تاقیگەی مایکرۆ جین ئارگیومێنتێکم ئەکات بە بەڵگە
کازیوە
ساڵح
بە بەڵەکردنی زانستیانەی پاکتاوکردنی
کورد کورترین ڕێگەیە ' یەک بۆ ناساندن و
دوو بۆ هەمیشە بە زیندوو هێشتنەوەی. جگە لەوەی لە کۆنگرە نێو دەوڵەتیەکاندا
کاریەکی زانستی زیاتر چانسی جێگە بوونەوەی هەیە لە بواری ئەکادیمیدا. تاقیگەی
مایکرۆجین بە کاریەکی نایاب هەستاون دەستیان بۆ ئەو پرسە هەستەوەرە بردووە و
ئاگیومێنتێکم سەبارەت بە هەوڵی سەددام بۆ بە کارهێنانی مادەیەکی کیمیای کە کورد
تووشی نەزۆکی بکات لە بابەتی بە' کەسیکردنی مێژوودا' کە بە سێ بەشی بڵاوبوویەوە.
بابەتی
بە کسیکردنی مێژوو کورتەیەکی چاپتەرێکی ماستەرنامەکەم بوو کردبووم بە کوردی . ئەو
بەڵگەیە خزمەتێکی زۆر بە باەتەکە ئەگەیەنێت و بە دڵنیایەوە کە بە کتێب چاپم کرد
ئەو بەڵگەیەی لە گەڵدا بڵاو ئەکەمەوە. وێڕای ڕێزی زۆرم بۆ کارەکەیان ، خۆسيویستی
زۆرم بۆ هەڵبژاردنی بابەتەکەم و موتابەعەکردنی بابەتەکانم ، خوازیارم لە داهاتوودا
کاری زیاتر و بەڵهەی زیاترم دەست بخەن ، چوون جگە لە بواری ئەکادیمی لێرە بواری
نووسینیشم بۆ ئەو دۆزە تەرخانکردووە ، بۆیە ئەو بەڵهانە جێگەی ڕاستی خۆیان ئەگرن و
بڵاو ئەبنەوە لای من.
جاریەکی دی سوپاسی کارمەندانی مایکرۆجین بە تایبەت ئەو بەڕێزانەی بەو کارە هەستان ئەکەم، خوازیارم ئەمە ببێت بە هەنگاوێک تاقیگەکانی دیش شوێن پێیان هەڵبگرن.
جاریەکی دی سوپاسی کارمەندانی مایکرۆجین بە تایبەت ئەو بەڕێزانەی بەو کارە هەستان ئەکەم، خوازیارم ئەمە ببێت بە هەنگاوێک تاقیگەکانی دیش شوێن پێیان هەڵبگرن.
نووسینەکەی تاقیگەی مایکرۆجین
"لە یەکەم خەیاڵی پاکتاوکردندا
سەدام پرسیاری مادەیەکی کیمیاوی کردوە کە ببێت بە هۆی نەزۆکی لای خەڵکی کورد"
ئەمە رستەیەکی ناو وتارێکی نوسەر و رۆژنامەنوس (کازیوە ساڵح)ە لەژێر ناوی (کارەکتەرەکانی بە کەسی کردنی مێژوو)، کە ئەگەرچی وەک لە وتارەکەدا هاتووە لەو کاتەدا نەکراوە کە ئەو مادەیە بکرێتە ناو تەنکی ئاوی ماڵانەوە، بەڵام بەهەر رێگەیەکی تر بووبێت ئەمرۆ ئەنجامەکانی هەوڵی بنبڕکردنی کورد لە تاقیگەکەمانەوە ئەبینین. ئەمەی خوارەوە ئەنجامی دوو پشکنینی تاقیگەکەمانن بۆ دوو نەخۆش کە دایکیان بەرکەوتووی چەکی کیمیایین لە هەردوو شاری هەڵەبجە و قەڵادزێ. یەکێکیان کەسی نەخۆش لە بری XX خاوەنی XXX کرۆمۆسۆمە، ئەوی تر یەک X ، کە لە هەردوو بارەکەدا کەسی نەخۆش نەزۆک دەبێت یان ناتەواو دەبێت.
لینکی وتار:
http://kaziwasalih.blogspot.ca

ئەنجامی
تاقیکردنەوەکەی مایکرۆجین
No comments:
Post a Comment