ئەو کاتەی دڵت لیوان لیو بوو لە خۆشەویستی
سەرەتای کردنەوەی دەرگاکانی مەعریفەشە
دڵی کرمۆک بکوژی قەشەنگیەکانی بیرە
بۆ ئەوەی بگەیت بە هاوکێشە جوانەکان
بەیانیان بەر لەوەی لە ماڵ دەرچیت
لە سەر دیواری دڵت بنووسە
ئەمڕۆ من زۆرترین مرۆڤی جوان ئەبینم
شەوان بەر لەوەی بنوویت
جوانەکان بخرە ژێر سیبەری دیواری دڵ و
ناشیرینەکان کونجی بەزەیی نەک ڕەق
ڕەق ؟ ڤایرۆسی کرمۆک بوونی دڵە...
کازیوە ساڵح
No comments:
Post a Comment