هه‌رێمه کوردیـیهکان - گفتوگۆکان
له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا : کازیوه ساڵح و خه‌ڵاتی نه‌جیب مه‌حفوز
قه‌باره‌ی نووسین
31.10.2013
کازیوه ساڵح له‌نێو زیاتر له هه‌زار نوسه‌ردا یه‌کێک بووه له دوو براوه‌ی خه‌ڵاتی نه‌جیب مه‌حفوزی ساڵی 2013 بوو بۆ چیرۆک و ڕۆمان.
كازیوه ساڵح دانیشتووی كه‌نه‌دایه و تا ئێستا جگه له‌م خه‌ڵاته، له بواری چیرۆكدا دوو جار براوه‌ی خه‌ڵاتی ئامیتای ئیتالییه بۆ ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، كاندیدی خه‌ڵاتی پۆڵ یوزی كهنهدیشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریگه‌رییان له سه‌ر ڕه‌وتی به‌ره‌و پێشچوونی فره نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه له نێو که‌نه‌دادا.
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) به‌ڵێن ساڵح میوانداری نوسه‌ر و میدیاکار کازیوه ساڵح ده‌کات.
کازیوه ساڵح بۆ ماوه‌یه‌کیش گۆڤارێکی تایبه‌تی هه‌بوو به ناوی نڤار ، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی ئه‌زمونی کارکردنی وه‌ک ڕۆژنامه‌وانیش هه‌بووه.
کارکردن له‌م بوارانه‌دا شان به‌شانی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وانه‌ش بووه که له بواری ژینۆسایدا کردوونی و ئێستاش به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ژینۆسایددا، ڕاپۆرتی ماسته‌رنامه‌که‌شی هه‌ر له‌سه‌ر ژینۆساید بووه و زیاتر له دوو ساڵیشه خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌که به‌ناوی دژه ژینۆسایده‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه:
No comments:
Post a Comment