Saturday, October 12, 2013

 هەندێ ڕاگەیاندنی عەرەبی هەوالەکەیان وا گواستوەتەوە کە خەڵاتی نەجیب مەحفوزم لە لاین زانکۆی ئەمەریکیەوە پێخ بەخشراوە. لە ڕاستیدا زانکۆی ئەمەریکی لە ساڵێ ١٩٩٦ وە خەڵاتی نەجیب مەحفوزیان هەیە
 خەڵاتەکەیان لە ئاستی بەشی ئەدەبی زانکۆک و چەند پرۆفیسۆرێکە، خەڵاتەکەیان بریتییە لە مەدالیای زیوینی نەجیب مەحفوز و ١٠٠٠ دۆلار، وە ئەم خەڵاتە لە ساڵی ٢٠١١ وە نەبەخشراوە و نازانم  بە یەکجاری یان بە کاتی ەوەررهەڵیانسپاردوە. ئەوەی من وەرمگرتووە لە  دەوڵەتدایە لایەن دەزگای ' النغم'  و وەزارەتی ڕۆشنبیری میسری لە ساڵی ١٩٩٠ وە ئەبەخشرێت و ساڵی رابردوو هەردوو وەارەتی ڕۆشنبیری کویتی و قەتەریش بەشداریان تێدا کرد.ئەم خەڵاتە بریتیە لە درعی ئاڵتونی نەجیب مەحفوز ، چاپک ردنی ١٠٠٠ کۆپی بەرهەمەکە و ٢٠٠ بۆ نووسەرەکە و  تا دوو ساڵ بەر لە ئێستا  ، ١٠٠٠ دۆلاریش بوو ، ئەم دوو ساڵەی دوای پارەی تێدا نیە. خەڵاتەکە لە لایەن وەزارەتەوە ئەدرێت نەک زانکۆ بەڵام لێژنەکە پرۆفیسۆری زانکۆن. ئەم دەزگایە ساڵانە  چوار فێستڤاڵی گەوەرە، لە ئاستی نێو دەوڵەتیدا ساز ئەکات...خوازیارم ڕاگەیاندنە کوردیەان نەکەونە هەمان هەڵەوە.

No comments:

Post a Comment