کێشەی فەیس بوکەکەم
کازیوە ساڵح
پێ
ئەچێت ئەمڕۆ فەیس بووک کێشەی سەرەکی و بەشێکی گەورەی بەهای مرۆڤایەتی بێت.
ئەوەندەی پرسیاری فەیس بووکم لێ ئەکرێت ، ئەوەندە پرسیاری هیچ بەرهەمێکی خۆمم لێ
ناکرێت ، لە کاتێکدا من ئەگەر نووسەر نەبوومایە بە دڵنیاییەو فەیس بووکم نەئەبوو.
ئێستا لە گەڵ ئەوە لە ماوەی دوو ساڵدا چەند جاریەک هاککراوە، هێشتا دام نەخەستووە
لە خۆشەویستی و ڕێزی ئەو بەڕێزانەی بێ چاوەڕوانی بەردەوام لە سەر پەیجەکەم
ئەیانبینم
بە هەر حاڵ من جاریەکی دی و بۆ دواجار باس لە کێشەی فەیس
بووکەکەم ئەکەم بۆ ئەوانەی ئەپرسن و ئەوانەش گلەیی جیاواز ئەکەن:
١- لایکی پەیجەکەت کردووە و پۆستت پێ ناگات و نایبینیت. ئەمە کێشەی گەورەی خۆشمە پێ ئەچێت تورکیا فەیس بووک بەڕێوە بەرێت ، هەر چەند وێنەیەکی ئۆجەلان دائەبەزێنم بۆ چەند مانگێک پۆستەکانم بلۆکە و بە خەڵک ناگات . جاران کە وێنەی گەریلایشم دائەبزاند هەمان شت ڕوویئەدا، ئێستا لە سەردەمی بەرگری کۆبانییەوە وێنەی گەریلا ئاسایی بووەتوە ، بەڵام ئۆجەلان بۆ کارمەندانی فەیس بووک هێشتا لە مادە هۆشبەر ترسناکترە. خۆتان ئەتوانن سەیری پۆستەکانی بکەن کە دوای وێنەکانی ئۆجەلان دابەزیوە. ئەمەیان لە دەستی مندا نیە و خۆشمی سەغڵەت کردووە. بەڵام ئیتر ئەمەش گوناهی کوردە کە هەموو بە یەکەوە وێنەی ئۆجەلان داناگرن نایکەن بە شتێکی سەپێنراو .

٢- لایکت کردو، لە ناکاو ناوەکەت نەما یان لایکەکەت سڕاییەوە: ئاگام لەوەش هەیە ،
دیارە من شتی واناکەم، ناشزانم بۆ لە ناکاو چەندین کەس ئەسڕینەوە ، هەموو جاریەک
ئەبێت پاسوەردەکەم بگۆڕم. نازانم بۆچی ڕێگەم نادات وەکو زۆربەی خەڵک بە تەلەفۆن
باسوەردەکەم بپارێزم.
٣- لایکی پۆستەکانم ئەکەیت و من لایکی پۆستی تۆ ناکەم: لەوە تێ ئەگەم سواڵی لایک سواڵێکی مۆدێرنە، بەڵام ،یەک: من ناتوانم نە لایکی پۆستی کەس بکەم ، نە لە لاپەرەی کەسیش ببینم. یان فەیس بووک ڕێگەم نادات، یاخود بلۆکە نازانم . بەڵام من تەنها ئەتوانم پەیجی ئەو کەسانە ببینم کە لایکی پۆستەکان ئەکەن، ئەگەر پەرایڤت نەبن، بەڵام ڕێگەم نادات لایکی هیچ بکەم. دوو: چاکترە لاپەرەی نووسەرێک وەکو کتێبخانەیەک ببینیت، نووسەر بە کەس ناڵێت کتێبەکەم بکڕە ، یان تۆ کتێبەکەم بکڕە با منیش کتێب یان بابەتێکی تۆ بکڕم. ئەگەر کەسیش بابەتەکەت لایک نەکات دەریئەخات چەند کەس بینیویەتی . هەرگیزیش لایکی زۆر بەڵگەی باشی بابەتێک نیە. چونکە وەکو پرسەی لێ هاتووە ، بڕۆ بۆ پرسەی هەموو کەس ، هەموو کەس دێتەوە بۆ پرسە. من هەمان پرەنسیپی کۆڕم هەیە بۆ فەیس بووک، هەمیشە بۆ کۆڕ وتوومە و ئەڵێم پێم خۆشە دوو کەس دانیشتبێت بەڵام دووکەس کە تێ بگەن. بەو بەڵگەی ئەتوانیت پەیجەکەت بە شیوەیەک دابنێیت کەسیەک لایکی نەکردبێت نەتوانێت ببینبیت ، بەڵام من ئەمم نەکردووە. بۆیە خوازیارم ئیتر نە گلەیی لایکم بۆ پێ بگات و نە بۆڵە و گلەیشم لای کەس بۆ بە جێ بهێڵێت. لە گەڵ هەموو ئەوانەشدا خۆزگە ئەوەندەی گلەیی کاران کاتی ئازادم هەبوایە بۆ ئەوەی لایکبرانتان بکەم ، ئەگەر لایک بەختەوەری ئەگەیەنێت .

٤- من کەس بلۆک ناکەم و پێشم ناکرێت نە کەس بلۆک بکەم وە
نە کەسیش ئاد بکەم، خۆت دەتوانیت خۆت ئاد
بکەیت بە لایکردنی پەیجەکە.
٥- بەڵێ تەنها ئەم پەیجەم هەیە و فەیس بووکی دیکەم نیە. ئەم فەیس بووکەم دوو سالە هەیە و ساڵی پار هاککرا و وێنەی یەکەم هێشتا جار جار دەرئەکەوێت بەڵام پرۆفایلەکە نەماوە. بەرپرسیش نیم لە هەر فەیس بووکێک بە ناوی منەوە کرابێتەوە.

٥- ئەم پەیجە ئیمەیلی گروپی بۆ نایەت ، کاتێک ئیمەیلێک
یان پۆستێک لە گەڵ من شێر ئەکەیت من نایبینم و ناگات . تەنها ئیمەیلی ڕاستەوخۆم پێ
ئەگات نەک گروپ.
دواجار من لە گەڵ ئەم فەیس بووکەدا دوو ساڵە تویتەریشم هەیە ، بەڵام هیچ کێشەیەکم لە سەر تویتەرەکەم بۆ نایەتە پێشێ ، لە گەڵ ئەوەی ژمارەی فۆڵەوەرەکانی ئەوێ دوو بەرابەرە ، بەڵام بە دەگمەن کوردی لە سەرە. خوازیارم بەو ڕۆحەی مرۆڤی ڕۆژئاوای تۆڕي کۆمەڵایەتیەکان وەربگیرین، سوپاستان ئەکەم بۆ تێگەشتنتان.

No comments:
Post a Comment