تائێسته چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه
خاتوو كازیوه ساڵح كچه رۆمان نوسی كورد خه‌ڵاتی نه‌جیب مه‌حفوز بۆ ساڵی 2013 ی به‌ده‌ست هێنا كه لهمهراسیمێكدا له زانكۆی ئه‌مریكا له قاهیره ناوه‌كه‌ی ئاشكرا كرا.
له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك، كازیوه ساڵح نوسیویه‌تی: له نێو ١٠٦١ نووسه‌ر دا، براوه‌ی خه‌ڵاتی نه‌جیب مه‌حفوزی ساڵی ٢٠١٣ بووم بۆ چێرۆك و ڕۆمان.
وتیشی: ئه‌م خه‌ڵاته جگه له بایه‌خ به نووسه‌ر له لایه‌ن ده‌زگای نهغمهوه، هه‌زار ١٠٠٠ كۆپی له به‌رهه‌مه سه‌ركه‌وتووه‌كه چاپ ئه‌كرێت، ٢٠٠ دانه‌ی به نووسه‌ر ئه‌درێت، له ئاهه‌نگێكی گه‌وره له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری میسریی و درعی نه‌جیب مه‌حفوزیش ئه‌به‌خشرێت به كه‌سی براوه.
له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری میسر له رێوڕه‌سمێكی شایه‌سته‌دا له‌لایه‌ن (درعی نجیب محفوز) خه‌ڵاته‌كه ڕاده‌ستی براوه‌ی خه‌ڵاتی نه‌جیب مه‌حفوز بۆ چیرۆك و ڕۆمان ده‌كرێت.
خاتوو كازیوه ساڵح بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی كه‌حاڵی حازر به‌سه‌ردانێك له‌كوردستانه، خۆی ده‌چێته میسر .
كازیوه ساڵح نوسیویه‌تی، به هۆی ئه‌وه‌ی له‌م ساته‌دا له كوردستان‌م و دوای ئه‌وه‌ش له ١٦ ی مانگه‌وه پێویسته بۆ چاڵاكییه‌ك له به‌ریتانیا بم و دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر له خۆئاماده‌كردنم بۆ دوو سیمینار له ئه‌مه‌ریكا له ٢٣ و ٢٤ ی ئۆكتۆبه‌ر له زانكۆی ئه‌لبه‌نی، بۆیه ئاهه‌نگی پێدانی خه‌ڵاته‌كه پێوسته دووا بخه‌ن و له‌گه‌ڵ كاته‌كانی مندا بیگونجێنن.
كازیوه ساڵح دانیشتووی كه‌نه‌دایه و تا ئێستا جگه له‌م خه‌ڵاته، له بواری چیرۆكدا دوو جار براوه‌ی خه‌ڵاتی ئامیتای ئیتالییه بۆ ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، كاندیدی خه‌ڵاتی پۆڵ یوزی كهنهدیشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریگه‌ریان له سه‌ر ره‌وتی به‌ره‌و پێشچوونی فره نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه له نێو كۆمه‌ڵی كه‌نه‌دیدا.
PUKmedia كه‌نه‌دا_ عوسمان عه‌لی
No comments:
Post a Comment