.
هاوار مستەفا خان
مەزنترین خزمەتی نووسەر و لێکۆلەرێکی گەریدە و سەرقاڵ لە بواری جینۆساید بە پەڕتوکخانەی مرۆڤایەتی.
دەست خۆشی لە هاوڕێیمان نووسەر و چالاکڤانی سەرکەوتوو خاتوو کازیوە ساڵح دەکەم، بە بڕوای من ئەو ناونیشانە و ئەو پێناسەیەی لەم پۆستەدا خراوەتەڕوو، وێڕای ئەوەی هەموان دەیزانین کە کارەساتەکە جەرگبڕە و تاوانێکە هەرگیز لەبیر ناکرێت، بەڵام دەبێ بەوە شاد بین پەڕتوکێك سەرجەم یان هەموو ئەو تاوانانەی لەم وڵاتانەی کوردستانیان داگیرکردووە تۆمار دەکات و دەبێ بەو بەرهەمە مرۆڤی ئێمە شانازیش بە خاتوو کازیوە بکات کە ساڵەهایە بە توێژینەوەکانی سەرقاڵی دۆسێکانی تایبەت بە جینۆسایدی گەلی کوردە و ئەم بەرهەمەش نیشانە و بەڵگەی ئەوەیە کە رەنجی ساڵەهای گەیاندوویەتییە ئەو "رێبەر"ە کە هەر دەبێ یەکەم بەرهەمی لەوجۆرە بێت "نووسەر"لەسەر جینۆسایدی سەر نەتەوەی کورد لە کوردستانی داگیرکراودا پێشکەشی دەکات.
پێشنیار دەکەم سەرەتا بۆ سەرجەم زاراوەکانی کوردی و ئینجا زمانەکانی دونیا وەربگێڕدرێت و چاپو بڵاو بکرێتەوە بۆ زیاتر لەیەک تێگەیشتنی مرۆڤ لەسەر ئەم هەسارەیەی بەردەوام بە بەرچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە جینۆسیدی تێدا ئەنجام دەدرێت.
ئەم بەرهەمە بۆ هەموو ئەوانەی بایەخ بە تاوانەکانی جینۆساید دەدەن مایەی سود بەخشینە و لەناویشیاندا دەبێ هونەرمەندان خۆیان بۆ تاوانەکانی جینۆساید لە بەشەکانی تری کوردستان ئامادەبکەن و بە قوڵی رۆبچنە ناو ئەو دۆسێیانە و لە بەرهەمهێنانی فیلم و سریالدا وردی بکەنەوە.
لە کوردستانیشدا چەندین ساڵە فێستیڤاڵی تایبەت بە جینۆساید بەڕێوە دەچێت و ئومێدەوارم زیاتر و رێکخراوتر پەرەی پێبدرێت و بودجەی تایبەتی بۆ تەرخان بکرێت.
هەرچییەك لەسەر ئەو پەڕتوکە بنووسین هەر کەمە، سوپاسی هاوڕێی ئەزیزمان، هاوڕێی دورە وڵات، گەریدە و لێکۆڵەر خاتوو کازیوە ساڵح دەکەم و شایستەی خەڵاتێکی مەزنی نیشتمانە و پێویستە لەسەر ئاستێکی باڵا سوپاسی بکرێت.
هیوای شادی و لەشساخی و سەرکەوتنی بەردەوام بۆ هاوڕێی ئەزیزمان
ئاوەدان بێت کوردستان نیشتیمانی جوان.

No comments:
Post a Comment