆکۆست ، ئەو لێکۆڵینەوانەی پێشکەشم کرد پێیان وتم ئێمە دوو مانگ تۆمان گەڕاندا بە چەندین وڵاتدا و لێکۆڵینەوەت کرد، بەڵام دواجار هاتیت ئێمەت کرد بە ئامراز '   Instrument    '  بۆ گەیاندی کێشەی و ئامانجی خەڵکی خۆت. ئەمەیە چیرۆکی من لە گەڵ کۆنفراسە نێو دەوڵەتیەکاندا ، ناڵێم کورد چی کردووە و چی ئەکات وچۆن پارە بە هەدەر ئەدات لە پێناوی شتی بێ نرخدا بە ناوی جینۆسایدەوە، بەڵام کە ئەچمە هەر شوێنێک خەڵک دەربارەی زنجیرە جینۆسایدەکانی کورد ئەگەر بشزانیت  تەنها دوو وشە ئەزانێت( کیمیاوی و سەدام ) ئەمە پێت ئەڵێت کورد چی کردووە. لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا، دوو جاریش گەڕاومەتەوە کوردستان نەک بۆ سەردان بەڵکو بۆ لێکۆڵینەوە مەیدانی لە سەر شووێنە جینۆسایدکراوەکانمان و لە سەر ئەرکی خۆم ، جاریەک ئەنفال و هەڵەبجە و ناوچەی گەرمیان و هەندێک لە ناوچەکانی دی دوروبەری سلێمانی کە جینۆسایدکراون و ئەم ساڵیش لە سەر ئێزدیەکان . لە بری ئەوەی  بڵێم کورد چی کردووە بۆ دۆزی کورد لە کۆنفراسەکاندا ، ئەڵێم من دام و دەزگای حکومیم نەبینوە، لێپسراو و دەسەڵاتدارم نەبینیوە گفتووگۆی سەبارەت بەم دۆزە لە گەڵ بکەم، بەڵام مۆراڵ و ئامانجی زۆر بە ناو چالاکوانی بواری جینۆساید و هەندێک دام ودەزگای تایبەت بەم دۆزە واییان لێکردووم ئیتر منیش لەوە زیاتر خۆم ماندوو نەکەم.

پرسياري 6/ پيت وايه نوينه رايه تي كردن به ده ست به تال و بي زانيني زمان و به بي كاريكي ديكومينتاري ئه و نوينه رايه تيانه بتوانن شتيك بكه ن كه له ئاستي گه وره يي تاوانه كاني حزبي به عسدا بيت وه ك ( كورداني فه يلي و كومه لكوزي بارزانيه كان و ئه نفال و كومه لكوزي ئيزيدييه كان ) بيت ?

هەموو مرۆڤێک تەکنیکێکی هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کەسیەتی خۆی ، هەشە هەر نیەتی ژیان بۆی خەو و خواردن و کۆمەڵێ شتی لاوەکیە کە تەنها ئەو ناوی دەنێت ژیان یان کەسیەتی. بۆ ئەوەی بزانین کەسێک تا چەند ئەتوانێت بەڕیوەبردنی دۆزێکی قورس بکات بە دروستی، پێویستە ورد بینەوەبزانین ئەو تاکە چۆن بەڕێوەبەریەتی کەسیەتی خۆی ئەکات. بەشێکی زۆری ئەم بەڕێوەبردنە ئەرکی زمانە. پێویستە تاکیش لەو جۆرە دۆخەدا لە خۆی بپرسێت ئەگەر مرۆڤ لە شوێنێکدا بێت نەتوانێت گوزارشت لە بچوکترین پێداویستی کەسیی خۆی بکات چۆن ئەتوانێت بەڕێوەبردنی دۆزێک بکات لەو شوێنەدا؟ ئایە ئەوەیە ئەو تەکنیک و شێوازەی ئەو تاکە ئەیەوێت بەڕێوبەریەتی   کەسیەتی خۆی لێوە بکات بەر لە هەر شتێکی دی؟
من پێم خۆشە سەرجەم تاکی کورد سەفەر بکات ، دنیا ببینێت و عەقڵ دیدەبینی بە ڕووی جیهاندا بکاتەوە. زۆر باش ئەبێت ئەوانەی لێپسراوی مۆنمێنت و رێکخراوەکانی جینۆسایدن بە یەکەوە و بە بوونی وەرگێڕی باش سەفەر بکەن ئەو مۆنمێنت و سایتانە ببینن کە بۆ هۆڵۆکۆست و جینۆسایدی ئەرمنیەکان کراوە، چوون ئەم دوو جینۆسایدە کاری باشی بۆ کراوە،  بۆ ئەوەی سوودییان لێ وەربگرن بۆ کارەکانی خۆیان. بەڵام کات وشوێنی گونجاو گرنگن بۆ سەرکەوتنی کارێک. کاری بێ پرۆگرام و ئامانجی دروست لە بری خزمەت زیان ئەگەیەنێت.                  
پرسيار 7/ده كريت بلين به شداري كردن و نوينه رايه تي كردن بو ئه و جوره كونگرانه ي جينوسايد پيويسته كه ساني به شداربوو خاوه ني ليكولينه وه و كاري ديكومينتاري بن و له لايه ن ليزنه يه كه وه پيش كات هه لسه نكاندني بو بكريت ئه وكات كه سه كان له سه ر ئه و بنه مايانه دياري بكرين ?

بەڵێ دروستە. کەسی بەشدار بوو نزیکەی ٨ هەشت مانگ پێشتر ئەبستراکتی لێکۆڵینەوەکەی دەنێرێت بۆ لیژنەی هەڵسەنگاندنی لێکۆڵینەوەکان، پاش خوێندنەوە تەنها ئەو لێکۆڵینەوانە هەڵدەبژێردڕێت کە گونجاون بۆ کۆنفراسەکە، پاشان چاوەڕوان دەکرێت هەتا دوو مانگ بەر لە کۆنفراسەکە ئەپرسن لەو کەسانەی بابەتەکانیان هەڵبژێردراوە گەر هێشتا بە نیازن لێکۆڵینەوەکانیان پێشکەش بکەن بۆ ئەوە ناو و ئەبستراکتی بابەتەکەیان لە پرۆگرام و بۆکلێتی کۆنفراسەکەدا چاپ بێت. سەبارەت بە کۆنفراسی ئەنجومەنی پسپۆڕانی جینۆساید بەشدار بوو پێویستە ئەندامی ڕیکخراوەکە بێت بۆ ئەندامێتی پێویستە برێک پارە بدات کە کەم نیە، وە بە پارە ش بەشداری ئەکات، بۆیە داوا ئەکات پارەی بەشداری بدات وە پارەی ئەندامیەتیش بدات بەر لە بەشدار بوون. لێرەدا جورێکی دی لە بەشدار بوون هەیە ئەویش داوا ئەکات لە رێکخراوەکە کە وەکو گوێگر میوان بێت ، ئەمانەش بە هەمان شێوە پێویستە پارەی بەشداربوون بدەن ، پاشا ئەم پرۆسەیە داوەتنامەیەک بۆ هەمووان دێت بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی پێوستیان بە ڤیزە وەرگرتنە بتوانن داوەتنامەکە بەکار بهێنن لە ئاسانکاری وەرگرتنی فیزەدا. بەڵام هەندێ کۆنفراسی دی کە خۆیان هەموو ئەرکێکی مادی ئەکێشن ئەمانە هەر لە سەرەتاوە داوەتنامە بۆ ئەو کەسانە دەنێرن کە پێیان وایە ئەتوانن توێژینەوەی باش پێشکەش بکەن ، داوای ئەبستراکت و زانیاری خۆیان و پابەند بوون بە بەشداریکردنی لێ ئەکرێت. میوانیش زۆربەی کات بێ بەرابەرە.  ئەزموونی من زیاتر لە گەڵ دووەمدایە و بە هۆی ئەرکە مادییەکە ئەوەی جۆری یەکەم لە کۆی پێنج جار لێکۆڵینەوە ناردن و قبوڵکردن تەنها توانیومە بەشداری ئەوەی ئەمساڵ بکەم .                                                                          

پرسيار8/هوكاري هه يه لاي تو ئامازه ي پي بكه يت بوجي كورد ناتواني به باشي كار له سه ر پرسي ئه نفال و حينوسايد بكات ?

هۆکارەکان زۆرن بەڵام کاریگەرترینیان ئەمانەن
یەکەم: نەبوونی پرۆفیشنالیزم لە هیچ بوارێکی کوردیدا . کەسێک ئەیەوێت هەموو شتێک بێت ، وە ئەیەوێت تۆش وەکو ئەو بیر بکەیتەوە ولە هەموو شوێنێکدا بیت کە ئەو ئەیەوێت و شوێنی تۆ نیە، بەڵام ئەو لە شوێنێ تۆدا بێت. سەدان جار لە گەڵ خەڵکێکدا بووە بە کێشەم کە کاری ئەو ڕێکخراوەیی بووە لە سەر ئەوەی خوتە و بۆڵە و تۆمەتی بە دەوری مندا دروست کردووە کە بەشداری کاری ڕێکخراوەیی لە تەک ئەوان ناکەم. لە کاتێکدا سەدان جار بەم جۆرە کەسە ئەڵێیت  من داوام لێنەکردوویت کاری من بکەیت ،تۆش پێویستە کاری خۆت بکەیت، کاری منیش کە نووسینە هەر کاتێک پێوستت بە لێکۆڵینەوە و وتار بوو لە بۆنەکانتاندا بەشدار و هاوکارت ئەبم . پێوسیتت بە ئایدیا و ڕاوێژە هاوکارت دەبم، نەک کۆبوونەوە و کات کوشتن بە شتێکەوە کە کاری من نیە. بەڵام ڕووبەڕووی جۆرە مرۆڤێکی هێندە پەسەند ئەبیتەوە کە داوات لێ ئەکەن چی توانا و پەیوەندیت هەیە وەکو کراسێک لە بەری ئەوی بەرانبەر بکەیت.  پێویستە خەڵکی ئێمە تێ بگات دنیای ئەمڕۆ دنیای پسپۆڕییە تەنانەت لە بواری ڕۆژنامەنووسی و پەیامنێریشدا، وزەکان پێویستە دابەش بکرێت ، کەسی شیاو بچێتە شوێنی شیاوەوە.ئێمە خەڵکێکمان پێویستە تەنها لە سەر شەقامەکان بێت و مان بگرێت و خۆپیشاندان بکات و ئەمەی پێ ئەکرێت. خەڵکێک ئەتوانێت تەنها ئامار بکات ، یەکێک ئارشیڤ بکات ، من ئەگەر کەرەستەکانی ئەوانم  نەبێت ناتوانم توێژینەوە لەو بوارانەدا بکەم،             ئەوانیش کاتێک دێنە بواری منەوە مەرج نیە بتوانن سەرکەوتوو بن.

دووەم: دام و دەزگاکان بە سەر کادری حزبیدا دابەشکرا نەک دامەزراندنی کەسی گونجاو بۆ شوێنی گونجاو. ئێستا حزبەکان لەوە تێگەشتوون ئەو هەڵەیە دۆڕاننی و گەیاندنی بە کەناری مەرگ، بەڵام لە لایەک پێویستان بەوەیە خۆیان بە ڕاست پیشان بدەن کە ئەوان هەرگیز هەڵە ناکەن و بۆیە هەڵەشیان نیە ڕاستی بکەنەوە  ، لە لایەکی نەوەیەکی لە خۆیان خراپتری حزبیان پێ گەیاند، کە تەنها ناپرۆفیشناڵ نین ، بەڵکو لە ئەتەکێتی مامەڵەکردنیشدا دۆڕاون،ئەمەش هەر کێشەی سەروو، ئەویان لە ناو هاوڵاتیدا و ئەمەشیان لە نێو دام و دەزگاکاندا کە پێوسیتە بوو  ڕێپیشاندەری یەکەم بن. 
سێهەم: کەمی کەسی ئەکادیمی لە بواری جینۆسایددا و دوورخستنەوە و کەم بەهاکردنی ئەوانەش کە هەن. دیسان کێشەی پرۆفیشانلیزم
چوار : پێشلکردنی مافی مردوو لە سەر بنەمای تاکی زیندوو. هەندێ دەزگای هەستەوەر سەبارەت بەم پرسە کە لێیان دەپرسیت فڵان بەشت مردوو ، ئەڵێت مناڵی ئەنفال، شەهید ، جینۆسایدکراوێکی داناوە، لەو ئاستەدا نیە ، بەڵام لە بەر ئەوەی خاوەنی ئەو قوربانیەی ناتوانیت هیچ بکات. ئەمەش هەر کێشەی پرۆفیشناڵیزمە ئەم چەند خاڵە دەری ئەخات زۆربەی کێشەکانی  جیاواز و سەرەکیەکانی دەوری دۆزی جینۆساید قەیرانی پرۆفیشنالیزمە، سەرچاوەی ئەم قەیرانەش گەندەڵی و بەرژەوەندیخوازی تاکە.


پرسياري 9/پيمان باشه باسيكي دوايين ليكولينه وه ت بكه يت له كونگره ي جينوسايد له ئه رمينيا كه ده نگدانه وه ي به رجاوي هه بووه ?


لێکۆڵینەوەکەم پرۆژەی کتێبێکە  . سەبارەت بە مێژوو و باردۆخی ژنی ڕۆئاوایی و کورد لە جینۆسەکاندا . لاقەکردن وەکو جینۆساید نەک ئامرزاێکی جینۆساید وەکو پسۆڕەکان باسی لیوە ئەکەن. ئەو هۆکارە سایکۆلۆژیانەی کە لاقەکردن لە ئامرازەوە ئەگۆڕێت بۆ جینۆساید و هەروەها باسم لەوە کردبوو کە لاقەکردن بەردەوامی بە جینۆساید ئەدات، کۆتایی نایەت لە نێو کۆمەڵگەی پۆست جینۆسایددا.  ڕۆڵی ژنانی شەڕڤانی کورد لە گۆڕینی ئەو دۆخ و مێژووە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا ، بە تایبەت هۆکارەکانی کە لای من بە ئیدۆلۆژی سەلمێندرابوو نەک سەربازی هەتا ئێرە ئەم تەوەرانە چۆنیەتی سەلماندنی ئارگیومەنتەکان جێگەی ڕەزامەندی زۆری ئەو پسپٶر میدیانە بوو کە باسیان لێوە کرد. هەروەها باسم لە ڕۆڵی میدیاش کردبوو لە تەژیکردنی ئەو دۆخە نالەبارە لە جینۆسایددا ئاراستەی شوناسی ئەکات لە جینۆسایددا هەروەها چۆنیەتی نوینەرایەتیکردنی ژن لە میدیا کە پاشماوە سایکۆلۆژیەکانی زۆر نزیکە لە دۆخی سایکۆلۆژی ژنی لاقەکراوەوە.                                                                                 

پرسياري 10/به بوجوني كازيوه سالح جي باشه بكريت بو ئه م پرسه گرنگه كه هه ر ميلله تيكي تر بوايه به م پرسگرييه ده وله تي له سه ر دروست ده كرا ?


ئەگەر ئەم پرسە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە بدرێتە دەستی کەسیەکی تەنها دڵسۆز نا، بەڵکو پرۆفیشناڵ و سیاسەتزانیش، ئەتوانێت ئەو هەموو هەڵەیەی خاڵی هەشت و  حەوتدا کراوە ڕاست بکاتەوە. ئەگەر کەسیەکی بە توانا و شارەزا بێت پارەی یەک ساڵ لە هەموو ملیونەی بۆ دەزگای جیواز تەرخان ئەکرێت بە ناوی لێکۆڵینەوەو پارەی یەک ساڵی هەموو پسپۆرەکانی دنیای پێ ئەکڕیت بۆ ماوەی ساڵێک و دەرئەنجامیش هێندەی ژمارەی پسپۆڕەکان کتێب بە زمانی بێگانە ئەخاتە نێو کتێبخانەکانەوە. هەموو پسپۆڕەکانی کوردی لە دەور کۆ ئەکاتەوە.  بەڵام کە بوونی ئەو کەسە و ئەو هەلە لە بار نەبێت قسەکردن و باسکردنی چ سوودێک دەگەیەنێت.


پرسيار 11/ هه ست ناكه ي كورد له ئاست كومه لكوزييه كاني خوي خوين سارده يان زوو له ياديان ده كات ئه مه هوكاري ده سه لاته جه ق به ستووه كه ي هه ريم نيه ?

بەر لە ١٥ پازدە ساڵ کە کورستانم بە جێ هێشت وتم ئەبێت هاوڵاتی چۆن بتوانێت لە سایەی بەڕێوەبردنی ئەم دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، ئەمڕۆ ئەڵێم دەسەڵات چۆن ئەتوانێت بەڕێوەبەری ئەم هاوڵاتیانە بکات، هێندە خوێندکاری بە ئەمەکی گەندەڵی زۆرە . کەم تەرخەمی لە مەسەلەی دۆزی جینۆسایدەکانی کورددا  هەردوو لا هاوڵاتی و دەسەڵات بەرهەم هێناوە و خاڵەکانی پێشوو ئەو ڕاستیە دەر ئەخەن. هەر بۆیەش ئێستا ڕاستکردنەوەی ئەو دۆخە لە جاران قورستر بووە.


پرسيار 12/بابزانيين دوا كاري كازيوه جيه و پروزه ي بو داهاتوو جي ده بيت له گه ل سوپاسي ستافي گوفاري گه رمياني ئه مروو خوينه راني كه توانيت كاتي خوت ببه خشي سه ركه وتوو بيت .

دوا بەرهەمم لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕۆمانێکم بە ناوی "   God Is Watching Five Weeks a Month "  چووەتە چاپخانە و ساڵی داهاتوو لە بەهاردا چاپ ئەبێت، ئەمە ئەبێت بە یەکەم بەرهەمی وێژەیی / ئەدەبی جینۆسایدی کوردی. لە ناو جولەکەکاندا ئەدەبێک هەیە پێی ئەوترێت ئەدەبی هۆلۆکۆست ، ئەم ئەدەبە تایبەتمەندی خۆی هەیە و ئەو ڕۆمانەی من ئەدەبێکی لەو شێوە بۆ جینۆسایدی کورد.

هەروەها کتێبێکی لێکۆڵینەوەم سەبارەت بە ئێزیدیەکان دەبوو لەم مانگی ٨تەدا چاب ببێت، بەڵام لە بەر ئەوەی لێکۆڵینەوەی مەیدانیم لە نێو ئێزدییە ئاوارەکان و لالش و شوێنەکانی دیدا کرد و کۆمەڵێ زانیاری و دۆکۆمێنتی نوێم دەست کەوت دوامخست بۆ سەربارکردنی ئەوانەش . خوازیارم  بتوانم بۆ مانگی چوار ویادی جینۆسایدەکان ساڵی داهاتوو تەواوی بکەم. 

No comments:

Post a Comment