جینۆسایدی سایکۆلۆژی ئێزدیەکان لە لایەن کوردەوە
کازیوە ساڵح
-
ژمارەیەک لە لێکۆڵەوەرە
ڕۆژهەڵاتیەکان ئەوەندە سۆز و ڕەگەزپەرستی زاڵبووە بە سەریاندا زۆر جار مێژوویان بۆ
مێژوو دروستکردووە و نووسیوەتەوە.
بەشی یەکەم
پێشەکی :
لە
ماوەی ڕابردوودا بە ئاگام لەوەی بە
هاوکاری چەند میدیایەکی کوردی ،هەندێ داعشی کوردی لە مینبەرەکان و کەناڵەکانی
ڕاگەیاندنەوە شەرعیەت بە جینۆسایدی ئیزدیەکان ئەدەن و خەڵک هان ئەدەن دژیان لە
ڕێگەی عەرەباندن و فارساندیانەوە وەکو چۆن هەموو داگیرکەرانی کورد ئەم کلتورەیان
پەیڕەو کرد. لە کاتێکدا سەرجەم داعشی کوردی لە سایەی ئاڵای عەرەب- فارسدا تێئەکۆشن
و ئامانجی ئەوان لە کوردستاندا جێ بە جێ ئەکەن. شەرم نیە مرۆڤ بێ ئیمان و بێ ئاین
بێت ، بەڵام شەرمە ئایندارێکی ناڕاست و دوالیزم بێت. بۆ میدیاوانێک شەرم نیە کە ئارەزووی بینینی خۆی
بکات لە شاشەی تەلەفزیون و ڕووبەرەکانی میدیاوە . بەڵام شەرمە میوانداری خەڵکێک
بکات لە سەر هەستەوەرترین پرس کە پرسی جینۆسایدی بەشێکە لە کۆمەڵگەکەی و لە ڕووبەڕێکی بێ ئاگای وادا بژی نەتوانیت بە زمانێکی
زانستیانە و ڕووبەڕووی عەقڵی لە کارکەوتووی میوانەکەی ببێتەوە و ڕێگە نەدات
بەرنامەکەی ئەو و کەناڵەکەی ئەو ببێت بە بەرهەمهێنەری فۆرمێکی تر لە جینۆسیاد کە
جینۆسایدی سایکۆلۆژی و کلتوریە.
ئەوەی
جێگەی نیگەرانیە تەنانەت هەندێ لە
ئێزدیەکان خۆشیان کە سەبارەت بە بە ڕەچەڵک و زانیاری سەبارەت بە خۆیان لێیان
پرسراوە بەم دواییە، ئەوانیش متمانەیان خستوەتە سەر سەرچاوە عەرەبیەکان و زمان و
نێتی ئەوانەی سەدان ساڵە جینۆسایدیان ئەکەن و زانیاری هەڵەیان سەبارەت بە خۆیان
داوە بە میدیا عەرەبیەکان. لە کاتێکدا ئیزدیەکان خەڵکی خوێندەوار و زمان زانیان لە دەرەوەی وڵات هەیە، ڕاستی سەبارەت بە ئێزدی
و ئێزیدیزمیش تەنها بە زمانی بێگانە و بە تایبەت ئنگلیزی چنگ ئەکەوێت . بۆ
قسەکەر شەرم نەبوو بڵێت کە ئەو زانیاری
نیە و بە کەسێکەوە پەیوەستیان بکات کە زمانی بێگانە ئەزانێت و زانیاری هەیە ،
بەڵام شەرمە چینێکی چەوساوە بێ ئومێد بکەیت و جۆرە زانیاریەکبخەیتە ڕوو بە دڵی
داعشیەکانی کورد و عەرەب بێت.
.
ئامانج :
ئەم لێکۆڵینەوەیە بە نیازە وەڵامی هەردوو هاوکیشەی ناردروستی فکری بداتەوە
کە لەو چەند لایەنە لە سەر ئاماژەم پێکرد بەکارهێنراون . یەک دەری دەخات کە ئێزیدی
عەرەب و فارس و تورک نیە ، موسڵمان نیە و حسێن کوژیش نیە ؛ دوو ئەیسەلمێنیت کە چەمکی ئێزیدی لە بنەمادا
وشەیەکی ئاریە و ژێر ڕکێڤ کەتووی هیچ ئاین و کلتوری فەرعی نیە ، بە ڕەچاوکردنی کلتوری
ڕاستەقینەی خۆیان و ئەو کۆژانانەی کە پەراوێزخستنیانی باڵاکردوە.
زانیاری کورد دەربارەی ئێزیدی:
لە ساڵی ٢٠٠٦دا بۆ یەکەم جار چیرۆکێک هزری بردم بە لای ئێزیدی و ڕەچەڵکی
ئاینی کورد و وایکرد کۆمەڵێ زانیاری جیاوازی لە سەر کۆبکەمەوە، جیاواز لەوەی لە
کوردستان ئەمانزانی کە بە داخەوە هەمووی
هەڵە بوو . چیرۆکەکە ئەو بوو کەسێکم بە ڕیکەوت بینی ، یەکیک بوو لە مرۆڤە
دەگمەنەکانی دنیا کە پێیان ئەوترێت Genius - بلیمەت. لە تەمەنی ١٧ ساڵێدا
زانکۆی تەواوکردبوو ، لە ٢٣ساڵیدا دکتۆرای تەواو کردبوو. ئاستی دکتۆراکەی ئەوەندە
بەرزە هەتا ئەو کاتەش کە ٨ هەشت ساڵ بە
سەر تەواو بوونی دکتۆراکەیدا تێ پەڕیبوو ، بڕیاری تەواوی لە سەر نەدرابوو چونکە
زانکۆکە لیژنەیەکی دەست نەئەکەوت لە ئاستی
توانا و تێزەکەی ئەودا بێت. ئەم کەسە
زمانی ئاری و هیرۆغلیفی زۆر بە باشی فێر ببوو و شەش زمانی دیکەی ئەزانی ،
لە بەر ئەوەی زانیاریەکانی متمانەی خستبووە سەر ئەو زانیاریانەی لەو زمانە
دەگمەنانەدا هەیە بۆیە بڕیاردان لە سەر تێزەکەی ببوو بە مەحاڵ. کە پرسیاری لێکردم خەڵکی کوێم ، لە وەڵامدا وەکو
هەموو ڕۆئاوایەکان نەخشەیەکی نەکێشا و بڵێت لە کۆیدان و دراوسێی کام وڵاتن. بەڵکو
لە گەڵ گوێ لێبوونی کوردستان بە خۆشی و سەرسامییەوە وتی ،" ئێوە ڕەسەنن، ئێوە
یەکێکن لە یەکەم مرۆڤ و یەکەم ئاینی سەر زەوی ، ئێوە مرۆڤە جوانە هەتاو
پەرستەکانن" دەستی برد بۆ گوێێ ڕاستی کە سێ ئەڵقەی زۆر تایبەت دیزاینی کۆنی
تێدا بوو، وتی، " سەیرەکە ، ئەو یەکێک لەو ئەڵقانە بۆ ئێوەیە ، هێمای ئێوەیە
، یەکێکیشیان هێمای قوپتیەکانی میسر و فەرعونیەکانە " دانەکەی دی ناوێکی پێ
گوتم کە هەرگیز نەمبیستبوو بۆیە ئێستا لە یادمدا نیە. ئەم کەسە خۆی هەتاو پەرەست
بوو، ژمارەیەکی زۆری هەتاو پەرست لە کەنەدا ئەژی کە کەنەدین و ژمارەیەکی زۆریشیان
لە بنەمادا خەڵکی ئەوروپان، بە تایبەت ئەو وڵاتانەی بە ڕەچەڵک وەکو کورد ئارین.
هەتا ئەم ڕووداوە لە بەر ئەوەی زانیاریەکانی منیش سەبارەت بە ئێزدی و ڕەچەڵەکی
خۆمم تەنها لە کورد و عەرەبەوە وەرگرتبوو وامئەزانی ئەوەین کە کورد و عەرەب باسی
کردبوون، لە گەڵ یەک جیاوازی ، لەو ساتەوەی زانیم هەڵەم ، پێم شەرم بوو
نوێنەرایەتی میللەتی خۆم بە زانست و خوێندەوارێکی خوار مام ناوەندییەوە بکەم. وەکو
ئەو ڕابەرانەمان بە بێ زانیاری دروست بڕیاری لە سەر چارەنووس و مێژووی چینیەکی
چەوساوە و مافخوراو ئەدات .
ئێزدیەکان لە گەڵ ئەوەی سەرەتای مێژووی ئاینی مرۆڤایەتین بەڵام کەمترین
لێکۆڵینەوە و زانیاری ڕاستەقینەیان بە
زمانە ڕۆژهەڵاتیەکان لە سەر خراوەتە ڕوو. لە لایەک لە بەر ئەوەی نووسەران و لێکۆڵەوەرە ڕۆژهەڵاتیەکان ژمارەیەکیان تیوری دژ یەک و دوالیزمیان خستوەتە
ڕوو، زۆربەش ئەوەندە سۆز و ڕەگەزپەرستی زاڵبووە بە سەریاندا زۆر جار مێژوویان بۆ
مێژوو دروستکردووە و نووسیوەتەوە ؛
نەتەوەیان بۆ نەتەوە دروستکردووە تەنها لە
پێناوی ئامانجێکی گشتی شۆڤینی نەک ڕووخستنی مێژوو و جێهێشتنی ڕاستیەکان بۆ نەوەی
پاش خۆیان. لە لایەکی دی ئێزدیەکان ئەوەندە فشاری چەوساندنەوە و کەم بێ بەها
سەیرکردنیان لە سەر بووە لە هەموو لایەکەوە تەنانەت لە لایەن کورد خۆشییەوە هەمیشە
لە هەوڵی شاردنەوەی شوناسی ڕاستەقینە و خۆ لکاندنەوە بەو ئاین و دەسەڵات و عەشیرەتانە وە بوون کە پێیان وابووە لە ژێر چەتریاندا جینۆساید و قڕ
ناکرێن. هۆکارێکی تر ئەوە بووە ئەم ئاینەش
وەکو هەموو ئاینە سەرەتاییەکانی دەما و دەم
گوازراوەتەوە و نەبوونی دەقی
نووسراوی ئەم ئاینەیە ، وەکو هەموو ئاینەکانی دی وەرنەگێردراوەتە سەر زمانە
زانراوەکانی ئەم سەردەمە. بەڵام
بێگانەکان لە دوورترین دوورگەی دنیا لە
کوردەوە ، بەو شێوەیە لە ڕەچەڵەکی کورد و ئێزدی تێگەشتبوو ، ئەوی کورد خۆی و عەرەب
و فارسی ناوچەکە چۆن لەم ئاینە تێگەشتوون کە بە یەکەمی مرۆڤایەتی ئەچووینرێت؟
No comments:
Post a Comment