Friday, July 15, 2016

لە مەڕ کودەتاکەی تورکیا

لە فەیس بوولک داوای بوچوونمتان کردووە لە مەڕ کودەتاکەی تورکیا وبۆچی بە هەواڵی خۆش ناوزەدم کردووە. بە کورتی ئەمانە بۆچوونی منە لە سەر ئەو دۆخە.: 


ئەو کودەتایە ئەگەر راستی بێت و سیناریوی ئوردوگان خۆی نەبێت ، من پێم خۆشە درێژە بکێشێت وبۆ ماوەیەکی بە هەڵواسراوی واتە وەکو ئیستا بمێنێتەوە، دەرئەنجامەکەی مەرج نیە هیچ لە دۆخی کوردی باکوور لە ماوەیەکی خێرادا بگۆڕێت و تەنانەت ئەکرێت بۆ ماوەیەک بکەونە بەر هێرشی قوستریش ، بەڵام لە چەند ڕووی ترەوە بە قازانج دەکەوێتەوە:

١- نەمان یان لاواز بوونی داعش : پێشتر لە چەند وتارێکدا بە ئنگلیزی بڵاوکراوەتەوە لە سەر دۆخی پێشمەرگە وگرتنی ئۆجەلان و شوناسنامەی داعش باسم لەوە کردووە ئەگەر ڕۆژئاوا بە ڕاستی ئەیەوێت دژی داعش شەڕ بکات پیویستە سەرەتا شەڕ دژی تورکیا وئوردۆگان بکات. چوونکە لە نێو باوکە شەرعی وناشەرعیەکانی داعشدا ، ئوردۆگان بەهێزترینیانە و تا ڕادەیەکی زۆر هێزی داعش بەستراوە بە بوون وهێزی              ئوردوگانەوە.
٢- لە ڕووی دبلۆماسیەتی سیاسیەوە ئەو وڵاتانەی کێشەی ناوخۆیان هەیە ، بە ئاسانی ناتوانن پەیوەندی دبلۆماسی گرێ بدەن. تا ئیستا کێشەی کورد هێندە گرنگی نەبووە وەکو کێشەیەکی ناوخۆ چاوی لێ بکرێت و زیاتر وەکو دابەشکاری تورکیا وێنیان کێشاوە، زۆر بە ئاسانی لە ڕێگەی پەیماننامە سیاسی وبازرگانی و دبلۆماسیەکانەوە توانیبووی پەردەپۆشی کارە تیرۆرستی و جینۆسایدیەکانی دژی کورد پەردەپۆش بکات. بەڵام ئەوانەی کودەتایان کردووە تورکن ، واتە ناتوانێت بڵێن دابەشکاری خاکی وترکیان بە کێشەی ناوخۆ هەژمارد ئەکرێت ، ئەمەش ریگر ئەبێت لە ئاسانی هەبوونی پەیماننامەی نوێ لە دەرەوە . هەرێمی کوردستان / باشوریش ئەو قەیرانانەی هەیە بە هۆی کێشەی ناوخۆوە ئەگەر دانیشی پێدا نەنێت. بۆیە بە بوونی ئەو کێشە ناوخۆیە کێشەی دبلۆمسیشیان بۆ دروست دەبێت.
٣- هاوپەیمانیەتی وپارەگۆڕینەوەی لە بری ڕاگرتنی ئاوارەکان لە گەڵ ئەڵمانیادا کۆتایی دێت . ئاشکرایە ئەڵمانیا و ئۆردوگان پەیماننامەیەکیان هەیە ، کە تورکیا پارەیەکی زۆر وەردەگرێت لە بری خزمەتی ئاوارە ، بۆ ئەوەی نەچن بۆ ئەوروپا بە تایبەت ئەڵمانیا ، بەڵام ئەو بە چەکێکی هەرزان لە بری خزمەت ئەیانکوژێت ، مەبەتسم کوردەکانە.
٤- لە بوونی ئوردوگانەوە کاری توریکیاش وەکو ئێران بووە بە دەستێوردان وکارکردن لە سەر وڵاتانی دراوسی و ناوچەکە بە گشتی ، ئەوەندە بە دەرەوەی تورکیاوە خەریکە ، ئەوەندە ئاگای لە تورکیا نەماوە، هەموو دەستێوەردانەکانیشی فیتنەی و شەڕ و خراپەی لێ کەوتووەتەوە ، ئەمەش کۆتایی دێت
٥- لە ڕووی سەربازی وهێزی ئابوورییەوە ئەو شەڕە ناوخۆیە لاوازی ئەکات و ئەمەش دواجار بە قازانجی هەموو ئەو وڵاتانە ئەگەڕێتەوە کە تورکیا دەست وەر ئەداتە کاروبارییان.
٦- ئێران وتورکیا دوانەیەکی هەمیشە پێکهاتوو بوون دژی کورد ، بە نەمانی ئوردوگان مەرج نیە هێزیەکی دی کە ئخوانی و داعشی نەبێت هەمان پەیوەندی گرێ بدەنەوە.
٧- کودەتایەکی لەو شیوەیە ( ئەگەر سیناریو نەبێت) لە وڵاتێکی زلهێزی وەکو تورکیا بە بێ هاوکاری ژێرەکی هێزی دەرەکی نیە ، ئەکرێت ئەمەریکاش ئەو هێزە دەرەکیە بێت. ئەمەش دوو گرنگی ئەبێت :
یەک : باڵانسی هێزی تورکیا لە ئێستادا تێک ئەدات و تورکیا ناچار ئەبێت هەموو ئاکارە دڕندەکانی ناو تورکیا و مامەڵەکانی دەرەوەشی بگۆڕێت
دوو: ئەگەر ئەمەریکا بە راستی بکەوێتە دژایەتیەوە، دان بە جینۆسایدی ئەرمەنیەکاندا دەنێت وئەمەش دۆسیەیەی هەموو جینۆسایدەکانی دیکە ئەکاتەوە.
٨- بەشێکی باشووری کوردستان ڕزگاری دەبێت و بەشێکیشی لە پلانی داعشیە ئیسلامیەکانی باشوور پارێزراو ئەبن و تەنها سعودیەیان بە دەستەوە ئەمێنێتەوە دژی نەتەوەکەی خۆیان پلانی لە تەک دابنێن ، ئەگەر کودەتایەکیش لە ئێران بکرێت ئەوا دوور نیە باشووری کوردستان بە یەکجاری ڕزگاری ئەبێت.

No comments:

Post a Comment