لە فەیس بوولک داوای بوچوونمتان کردووە لە مەڕ کودەتاکەی تورکیا وبۆچی بە هەواڵی خۆش ناوزەدم کردووە. بە کورتی ئەمانە بۆچوونی منە لە سەر ئەو دۆخە.:
ئەو کودەتایە ئەگەر راستی بێت و سیناریوی ئوردوگان خۆی نەبێت ، من پێم خۆشە درێژە بکێشێت وبۆ ماوەیەکی بە هەڵواسراوی واتە وەکو ئیستا بمێنێتەوە، دەرئەنجامەکەی مەرج نیە هیچ لە دۆخی کوردی باکوور لە ماوەیەکی خێرادا بگۆڕێت و تەنانەت ئەکرێت بۆ ماوەیەک بکەونە بەر هێرشی قوستریش ، بەڵام لە چەند ڕووی ترەوە بە قازانج دەکەوێتەوە:
١- نەمان یان لاواز بوونی داعش : پێشتر لە چەند وتارێکدا بە ئنگلیزی بڵاوکراوەتەوە لە سەر دۆخی پێشمەرگە وگرتنی ئۆجەلان و شوناسنامەی داعش باسم لەوە کردووە ئەگەر ڕۆژئاوا بە ڕاستی ئەیەوێت دژی داعش شەڕ بکات پیویستە سەرەتا شەڕ دژی تورکیا وئوردۆگان بکات. چوونکە لە نێو باوکە شەرعی وناشەرعیەکانی داعشدا ، ئوردۆگان بەهێزترینیانە و تا ڕادەیەکی زۆر هێزی داعش بەستراوە بە بوون وهێزی ئوردوگانەوە.
٢- لە ڕووی دبلۆماسیەتی سیاسیەوە ئەو وڵاتانەی کێشەی ناوخۆیان هەیە ، بە ئاسانی ناتوانن پەیوەندی دبلۆماسی گرێ بدەن. تا ئیستا کێشەی کورد هێندە گرنگی نەبووە وەکو کێشەیەکی ناوخۆ چاوی لێ بکرێت و زیاتر وەکو دابەشکاری تورکیا وێنیان کێشاوە، زۆر بە ئاسانی لە ڕێگەی پەیماننامە سیاسی وبازرگانی و دبلۆماسیەکانەوە توانیبووی پەردەپۆشی کارە تیرۆرستی و جینۆسایدیەکانی دژی کورد پەردەپۆش بکات. بەڵام ئەوانەی کودەتایان کردووە تورکن ، واتە ناتوانێت بڵێن دابەشکاری خاکی وترکیان بە کێشەی ناوخۆ هەژمارد ئەکرێت ، ئەمەش ریگر ئەبێت لە ئاسانی هەبوونی پەیماننامەی نوێ لە دەرەوە . هەرێمی کوردستان / باشوریش ئەو قەیرانانەی هەیە بە هۆی کێشەی ناوخۆوە ئەگەر دانیشی پێدا نەنێت. بۆیە بە بوونی ئەو کێشە ناوخۆیە کێشەی دبلۆمسیشیان بۆ دروست دەبێت.
٣- هاوپەیمانیەتی وپارەگۆڕینەوەی لە بری ڕاگرتنی ئاوارەکان لە گەڵ ئەڵمانیادا کۆتایی دێت . ئاشکرایە ئەڵمانیا و ئۆردوگان پەیماننامەیەکیان هەیە ، کە تورکیا پارەیەکی زۆر وەردەگرێت لە بری خزمەتی ئاوارە ، بۆ ئەوەی نەچن بۆ ئەوروپا بە تایبەت ئەڵمانیا ، بەڵام ئەو بە چەکێکی هەرزان لە بری خزمەت ئەیانکوژێت ، مەبەتسم کوردەکانە.
٤- لە بوونی ئوردوگانەوە کاری توریکیاش وەکو ئێران بووە بە دەستێوردان وکارکردن لە سەر وڵاتانی دراوسی و ناوچەکە بە گشتی ، ئەوەندە بە دەرەوەی تورکیاوە خەریکە ، ئەوەندە ئاگای لە تورکیا نەماوە، هەموو دەستێوەردانەکانیشی فیتنەی و شەڕ و خراپەی لێ کەوتووەتەوە ، ئەمەش کۆتایی دێت
٥- لە ڕووی سەربازی وهێزی ئابوورییەوە ئەو شەڕە ناوخۆیە لاوازی ئەکات و ئەمەش دواجار بە قازانجی هەموو ئەو وڵاتانە ئەگەڕێتەوە کە تورکیا دەست وەر ئەداتە کاروبارییان.
٦- ئێران وتورکیا دوانەیەکی هەمیشە پێکهاتوو بوون دژی کورد ، بە نەمانی ئوردوگان مەرج نیە هێزیەکی دی کە ئخوانی و داعشی نەبێت هەمان پەیوەندی گرێ بدەنەوە.
٧- کودەتایەکی لەو شیوەیە ( ئەگەر سیناریو نەبێت) لە وڵاتێکی زلهێزی وەکو تورکیا بە بێ هاوکاری ژێرەکی هێزی دەرەکی نیە ، ئەکرێت ئەمەریکاش ئەو هێزە دەرەکیە بێت. ئەمەش دوو گرنگی ئەبێت :
یەک : باڵانسی هێزی تورکیا لە ئێستادا تێک ئەدات و تورکیا ناچار ئەبێت هەموو ئاکارە دڕندەکانی ناو تورکیا و مامەڵەکانی دەرەوەشی بگۆڕێت
دوو: ئەگەر ئەمەریکا بە راستی بکەوێتە دژایەتیەوە، دان بە جینۆسایدی ئەرمەنیەکاندا دەنێت وئەمەش دۆسیەیەی هەموو جینۆسایدەکانی دیکە ئەکاتەوە.
٨- بەشێکی باشووری کوردستان ڕزگاری دەبێت و بەشێکیشی لە پلانی داعشیە ئیسلامیەکانی باشوور پارێزراو ئەبن و تەنها سعودیەیان بە دەستەوە ئەمێنێتەوە دژی نەتەوەکەی خۆیان پلانی لە تەک دابنێن ، ئەگەر کودەتایەکیش لە ئێران بکرێت ئەوا دوور نیە باشووری کوردستان بە یەکجاری ڕزگاری ئەبێت.