Kaziwa Salih
Tuesday, September 30, 2025
زمانکوژی و نکۆڵیکردن لای " دانینگ-کرۆگەر" و هەڵەفڕەکانی کورد
Monday, July 22, 2024
Genocide Culture Cultural Habits, Ethnic Engineering and Religious Doxa کتێبی نوێ
دۆستان و هاوڕێیان خۆشەویست. پۆستی ئەمڕۆم وەکو
مژدەی خۆشە بۆ ئەو بەڕێزانەی لە خەمی کێشە و جینۆسایدە نەبڕاوەکانی کورددان و ئەو
نووسەر و خوێندکار وئەکادیمیانەش بە دوای شرۆڤەدا
دەگەڕین. کتێبی "
Genocide Culture
Cultural Habits, Ethnic Engineering and Religious Doxa
لە لایەن بڵاوکەرەوەی نێو دەوڵەتی
ڕاوتڵەج ەوە نزیکەی مانگێکە ڕاگەیەندراوە ، لە مانگی دەدا دەنێردرێتە
کتێبخانەکان ، لە ٢٤ ی مانگی ٩وە
دەتوانرێت داوای کۆپی بکرێێت بە داشکانندی
٣٦ دۆلار بۆ ماوەی کاتی دەفرۆشرێت.
ئەم کتێبە لە دوو بەش و دوازدە چاپتەر
پێک هاتووە. بەشی یەکەم تیوریە و ئەو ئەو چەند چەمکەی دروستم کردووە بۆ خوێندنەوەی
عەقڵ و ئاکاری عەرەب تیورایز دەکات. بەشی دووەم ئەم تیوریانە لە سەر ئەزموونی ئەو
کەسانەی مقابلەیان کراوە لە ساڵانی ڕابرردوودا و کێشەیان لە لایەن بەعسەوە بۆ
دروستکرابوو دەخوێندرێتەوە . خۆم ەمبینیوە هیودارام بە فۆرنتی زۆر بچووک چاپنەرابێت
چوون بە پێی ژمارەی وشەکان دەبێت ٥٢ لاپەرە زیاتر بێت لەوەی ئێستا.
هیوادارم هەموو کتێبخانە و زانکۆ و دەزگاکانی
وکردستان ئەم کتێبە بکڕن ، هەروەها کوردانی دەرەوە داوا لە کتێبخانە و زناکۆ و
دەزگاکانیان بکەن بیکڕن. هەروەها میدیاکان بڵای بکەنەوە. نەک لە بەر ئەوەی کتێبی منە. لە بەر ئەوەی کاتێک دەزگاکان
ئەڵێن کتێب لە سەر کورد نافرۆشرێت ، کورد ئەو کتێبانەی لە سەر خۆیانن بێ بایەخ
ئەکەن ، واتە تۆ دنیایەکی لەمەی ئێستا قورسترت بۆ نەوەی داهاتوو دروست دەکەیت،
کێشەی کوردیش لە کایەی نێو دەوڵەتیدا بێ بایەخ دەکەیت.
لە دە ساڵی رابردوودا هیچ چاوپێکەوتنێکک ئەنجام نەدەدا و هەمیشە دەمگووت با کتێبێک
چاپ ببێت ،، لە گەڵ ئەوەی دەچوومە کۆنفراسی دەیان وڵات و دەیان وتاری ئەکایمیمم
بڵاو دەکردەوە. بە دەرچوونی ئەمم کتێبە من ئامادەم چاوپێکەوتن لە گەڵڵ هەمموو ئەو
بەڕیزانە ئەئنجام بدەم ، بە بێ جیاوازی ئایدۆلۆژیان .
بە ئومێدم وەکو ئەوانەی وەسفیان کرردووە ،
لە ڕاستیدا توانبیتم هێڵێکی جیاواز بۆ خوێندنەوەی کێشەی و خەمە پیرۆزەکەی کورد و بکوژە
سەرسەختەکانی کردبێت.
ئەم کتێبە توێژینەوەی فرە ڕەهەندە . وەکو
دەزگاکەش ئامەژی پێکردووە ئەم کتێبە گرنگە بۆ ئەم بەشانەی خوێندن و لێکۆڵینەوە
دراساتی کوردی، توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتنناسی
و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، مێژووی ئیمپریالیزم وکۆڵۆنیالیزم
، توێژینەوەی ئاشتیپارێزی سیاسەتی ئاشتی
، سیاسەتی نێودەوڵەتی ، پەیوەندی نێو دەوڵەتی
، توێژینەوەی پەهاندە و کۆچچبەر (ڕاستەوخۆ
باسی ئەم مەسەلەیەم نەکردووە بەڵام بە مەبەست هەندێ ئاماژەم کردووە کە ئەم بەشە
سوودی لێ ببینێت و پێم وتوون کە بۆ کەسانی ئەمم بوارەی بە جێدەهێڵێت)، سیاسەتی ڕەگەزی و نەتەوەیی، کۆمەڵناسی و سیاسەتی کۆمەڵایەتی، ، کولتور و سیاکۆلۆژیایی
کولتووری ،توێژینەوەی ڕەگەز و نەتەوەیی کۆمەڵناسی ڕۆشنبیری
لەم لینکەدا دەتوانیت بیکڕیت
https://www.routledge.com/Genocide-Culture-Cultural-Habits-Ethnic-Engineering-and-Religious-Dox/Salih/p/book/9781032312583?_gl=1*1htcua2*_gcl_au*MTUxMzE5Mzk2Ny4xNzIxNTgyMTg0*_ga*NTc1NTQ4MTAzLjE3MjE1ODIxODQ.*_ga_0HYE8YG0M6*MTcyMTY2MDgxMS4yLjAuMTcyMTY2MDgxMS42MC4wLjA.
ڵێرەدا دتوانیت سەیری سەردێڕی چاپتەرەکان بکەیت
https://www.taylorfrancis.com/books/mono/10.4324/9781003308812/genocide-culture-kaziwa-salih
سەرفەراز و بەختەوەر بن
Wednesday, December 28, 2022
ئایە کوردی ڕۆژهەڵات دژی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ وەستاوەتەوە یان جینۆساید؟
د. کازیوە ساڵح
بە شێوەیەکی بەرفراوان کاتێک گوێ لە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگرین ،بە فۆرمێک گوزارشت لە خوی دەکات کە مافەکانی خوراوە و داوای مافی مرۆڤ دەکات. بەڵام ئایە ئەو تەنها مافەکانی خوراوە؟ ئایە داوای مافی مرۆڤ دەکات؟ ئەگەر مافی مرۆڤی پێ بدرێت کێشەکانی چارەسەر دەبێت لە ناو ئێراندا؟ بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەینەوە پێویستە سەرتا باس لە گرنگترین بنەماکانی مافی مرۆڤ و سەرچاوەکانی بکەین ، پاشان بەراوردی بکەین بە دۆخی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا
بنەماکانی مافی مرۆڤ زیاتر لە یست و پێنج خاڵ دەگرێتە خۆی ، گرنگترینیان کە بە بێ بوونیان ژیانی مرۆڤ بە تەواوی لاسەنگ دەبێت بریتیە لە: مافی یەکسان مامەڵەکردن لەبەردەم یاسادا، مافی پەیڕەوکردن ئازادانەی ئاین ، خوێندن ، ڕادەربڕین و بیروباوەڕی ئازاد ، مافی ژیان و ئازادی کەسی و کولتووری و کۆمەڵایەتیەکان، دەستەبەرکردنی کار، مافی پاراستنی ژێنگەی تاک و دەستەبەرکردنی ئاسایشی گیانی. کورد لە هەر شەش پارچەدا ( بەردەوام ئێمە کوردی ئەرمینیا و ڕوسیا لە بیر دەکەین) بە بەشە نیمچە ئازدکراوەکەی باشوریشەوە خاوەنی ئەم مافانە نیە. هەندێ خاڵیش هەر لە دنیادا بوونی نیە. ئاشکرایە ئەم مافانە لە چوارچێوەی سیستمێکی دیموکراتیدا دەستەبردەکرێت و لە ژێر دەواری ئایدۆلۆژیەکی بەر تەسک ، عەشیەرت و ساندروۆمی سەرکردە و ئایندا جێگەیان نیە و ئامادەیان مەترسیە بۆ مانەوەی هێیز دیکتاتۆری نەک دەسەڵات.
ئەم جیاکاریەم لە ڕوانگەی هانا
ئارنت (١٩٦١) وەیە کە پێی وایە دەسەڵات پێویست و گرنگە چوونکە کاری دەسەڵات جێبەچیکردن
و بەرێوەبردن و ڕاوێژە، پێچەوانەی ئەمەش دەسەڵاتاکاری تاکڕەوانە یە[i]. لەم
ڕوانگەیەوە دەتوانین بڵێن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەرگیز دەسەڵاتی بە خۆییەوە
نەبینیەوە بەڵکو هەمیشە ئەوانەی دەبوو ڕۆڵی دەسەڵات بگێڕن ڕۆڵێ دیکتاتۆری
تاکڕوییان گێڕاوە.[ii]
بەڵام ئەم ئارگیومێنتەوە و بۆچوونەکانی ئارنتیش پشت گوێ دەخەم چوون لە لایەک بە
نیازم تەنها جەخت لە سەر چۆنیەتی دەربڕینی داواکاریەکانی خەڵكی ڕۆژهەڵات بکەم و لە لایەکیش نامەوێت پەیپەری ئەکادیمی
بنووسم.
بە گەڕانەوە بۆ بنەماکانی مافی مرۆڤ
تێدەگەیەن مافی مرۆڤ لە شوێنێکدا بەرقەرارە کە یاسا تێدا سەروەرە، ئەم یاسایەش یەکسانی هاوڵاتیان دەپارێزێت. ئەم خاڵەش بنەمایە
بۆ هەموو بنەماکانی دی مافی مرۆڤ، بەڵام ئەم خاڵە لە ئێراندا بوونی نیە ، ڕادەیەک
لە هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا
ونە. لەم دۆخەدا ئەگەر گروپی ئامانجکراو کێشەی مافی مرۆڤیشی هەبێت ناتوانێت
ڕووبەڕووی سیستمێک یان حکومەتێک
بکاتەوە باوەڕی بە سەروەری یاسا نیە. ئەو یاساییە مامەڵەی پێدەکات بۆ سەرکوتکردنی
تێگەشتنە لە ماف و سەروەری مرۆڤ نەک تەنها لە ناو ئێراندا بەڵکو بە هەر چوار دەوری
خۆیدا وەکو شێرپەنجە دەکشێتە نێو جەستەی ڕۆژهەڵات و دراوسیەکانییەوە. دەیان ساڵە شەرعیەتدان
بەم پانخوازییە لە لایەن ئەو وڵاتانەوە،
لە خۆیدا کۆششی خەڵکی ئێرانی بە گشتی سەختکردووە. بەڵام کۆششی کورد، لە گەڵ ئەوەی
خەڵکی ئێران تەواو جیاوازە. خەڵکی ئێران داوای مافی مرۆڤ دەکات، داوا دەکات لە
وڵاتی خۆیدا ئازادی کەسی و پۆشاکی هەبێت . ئەوەی کورد لە چوارچێوەی مافی مرۆڤدا
نیە ، بەڵکو کورد داوا دەکات چەکوشی جینۆسایدی لە سەر هەڵبگیرێت، ڕزگاری دەوێت لە
ستەم و کوشتن،لە برسیتەی و چەوساندنەوەی نەبڕاوە.
هەموو ئەو مافە بنەڕەتیانەی باسمان کردوون ، کورد نەیبووە و نیەتی وهەندێکیان
خەڵکی ئێران بە گشتی نیەتی تەنانەت ئەگەر کورد و فارسێکی هاوشاری لە یەک گەڕەک و
کۆڵانیشدا بن جیاوازە. چوون بۆ نموونە کاتێک مافی خوێندن و بە کار هێنانی زمان و پەیڕەوی
کولتووری بە زۆر لێدەگیرێت و لەوە زیاتریش کولتوور و زمانی نەتەوەیەکی دی دەدرێت
بە سەردا ئەوە پێ دەگوترێت توانەوە کە یەکێک لە فاکتەرە سەرەکیەکانی جینۆسایدە.
کاتێک کوردێک ئاسایشی گیانی نیە و بە ساکارترین هۆ دەکوژرێت و لە سێدارە دەدرێت،
بێ کار و برسی دەکرێت ئەمە بە هۆی کورد بوونەوەکەیەوەیەتی پێێ دەوترێت جینۆساید.
جاریەکی دی وەکو دەیان جار دەڵێم، ئەگەر
ئەم کارانە تەنها بەرانبەر یەک تاکە کەس کرابێت ، یەک کۆڵبەر بە هۆی ئاین و
نەتەوەو ئەتنیکەوە کوژرابێت جینۆسایدە. کورد لە جینۆساید وەکو کوشتنی کۆمەڵە کەسێک
زۆر تێگەشتووە، بەڵام جینۆساید لە کۆشتنی جەستەیی زۆر قوڵترە، زۆریش ترسناکترە. بە
پێچەوانەوە ، کوشتنە جەستەییەکە لە توانەوەی کولتوور و زمان و داگیرکردنی هۆشەمەندی و هزر و نەستی داگیرکراو کەم زیانترە.
چوون جینۆسایدی جەستەیی و توندوتیژی ڕاستەخۆ و بینراو لە ناوخۆدا ڕۆحی بەرگری و
ڕاپەڕین دروستدەکات و لە دەرەوەش هێزی پشتگیری دروست دەکات( بۆ تێگەشتن ئەو
بابەتانەی لە خوارەوە دانراوە بخوێنەرەوە). لەوەش زیاتر، جینۆسایدی جەستەیی
پاش کۆتایی هاتنی پرۆسەکە کاریگەریەکانی زووتر بنبڕ دەبێت وکەمتر خۆی بەرهەم
دەهێنێتەوە.
بابەتە بڵاونەکراوەکانی ڕاڤایل لەمکن[iii]،
داهێنەری چەمکی جینۆساید و بوونیادەنەری بنەماکانی تێگەستن لە جینۆساید، تەنانەت
" نێت" ی پشت کردارەکانی نێوان دوو هێزی نا هاوسەنگ، واتە یەکێکی بەهێز
و یەکێکی لاواز بە جینۆساید پێناسە دەکات. هەموانیش دەزانین نێتی نەک تەنها ئێران
و عێراق و تورکیا و سوریا، بەڵکو نێتی هەموو عەرەبی ، فارسی و تورکی قسەکەرکانی
جیهانیش چین. لێرەدا با واز لە هێزی دەرەکی و نیازەکانییان بهێنین. کەواتە تۆ
هەڵەیت داوای مافی مرۆڤ بکەیت لە دەوڵەتێک کە هێشتا جینۆسایدت دەکات. هاوڵاتیانی
ڕەسەنی کەنەدی وەکو کورد، بە زۆری جینۆساید داگیران ، پاشان کران بە گەمژە
و دڕندە، چەند سەدە پاش جینۆسایدکردنیان و
دەیان ساڵ پاش ددانپێدانانی ، هەتا سەرۆکایەتی جەستن تۆردۆ، بەردەوام جینۆسایدی
کولتوری ، خۆ کوژی لە ناوەخۆدا و بە دەستی
خۆیان بە شێوەیەکی بەرز بەرهەم دەهاتەوە و هێشتاش بەرهەم دێتەوە، دیارە ئەم بەرهەم
هێنانەوەش بەدەر نیە لە دەستی دەرەکی ، پێدانی هەموو ئەو ئامرازانەی دەتوانێت
جینۆسایدیان لە نێودا بەرهەم بهێنێتەوە ، وەکو کولتوور، چەک ( مۆڵەتدار و بێ
مۆڵەت) ، مادەی هۆشبەر و قاچاخچیەتی کە لە بەشەکانی تردا ، لە ڕووی یاساییەوە زۆر
بە توندی مامەڵەی لە گەڵ دەکرێت. پاش سەرۆکایەتی تورۆدۆ ، هەوڵیدا بە شێک لە مافە پێشیلکراوەکانیان و قەرەبووی
جینۆسایدەکانیان بکاتەوە ، ە بەوەی خوێندیان بۆ بکات بە خۆڕایی،پۆستی وەزیری
وچەندین کاربەدەستی باڵای دەوڵەتیان بداتێ ، لە هەموو زانکۆکاندا بەش بۆ
جینۆسایدەکەیان بکاتەوە، لە زۆربەی دەزگانادا فەندی تایبەت بە دۆز و کیشە و
جینۆسایدی ئەوان هەیە؛ بۆ وەرگرتنی هەر
کار و پۆست و فەندێک ئەوان مافی یەکەمیان هەیە، واتە ئەگەر سەدان کەس بۆ کارێک
داوای پێشکەش کردبێت و کەسێکی هاوڵاتی ڕەسەنی تێدا بێت ، کارەکە ، یان فەندەکە بە
ئەو دەدریت. ئەوان ساڵانە و لە کڕینی ڕۆژانەشدا باج نادەن و زۆر مافی دیش. بەڵام ئەمە لە سەروو مافەوەیە چونکە ئەوان ئێستا مافیان لە هەموو هاوڵاتیان
کەنەدی زیاترە، ماف و قەرەبووکردنەوەی ساڵانێ بێ مافی وەردەگرن. ئایە داوای ماف و
قەرەبووی بێ مافی سەد ساڵەت لە ئێران دەکەیت؟ لە ئەم هەنگاوەش کاتیك دەنرێت دەوڵەت دانی بە
جینۆساید و چەوساندنەوەکاندا نابێت ، و بە نیاز بێت مامەڵەیەکی جیاوازی لە گەڵ
بکات ، کە خەونێکی دوور مەودایە.
کەواتە کوردی ڕۆژهەڵات
لە ناوخۆدا، لە لایەک کێشەکەی لە گەڵ فارسدا ناخرێتە یەک بۆتەوە ، لە لایەک گوزارشتکردن
لە کێشەکانی وەکو مافی مرۆڤ لە سەنگی دۆزەکەی کەم دەکاتەوە.چوون ئەکرێت بەندەکانی
مافی مرۆڤ وپێشیکردنی مافی مرۆڤ جێگەی جینۆسایدی تێدا نەبێتەوە بەڵام جێنۆساید جگە
لە بەدنەکانی خۆی، جێگەی شەڕ دژی مرۆڤایەتی، مافی مرۆڤ و تاوانەکانی شەڕ و
جۆرەکانی دی کوشتنی تێدا تواوەتەوە. ئەمەش
مانای ئەوەیە کورد لە دەرەوە، بە تایبەت لە ئەوروپا، دەتوانێت لە هەموو ئەو
رێکخراوانەی کار لە سەر ئەو چەمکانە دەکەن نزیک بێتەوە. لە گەڵ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ،
تاوانکەکانی شەڕ ، تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە ڕوانگەیەکی دییەوە بە کار
بهێنریت. ، لە بەر ئەوەی ئەم شۆڕشەی ئێستا بە شۆڕشی ژن ناسراوە هەموو دەزگا و
بوارانەی بۆ ژن و جەندەر لە دنیادا بوونیان هەیە
هەماهەنگی بکات. بەڵام لە هەمان کاتدا ، لەمانەش گرنگتر ، لە بەر ئەوەی
ئەزموونی ئەوان جینۆسایدە جیا لە فارس و زۆربەی نەتەوەکانی دی ناو ئێران، کۆمەڵێ
هەلی زیاتری هەیە و پێویستە لە ئێستاوە ئەو هەلانە بقۆزێتەوە. وەکو ئەوەی لە دادگا
نێو دەولەتیەکاندا سکاڵا لە سەر دەوڵەتی ئێران تۆمار بکات ، بە تایبەت دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە لاهای ؛ دادگای
تاوانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ؛ بەشی
تاوانکانی شەڕی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ دادگای نێودەوڵەتی داد لە کالیفۆرنیا؛ دادگای
تاوانەکانی جینۆساید لە جنێف؛ دادگاکانی جینۆساید و تاوانە نێودەوڵەتییەکان.. تد. لە
ڕێکخراوە پسپۆڕ و جیهانیەکانی جینۆساید داوای
دانپێدانان و بڕیار بکەن، بۆ ئەوەی وەکو
جینۆسایدەکانی باشوور لە جیهاندا بێ شکۆ نەکرێت بۆ قازانجی کەسی چەند کەسێک کە
خۆیان کردووە بە خاوەنی ئەو بەشە.
بۆیە کوردی ڕۆژهەڵات پێویستە یاریەکە باشتر بکات
و هەتا کەسێک خۆی نەکردووە بە کەسیان و هەموو مێژوو و ئازارەکانی نەخستوەتە خزمەتی
خۆییەوە ، دەنگی گشتی ، خەڵکی ئەو بەشە خۆی بکات بە خاوەنی کەیس و ئازاری خۆی . ئەگەر
ئەو دەزگا نێو دەولەتیانە هەموو هەنگاوەکانیشیان ڕت بکاتەوە، هێشتا کوردی ڕۆژهەڵات
قازانج دەکات. لە لایەک بەر لە بوونی هیچ ئازادێک فێڕی هەنگاوە سەرەتاییەکانی
دەوڵەتداری و چەساپندنی ماف و شکۆ و خاوەنداریەتی دەبن لە ڕووی نیو دەوڵەتیەوە؛ دەزگاکانی
جیهان کە پێتان وایە بە ئاگان لە دنیا و زۆربەیان خەوتوون ، خەبەر دەکەنەوە
بەرانبەر بە کێشەکان و پێیان دەڵێن کە ئازارەکانتان خاوەندارە؛ ئەزموونتان دەبێت
بە سەرمایە بۆ قۆناغی پاش ئازادی لە مەسەلەی دامزراندنی دەزگا و چۆنیەتی و
بەرێوەبردنی دەزگایدا .
[i] Arndt, H. (1973[1951]. The Origins of Totalitarianism. Boston:
Mariner Books.
بەر لەوەی خوێندەوار بم، بیست ساڵ بەر
لەوەی فێری زمانی ئنگلیزی بم و ناوی هانا ئارنت ببیستم، لە بابەتێکدا لە ساڵی
١٩٩٩، سەبارەت ئەنفال و جینۆسایدەکانی
کورد ، لە ڕوانگەی ئەزموون و ئەو دۆخەی لە
باشووردا تێدا دەژیاین، باسی شتێکی هاوشێوەی ئەو (ئارنت)م کردووە، بەڵام من باسی سێ
بۆ چوار جۆر دەسەڵاتم کردووە ، دەسەڵاتداری، دەسەڵاتبازی ، دەسەڵاتگەری. ئەمەیان زیاتر
بۆ ژینگە و دۆخی دنیای سیاسی کورد گونجاوترە. تایتڵێ بابەتەک جینۆسایدی کورد بە
ناوی ئیسلام و هەڵویستی ئیسلامیەکانی کوردستان. وەکو هەموو بابەتێکی کوردی ، کوردێکەی
ونە و لە گوگڵ نادۆزرێتەوە، بەڵام کە گوگڵـ کرد بینیم ڕۆژنامەی ئیلافی عەرەبی، بە
عەرەبی ساڵی ٢٠٠٤ بڵاویکردوەتەوە:
https://elaph.com/AsdaElaph/2004/9/10993.html
[iii] R. Lemkin (1944) “Axis
Rule in Occupied Europe: Laws of Occupation, Analysis of Government”, Proposals
for Redress. Washington, DC: Carnegie Endowment for International Peace
Division of International Law.
کازیوە
ساڵح(٢٠٢٢) کۆلۆنیاڵداماڵینی مێشک بەر لە خاک و زمان. گۆڤاری تیشک ، ژمارە (٦٢). https://govartishk.com/theory-62/%da%a9%db%86%d9%84%db%86%d9%86%db%8c%d8%a7%da%b5%d8%af%d8%a7%d9%85%d8%a7%da%b5%db%8c%d9%86%db%8c-%d9%85%db%8e%d8%b4%da%a9-%d8%a8%db%95%d8%b1-%d9%84%db%95-%d8%ae%d8%a7%da%a9-%d9%88-%d8%b2%d9%85%d8%a7/
کازیوە ساڵح(٢٠٢٢) جینۆسایدی زمانی کوردی لە سایەی دەوڵەتی سەدامیدا. گۆڤاری تیشک ، ژمارە (٦٢).
https://govartishk.com/theory-62/%da%a9%db%86%d9%84%db%86%d9%86%db%8c%d8%a7%da%b5%d8%af%d8%a7%d9%85%d8%a7%da%b5%db%8c%d9%86%db%8c-%d9%85%db%8e%d8%b4%da%a9-%d8%a8%db%95%d8%b1-%d9%84%db%95-%d8%ae%d8%a7%da%a9-%d9%88-%d8%b2%d9%85%d8%a7/
کازیوە ساڵح(٢٠٢١) جینۆسایدی کولتووریی کورد بەر لە دروست بوونی دوڵەت_ نەتەوە لە عێراقدا. . گۆڤاری تیشک ، ژمارە (٦١). https://govartishk.com/theory-61/%d8%ac%db%8c%d9%86%db%86%d8%b3%d8%a7%db%8c%d8%af%db%8c-%da%a9%d9%88%d9%84%d8%aa%d9%88%d9%88%d8%b1%db%8c%db%8c-%da%a9%d9%88%d8%b1%d8%af-%d8%a8%db%95%d8%b1-%d9%84%db%95-%d8%af%d8%b1%d9%88%d8%b3%d8%aa/
کازیوە ساڵح(٢٠٢٠) بهرههمهێنانهوهی جێنۆساید له كولتووری ڕۆژانهدا. ڕۆژنامەی وشە. https://www.wishe.net/detailsWtar.aspx?NusarID=264&Jmare=1514
https://scholar.google.com/citations?user=xsRbJJcAAAAJ&hl=en
Wednesday, November 23, 2022
Newroz: not the “Persian” holiday politicians make it out to be
Newroz: not the “Persian” holiday politicians make it out to be
Calling Newroz a "Persian holiday" is offensive to more than 300 million people and the many Canadian communities who have been celebrating it for over 3,000 years, writes Kaziwa Salih, a Kurdish journalist in Canada.

Canadians who’ve arrived from many countries and those who trace their heritage to regions across Europe and Asia are getting ready to celebrate the ancient New Year’s holiday of Newroz, marking the spring equinox on March 21. Yet, Canadian media and politicians continue to call this a “Persian” holiday, bringing to Canada the ethnic politics that various minorities thought they had left behind.
Calling Newroz a Persian holiday is offensive to more than 300 million people and the many Canadian communities who have been celebrating it for over 3,000 years in the Balkans, the Black Sea Basin, the Caucasus, Central Asia, and the Middle East.
Prime Minister Justin Trudeau, despite efforts over the years — including personal appeals from myself — to raise awareness, continues to propagate this pro-Iranian language.
Last year, Trudeau did at least adopt the name of many communities that celebrate Newroz in his speech, but he still went on to say that these communities “will celebrate Newroz and the start of the Persian New Year.”
This message from our politicians will alienate the many non-Persians who celebrate Newroz as their new year. This occasion should be called “International Newroz Day,” as the United Nations has named it, without referencing any one specific community’s calendar since it’s celebrated widely.
Community Position
In a petition started on Jan. 30 and signed by over 700 people as of time of writing, the Canadian Group for Preserving Newroz as an International Day have asked Prime Minister Trudeau to stop identifying it as the “Persian New Year.”
“We moved to Canada to not have to fight to protect our cultural heritage any longer, but we are doing it here too,” said one of the organizers, who asked not to be named.
“Even here, I am not able to talk freely and give my name if I want to avoid being killed or imprisoned like Zara Mohammadi was by the Iranian regime, and like many other Kurds, if I go back.” (Zara Mohammadi is a young Kurdish woman who was sentenced to five years of imprisonment in Iran simply for using her mother tongue and promoting her cultural heritage.)
Why is Canada taking so long to follow the United Nations’ lead in adopting more inclusive and accurate language, something that organization did 12 years ago when it named March 21 as International Nowruz Day. According to the UN, “The word Newroz (Novruz, Navruz, Nooruz, Nevruz, Nauryz) means new day; its spelling and pronunciation may vary by country.”
Several years ago, I emailed a number of politicians, including Trudeau and Alberta Premier Jason Kenney, as well as former federal immigration ministry officials, and explained that Newroz is not celebrated only by Persians, regardless of the number of regions they may have occupied in ancient days, regardless of how these occupied regions were obliged to celebrate it under ancient imperial control, and regardless of the fact that they are the ethnic group that holds authority in Iran.
Except for the Kurds, a majority of these ethnic groups and regions have been free for hundreds of years. Logically, neither those nations nor the 45 million oppressed Kurds living in Iran, Iraq, Syria, and Turkey would celebrate Newroz for the sake of Persians.
Furthermore, based on the historical facts about each aforementioned geographical region, their ethnic and religious backgrounds, and the number of people who celebrate it, Newroz is also in the calendars of many ethnic groups with an Indo-European origin. In fact, several other people claim to have contacted the Prime Minister’s Office about this issue, though those attempts were not taken seriously.
Professor Jaffer Sheyholislami of Carleton University’s School of Linguistics and Language Studies said that regardless of ancient history, nowadays, “thousands of Kurds, as well as many other non-Persian nationalities, call Canada home because they fled the assimilationist and discriminatory hegemony of Persian language, culture, religion, and politics.” That’s why Sheyholislami believes our leaders should not refer to Newroz as “Persian” as it is a multilingual observance.
Since some members of the Greater Toronto Kurdish House have also attempted to raise awareness by sending emails to politicians, I asked Chato Wany, the president of the Kurdish House, about his concerns.
He states: “They should know that our disappointment and sense of loss of culture and heritage are real. We feel challenged to explain and prove our culture in the workplace and schools, in the heart of democracy. A denial of our cultural identity, as well as a violation of our rights to identity and heritage, we believe. Also, our new generation may face an identity crisis.”
‘Influential’ groups
Multiculturalism is a defining feature of Canadian society. Our leaders make an effort to participate in events celebrated by various Canadian communities, to congratulate them, and to send them encouraging messages.
However, Canadian politicians are often unaware of disenfranchised and minority backgrounds, perhaps because they have created a political market for ethnic communities and those with the highest value seem to be those with the most members and the greatest economic influence.
Cultural heritage advisers to Canada’s politicians play a key role in explaining political sensitivities. If these advisers are hired based on their prominence within their respective communities, then their advice risks serving only the interests of that one, dominant group.
Therefore, as Sheyholislami puts it, our MP may have been “ill advised” about the Newroz celebration. This political pandering is dangerous. If left unchecked, it could lead to ethnic conflict or sectarianism in the near future.
To summarize, since Newroz is the new year for many different Canadian communities, our leaders shouldn’t link it to any one heritage in particular. Although some believe that the Prime Minister is not required to participate in community events, I value his engagement and say that every war, atrocity, and ethnic conflict began with words. Therefore, leaders and citizens must consider each word carefully. Regardless of the circumstances, we want our leaders to constantly encourage peaceful coexistence in their speeches.
Kaziwa Salih holds a PhD from Queen’s University, Canada, where she specialized in cultural sociology of violence/genocide and the way microaggressions foster macroaggression. She is a multiple award-winning author of over 10 fiction and non-fiction books and has written many articles and academic papers. She founded and was editor-in-chief of two Kurdish journals,