Thursday, April 14, 2016

هەواڵ ، خەڵات

دەزگای بانرا بۆ برەودان بە زانکۆ خەڵات و فەند بە سەر دوازدە ١٢ ژنی 'کەنەدی' دا دابەش ئەکات بۆ مەسەلەی جیاوازی ئەکادیمی. لە ناویاندا خەڵاتی دەستکەوتی ئەکادیمی دیار ئەکرێم. ئەمە بەو کەسانە ئەبەخشرێت کە پەناهەندە بوون بەڵام توانیویانە سەرکەوتوانە لە سەر قاچی خۆیان بوەستن وبرەو بە خوێندن ولایەنی ئەکادیمی بدەن .ساڵی یەک کەس وەری ئەگرێت. ئەو خاڵانەی متمانەی خراوەتە سەر بە دەستهێنانی ئەم بڕوانامەنەیە لە زانکۆکانی کەنەدا لە ساڵی ٢٠٠٧وە
دکتۆرا ئێستا /زانکۆی کوین
ماستەر لە زانکۆی یورک
دبلۆمی باڵا لە بواری کێشەی پەناهەندە و کۆچبەر زانکۆی یورک
بەکالۆریوس زانکۆی یورک
دبلۆمی ڕۆژنامەوانی پەیمانگای شەرەدن
بەشدارییە ئەکادیمەیەکان کە بە قسەی لیزا وێب سەرۆکی ئەم دەزگایە من لە پرۆفیسۆرەکانم چالاکتر بووم ، زیاتر لە دوازدە وڵاتدا بوون ( بۆ زانیاریتان چالاکی ئەکادیمی تەنها ئەوانە حسابە کە لە ناو دەزگا ئەکادیمی و کۆنفراسە ئەکایمیەکاندا کراون ، چالاکی ناو کۆمێنێتی وسیمناری کەسی ناخرێتە سەر لیستی ئەکادیمی)
خەڵاتەکان ڕۆژی ٣٠ ی ٤ لە ئاهەنگێکی بچووکدا دابەش دەکرێت ، ئەدرەس و زانیاری لە پەیجی یەکەمدا ، پەیجی دووەم کورتەی دیدارێکی منە لە نامێلکەی دەزگاکەدا بڵاوکراوەتەوە .
ئەم خەڵاتە ئەچێتە ڕێزی هەشتەم ، لە همووشیان بچوکترە بەڵام تایبەترە لای من چوونکە یەکەم خەڵاتە خۆم ئامادە ئەبم، چوونکە نزیکە لێمەوە، هەموو خەڵاتەکانی دیکەم یان بە پۆست یان لە گیرفانی خەڵکدا پێ گەشتووە .




1 comment:

  1. Congratulations on being awarded, you are really deserve all the best. Keep going. Never give up.

    ReplyDelete