Friday, October 18, 2013

خه‌ڵاتی نه‌جیب مه‌حفوز بەخشرایەکازیوه‌ ساڵح ‌




خه‌ڵاتی نه‌جیب مه‌حفوز بەخشرایەکازیوه‌ ساڵح ‌کوردستانی نوێ‌9/10/2013
هه‌مه‌ڕه‌نگ
خه‌ڵاتی نه‌جیب مه‌حفوز که‌ یه‌کێکه‌ له‌و خه‌ڵاته‌ ئه‌ده‌بییه‌ دیارانه‌ی که‌ ساڵانه‌ ده‌به‌خشرێته‌ چیرۆک‌و رۆمان، بۆ ئه‌مساڵ ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌خشرایه‌ خاتوو کازیوە ساڵح.
کازیوه‌ ساڵح به‌هۆی به‌رهه‌مه‌کانییه‌وه‌ که‌ لەنێوان ١٠٦١ به‌رهه‌مدا بۆ ئه‌مساڵ کێبڕکێیان بوو بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته‌، توانی به‌چیرۆکی (ده‌زگیرانه‌ قوڕینه‌که‌م)‌ خەڵاتی (نەجیب مەحفوز) بۆ ساڵی ٢٠١٣ بەدەستبێنێت.
به‌گوێره‌ی سەرچاوەو پێگە ئەلیکترۆنییە میسرییەکان، خه‌ڵاتی نه‌جیب مه‌حفوز جگە لەوه‌ی که‌ بایەخێکی باشی هه‌یه‌ بۆ نووسەر، له‌هه‌مانکاتدا دەزگای (نغـمه‌) ١٠٠٠ دانه‌ لەبەرهەمه‌که‌ چاپده‌کات‌و ٢٠٠ دانەی دەبەخشێته‌ نووسەری به‌رهه‌مه‌که‌.
شایه‌نی باسه‌ بڕیاره‌ به‌م نزیکانه‌ وەزارەتی رۆشنبیریی میسر مه‌راسمێکی شایستە رێکبخات‌و لەلایەن (درعی نجیب محفوظ)ه‌وه‌ خەڵاتەکە ببه‌خشرێته‌ براوەی (خەڵاتی نەجیب مەحفوز) بۆ چیرۆک‌و رۆمان.
کازیوە ساڵح ئێستا نیشته‌جێی کەنەدایە، پێشتر دووجار خەڵاتی ئامیتای ئیتالی بۆ ئەدەب‌وهونەر پێبه‌خشراوه‌و خاوه‌نی خەڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکانیشه‌ بۆ بوونی بەهرەی سەرکردایەتی کردن، هه‌روه‌ها کاندید بووه‌ بۆ وه‌رگرتنی خەڵاتی پۆڵ یوزی له‌کەنەدا که‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌و کەسانە ده‌درێت که‌ کاریگەرییان هه‌یه‌ لەسەر بەرەوپێشچوونی فرەنەتەوەیی لەکەنەدا. جگه‌ له‌مانه‌ له‌بواری جینۆسایددا چه‌ند بڕوانامه‌یه‌کی له‌که‌نه‌دا به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌بواری ناساندنی کاره‌ساته‌کانی که‌ به‌رامبه‌ر کورد کراوه‌ کارده‌کات.

Saturday, October 12, 2013

 هەندێ ڕاگەیاندنی عەرەبی هەوالەکەیان وا گواستوەتەوە کە خەڵاتی نەجیب مەحفوزم لە لاین زانکۆی ئەمەریکیەوە پێخ بەخشراوە. لە ڕاستیدا زانکۆی ئەمەریکی لە ساڵێ ١٩٩٦ وە خەڵاتی نەجیب مەحفوزیان هەیە
 خەڵاتەکەیان لە ئاستی بەشی ئەدەبی زانکۆک و چەند پرۆفیسۆرێکە، خەڵاتەکەیان بریتییە لە مەدالیای زیوینی نەجیب مەحفوز و ١٠٠٠ دۆلار، وە ئەم خەڵاتە لە ساڵی ٢٠١١ وە نەبەخشراوە و نازانم  بە یەکجاری یان بە کاتی ەوەررهەڵیانسپاردوە. ئەوەی من وەرمگرتووە لە  دەوڵەتدایە لایەن دەزگای ' النغم'  و وەزارەتی ڕۆشنبیری میسری لە ساڵی ١٩٩٠ وە ئەبەخشرێت و ساڵی رابردوو هەردوو وەارەتی ڕۆشنبیری کویتی و قەتەریش بەشداریان تێدا کرد.ئەم خەڵاتە بریتیە لە درعی ئاڵتونی نەجیب مەحفوز ، چاپک ردنی ١٠٠٠ کۆپی بەرهەمەکە و ٢٠٠ بۆ نووسەرەکە و  تا دوو ساڵ بەر لە ئێستا  ، ١٠٠٠ دۆلاریش بوو ، ئەم دوو ساڵەی دوای پارەی تێدا نیە. خەڵاتەکە لە لایەن وەزارەتەوە ئەدرێت نەک زانکۆ بەڵام لێژنەکە پرۆفیسۆری زانکۆن. ئەم دەزگایە ساڵانە  چوار فێستڤاڵی گەوەرە، لە ئاستی نێو دەوڵەتیدا ساز ئەکات...خوازیارم ڕاگەیاندنە کوردیەان نەکەونە هەمان هەڵەوە.

خەڵاتی نەجیب مەحفوز بۆ ساڵی ٢٠١٣

http://www.pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=20403#.UlmShw-9yYs.facebook

6/10/2013 18:32:00

           
تائێسته‌ چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌
خاتوو كازیوه‌ ساڵح كچه‌ رۆمان نوسی كورد خه‌ڵاتی نه‌جیب مه‌حفوز بۆ ساڵی 2013 ی به‌ده‌ست هێنا كه‌ له‌مه‌راسیمێكدا له‌ زانكۆی ئه‌مریكا له‌ قاهیره‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا كرا.

له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك، كازیوه‌ ساڵح نوسیویه‌تی: له‌ نێو ١٠٦١ نووسه‌ر دا، براوه‌ی خه‌ڵاتی نه‌جیب مه‌حفوزی ساڵی ٢٠١٣ بووم بۆ چێرۆك و ڕۆمان.

وتیشی: ئه‌م خه‌ڵاته‌ جگه‌ له‌ بایه‌خ به‌ نووسه‌ر له‌ لایه‌ن ده‌زگای نه‌غمه‌وه‌، هه‌زار ١٠٠٠ كۆپی له‌ به‌رهه‌مه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ چاپ ئه‌كرێت، ٢٠٠ دانه‌ی به‌ نووسه‌ر ئه‌درێت، له‌ ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری میسریی و درعی نه‌جیب مه‌حفوزیش ئه‌به‌خشرێت به‌ كه‌سی براوه‌. 
له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری میسر له‌ رێوڕه‌سمێكی شایه‌سته‌دا له‌لایه‌ن (درعی نجیب محفوز) خه‌ڵاته‌كه‌ ڕاده‌ستی براوه‌ی خه‌ڵاتی نه‌جیب مه‌حفوز بۆ چیرۆك و ڕۆمان ده‌كرێت.

خاتوو كازیوه‌ ساڵح بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی كه‌حاڵی حازر به‌سه‌ردانێك له‌كوردستانه‌، خۆی ده‌چێته‌  میسر .

كازیوه‌ ساڵح نوسیویه‌تی، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌م ساته‌دا له‌ كوردستانم و دوای ئه‌وه‌ش له‌ ١٦ ی مانگه‌وه‌ پێویسته‌ بۆ چاڵاكییه‌ك له‌ به‌ریتانیا بم و دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌ خۆئاماده‌كردنم بۆ دوو سیمینار له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ ٢٣ و ٢٤ ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ زانكۆی ئه‌لبه‌نی، بۆیه‌ ئاهه‌نگی پێدانی خه‌ڵاته‌كه‌ پێوسته‌ دووا بخه‌ن و له‌گه‌ڵ كاته‌كانی مندا بیگونجێنن.

كازیوه‌ ساڵح دانیشتووی كه‌نه‌دایه‌ و تا ئێستا جگه‌ له‌م خه‌ڵاته‌، له‌ بواری چیرۆكدا دوو جار براوه‌ی خه‌ڵاتی ئامیتای ئیتالییه‌ بۆ ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، كاندیدی خه‌ڵاتی پۆڵ یوزی كه‌نه‌دیشه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریگه‌ریان له‌ سه‌ر ره‌وتی به‌ره‌و پێشچوونی فره‌ نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌ له‌ نێو كۆمه‌ڵی كه‌نه‌دیدا.

PUKmedia كه‌نه‌دا_ عوسمان عه‌لی