Thursday, July 7, 2016

پێنجه‌مین كۆنفراسی جیهانی جینوساید له‌ ئورشه‌لیم

پێنجه‌مین كۆنفراسی جیهانی جینوساید له‌ ئورشه‌لیم به‌ڕێوه‌چووکردن


http://www.pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=83619

           
.
به‌سه‌رپه‌رشتی تۆرِی جیهانی پسپۆرِانی جینوساید و هه‌ماهه‌نگی زانكۆی عیبری ئیسرائیل ، له‌ رۆژانی 26 / 30 -6-2016 له‌ شاری ئورشه‌لیمی قودس پێنجه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی جینوساید سه‌باره‌ت به‌ تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و پاكتاوی نه‌ژادی به‌ ئاماده‌ بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری پسپۆرانی نێو ده‌وڵه‌تی وڵاتانی جیهان به‌ڕێوه‌چوو .

له‌و كۆنفراسه‌دا كه‌ 194  پسپۆر و كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی زانكۆكانی جیهان به‌شدارییان تێدا كردبوو وتار و لێكۆڵینه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی جینوساید  پێشكه‌شكرد .

  كازیوه‌ ساڵح مامۆستای زانكۆ و چالاكوانی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ و جینوساید له‌سه‌ر داخوازی رێكخراوه‌كه‌ ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه‌ بوو ، پاشان له‌ رۆژانی كۆنفراسه‌كه‌دا خاتو كازیوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتی ده‌رباره‌ی جینوسایدی ئێزیدییه‌كان  پێشكه‌ش ئاماده‌بووان كرد.

 ئه‌و چالاكوانه‌ له‌ میانه‌ی شرۆڤه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر تاوانی لاقه‌كردنی كچان و ژنانی ئێزیدی له‌ لایه‌ن تیرۆرستانی داعش و هه‌روه‌ها به‌راوردكردنی به‌ قوربانیانی ژنانی ئه‌نفالكراو كه‌ به‌ دوو ناوی جیاواز و له‌ دوو كاتی جیاوازدا  دژ به‌ گه‌لی كورد ئه‌نجامدراوه‌ خسته‌ڕوو .

له‌ به‌شێكی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا خاتو كازیوه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كچان و ژنانی ئێزیدی دوای داگیركردنی شه‌نگال له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ له‌ رۆژی 3-8-2014  فرِیندراون و دواتر لاقه‌ كراون یان له‌ بازاڕی كڕین و فرۆشتندا مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ كراوه‌ ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌كشیان به‌ یانه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی فرۆشراون .
 كازیوه‌ هۆكاری تاوانه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان روونیكرده‌وه‌ كه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیزیدییه‌كان له‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد بوون نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسڵمان نین . بۆیه‌ پێشتریش ژنانی كورد به‌رده‌وام له‌به‌ر كوردبوون لاقه‌ كراون ، ئه‌وانه‌شی ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه‌ كه‌سانی سروشتی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن . 
كازیوه‌ ساڵح نووسه‌رو چالاكوانی مافی مرۆڤ و جینوساید له‌ په‌یوه‌ندییه‌كدا بۆ PUKmedia  رایگه‌یاند: پسپۆرانی كۆنفراس هاوسۆزی خۆیان بۆجینوسایدی گه‌لی كورد ده‌ربرِی ، هه‌روه‌ها ئاشكرئاشیكرد پسپۆرِانی جوله‌كه‌ له‌ میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یاندا ره‌خنه‌ی زۆریان ئاراسته‌ی حكومه‌تی ئیسرائیل كرد سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی توندوتیژی ده‌رهه‌ق به‌ هاوڵاتیانی فه‌له‌ستین  . و به‌ واشكرا رِه‌خنه‌یان ده‌گرت  هینده‌ وئازادانه‌ بواریان به‌ عه‌ره‌ب دابوو ره‌خنه‌ بگرن له‌ وڵاتانی خۆشیاندا ئه‌وه‌ندیان بوار نادرێتێت ، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی تێرِامان بوو چونكه‌ بوونی ئازادی ده‌ربرِین و مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌كادیمیانه‌ و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ كاروباری ئه‌كادیمی  ئه‌گه‌یاند  .

چالاكوانی مافی مرۆڤ و جینوساید رِاشیگه‌یاند: له‌ میانه‌ی كۆنفراسدا  فیلمی دیكۆمینتاری سه‌باره‌ت به‌ جینوسایدی نه‌ته‌وه‌كان نیشاندرا و له‌لایه‌ن پسپۆرانه‌وه‌ رِاو بۆچون و گفتوگۆی تیروته‌سه‌لی له‌سه‌ر كرا . دواتر به‌شداربووانی كۆنفرانس سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ و شوێنه‌واری پرۆسه‌ی جینوسایدیان له‌ ئۆرشه‌لیم كرد .
PUKmedia  عوسمان عه‌لی 

No comments:

Post a Comment