جگە لە کۆنفراسێک لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەشداری
ئەکەم، ئەویش لە بەر ئەوەی ئەو وڵاتە زۆر گرنگە بۆ کورد بە نیاز نیم ئیتر بەشداری
کۆنفراس بکەم بەو شێوەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا کردوومە. دەبوو هەفتەی یەکەمی
مانگی شەش لە بەیرووت بومایە بۆ کۆنفراسێک لە سەر ئاوارە بوون لە لایەن کۆمەڵێک
پرۆفیسۆری جولەکەی ئەمریکی لەوێ رێکخرابوو، ئێمەش پشکی شیرمان بەرکەوتووە لە
مەسەلەی ئاوارەبووندا، ئەم ساڵ دوو جار دەبوو لە ئەمەریکا بم، دەبوو لە ئەوروپا
بم، هەموویانم بەتاڵ کردەوە. خوازیارم خەڵکێک هەبێت ئەو بۆشایانە پڕ کاتەوە کە
کورد هەیەتی لە بۆنە ئەکادیمیە نێو دەوڵەتیەکاندا، بە تایبەت خوازیارم ئەوانەی
ڕۆڵەی حزب وحکومەتن و بۆ ئەو بۆنانە هیچ ئەرکێکیان ناکەوێتە سەر جگە لە "
بوونی فکر" ، ببن بە ڕۆڵەی کوردیش و ببن بە خاوەنی فکر و وەکو چۆن لە
کوردستان هەموو شت هی خۆیانە و کەسی دی هیچ مافێکی لە کوردستاندا نیە ئەوان نەبێت
و ئەوان هاوڵاتی کوردستان نین، بەڵکو خاوەنی کوردستانن، ئەو مێشکە باڵایە نەختێک بخەن کارو لە دەرەوەی کوردستانیش
جێگەی ئێمە ' ڕۆڵە زۆڵەکان' نیشتمان بگرن و لێمان بسێتێنن. جگە لەمانە کۆمەڵێک
خەڵکی دلسۆزمان هەیە خوازیارم سیاسەتی کارکردنیان بگۆڕن و ئەم کارە بکەن، تەنانەت
ئەگەر هێندەی منیش توڕە بن لە هەموو شتێکی
کورد.
هەتا
ئێستا لە دوازدە وڵاتدا بەشداری کۆنفراس و بۆنەم کردووە و لێکۆڵینەوە و بابەتم لە
سەر جینۆساید وکێشەی کورد پێشکەش کردووە وڵاتەکان : ئەمەریکا، ئەڵمانیا، پۆڵەندا
،ئیسرائیل، چیک، کەنەدا، میسر، ئەردەن،
لوبنان، سوریا، بەریتانیا ، ئەرمینیا.
هەندێ وڵاتیشتیان دوو جار و سێ جار ڕۆشتووم، ژمارەیەکی زۆریش بە هۆی ئابووری
نەمتوانیوە بەشدار بم، جگە لەوانەی کە
دەبوو دووبارە برۆم ، بۆ ئەم وڵاتانەن ئەفریقیا، سین، بەرازیل، ئیتالیا، سەنگاپۆر ،
یونان بوون . خۆشم دانەیەکی تورکیام
ڕەتکردوەتەوە. خوازیارم خەڵکێکی زۆر لە ناو کورددا دروست ببێت ئەمەی من بکات. بۆ
ئەو بەڕێزانەش لە هەر وڵاتێکەوە بە ڕێکەوت وێنەیەکم دانابێت بویان نووسیووم خۆش
دەژیت. پەیمانەکەی خۆمم لە بیر نەکردووە، لە هەلێکدا بۆتان ئەنووسم ئێوەش چۆن خۆش
بژین و ئەمەی من بکەن.
No comments:
Post a Comment