Thursday, September 3, 2015

مناڵ و دەریا



کازیوە ساڵح


من ئەو مێژووەم، لە خۆم زیاتر
کەس شۆڕشی ناخوێنتەوە
کەس نایخاتە ناو  ئنجانەی
نەخشەکان و
کەس ئازاری نابینێت و
کەسیش بە پەنجەی ڕێزەوە
فرمێسکێکی داچۆراوی
ناسڕێتەوە


ئەز ئەو مێژووەم،
ڕۆژگاری لیخنی ڕیشم
پێ ناگۆڕێت بە ئاوێنە
لە مێزەری سەفەرێکداو
لە سەر لمی دەریایەک و
لە گەڵ شەپۆلێکی شێتدا
قرچە قرچی ئەم ئازارە
ئەهۆنمەوە


مێژوویەکی زۆر زیتەڵە
لە بری ، بەبە بچکۆلە
لە کونی کەشتێکی دڕاوە
چاوشارکێی شەرمەزارکردن
لە گەڵ دنیا و
لە گەڵ خودا ئەگۆڕمەوە
نەک تەنها خۆم،

 تۆ وئەوانیش ئەنووسمەوە






No comments:

Post a Comment