هەڵاواردنی لاوان و دۆڕاندنی هەمیشەی دەسەڵاتی کوردی...
کازیوە ساڵح
هه‌مووان ده‌زانین سه‌رجه‌م سیاسه‌ته‌کانی دواڕۆژ له ده‌وری لاوان ده‌خولێته‌وه،
ته‌نها لاوان ئومێد و سه‌رچاوه‌ی دواڕۆژن، به متمانه خستنه سه‌ر ئه‌وان ئومێدی
بونیادنانی کۆمه‌ڵێکی مه‌ده‌نی و دوا ڕۆژێک ئاسایش ده‌کرێت، له نێو توێژی
لاوانیشدا قوتابیان / خوێندکاران سمبولی گه‌ڵاڵه بوونی سه‌رجه‌م ئه‌و ئومێدانه، که
بتوانن وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌کی زانستی و ڕۆشنبیری و توانای کار و پسپۆڕی و متمانه‌ی
خاک پاراستن ببه‌خشن. جگه له‌وه‌ی هه‌میشه ئاگری شۆڕشه‌کان له ده‌روونی لاوان هه‌ڵده‌گیرسێت
و به ڕۆح قوربانی کردنی ئه‌وانیش ده‌گات به لوتکه.
لاوانی کورد که چه‌ندین ساڵه له ژێر زه‌بر و زه‌نگ و چه‌وساندنه‌وه و توندوو تیژی
دان به شێوه‌یه‌ک که نه لاوان ئه‌و ئومێده‌یان به خۆیان هه‌بوو نه ده‌وروبه‌ریش ئه‌و
ئومێده گه‌وره‌ی پێیان هه‌بوو، چونکه لاوی کورد خۆراکی کوشتن و بڕین و گرتن و
زیندانی و ده‌ربه‌ده‌ری و نهخۆیندهواری و بێ بڕوانامه‌ی بوون، ئه‌وه کچ و کوڕی
لاوی کورد بوون به خواستی داگیرکه‌ران ده‌یانتوانی بچنه سه‌ر کورسی خۆیندن نه‌ک
خواستی خۆیان، ئه‌وان بوون به بێ ئیمزای به‌عسی بوون و مل که‌چ بوون بۆ دڕنده
خۆێن ڕێژه‌کان کورسی خوێندنیان به‌ر نه‌ده‌که‌وت.
ئێستاش لاوانی کورده له کوردستانی ڕۆژئاوا جگه له‌وه‌ی به شیاوی هیچ جۆره ناسنامه‌یه‌کیان
نازانن، وه‌کو لاوانی کوردستانی باکور به ئاگر و ئاسن نازی لاوێتیان له لایه‌ن
ڕژێمی به‌عسی سورییه‌وه ده‌کێشرێت، لا لایه‌کی دی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیمزای به‌عسی
بوونیش بکه‌ن و به‌رزترین نمره‌شیان هه‌بێت ناتوانن بچنه زانکو و کولیژهکان و
خۆیندن ته‌واو بکه‌ن، چونکه خاوه‌نی ناسنامه نین، خۆ بارودۆخی لاوانی کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات وباشوریش له‌وان باشتر نین و پراکتیزه هه‌مان سیاسه‌تیان به سه‌ردا
کراوه. ئه‌گه‌ر سه‌یری سیاسه‌تی دوژمنانمان بکه‌ین له هه‌ر چوار پارچه‌که‌دا هه‌مان
سیاسه‌ت و ئامانجیان وه‌کو یه‌کیان به‌رامبه‌ر کورد داڕشتووه، ئه‌ویش جگه له کوشت
و بڕ له ناوبردن و تاریک کردنی بیر و هۆشی لاوانی کورد دوورخستنهوهشیانه له
زانست و خۆێندن. . ئه‌مه‌ش وایکرد کاروانی زانستی لاوانی کورد ئێجگار له دواوه
بێت.
ده‌بوو ده‌سه‌ڵاتداران و سیاسه‌تمه‌دارانی کورد خاڵێکیان هه‌بێت بۆ ده‌ست پێکردنی
سیاسه‌تی نوێ ئه‌وێش لاوان بوایه، لاوانیان له نێو سه‌رجه‌م پرۆگرامه سیاسه‌کاندا
داڕشتایه و به هێزی عه‌قڵی فیزیکی ئه‌وان له زۆربه‌ی کایه سیاسه‌کاندا ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵی
کوردی به‌ره‌و کۆمه‌ڵێکی مه‌ده‌نی دیموکراسی برۆشتبا، چونکه هه‌میشه لاوان به‌های
نوێن، کاتێکیش لاوان له ده‌ره‌وه‌ی بڕیاردان و خزمه‌ته زانستی و دروسته‌کان ده‌بن
له هه‌ر کۆمه‌ڵێکدا، ئه‌و کۆمه‌ڵه دووره له به‌های نوێ و سیستمی ژیانی نوێ.
ئه‌و بارودۆخه‌ی لاوانی ئێمه بینیان ده‌بوو ئه‌مڕۆ له بری ئه‌رکی نان په‌یدا کردن
و ئه‌رکی کتێب و پێداویستی خوێندن ته‌واو کردن ، ئه‌رکی ڕوناک کردنه‌وه‌ێ ئه‌و هه‌موو
تاریکی و چه‌پاندن و گرێیانهیان بخرایه‌ته سه‌ر شان که دووژمنانمان به ئامانج له
ده‌روونی لاوان‌دا چاندیان، چونکه مرۆڤ ئاوێنه‌ی رووی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆیه‌تی و ته‌نها
ئه‌وه پیشان ده‌دات که هه‌یه، سیاسه‌تی کوردی ئه‌گه‌ر خۆی به سیاسه‌تێکی دروست و
شه‌رعی بزانیبا، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه زۆر به ئاگاوه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ل ئه‌و مه‌سه‌له
هه‌ستیاره ده‌کرد، چونکه زۆربه‌ی ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕو و به‌هایانه‌ی مرۆڤ له لاوی‌دا
هه‌ڵی ده‌گرێت له گه‌ڵیدا ده‌مێنێته‌وه هه‌تا مردن، له هه‌ر کۆمه‌ڵێکدا ڕێژه‌ێ ئه‌وه‌ی
تێدا که‌م بێته‌وه که لاوان به بیرێکی نوێ بێنه پێشه‌وه، جیاواز له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
له کۆمه‌ڵه‌که‌ی خۆیدا هه‌یه، ئه‌و بیره‌ی ده‌بێت به هۆی داهێنانی نوێ و سیستمی
نوێ، ئه‌و کۆمه‌ڵه کۆمه‌ڵێکی دۆڕاوه له په‌روه‌رده کردنی عه‌قڵی لاوان‌دا و سیستمی
سیاسی ئه‌و ووڵاته، عه‌قڵ و بیری لاوانی به شتی لاوه‌کییه‌وه خه‌ریک کردووه له
ترسی ئه‌و بیر و خواسته نوێیانه، چونکه ئه‌و ده‌سه‌لاته توانی نوێ بوونه‌وه و
داڕشتنه‌وه‌یه‌کی نیه ته‌با بێت له گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌که‌دا.
له هه‌ر کۆمه‌ڵێکدا لاوان به ڕێژه‌یه‌کی زۆر کۆچیان کرد به‌ره‌و مه‌نفاو
نیشتمانیان ته‌ڵاق دا، ئه‌وه سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌و ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی ده‌سه‌ڵاتێکی دیماگۆگیه و نه‌ک هه‌ر نا‌توانیت له ئاستی خواسته‌کانی لاوان‌دا
بێت، نه‌ک هه‌ر هه‌لگری پرسیاره وه‌ڵامه‌کانی سه‌رده‌می نیه، به‌لکو ده‌سه‌ڵاتێکی
تۆتالیتاریشهو لاوان له سایه‌دا چه‌وساوه‌و ماف خوراوه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری جیهانی کوردی بکه‌ین له هه‌ردوو ته‌وه‌ردا هێنده هه‌ژاری زانست و
دکتاتۆری جێبه‌جێکردنن، لاوان ته‌نها چاویان له‌و فریادڕه‌سه‌یه له جیهانی پڕ زۆر
و زوڵم ده‌ریانبهێنێت به‌ره‌و ده‌ره‌وه، واته له که‌ناره‌وه بیانگوێزێته‌وه بۆ سه‌نته‌ر،
گه‌ر لاوانی کورد له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێکی زۆری له ده‌ره‌وه‌ن و بوون به هێزی کار
و زانست بۆ وڵاتانی بێگانه، هه‌لێک بره‌خسێت بۆ ئه‌و ژماره که‌مه‌ی له ناو
کوردستاندا ماوه بێ سێ و دوو سه‌رجه‌میان ووڵات به جێ ده‌هێڵن، دیسان ئه‌گه‌ر سه‌یری
بیری نوێ و داهێنانیش بکه‌ین له ناو لاوانی کورد شوێن و به‌هایه‌کی نیه، ئه‌مه‌ش
دۆڕانێکی ئاشکرای ده‌سه‌ڵاتی کوردییه به رانبه‌ر خواستی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان و به
تایبه‌ت خواست و ژیانی لاوان. نه‌بوونی سیستمێکی دیموکراسی و ناچهوسێنهر که
خواستی مرۆڤه‌کانی تێدا به دی بێت نه‌ک له بار ببرێت.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستاوه، ویستوویه‌تی هه‌ندێک له‌و جوداوازیانه و
ئه‌و یارییه نه‌شیاوانه بسڕنه‌وه که به‌رانبه‌ر به نه‌وه‌ی کورد جێبه جێیان
کردووه، گوایه خاڵێک نیشان بده‌ن که ئه‌وان خاوه‌نی یه‌ک ههلوێستین به‌رانبه‌ر
گه‌لی کورد و هه‌ر چوار پارچه‌که ڕۆڵه‌ی شه‌رعی ئێمه‌ن، له لایه‌کی دیکه ده‌کرێ
لاسایی وڵاتانی دیموکراسی و زانستخوازیان کردبێته‌وه به‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌سه‌لاته
جیاوازه‌که یه‌کی چه‌ند قوتابی/ خوێنکارێکییان له به‌شه‌کانی تری کوردستانه‌وه به
سیستمی (scholar ship ) سکوله‌ر
شیپ وه‌رگرتووه، گوایه وڵاتێکی دیموکراسێن و له سیستمی نوێی جیهان ده‌گه‌ن بۆ
خۆێندن، به‌ڵام وه‌کو له‌و ریپۆرتاژه‌ی کوردستان نێت ه‌وه که له 31 ئۆکتۆبه‌ری
2004 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، له زمانی که‌سه‌کان خۆیانه‌وه زانیمان که چه‌ند
بارودۆخیان خراپه و چه‌ند بێ بایه‌خن لای هه‌ردوو حکومه‌تی هه‌رێم، ئه‌و جۆره گوزه‌ران
و مامه‌ڵه‌یه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ که
1ـ هه‌ردوو حکومه‌ت له یاسا و رێسای (Scholar ship) تێنه‌گه‌شتوون و نازانن ئه‌و سیستمه واته
دابین کردنی سه‌رجه‌م پێویستیه‌کانی خۆێندن و شوێنی نیشته جێ بوون له گه‌ڵ مووچه
بۆ خوێندکار / قوتابیه‌که.
2- ده‌کرێت هه‌ردوو حزب وه‌کو سه‌رجه‌م کێ بڕکێ نامهشروعهکانی دییان، ته‌نها له
میانه‌ی کێ بڕکێی خۆیانه‌وه ئه‌و قوتابی /خوێندکارانه‌یان وه‌رگرتبێت ، نه‌ک وه‌کو
ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی که ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کی چهوساوهیهن و به‌شه ئازاده‌که‌مان
پێویسته ببێت به پاڵپشت بۆ به‌شه داگیرکراوه‌که‌مان.
3- هه‌ر یه‌ک له‌و حزبانه بڵێن توانای کۆمه‌ک کردنی کۆمه‌ڵێکی که‌م خۆێندکار /
قوتابیانمان نیه، جگه له خۆڵ کردنه چاوی خه‌لک هیچی دی نیه و هاوکاری کردنی کۆمه‌ڵه
خۆیندکارێک دانیشتنی سه‌ر مێزێکی خۆیانه. له کاتێکدا ئه‌گه‌ر کوردستانیش خاوه‌نی
هیچ داهاتێک نه‌بێت و ته‌واو برسبێت، خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی پاک ویژدان و ده‌ست پاک
بێت و داهاته‌که‌ی ته‌نها بۆ گه‌لی کورد بێت نه‌ک بۆ گیرفانی خۆیان، دیسان نه‌ده‌بوو
بانگه‌شه‌ی شتێک بکه‌ن له توانایاندا نیه و چاره‌نوووسی ڕۆڵهێ هه‌ژاری خه‌ڵکیان
به‌ره‌و نادیار ببردایه.
4- سه‌رجه‌م ده‌زانین حکومه‌تی سوری چ دڕندهێهکهو چۆن له‌وانه‌ش ده‌پێچێته‌وه
که که‌س و کاری له ئه‌وروپایه نه‌ک له کوردستان، ئه‌مه‌ش لای ده‌سڵاتی کوردی و
هه‌ر مرۆڤێک ئاشکرایه که به‌عسی سوریش هه‌مان به‌عسی ڕژێمی دکتاتۆری عێراقه، گه‌رچی
دامه‌زرێنه‌ری هه‌ندێ حزبی کوردیش بن! ، دوژمن و پاکتاوکه‌ری ڕه‌گه‌زی کوردن، بۆیه
کاتێک ڕۆڵه‌ی کوردی چه‌وساوه‌ی ژێر ده‌ستی ئه‌و ڕژێمه ده‌برێته به‌شێکی ئازاد
کراوی کوردستان پێویسته مامه‌ڵه کردن له گه‌ڵیاندا و خزمه‌ت کردنیان به شێوه‌یه‌ک
بێت، له لایه‌ک ئه‌و ڕژێمه به‌عسیه دڕنده گاڵتهێ پێ نه‌یه‌ت و نه‌یکات به نمونه
بۆ خوێندکاره یاخیه‌کانی دی و پێیان نه‌ڵێت هه‌ر سێبه‌ری من باشتره له‌و سێبه‌ری
ئازادییه‌ی خه‌ونی پێوه ده‌بینن و بڕۆن ژیانی و هاوه‌ڵه‌کانتان بخوێننه‌وه له سایه‌ی
ئازادی و حکومه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کوردی خۆتاندا خوزگه به ژیانی ڕابردووی ژێر ده‌سه‌ڵاتی
من ده‌خوازن.
5- ده‌بوو مامه‌ڵه‌ی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات له گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردی پارچه داگیرکراوه‌کانی
کوردستان به شێوه‌یه‌ک بوایه، ببوایه به هانده‌ر بۆ خه‌ڵکانی دی و بۆ خوێندکارانی
دیش که بۆ باوه‌شی ئه‌و نیشتمانه ئازاد کراوه تینوو بن، هه‌روه‌ها ببن به هانده‌ری
بۆ ته‌سلیم نه‌بوون سووربوون له سه‌ر خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی بوونیان، به‌ڵامم هه‌تا
ئێستا پێچه‌وانه‌که‌ی کراوه، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه بگره له‌و پارچانه‌شدا له بری
کوردایه‌تی و ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به یه‌ک، هێنده هه‌وڵی کڕین و
ڕاکێشانیان ده‌که‌ن بۆ خۆیان و هێنده ده‌یان که‌ن به ناحه‌زی حزبی به‌رانبه‌ر ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر به سیخوڕی و خۆفرۆشیش بێت هێنده هه‌وڵی پته‌و کردنی ڕیزی لاوانی کورد و
کورد به گشتی له‌و پارچانه‌دا و هێنده هه‌وڵی به هێز کردنی ڕۆحی نه‌ته‌وایه‌تی و
ناساندنی کاره‌ساته‌کانمان نه‌دراوه.
6- ده‌بوو ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد قه‌ره‌بووی دۆڕانی خۆیان به‌رانبه‌ر به لاوانی
باشوری کوردستان که له ماوه‌ی ئازادی‌دا نه‌یتوانی هێنده هه‌ڵگری پرسیاره‌کان سه‌رده‌م
خواسته‌کانی بێت کۆچیان کرد و ووڵاتیان چۆڵ کرد و کوردستان بوو به ووڵاتی بێوه‌ژنان
و قه‌یره کچان به‌لاوانی پارچه داگیرکراوه‌کانمان بکردایه‌ته‌وه، ئه‌و ماوه‌ی
ئازادی و حوکم کردنی سه‌ربه‌خۆ ده‌بوو کاتێکی باش بوایه بۆ ئه‌وه‌ی خۆێندنه‌وه‌یان
بۆ ئه‌و بارودۆخه و هه‌ڵه‌کانی خۆیان هه‌بێت وبزانن چۆن ئه‌و هه‌ڵانه ڕاستبکه‌نه‌وه.
7- گه‌ر هه‌ر ده‌سه‌ڵات و ههوادارێکیان بڵێن جێ به جێکردنی ئه‌و بۆچونانه‌ت ده‌بێت
به هۆی ناحه‌زی ئه‌و سێ وڵاته خۆێن ڕێژ و قڕان که‌ره‌ی کورد و دۆست وهاوفکرهی ده‌سه‌ڵاتدارانی
کورد، ده‌ڵین هه‌موو کورد ده‌زانی دڵێ دوژمنان بۆ ڕۆڵهێ کورد ناڕه‌نجێنن، به‌ڵام
کارێک یان مه‌یکه‌ن له بنه‌مادا و هه‌ڵوێستی وه‌همی مه‌که‌ن به سمبولی درۆ بۆ خۆتان،
یان که ده‌یکه‌ن وه‌کو به زۆره ملێ نوێنه‌رایه‌تی کورد ده‌که‌ن، چی دی ده کاره نه‌شیاوه‌کانیان
کورد شه‌رمه‌زار نه‌که‌ن.
خۆزگه ده‌سه‌لاته‌کان هۆشیاریان به‌رانبه‌ر لاوان ده‌گه‌شت به ئاستێک ده‌یانزانی
هه‌ڵاواردنی لاوان کورد له هه‌موو بواره‌کاندا وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێستا له نێو سیاسه‌تی
کوردی‌دا پیاده ده‌کرێت، له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و شارستانیه‌وه بۆ دواوه ده‌مان گه‌ڕێننه‌وه،
له ڕووی سیاسیشه‌وه ده‌بێت به‌وه خاڵه ڕه‌شه به نێو چه‌وانی ده‌سه‌لاته کوردییه‌کانه‌وه
که سبه‌ینێ نه‌ک هه‌ر خوازیاربن لاوان ڕوویان تێبکات و ده‌نگیان بۆ بدات، به‌ڵکو
ئه‌م ئاکارانه‌ی ئێستایان له بیر ناکه‌ن و به هه‌ڵکشانی ته‌مه‌نیان بیر‌و بۆچونی
لاوانیش هه‌ڵده‌کشێت به‌ره‌و باڵابوون به توانای له ئێستا زیاتره وه خوێندنه‌وه‌یان
بۆ ئه‌و بارودۆخ و هه‌ڵوێستانه‌ی ئێستا ده‌بێت و ده‌ێکه‌ن به په‌له‌یه‌کی ڕه‌ش به
نێوچه‌وانی ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌وه ئه‌و ئه‌زموونه هه‌نووکه‌ییه‌وه.
که‌نه‌دا
7نۆڤه‌مبه‌ر 2004
No comments:
Post a Comment