كازیوه ساڵىح توێژینەوەیەک لەبارەی کەیسی ژنانی ئێزدی لە ئیسرائیل پێشکەش کرا
لە ئۆرشەلیمی پایتەختی ئیسرائیل کۆنفرانسێک بەڕێودەچێت لەبارەی جینۆسایدە و توێژەرێکی کوردیش بە توێژینەوەیەک بەشداری کردوە لە بارەی کەیسی ژنان لە جینۆسایدی ئێزدیان و بەراوردی بە دۆخی ژنان لە جینۆسایدی ئەنفالدا.
کازیوە ساڵح توێژەر لە بواری جینۆساید و چالاکی ژنان، بە "وشە"ی رایگەیاندا، بەشداریم کردوە لە پێنجەمین کۆنفراسی جیهانی تۆڕی نێو دەوڵەتی پسپۆڕانی جینۆساید، کۆنفراسی ئەمساڵ لە ئیسرائیل بەڕێوە دەچێت، ژمارەیەکی زۆر پسپۆڕان بەشداری ئەم کۆنفراسەیان کردووە و کۆمەڵێک لێکۆڵینەوە لە سەر کێشەی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل تاوتۆی دەکەن، هیوادارم ئەوەی بازرگانانی ئاین وسیاسەت دروستیان کرد وه ئەکادیمیستەکان بتوانن جارەسەری بکەن،
گوتیشی، بابەتی من لە سەر ژنانی ئیزیدی ڕزگاربووی دەستی داعش بەراود بە ژنانی قوربانی ئەنفال.
راشیگەیاند، ڕۆژانی ٢٦-٣٠ مانگی حوزەیران کۆنفرانسەکە بەڕێوەچووە، تۆری جیهانی پسپۆڕانی جینۆساید پێنجەمین کۆنفرانسی، خۆیان له شاری جورزلم (قدس)، له وڵاتی ئیسرائیل بهستووه، ١٩٤ پسپۆڕ له ههموو جیهانهوه لیكۆڵینهوهیان پشكهش كرد، جگه له پیشاندانی فیلمی دۆكۆمینتاری و گفتوگۆكردن له سهری و ئازادانی گفتوگۆ کراوە لەسەر بابەتەکان مشتومڕی گەرمو گوڕیان بەدوای خۆیان هێناوە، ههلیش به فهلهستینی درابوو بۆ رهخنهگرتن لە زایونیزم و تهنانهت بانگهشهكردنیش بۆ فكری مهحموود عهباسی سهرۆكی.
پێش کۆنفرانسەکە لێکۆڵینەوەکەمان ئاراستەی لیژنەی کۆفرانسەکردوە و لێکۆڵینەوەکەمان رەزامەندی لەسەر دراوە و دواتر بانگێشتیان کردین بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەکەمان پێشکەش بکەین، جگە لەوەش ژمارەیەکی باش زانیاریمان دەست کەوت لەسەر جینۆسایدەکانی تر لە جیهاندا ئەنجامدراوە.
وشە، رێبین محەمەد

No comments:
Post a Comment