سوپاس بۆ کاک محەمەدی حاجی مەحموود
من
لە مانگی ڕابردوودا دوو خەڵاتم وەرگرت و تەنها باسی یەکێکیانم کرد ، چوونکە هەردوو بۆنەکە
خرایە یەک ڕۆژەوە، لەویش بە دووەمم زانی، یەکێکیان دەستکەوتی ئەکادیمی دیار وئەوی دیکەیان خەڵاتی ماریەن
وەیب بوو بۆ ژنی پەناهەندەی کۆششکار و سەرکەوتووە. هەروەها فەندێکی ئەکادیمیش وەرگرت. ئەو دوانەش ژمارەی خەڵاتەکانم
دەگەیەنێت بە دوازدە (١٢) یازدەیان (١١) نێو دەوڵەتی ویەکێک (١) یشیان کوردیە. ئەمەوێت پڕ بە دڵ سوپاسی کاکە محەمەدی حاجی
مەحموود بکەم کە لە ساڵی ٢٠٠٣دا خەڵاتە ناوخۆیەکەی پێ بەخشیووم لە کاتێکدا خۆم لە
کوردستان نەبووم. گەرچی ئەکرێت لە هەموویان ساکارتر بووبێت، بەڵام لای من ئێجگار گەورەیە، لە هەرێمێکدا کە
زۆرینەی ڕۆژنامەکان، پێویستیش ناکات بڵێم حزبیەکان چونکە ئەگەر هەموویان نا زۆربە کە
بە ئاشکرا حزبین نین ژێر بە ژێر حزبین؛ حزبەکان و دەزگاکان نەک ئامادە نین خەڵاتی تاکی ناحزبی
بکەن، بەڵکو هەواڵەکشی بلاو ناکەنەوە و پێشیان بکرێت ملی ئەشکێنن. لە ناو شەپۆلی سیاسەتبازی وپارەگردکردنەوە، ئەتکردنی
نیشتمانی وتاکی کورد، لە نێو کۆمەڵگەیەکدا
بەوە ناسراوە کە ڕکی لە خەڵکی خۆیەتی و
هەموو شتێک بوونی هەیە وەفا و لە بەرچاوگرتنی خزمەتی نیشتمان نەبێت. لە کاتێکدا
هەر حزب بوو چەند فڵان وفیسارێکی پلەی یەکی حزبی وجاسوسی ناو دەزگای
راگەیاندنەکانی خۆی هەموو ساڵێک خەڵات ئەکرد. کاک محمەدی حاجی مەحموود خەڵاتی
ئەوانەی ئەوانیش وکۆمەڵێک نووسەر وڕۆژنامەنووسی دیکە خەڵاتکرد کە چالاکی دیاریان هەبوو بە بێ
ڕەچاوکردنی حزب وتەکەتولاتی مۆدێلی کوردی ، یەکێک لەوانە من بووم. کاکە حەمە ئەمەی
لە کاتێکدا کرد کە حزب زەبەلاحەکەی تەنیشتی زیندانی ئەکردم چوونکە نە ئەبووم بەو
مەیموونەی ئەوان ئاینویست و هەروەها
گوتبووم ڕۆژێک داعشی عەرەبی کوردستان ئەکات بە ئەفغانستان . تەنها ئەم هەڵوێستە کاکە حەمە لە سیاسیەکانی
دیکە جیاناکاتەوە، بەڵکو ئەو بە وەفاشە بەرانبەر بە نیشتمان و شەڕی بۆ ئەکات و ڕۆڵەی بۆ ئەبەخشێت؛ بە وەفایە بەرانبەر بە
خاک و ساڵانە بە دەستی خۆی کشتوکاڵ دەکات و دار دەچێنێت. لە هەموو ئەو مافانەی نووسەرانی کوردستان لێێ بەهردار بوون و هەندێ خاریش عەرەبی نزیکی دەسەڵات لێێ بەهرەدار بوون ، بەرانبەر بەو کارانەی بۆ کوردم کردووە، من تەنها ئەوپێزانینەی کاکە حەمەم لە بەرانبەردا وەرگرتووە ، بۆیە سوپاسی ئەکەم. نموونەیەکە لە کەسە خاکی و جوانەکانی نیشتمان.
خەڵاتەکان
١-خەڵاتی دەزگای بانرێ بۆ دەستکەوتی ئەکادیمی دیار ، کەنەدا ، ساڵی ٢٠١٦
٢-خەڵاتی ماریەن وەیب بۆ کۆششکار
ی و سەرکەوتنی ژنانی پەناهەندە ٢٠١٦
٣-دەستنووسی ڕۆمانە هێشتا بڵاونەکراوکەی " خوداوەند پێنج هەفتە لە
مانگێکدا جاودێر دەکات" یەکێکە لە سێ
یەکەمەکانی خەڵاتی 'کین کلۆنسکی' بۆ دەستنووسی ڕۆمان، لە کەنەدا، ساڵی ٢٠١٥
٤-وەرگرتنی زەمالەی زانکۆی ستەیت یونیڤێرستی نیویورک، لە هەرێمی نیویورک ،
ئەمەریکا ٢٠١٤
دەستنیشانکردنی وەکو نووسەری نێشتەجێ لە لایەن کۆلێجی جۆرج براونەوە ، تۆرۆنتۆ
، کەنەدا ٢٠١٤
٥-وەرگرتنی خەڵاتی نەجیب مەحفوز بۆ ئەدەب ، لە لایەن دەزگای نەغم لە میسر٢٠١٣
٦-وەرگرتنی خەڵاتی ئالان سیڵبەر بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە جینۆساید/
هۆڵۆکۆست و لێکۆڵینەوەی لە کێشەی جولەکە لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات، لە لایەن زانکۆی
یورک و دراساتی ئەکادیمی جولەکەوە ٢٠١٣
٧-یەکێک لە هەڵبژێدراوانی خەڵاتی پرێکس پۆڵ یازیەک بۆ فرە کلتوری لە لایەن
وەزارەتی کۆچبەری وپەناهەند بۆ کەسانی
لێهاتوو وخاوەن دەستکەوتی دیار ٢٠١١
٨-خەڵاتی ڕۆژنامەنووسی چالاک لە لایەن حزبی سۆشیالیستی کوردستان ' محەمەدی
حاجی مەحموود ' ٢٠٠٣
٩- خەڵاتی ڤێستڤاڵی ئامێتا بۆ ئەدەب و هونەر بۆ چیرۆکی کێ کوشتنەکەی
ئاشکرا کردساڵی ٢٠٠٢
١٠-خەڵاتی ڤێستڤاڵی ئامێتا بۆ ئەدەب و هونەر بۆ چیرۆکی
ژنێک لە پێکی ڕابردوودا ساڵی٢٠٠١
خەڵاتەکان
دیارە کۆمەڵێک فەندی ئەکادیمیشم وەرگرتووە تا ئێستا ژمارەیان ٦، ئەزانم زۆر
کەس فەندی ئەکادیمی وئەدەبی ناو ئەنێت
خەڵات ، بەڵام من دروستی نازانم ئەوانە تەنها فەندن.
No comments:
Post a Comment