خه‌ڵاتی نه‌جیب مه‌حفوز بەخشرایەکازیوه ساڵح کوردستانی نوێ9/10/2013
هه‌مه‌ڕه‌نگ
خه‌ڵاتی نه‌جیب مه‌حفوز که یه‌کێکه له‌و خه‌ڵاته ئه‌ده‌بییه دیارانه‌ی که ساڵانه ده‌به‌خشرێته چیرۆک‌و رۆمان، بۆ ئه‌مساڵ ئه‌م خه‌ڵاته به‌خشرایه خاتوو کازیوە ساڵح.
کازیوه ساڵح به‌هۆی به‌رهه‌مه‌کانییه‌وه که لەنێوان ١٠٦١ به‌رهه‌مدا بۆ ئه‌مساڵ کێبڕکێیان بوو بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته، توانی به‌چیرۆکی (ده‌زگیرانه قوڕینه‌که‌م) خەڵاتی (نەجیب مەحفوز) بۆ ساڵی ٢٠١٣ بەدەستبێنێت.
به‌گوێره‌ی سەرچاوەو پێگە ئەلیکترۆنییە میسرییەکان، خه‌ڵاتی نه‌جیب مه‌حفوز جگە لەوه‌ی که بایەخێکی باشی هه‌یه بۆ نووسەر، له‌هه‌مانکاتدا دەزگای (نغـمه) ١٠٠٠ دانه لەبەرهەمهکه چاپدهکاتو ٢٠٠ دانەی دەبەخشێته نووسەری به‌رهه‌مه‌که.
شایه‌نی باسه بڕیاره به‌م نزیکانه وەزارەتی رۆشنبیریی میسر مه‌راسمێکی شایستە رێکبخات‌و لەلایەن (درعی نجیب محفوظ)ه‌وه خەڵاتەکە ببه‌خشرێته براوەی (خەڵاتی نەجیب مەحفوز) بۆ چیرۆک‌و رۆمان.
کازیوە ساڵح ئێستا نیشته‌جێی کەنەدایە، پێشتر دووجار خەڵاتی ئامیتای ئیتالی بۆ ئەدەبوهونەر پێبه‌خشراوه‌و خاوه‌نی خەڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکانیشه بۆ بوونی بەهرەی سەرکردایەتی کردن، هه‌روه‌ها کاندید بووه بۆ وه‌رگرتنی خەڵاتی پۆڵ یوزی له‌کەنەدا که ئه‌م خه‌ڵاته به‌و کەسانە ده‌درێت که کاریگەرییان هه‌یه لەسەر بەرەوپێشچوونی فرەنەتەوەیی لەکەنەدا. جگه له‌مانه له‌بواری جینۆسایددا چه‌ند بڕوانامه‌یه‌کی له‌که‌نه‌دا به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌بواری ناساندنی کاره‌ساته‌کانی که به‌رامبه‌ر کورد کراوه کارده‌کات.
No comments:
Post a Comment