Monday, November 23, 2015

دیداری گۆڤاری گەرمیانی ئەمڕۆ

کازیوە ساڵح ژنە نووسەر وچالاکوانی دیاری بورای ئەنفال :

عەرەب کورد بە موسڵمانی ساختە ئەزانێت

سازدانی : مەلا تەحسین گەرمیانی

خاتوو كازيووه له ده ستپيكدا ده كريت به كورتيش بيت شيكردنه وه يه ك له سه ر جينوسايد ئامازه پي بكه يت

           لە بەر ئەوەی جینۆساید تەنها پلانێکی سیاسی نیە  و پابەندە بە جوگرافیا، کولتوور ، سایکۆلۆژیا  لایەنی کۆمەڵایەتی و ژیاری و مرۆیی ،هەر لایەنێکیش پێویستی بە چەندین کتێب هەیە بۆ شیکردنەوە و ڕاڤەکردن ، ئاسان نیە شیکردنەوەی لە دیداردا بکرێت ، بەڵام خوازیارم وەکو جینۆسایدی جولەکە و ئەرمەنیەکان لە هەر بوارێکی ناو هاتوودا سەدان کتێب بە زمانەکانی دنیا لە سەر ڕەفەی زانکۆکان و کتێبخانەکانی دنیا لە سەر زنجیرەی جینۆسایدە کانی کورد ببینم .                                                                              

پرسياري 2/ كورد له جه ندين قوناغي جيا جيادا به ر په لامارو جينوسايد كه وتووه كه هه مويان هاوشيوه ي يه كن ، ئايه ئه مه دريزكراوه ي هه مان عه قليه تي شوفيني عه ره بي نيه به ناري دينه وه ده كريته سه ر كورد ? له كاتيكدا زورينه ي كورد خوي به اسلام ده زانيت ?

        ئاینی ئیسلام لە بنەمایا ئاینێکی عەرەبیە و بە تەنها بۆ عەرەبیش دروست بووە و ژمارەیەک ئایەت ئاماژەی بەم ڕاستیە کردووە . بۆیە عەرەب و ئیسلام دوانەیەکی لێک دانەبڕاو و دوو ڕووی یەک دراون لە ئاکار وکردار و پرچەکردارەکانیاندا لە دەرکەوتنی عەرەب ودروست بوونی ئیسلامەوە هەتا داعش. خۆ بە ئیسلام زانینی کورد شتێکی خۆکردە و مەرج نیە عەرەب باوەڕی پێێ هەبێت . دەیان جار گوێمان لە ئیسلامی ساختە ئەبێت بۆ کورد لە لایەن عەرەبەوە بەکار ئەهێنرێت. ئەمەش ڕاستیە کورد موسڵمانی ساختەیە لە ئاینی ڕاستەقینەی  خۆی هەڵگەڕاوەتەوە و چەند ئاینیەکی دیشی وەرگرتووە بەر لەوەی بە زۆر بکرێت بە ئیسلام ،کە بووشە بە ئیسلام هەر وەکو بەعسیەتی و جاشیەتێکە ئەوەندە تووندڕەوانە گرتویەتی خۆی و نیشتمانی و کولتوور و خەڵکە ڕەسەنە هەڵنەگەڕاوەکەی  خۆی پێ خاپوور کردووە. بۆیە خۆ بە ئیسلام زانینی کورد بە تایبەت لە  خودی عەرەب توندتر دەست پێوە گرتنی، هۆیەکە لە هۆکارەکانی جینۆسایدەکانی کورد، نەک پێچەوانە. وڵاتانی عەرەبی، ئیسلام وەکو ئامرازێکی سیاسی بەکار ئەهێنن نەک ئاین، بۆیە کورد مەترسیە بۆ ئەوان کە وەکو ئاین بە شێوەی راستەقینە بەو توندییە گرتویەتی . پێم وایە ئەگەر وڵاتانی موسڵمانی دراوسێێ و داگیرکاری کورد مەترسی ئەوەیان بکردبایە کورد بە شەپۆلێکی گشتی، دژی سەروو ٨٠ هەشتا جینۆسایدی کورد لە مێژوودا بە دەستی موسڵمان،  لە ئیسلام وەردەگەڕێت و دەچێتە سەر ئاینە کۆنەکانی خۆی ، دەستیان لە هەموو توندوتیژیەک دژی کورد هەڵئەگرت، نەک لە بەر خاتری پاراستنی ئاینەکەیان کە ئیسلامە ، لە بەر هۆکاری سیاسی نیو دەوڵەتی، کورد ئەگەر موسڵمان نەبوایە هەموو وڵاتانی دنیا پارێزگاریان ئەکرد.                                                                                                        
پرسياري 3/ئايه ره وايه ئه گه ر ميلله تيك با ئيسلاميش نه بيت كومه لكوزو جينوسايد بكريت ? وه ك نمونه ي كورداني ئيزيدي كه جه نابت خاوه ني كتيبيكي كه تايبه ته به جينوسايد كردني كورداني ئيزيدي ?

           جینۆساید واتە ناڕەوایەتی ، چوونکە لە سەر ئەو بنەما دێتە ئاراوە ، دەسەڵاتێک یان گروپێک گروپێکی دی لە ناو دەبات بە بیانووی جیاوازی ئاینی ، نەتەوەیی ، ئەتنیکی و ڕەگەزی . یەکێک لە ڕەگەزەکانی ئیسلام وئامانجەکانی تاکی موسڵمان بە زۆری شمشێر موسڵمانکردن گەر نا لە ناو بردن و جینۆسایدکردنی ئاینەکانی دییە . یەکێک لە ئامانجەکانی مرۆڤی عەرەبیش بە عەرەبکردن ولە ناوبردنی خەڵکی نا عەرەبە . هیچ مێژوویەک نەیسەلمێنێت ، مێژووی کورد ئەو هاوکێشەیە دەسەلمێنێت .  واتە ئەگەر ئیسلامیش دەست لە جینۆسایدی ئێزیدی و کورد بە گشتی هەڵگرێت عەرەب دەستی لێ هەڵناگرێت ،عەرەب دەستی لێ هەڵگرێت ئیسلام دەستبەرداری نابێت . هەردوو ئیدۆلۆژیەکە یەک ئامانجیان هەیە  لە چوارچێوەی ناڕەوایەتیدا هەڵواسراوە. باشە هەتا ئێرە ئەو ئامانجە ڕوونە ، بەڵام ئایە بەشادریکردنی کورد لە جینۆسایدی دژی کورد ، بە شێوەی جەستەیی بووبێت یان ڕەمزی چی ئەگەیەنێت؟ لە جینۆسایدی ئێزیدیەکاندا کورد چوار جار بە فەرمی بە دەسەڵاتی حکومی بەشداریهاوکاری ئیسلام و ئیمبراتۆریەتی عوسمانیەکان کردووە لە جینۆسایدی ئێزیدیەکاناندا. ئەگەر لە نێو کورددا ئەمڕۆ نەوەیەک پێگەشتووە نازانێت ئێزیدی ڕەجەڵەکی ڕاستەقینەی کوردن و ئەوان کوردی ڕەسەنن و دەسەڵاتی جیاواز هەیە کار لە سەر ئەم جوداوازییان ئەکات ، بە پلان , مێژووی ڕاستەقینەی کورد ون ئەکات . بەڵام ئەو والی وسەرۆک عەشیرەتە کوردانەی هاوکاری جینۆسایدکارانی ئێزیدیان کرد ، هەتا ئەو زەمەنەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی خواستی جودایان بکاتەوە و کورد لە ڕەسەنایەتی مێژووی درێژی خۆی داببڕێت، وەکو کورد بە یەکەوە ژیاون و کەس پێی نەوتراوە ئێزیدی و کاکەیی و ..تد. پێێان وتراوە کورد ، ئەی کوردە جینۆسایدکارانە بۆ ئەمەیان کرد؟ ئایە بێ دەنگی دەسەڵاتە جیاوازەکانی باشوور و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە خۆڵ لە سەر لابردنی مێژووی راستەقینەی ئێزیدی و کورد هەر فۆرمێک نیە لە جینۆسایدی ڕەمزی؟                                                                              
پرسياري 4/ تو له و كتيبه ي تايبه ته به جينوسايدي كورداني ئيزيزدي ده ته وي جي په ياميك بگه يه ني ، به تايبه ت بردني سه دان و هه زاران زن و كجي كوردي ئيزيدي كه كرين و فروشتنيان بيوه ده كريت له بازاره كاني زيز ده سه لاتي داعشدا ?

         پەیامی من، بەر لە هەموو کەس  ڕاستکردنەوەی هەڵە سایکۆلۆژی وکولتووریەکانی کوردە دژی ئێزیدی. ئیزیدی تەنها بۆ ئەوە جینۆساید ناکرێن کە ئاینەکەیان جیاوازە بەڵکو بۆ ئەوەش ڕەسەنایەتی و مێژووی ڕاستەقینەی کورد بسڕننەوە و مێژوویان لەویوە بۆ حساب بکرێت کە لە بەرژەوەندی جینۆسایدکارانی کورددایە، ئەو کوردەی پێێ دەوترێت تورکی شاخی ،پێێ دەوترێت هندۆ-ئێرانی لە بری هندۆ-ئەوروپی ..تد. کورد هاتووە ئەوەی بکوژانی خواستویەتی جێ بە جێێ کردووە یەک لەو ناوناوە نادروستانە کە جینۆسایدی ئاماژەیین، دوو لەناوبردنی مێژوو ڕەسانەیەتی خۆی کە ئێزیدیەکانە. لە کۆی ٧4 جار جینۆسایدکردنی ئێزیدیەکان نزیکەی ٦٥ شەست وپێنجی ئیسلام کردوویەتی ، هەموویان ئەوەی ئەمڕۆ داعش ئەیکات بە ژنی ئێزیدیان کردوویانە. ئێستاش داعش لە ٧٥٧ ژنی ڕزگار بوو لە دەستی داعش هەتا ٢١-٧-٢٠١٥ بە دەگمەن تێدایە بە شێوەی دڕندانە لاقەنەکراوە و کڕین و فرۆشتنی پێوەنەکراوە . ژنیان تێدایە ئەڵێت بە هەزار دیناری عێراقی فرۆشراوە، ئەمەش لە بەر ئەوەی لە سەرەتایی ئیسلامەوە هەتا ئەمڕۆ کاتێک دەستیان بە سەر شوێنێکدا گرتووە کوشتن بۆ پیاو و لاقەکردنی ژن لۆگۆیان بووە. بە پێی ئەو ئاینە ژن کە دیگرن بەر لە لاقەکردنی ' سبیە' – سبا- پاش لاقەکردنیش ئەبێت بە جارێ – کویلە وابزانم زۆربەمان دەربارەی ئەو کۆنسیپتە ئەزانین لە ئیسلامدا و پاش ئەوەش دەبرێتە بازاڕی کڕین و فرۆشتنەوە کە لە ئاینی ئیسلامدا پێێ وتراوە سوق النخاسە واتە بازاڕی دەڵالیکردن بە ژنەوە. پەیامی ئەوانەی ژنی کوردییان لاقەکردووە نیشاندانی نەتەوەکەیەتی کە لاقەکراوە واتە سەپاندنی نەنگی و پۆشمە نەتەوەیی، جێهێشتنی هەموو ئەو جۆرە نەخۆشیە دەروونی و کولتووریانە کە لە کۆمەڵگەی ڕزگاربوودا هەمیشە جینۆساید بەرهەم ئەهێنطەوە. پەیامیمن ئەوەیە ئەم مەسەلەیە ڕوون بکەمەوە، چۆن لاقەکردن مەبەستی سێکسی لە پشت نیە بەو بەڵگەی ئەوانەی لە ناو ئێزیدیەکاندا لاقەکراون ٧ حەوت ساڵ بۆ بە تەمەنی تێدایە. ئامانجی لاقەکار سیاسی ، سایکۆلۆژی ، کولتووری و کۆمەڵایەتی یە.                               
پرسياري 5/به ديويكي تردا جينوسايدي ئيزيدييه كان دريزكراوه ي هه مان ئه نفالي سه رده ني به عس نيه ?ئه ي ئه گه ر وابوو ئه نفالي سه رده مي به عس دريزكراوه ي كام ميزووه ?

       ئەنفال درێژکراوەی ٧٣ حەفتاو سێ جار جینۆسایدی ئێزیدی بوو، درێژکراوەی جینۆسایدی فەیلی و بارزانیەکان ، جینۆسایدی   دەرسیم و جینۆسایدەکانی رۆژهەڵاتە. کورد نزیکەی ١٠٠ سەد جار جینۆسایدکراوە بەڵام تەنها باسی چەند دانەیەکی ئەم ساڵانەی دوایی ئەکات و تەنانەت لێکۆڵینەوە وبە دواداچوونی بۆئەوانەی ڕابردوو لە ڕووی ئەرشیفیشەوە بوونی نیە. ئێستاش ئەو پرچەکردارە پێچەوانەی هەندێ دام و دەزگا بەرانبەر جینۆسایدی باکوور لە لایەن تورکەوە، کەم تەرخەمی بەرانەبر جینۆسایدی ئێزیدیەکان لە ڕووی راستکردنەوەی هەڵە کولتووریەکانی ڕابردوو پێمان ئەڵێت جینۆسادەکانم بەردەوام ئەبێت و زۆری دی ئەبینی لە داهاتوودا.

پرسياري 5/ده كريت له سه ر كوي ئه و كونفراس و كونگرانه ي له كوردستان و ولاتاني ده ره وه ده كريت له بوازي جينوسايد كورد توانيويه تي جي بكات كه هه ر جاره و كومه ليك به ناوي حكومه ت و ريكخراوه كانه وه به شداري ده كه ن ?

وەکو کەسێک نەک تەنها خوێندن وکات ، بەڵکو نزیکەی ژیانیشم تەرخان کردووە بۆ دۆزی جینۆسایدەکانی کورد لە ماوەی دوو(٢) ساڵدا لە (١٢) دوازدە وڵاتدا بەشداری ئەو کۆنگرە و کۆنفراس  و بۆنە و لێکۆڵینەوەی مەیدانیم کردووە لە سەر لە جینۆساید کراون بە لێکۆڵینەوە و وتار نەک گوێ گرتن ، باوەڕم بەوە نیە سەفەر بکەم بۆ هیچ شوێنێک بۆ گوێ گرتن. لە یەک کۆنگرەدا ، ئەوەی ئەجومەنی پسۆپڕانی نیونەتەوەیی جینۆساید لە ئەرمینیا کورد بینیوە ، لە هیچ کام لەوانی دی بەوە بەشدار بووم کورد بەشدار نەبووە. بەڵام پێویستە ئەوە بڵێم من بەشداری ئەو کۆنفراسانەم کردووە کە خۆیان ئەرکی تیکتی فرۆکە و زۆر جار ئوتێلیشیان هەڵگرتووە ، ئەوەی ئەنجومەنی پسپۆڕانیش کۆنراسی ٢٠١٣یان لە گەڵ ئەوەی لێکۆڵینەوەم هەبوو ، وە بۆیان نێردرابوو، لە بەر ئەوەی گرتنی ئەرکە مادییەکەیم نەبوو نەمتوانی بەشداری بکەم ، بەر لە ئیعلانی دوایی کۆنفراسەکە کشامەوە ، هەمان شت لە ساڵی ٢٠١٥دا لە سێ کۆنفراسی تایبەت بە جینۆسایدی نەتەوەکان لە سیریلانکا، ئەفەریقیا و یونان ڕوویدا. ئەگەر کورد لەو کۆنفراسانەی کە هەمووی ئەرکی مادیی ئەکەوێتە سەر تاکی بەشدار بوو بەشداری ئەکەن مەرج نیە من ئاگام لە هەمووی بێت ، ئەزانم ئەو چەند دانەیەی دەبوو بەشداری بکەم و لێکۆڵینەوەکانم وەرگیرابوون تەنها ئەوەی ئەفەریقیا کوردێکی تێدا بوو تایتڵی باسەکەی لە سەر جینۆسایدی ئێزیدیەکان بوو. لێرەوە حکومەتی کوردستان چ وەفد و ساند ئەم جۆرە کارە تادیشناڵانە ئەکات من نازانم، چوونکە پەیوەندیم بە هیچ دەسەڵات و حکومەت و رێکخراوێکی کوردییەوە نیە. من بۆ ئەو کۆنفراسانە وەکو کەسێکی کەنەدی لە زانکۆیەکی کەندیدا کە لێکۆڵینەوەکانی پەسەند ئەکرێت بانگ ئەکرێم نەک وەکو کورد، بەڵام من خۆم بوونم لەو شوێنانەدا تەرخان ئەکەم بۆ کورد.. لە بنەمایا بۆیە خۆم خستووەتە ژێر باری کۆمەڵێک قەرزەوە بە هۆی ئەو هەموو کۆنفراسەوە، ئەزانم ئەوەی لە ئێستادا بە من ئەکرێت مەرج نیە بە ژمارەیەکی زۆری کورد بکرێت، بە مەبەست ناساندنی ناساندنی جینۆسایدەکانی کورد بەشداری ئەکەم. بە ئاستێک کاتێک خەڵاتی ئالان سلیبەرم وەرگرتوو برام بۆ نزیکەی دوو مانگ لێکۆڵینەوەی مەیدانی لە سەر هۆڵۆکۆست ، ئەو لێکۆڵینەوانەی پێشکەشم کرد پێیان وتم ئێمە دوو مانگ تۆمان گەڕاندا بە چەندین وڵاتدا و لێکۆڵینەوەت کرد، بەڵام دواجار هاتیت ئێمەت کرد بە ئامراز '   Instrument    '  بۆ گەیاندی کێشەی و ئامانجی خەڵکی خۆت. ئەمەیە چیرۆکی من لە گەڵ کۆنفراسە نێو دەوڵەتیەکاندا ، ناڵێم کورد چی کردووە و چی ئەکات وچۆن پارە بە هەدەر ئەدات لە پێناوی شتی بێ نرخدا بە ناوی جینۆسایدەوە، بەڵام کە ئەچمە هەر شوێنێک خەڵک دەربارەی زنجیرە جینۆسایدەکانی کورد ئەگەر بشزانیت  تەنها دوو وشە ئەزانێت( کیمیاوی و سەدام ) ئەمە پێت ئەڵێت کورد چی کردووە. لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا، دوو جاریش گەڕاومەتەوە کوردستان نەک بۆ سەردان بەڵکو بۆ لێکۆڵینەوە مەیدانی لە سەر شووێنە جینۆسایدکراوەکانمان و لە سەر ئەرکی خۆم ، جاریەک ئەنفال و هەڵەبجە و ناوچەی گەرمیان و هەندێک لە ناوچەکانی دی دوروبەری سلێمانی کە جینۆسایدکراون و ئەم ساڵیش لە سەر ئێزدیەکان . لە بری ئەوەی  بڵێم کورد چی کردووە بۆ دۆزی کورد لە کۆنفراسەکاندا ، ئەڵێم من دام و دەزگای حکومیم نەبینوە، لێپسراو و دەسەڵاتدارم نەبینیوە گفتووگۆی سەبارەت بەم دۆزە لە گەڵ بکەم، بەڵام مۆراڵ و ئامانجی زۆر بە ناو چالاکوانی بواری جینۆساید و هەندێک دام ودەزگای تایبەت بەم دۆزە واییان لێکردووم ئیتر منیش لەوە زیاتر خۆم ماندوو نەکەم.

پرسياري 6/ پيت وايه نوينه رايه تي كردن به ده ست به تال و بي زانيني زمان و به بي كاريكي ديكومينتاري ئه و نوينه رايه تيانه بتوانن شتيك بكه ن كه له ئاستي گه وره يي تاوانه كاني حزبي به عسدا بيت وه ك ( كورداني فه يلي و كومه لكوزي بارزانيه كان و ئه نفال و كومه لكوزي ئيزيدييه كان ) بيت ?

هەموو مرۆڤێک تەکنیکێکی هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کەسیەتی خۆی ، هەشە هەر نیەتی ژیان بۆی خەو و خواردن و کۆمەڵێ شتی لاوەکیە کە تەنها ئەو ناوی دەنێت ژیان یان کەسیەتی. بۆ ئەوەی بزانین کەسێک تا چەند ئەتوانێت بەڕیوەبردنی دۆزێکی قورس بکات بە دروستی، پێویستە ورد بینەوەبزانین ئەو تاکە چۆن بەڕێوەبەریەتی کەسیەتی خۆی ئەکات. بەشێکی زۆری ئەم بەڕێوەبردنە ئەرکی زمانە. پێویستە تاکیش لەو جۆرە دۆخەدا لە خۆی بپرسێت ئەگەر مرۆڤ لە شوێنێکدا بێت نەتوانێت گوزارشت لە بچوکترین پێداویستی کەسیی خۆی بکات چۆن ئەتوانێت بەڕێوەبردنی دۆزێک بکات لەو شوێنەدا؟ ئایە ئەوەیە ئەو تەکنیک و شێوازەی ئەو تاکە ئەیەوێت بەڕێوبەریەتی   کەسیەتی خۆی لێوە بکات بەر لە هەر شتێکی دی؟
من پێم خۆشە سەرجەم تاکی کورد سەفەر بکات ، دنیا ببینێت و عەقڵ دیدەبینی بە ڕووی جیهاندا بکاتەوە. زۆر باش ئەبێت ئەوانەی لێپسراوی مۆنمێنت و رێکخراوەکانی جینۆسایدن بە یەکەوە و بە بوونی وەرگێڕی باش سەفەر بکەن ئەو مۆنمێنت و سایتانە ببینن کە بۆ هۆڵۆکۆست و جینۆسایدی ئەرمنیەکان کراوە، چوون ئەم دوو جینۆسایدە کاری باشی بۆ کراوە،  بۆ ئەوەی سوودییان لێ وەربگرن بۆ کارەکانی خۆیان. بەڵام کات وشوێنی گونجاو گرنگن بۆ سەرکەوتنی کارێک. کاری بێ پرۆگرام و ئامانجی دروست لە بری خزمەت زیان ئەگەیەنێت.                  
پرسيار 7/ده كريت بلين به شداري كردن و نوينه رايه تي كردن بو ئه و جوره كونگرانه ي جينوسايد پيويسته كه ساني به شداربوو خاوه ني ليكولينه وه و كاري ديكومينتاري بن و له لايه ن ليزنه يه كه وه پيش كات هه لسه نكاندني بو بكريت ئه وكات كه سه كان له سه ر ئه و بنه مايانه دياري بكرين ?

بەڵێ دروستە. کەسی بەشدار بوو نزیکەی ٨ هەشت مانگ پێشتر ئەبستراکتی لێکۆڵینەوەکەی دەنێرێت بۆ لیژنەی هەڵسەنگاندنی لێکۆڵینەوەکان، پاش خوێندنەوە تەنها ئەو لێکۆڵینەوانە هەڵدەبژێردڕێت کە گونجاون بۆ کۆنفراسەکە، پاشان چاوەڕوان دەکرێت هەتا دوو مانگ بەر لە کۆنفراسەکە ئەپرسن لەو کەسانەی بابەتەکانیان هەڵبژێردراوە گەر هێشتا بە نیازن لێکۆڵینەوەکانیان پێشکەش بکەن بۆ ئەوە ناو و ئەبستراکتی بابەتەکەیان لە پرۆگرام و بۆکلێتی کۆنفراسەکەدا چاپ بێت. سەبارەت بە کۆنفراسی ئەنجومەنی پسپۆڕانی جینۆساید بەشدار بوو پێویستە ئەندامی ڕیکخراوەکە بێت بۆ ئەندامێتی پێویستە برێک پارە بدات کە کەم نیە، وە بە پارە ش بەشداری ئەکات، بۆیە داوا ئەکات پارەی بەشداری بدات وە پارەی ئەندامیەتیش بدات بەر لە بەشدار بوون. لێرەدا جورێکی دی لە بەشدار بوون هەیە ئەویش داوا ئەکات لە رێکخراوەکە کە وەکو گوێگر میوان بێت ، ئەمانەش بە هەمان شێوە پێویستە پارەی بەشداربوون بدەن ، پاشا ئەم پرۆسەیە داوەتنامەیەک بۆ هەمووان دێت بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی پێوستیان بە ڤیزە وەرگرتنە بتوانن داوەتنامەکە بەکار بهێنن لە ئاسانکاری وەرگرتنی فیزەدا. بەڵام هەندێ کۆنفراسی دی کە خۆیان هەموو ئەرکێکی مادی ئەکێشن ئەمانە هەر لە سەرەتاوە داوەتنامە بۆ ئەو کەسانە دەنێرن کە پێیان وایە ئەتوانن توێژینەوەی باش پێشکەش بکەن ، داوای ئەبستراکت و زانیاری خۆیان و پابەند بوون بە بەشداریکردنی لێ ئەکرێت. میوانیش زۆربەی کات بێ بەرابەرە.  ئەزموونی من زیاتر لە گەڵ دووەمدایە و بە هۆی ئەرکە مادییەکە ئەوەی جۆری یەکەم لە کۆی پێنج جار لێکۆڵینەوە ناردن و قبوڵکردن تەنها توانیومە بەشداری ئەوەی ئەمساڵ بکەم .                                                                          

پرسيار8/هوكاري هه يه لاي تو ئامازه ي پي بكه يت بوجي كورد ناتواني به باشي كار له سه ر پرسي ئه نفال و حينوسايد بكات ?

هۆکارەکان زۆرن بەڵام کاریگەرترینیان ئەمانەن
یەکەم: نەبوونی پرۆفیشنالیزم لە هیچ بوارێکی کوردیدا . کەسێک ئەیەوێت هەموو شتێک بێت ، وە ئەیەوێت تۆش وەکو ئەو بیر بکەیتەوە ولە هەموو شوێنێکدا بیت کە ئەو ئەیەوێت و شوێنی تۆ نیە، بەڵام ئەو لە شوێنێ تۆدا بێت. سەدان جار لە گەڵ خەڵکێکدا بووە بە کێشەم کە کاری ئەو ڕێکخراوەیی بووە لە سەر ئەوەی خوتە و بۆڵە و تۆمەتی بە دەوری مندا دروست کردووە کە بەشداری کاری ڕێکخراوەیی لە تەک ئەوان ناکەم. لە کاتێکدا سەدان جار بەم جۆرە کەسە ئەڵێیت  من داوام لێنەکردوویت کاری من بکەیت ،تۆش پێویستە کاری خۆت بکەیت، کاری منیش کە نووسینە هەر کاتێک پێوستت بە لێکۆڵینەوە و وتار بوو لە بۆنەکانتاندا بەشدار و هاوکارت ئەبم . پێوسیتت بە ئایدیا و ڕاوێژە هاوکارت دەبم، نەک کۆبوونەوە و کات کوشتن بە شتێکەوە کە کاری من نیە. بەڵام ڕووبەڕووی جۆرە مرۆڤێکی هێندە پەسەند ئەبیتەوە کە داوات لێ ئەکەن چی توانا و پەیوەندیت هەیە وەکو کراسێک لە بەری ئەوی بەرانبەر بکەیت.  پێویستە خەڵکی ئێمە تێ بگات دنیای ئەمڕۆ دنیای پسپۆڕییە تەنانەت لە بواری ڕۆژنامەنووسی و پەیامنێریشدا، وزەکان پێویستە دابەش بکرێت ، کەسی شیاو بچێتە شوێنی شیاوەوە.ئێمە خەڵکێکمان پێویستە تەنها لە سەر شەقامەکان بێت و مان بگرێت و خۆپیشاندان بکات و ئەمەی پێ ئەکرێت. خەڵکێک ئەتوانێت تەنها ئامار بکات ، یەکێک ئارشیڤ بکات ، من ئەگەر کەرەستەکانی ئەوانم  نەبێت ناتوانم توێژینەوە لەو بوارانەدا بکەم،             ئەوانیش کاتێک دێنە بواری منەوە مەرج نیە بتوانن سەرکەوتوو بن.

دووەم: دام و دەزگاکان بە سەر کادری حزبیدا دابەشکرا نەک دامەزراندنی کەسی گونجاو بۆ شوێنی گونجاو. ئێستا حزبەکان لەوە تێگەشتوون ئەو هەڵەیە دۆڕاننی و گەیاندنی بە کەناری مەرگ، بەڵام لە لایەک پێویستان بەوەیە خۆیان بە ڕاست پیشان بدەن کە ئەوان هەرگیز هەڵە ناکەن و بۆیە هەڵەشیان نیە ڕاستی بکەنەوە  ، لە لایەکی نەوەیەکی لە خۆیان خراپتری حزبیان پێ گەیاند، کە تەنها ناپرۆفیشناڵ نین ، بەڵکو لە ئەتەکێتی مامەڵەکردنیشدا دۆڕاون،ئەمەش هەر کێشەی سەروو، ئەویان لە ناو هاوڵاتیدا و ئەمەشیان لە نێو دام و دەزگاکاندا کە پێوسیتە بوو  ڕێپیشاندەری یەکەم بن. 
سێهەم: کەمی کەسی ئەکادیمی لە بواری جینۆسایددا و دوورخستنەوە و کەم بەهاکردنی ئەوانەش کە هەن. دیسان کێشەی پرۆفیشانلیزم
چوار : پێشلکردنی مافی مردوو لە سەر بنەمای تاکی زیندوو. هەندێ دەزگای هەستەوەر سەبارەت بەم پرسە کە لێیان دەپرسیت فڵان بەشت مردوو ، ئەڵێت مناڵی ئەنفال، شەهید ، جینۆسایدکراوێکی داناوە، لەو ئاستەدا نیە ، بەڵام لە بەر ئەوەی خاوەنی ئەو قوربانیەی ناتوانیت هیچ بکات. ئەمەش هەر کێشەی پرۆفیشناڵیزمە ئەم چەند خاڵە دەری ئەخات زۆربەی کێشەکانی  جیاواز و سەرەکیەکانی دەوری دۆزی جینۆساید قەیرانی پرۆفیشنالیزمە، سەرچاوەی ئەم قەیرانەش گەندەڵی و بەرژەوەندیخوازی تاکە.


پرسياري 9/پيمان باشه باسيكي دوايين ليكولينه وه ت بكه يت له كونگره ي جينوسايد له ئه رمينيا كه ده نگدانه وه ي به رجاوي هه بووه ?


لێکۆڵینەوەکەم پرۆژەی کتێبێکە  . سەبارەت بە مێژوو و باردۆخی ژنی ڕۆئاوایی و کورد لە جینۆسەکاندا . لاقەکردن وەکو جینۆساید نەک ئامرزاێکی جینۆساید وەکو پسۆڕەکان باسی لیوە ئەکەن. ئەو هۆکارە سایکۆلۆژیانەی کە لاقەکردن لە ئامرازەوە ئەگۆڕێت بۆ جینۆساید و هەروەها باسم لەوە کردبوو کە لاقەکردن بەردەوامی بە جینۆساید ئەدات، کۆتایی نایەت لە نێو کۆمەڵگەی پۆست جینۆسایددا.  ڕۆڵی ژنانی شەڕڤانی کورد لە گۆڕینی ئەو دۆخ و مێژووە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا ، بە تایبەت هۆکارەکانی کە لای من بە ئیدۆلۆژی سەلمێندرابوو نەک سەربازی هەتا ئێرە ئەم تەوەرانە چۆنیەتی سەلماندنی ئارگیومەنتەکان جێگەی ڕەزامەندی زۆری ئەو پسپٶر میدیانە بوو کە باسیان لێوە کرد. هەروەها باسم لە ڕۆڵی میدیاش کردبوو لە تەژیکردنی ئەو دۆخە نالەبارە لە جینۆسایددا ئاراستەی شوناسی ئەکات لە جینۆسایددا هەروەها چۆنیەتی نوینەرایەتیکردنی ژن لە میدیا کە پاشماوە سایکۆلۆژیەکانی زۆر نزیکە لە دۆخی سایکۆلۆژی ژنی لاقەکراوەوە.                                                                                 

پرسياري 10/به بوجوني كازيوه سالح جي باشه بكريت بو ئه م پرسه گرنگه كه هه ر ميلله تيكي تر بوايه به م پرسگرييه ده وله تي له سه ر دروست ده كرا ?


ئەگەر ئەم پرسە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە بدرێتە دەستی کەسیەکی تەنها دڵسۆز نا، بەڵکو پرۆفیشناڵ و سیاسەتزانیش، ئەتوانێت ئەو هەموو هەڵەیەی خاڵی هەشت و  حەوتدا کراوە ڕاست بکاتەوە. ئەگەر کەسیەکی بە توانا و شارەزا بێت پارەی یەک ساڵ لە هەموو ملیونەی بۆ دەزگای جیواز تەرخان ئەکرێت بە ناوی لێکۆڵینەوەو پارەی یەک ساڵی هەموو پسپۆرەکانی دنیای پێ ئەکڕیت بۆ ماوەی ساڵێک و دەرئەنجامیش هێندەی ژمارەی پسپۆڕەکان کتێب بە زمانی بێگانە ئەخاتە نێو کتێبخانەکانەوە. هەموو پسپۆڕەکانی کوردی لە دەور کۆ ئەکاتەوە.  بەڵام کە بوونی ئەو کەسە و ئەو هەلە لە بار نەبێت قسەکردن و باسکردنی چ سوودێک دەگەیەنێت.


پرسيار 11/ هه ست ناكه ي كورد له ئاست كومه لكوزييه كاني خوي خوين سارده يان زوو له ياديان ده كات ئه مه هوكاري ده سه لاته جه ق به ستووه كه ي هه ريم نيه ?

بەر لە ١٥ پازدە ساڵ کە کورستانم بە جێ هێشت وتم ئەبێت هاوڵاتی چۆن بتوانێت لە سایەی بەڕێوەبردنی ئەم دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، ئەمڕۆ ئەڵێم دەسەڵات چۆن ئەتوانێت بەڕێوەبەری ئەم هاوڵاتیانە بکات، هێندە خوێندکاری بە ئەمەکی گەندەڵی زۆرە . کەم تەرخەمی لە مەسەلەی دۆزی جینۆسایدەکانی کورددا  هەردوو لا هاوڵاتی و دەسەڵات بەرهەم هێناوە و خاڵەکانی پێشوو ئەو ڕاستیە دەر ئەخەن. هەر بۆیەش ئێستا ڕاستکردنەوەی ئەو دۆخە لە جاران قورستر بووە.


پرسيار 12/بابزانيين دوا كاري كازيوه جيه و پروزه ي بو داهاتوو جي ده بيت له گه ل سوپاسي ستافي گوفاري گه رمياني ئه مروو خوينه راني كه توانيت كاتي خوت ببه خشي سه ركه وتوو بيت .

دوا بەرهەمم لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕۆمانێکم بە ناوی "   God Is Watching Five Weeks a Month "  چووەتە چاپخانە و ساڵی داهاتوو لە بەهاردا چاپ ئەبێت، ئەمە ئەبێت بە یەکەم بەرهەمی وێژەیی / ئەدەبی جینۆسایدی کوردی. لە ناو جولەکەکاندا ئەدەبێک هەیە پێی ئەوترێت ئەدەبی هۆلۆکۆست ، ئەم ئەدەبە تایبەتمەندی خۆی هەیە و ئەو ڕۆمانەی من ئەدەبێکی لەو شێوە بۆ جینۆسایدی کورد.

هەروەها کتێبێکی لێکۆڵینەوەم سەبارەت بە ئێزیدیەکان دەبوو لەم مانگی ٨تەدا چاب ببێت، بەڵام لە بەر ئەوەی لێکۆڵینەوەی مەیدانیم لە نێو ئێزدییە ئاوارەکان و لالش و شوێنەکانی دیدا کرد و کۆمەڵێ زانیاری و دۆکۆمێنتی نوێم دەست کەوت دوامخست بۆ سەربارکردنی ئەوانەش . خوازیارم  بتوانم بۆ مانگی چوار ویادی جینۆسایدەکان ساڵی داهاتوو تەواوی بکەم. 

کۆمێنتی فەیس بووکی لێ ئەبێت بە وتار


ئەفسوس کە کۆمێنتی فەیس بووکیشت لێ ئەبێت بە وتار
کازیوە ساڵح

لە ژێر ناونیشانی ئەفسوس، تۆش بەهەڵەچویت سەرنج و تێبینی لەمەڕ سەرنجەکانی کازیوە ساڵح ، عومەر محمەد جەند سەرپێنووسێک کە زیاتر بۆ کۆمێنتی فەیس بووک دەبن و لە سەر ئێمە بە ناوی وتارەوە بڵاوکردوەتەوە . لە گەڵ ئەوەی من خۆم لەم جۆرە وەڵامدانەوانە ئەپارێزم ، چوونکە ئەزانم ژمارەیەکی ئێجگار بەر چاوی کارەکتەرەکانی ماڵپەرەکان بە دووی بچوکترین شتدا دەگەرێن بۆ ئەوەی چەند دێرێکی لە سەر بنووسن و بە ناوی نووسەربوون و تارەوە بلاوی بکەنەوە،  .بەڵام تێ بینیم کردووە کاتێک وەڵام نادەیتەوە ئەڵێیت گەزۆ بارینە ، هەر کەس و شتێکی هات بە مێشکدا و بە دوای تێبیندا گەڕا ناوی ژنێک ئەخاتە تایتڵەوە و شتێک دەنووسێت بۆیە دەبوو زۆر لە خۆم بکەم و هەر وەکو ئەوەی خۆی ئەم وەڵامە بنووسم .                                                                    

ئەم بەرێزە بەوە دەستی پێکردووە " کازیوە صاڵح کە ئێستا باسی دکتۆراکەی دەربارەی ئەنفالە" دکتۆراکەم دەربارەی جینۆسایدە نەک ئەنفال، بەڵام با بپرسین لە شوێنێکدا یان فەرمانگەیەکدا یا خود بوارێکی ئەکادیمیدا گەر لێیان بپرسیانە هەر ئەم قسەیەتان ئەکرد واتە ئەتانووت کازیوە ساڵع دکتۆراکەی دەربارەی جینۆسایدە با پرسی پێبکەین لەوانەیە باشتر بزانێت؟ زۆر کەس خۆی بە زیرەک ئەزانێت و وا ئەزانێت ئەتوانێت لە سیبەری وشەدا شت بڵێت.    

پاشان ئەڵێت "جینۆسایدی بارزانیەکانیش زۆرلەجێی خۆیدا نیە، بۆچی ؟ چونکە بارزانیەکان وەک گروپێکی دەستنیشانکراو کەخەسڵەتێکی گرنگی جینۆسایدە، بەشێوەیەکی سیستماتیک مامەڵەیان لەتەکدا کراوە "کۆمەڵکوژییەکە تەنها پیاوان" یاخود نێرینەی لەتەمەنی ١٢ ساڵییەوە بۆ ٧٠ ساڵی گرتووەتەوە، دەنا نەژن ونەمنداڵ وەک ئەنفال بەر هەڵمەتی کۆمەڵکوژییەکە نەکەوتن، بۆیە دروست کۆمەڵکوژی (پیاوانی بارزانی) لەجێگەی خۆیەتی نەک کۆمەڵکوژی بارزانیەکان"  واتە ئەم بەڕێزە پێێ وایە مادام ئەو کۆمەڵە پیاو بوون وژن و مناڵی تێدا نەبووە جینۆساید نیە! ؟ ئایە ئەم جۆرە مامەڵەکردنە لە گەڵ جینۆسایددا لە کام لە بەندەکانی پێشگرتن لە جینۆساید و لێکۆڵینەوەکانی دنیادا نووسراوە؟ کام پسپۆڕ  پێناسە جینۆسایدێک بە جینۆساید نازانێت ئەگەر ئەو کۆمەڵە ژن ومنالێشی تێدا نەبووە؟ ئایە ئەمەیە پێناسەی جینۆساید؟ باشە ئەگەر کەسێک خۆی چالاکەوانە ئەوەندە لە پێناسەی  جینۆساید بزانێت من چیت وەڵام بدەمەوە.

پاشان ئەنووسێت، " تێبینی لەوە گرنگتر مێژووی تاوانەکەیە کە کازیوە تیایدا بەهەڵە چووە، چونکە کۆمەڵکوژی پیاوانی بارزانی ٥ ساڵ پێش تاوانی ئەنفال بووە، بەدیاریکراویش لە کۆتایی مانگی تەموزو سەرەتای مانگی ئابی ١٩٨٣ بووە . نەک (٣) ساڵ وەک کازیوە ساڵح نوسیوێتی" نەخێر بەڕێز جەنابت بە هەڵەدا چوویت چونکە ئێوە سەیری جینۆساید تەنها لە جینۆسایدی فیزیەکیەوە ئەکەن ، خەڵکی پسپۆڕیش لە کارابوونی بڕیارەکەوە هەتا کۆتایی هاتنی تەواوی  دەژمێرێت ، سەیری هەموو جۆرەکانی و فۆرمەکانی جینۆساید ئەکات، من باسی ئەنفالم ١٩٨٦-١٩٨٩ کردووە ، وە وتوومە بارزانیەکان لە ( ١٩٨٣)دا جینۆساید کراون ونێوان ٨٣ و ٨٦یش ( ٣) سێ سالە نەک (٥) پێنج.  ئەگەر ئەو بەشانەی لە سەر  بە کەسیکردن مێژوو نووسیبووم بخوێندایەتەوە دەتزانی بۆچی ئەو مێژووەم بەو شێوەیە هەڵبژاردووە ، بەڵام دەپرسم ئایە وتارێکت لە سەر کۆنسێپتی " بە کسیکردنی مێژوو" دەنووسی تۆش وەکو بێگانەکان دەتگووت کە کۆنسێپت وئایدیای نوێ ئەهێنتە بواری لیترچەری جینۆسایدەوە؟                                                                                                                                      

هەروەها ئەڵێت " بەداخەوە بێئەوەی ئاگاداری هەوڵی ئەوانی دی بێت دادوەری ئەوەی کردووە کە (هەموو) نەک (زۆربە) بێ ئاگان لەوەی کۆنسێپتی (ئەنفال) بەشێوەی بەجێ بەکاربهێنن، بەگشتی لەدیدی ئەودا هەموو لەسەر ئاستی فەرمی ونافەرمی وپرۆفیشنالدا تەنانەت لەلای تاکە کاراکانی بواری جینۆسایدیش،"... پاشان لیستی چالاکیەکانی خۆی نووسیوە.....سەرەتا من نازانم ئەم بەڕێزە چۆن رێگەی بە خۆی داوە چەند وشەیەک هەڵبژێرێت و قسەی نادروستی لە سەر بوونیاد بنێت. چوون من باسی یادی بارزانیەکانم کردووە کە کەسانی دەزگا فەرمیەکان ونافەرمیەکانیش هەر بە ئەنفال ناویان هێنا . لە سەرەتاوە تا کۆتایی بۆنەکە لەوێ بووم، جەنابت لەوێ نەبوویت وتارێکی پێچەوانەت هەبێت ،هەتا بڵێم هەمووان جگە لە عومەر محمەد، واتە من باسی شتێک ئەکەم کە جەنابت بێ ئاگایی لێ و داوەری نادروستی بە سەردا ئەدەیت. پاشان کورد کەی فێر ئەبێت لە ژێر ناوی نووسین لە سەر کەسێکی دی ماسولەکەکانی خۆی پیشان نەدات، ئەوەی لەم نووسینەدا بڵاوت کردوەتەوە سیڤی خۆتە ، پەیوەندی بە من و نووسینەکەی منەوە چێ یە ، من باسی کۆنسێپتم کردووە شتێکت لە سەر کۆنسێپتەکە هەیە وەکو ئەوەی بە هەڵەی پێناسەت کردووە بیڵێ نیشتە سیڤی خۆت لە ژێر هیچ ناونیشانێکی نابەجێدا بڵاومەکەرەوە.                                

بەردەوام دەبێت، " سەیر لەوەدایە کازیوەساڵح ساڵی(١٩٩٦ – ١٩٨٩) بەساڵی جینۆساید دەزانێ هەروەک نوسیوێتی" . گوناهە مرۆڤ خۆی بگیەنێت بە ئاستێک پێی وابێت کەسێک تەنها ئەگەر دووی سەرەتایشی خوێندبێت نازانێت (٩٦) پێش ( ٨٩) ناکەوێت ، هەر وەندە واز لە مەسەلەی جینۆسایدەکەش بهێنە. ئەمە هەڵەی جاپە  و لە بەشیكی دیدا پاش ئەم مێژووە هەمان ڕستەم دووبارە کردوەتەوە ئەڵێم " ناکرێت ئەوەی ١٩٨٦-١٩٨٩ ڕوویدا ناوی بنێن ئەنفال وئەوەش لە ٢٠١٤ لە سەر دەستی داعش روویدا هەر ناو )http://kaziwasalih.blogspot.ca/ بنێن ئەنفال" واتە هەموو ئەو نووسینەی ئەم بەڕێزە تەنها ئەم خاڵەی هەڵەی چاپەی تێدا بوو لە سەری بنووسێت ئەویش وەکو ئنگلیز ئەڵێت پیویستی بە عەقڵ بە کارهێنان نیە و خەڵکانێک لە سەر فەیس بووک نووسیویانە ئەو هەلەیە راست بکەرەوە کە نە خۆیان بە پاڵەوان ئەزانن، نە بە چالاکەوان و نە تەنانەت بە خۆشیان ئەڵێن خوێندەوار ، بەڵام خەڵکێکیش ئەڵێ هەنگوین لە داردا  دۆزینەوە ، ئەوەی بە کۆمێنتێکی فەیس بووک چارەسەر ئەکرێت ،کۆمەڵێ قسەی نابەجێ ی ڕێک خستووە بۆ ئەوەی شتێکی لاپەرەیەکی لێ دەربچێت وبڵاوی بکاتەوە. دیارە من کە لە سەر بلۆگەکەم چاکم کردەوە ، ئەم بەڕێزە ئەوەندە بە پەلە ئەو چەند دێرەی نووسیبوو و خێرا ناردبووی بۆ بڵاوکردنەوە ، ئیتر بە پێوستم نەزانی کۆپێ ڕاستکراوەکە بنێرمەوە بۆ ماڵپەرەکان. بەڵام من لە گەڵ یەکەم ساتدا ئەم وسانەی ئێوەم پێگەشتووە و پاش دوو هەفتەش وەڵامت ئەدەمەوە، وە ئەگەر کۆمێنتەکانی سەر فەیس بووکت بخوێندایەتەوە و ئەم  وشە نەشیاوانەی خۆتت ڕابکێشایەتەوە هەر وەڵامم نەدەنووسی، ئێستا ئەزانیت جیاوازی من و تۆ چیە؟                                                                                                   

ئەفسوسی ئەم بەڕێزە ئەگات بە ئێرە، " سەبارەت بە وشەی کارەساتیش بەدڵنیاییەوە کازیوەخان دەستپێشخەرنیە" یەکەم نازانم لە کوێدا وکێ وتویەتی دەست پێشخەرەو ئەم وشەیەی بە چ هۆیەک بەکارهێناوە. نەخوازە ناکرێت بڵێن تاکێکی کورد تا ئەو ئاستە کڵۆڵە کە پێی وابێت ئەگەر ئەو قسەیەکی کرد و وشەیەکی بەکارهێنابوو  کەسی تر نابێت بیکات، لە کاتێکدا پێش ئەو و من و دوای ئێمەش ئەکرێت دەیان کەس هەمان وشەی بەکارهێنابێت وبەکاریشی ئەهێننەوە و کەسی دلسۆزیش بۆ جێگیرکردنی کۆنسێپتێک وڕاستکردنەوەی هەڵەیەک ئەگەر دڵسۆزی دۆزەکە بێت، خۆی خەڵک فێر دەکات راستەکە بڵێن. بەڵام پێدەچێت بڵێت من ڕۆژێک لە فەیس بووک ئەم وشەیەم بەکارهێناوە و خۆمم بە دەستپێشخەر زانیوە فەرموو ئەوە لینکی فەیس بووکەکەم بۆ خوێنەر ،با خویان بیخوێننەوە (  https://www.facebook.com/Kaziwa-Salih-366119326792165/timeline/   )و بگەن بە مەبەستی ڕاستەقینەی ئەم بەڕێزە کە دیسان بلاوکردنەوەی سی ڤی خۆیەتی، لە پاڵ ئەم دێرەوە دیسان نیو لاپەرە کار وچالاکی خۆی نووسیوە. دەی بە سەلامەتی بگەڕێتەوە کەسانی دیش ئەو کارانەی جەنابت ئەکەن و لە بری ئەوەی ناومان بکەن بە تایتڵ وسی ڤی خۆیانی لە ژێردا بڵاو بکەنەوە ، پەیوەندی دەکەن و خزمەتی دۆزەکە و منیش و خۆشیان دەکەن ، ئەی جەنابی تۆ کە هەڵەیەکی چاپ کۆمەڵێ ڕستەی ناڕاست وهەڵەشەتان پێ ئەنووسێت دژمان، چ خزمەتێکتان پێ گەیاندووین؟ گەر هیچتان نەگەیاندووە سی ڤی تۆ چ پەیوەندێکی بە کاری من یان نووسین دژی من هەیە؟ سی ڤی دەنێردرێت بۆ ئەو شوێنانەی داوای کاری لێ ئەکەیت، یان ئەو میدیانەی جاوپێکەوتنت ئەکەن وپیویستان بە بیبلۆگرافیاتە،ئەوانە بەو ڕۆحیەتی جوان کار ئەکەن، بە باشی کارەکانیان ئەبینم، ئەوەشی بە ڕۆحیەتی ناشیرین کار ئەکات ، بشیبینم هەر نایبینم.                                                                                    

                       لە هەموو ژیانمدا خوێندکار بووم، ئەو هەموو ماوە خوێندنە بە بێ دەنگی بە کەسم نەئەوت وئەمشاردەوە جوون عەقڵ و سایکۆلۆژیای کۆمەڵگەکەم بە باشی ئەناسم. لە ماوەی رابردوودا میدیای کوردی پەردەی لە سەر ئەو مەسەلەیە هەڵماڵی وتەنها پاش ئەم نووسینەش لە سەر پرۆفایلی خۆم کار وخوێندنمم ئاد کرد، ئەم هەنگاوەش پاش ئەوە هات ، چەقۆ کێشێکی بە ناو خوێندەوار(لەوانەی کە بە پارە ئەرکی خوێندنەکانیان بۆ دەنووسرێتەوە) وتبووی کازیوە درۆ ئەکات خوێندەوار نیە و تەنانەت زانکۆشی نیە نابێت بەشداری یادی هەڵەبجە بکات. بەڵام لەوەتەی میدیاکان ئاشکرایان کردووە کە دکتۆرا لە جینۆسایدا دەخوێنم، هەر بە ناو چالاکی بواری جینۆسایدە وتێڵا ئەوەشێنێت وئەڵێت قاپە خواردنەکەیم لە بەر دەست هەڵگرتووە. من لە سەر ئەمانەش ئەنووسم بەڵام لە سەر فەیس بووکەکەم نەک ماڵپەڕ و ڕۆژننامە چوون نووسەری راستەقینە ڕێزی خۆی دەگرێت وئەزانێت کامە نووسینە وکامە عەریزەیە یان دەردە دڵە ناوی نانێت نووسین ، ناوی خۆی ناخاتە ژێر هەموو زۆر بۆرێک. خوێندنەوەم بۆ سایکۆلۆژیای تێڵا وەشینەکان هەیە و ئەزانم زۆر کەس هەیە پێی خۆشە بڵێت ئەها فلان کەس دکتۆرا هەیە بەڵام هیچ نازانێت یان من فێری ئەکەم.                                                                                  

واز لە خەڵک بێنن کاری خۆی بکات ، وەکو پشتیوان نین کاتیان مەکوژن وڕێگر مەبەن، هەوڵ بەن بە حەیا بێنە حزور وخەڵک فێر مەکەن چۆن کاری خۆی بکات، چوون دڵنیا بن لە ئێوە باستر ئەزانێت کاری خۆی بکات، ئەزانێت هەڵەکانی کاری ئێوەش چی یە ،بەڵام هەموو کەس بە هەڵەی خەڵکانی دییەوە خۆی سەرقاڵ ناکات ، سەیری لایەنە روناکەکە ئەکات ، بۆیە ئەوی بەرانبەر خۆی دەناسێت وئەزانێت چی ئەکات پێویستی بە رێ نیشاندەر نیە.

 
لە لایەکی دی کۆمەڵێ نامەشم بۆ هاتبوو ، بە تەلەفۆنیش پێم وتراوە کە بۆچی لە سەر بەرزانیەکان ئەنووسم یان ئەو وێنەیە لابەرە! هەیهات چ میللەتێکی خۆش عەقڵێن، هەمووی ڕەفتار وڕۆشنبیری فێری ئەوی دی ئەکات بە بێ ئەوەی خۆی جاریەک سەیری ئاوێنە بکات. ئەوانەی ئەو قسانەیان کردووە بۆ من رێک وەکو سەدام و رژێمی بەعس و جاشەکانن و خراپتریش، ئەمانیش تەنها دەسەڵاتی زمانەوانیان هەیە خراپ بە کاری ئەهێنن، ئەگەر دەسەڵاتی سیاسیان هەبوایە کیمیاویشیان بەکار ئەهێنا. بە داخەوە هیچ جۆرێک لەم یاریە قێزونانە لای من ناخوێندرێتەوە و خوزگە خەڵکیش بەر لەوەی قسە بکات، بەر لەوەی بنووسێت بیری لە کەرامەت وکەسیەتی خۆی ئەکردەوە، ئیتر پێناسەی هەرچیەک بێت بۆ کەسیەتی. چوونکە ئەمانە هەمووی ئاستی مۆراڵی قسەکەر بەر لە قسە پیوتراو دەر ئەخات.                                                                                                     

 

 

تێ بینی: هەر جینۆنامەیەکی دی هەبێت وەڵامی ئەدەمەوە و بە زمانەکەی خۆشیان بەڵام تەنها لەو کاتەدا بۆ خۆم گونجاوە نەک ئەوەی قسەکەر ئەیخوازێت.                                                                             

 

 

نووسینەکەی عومەر محەمەد

              http://www.penusakan.com/didw-terwanin/31063-2015-09-15-07-48-03.html                                                                                               

                                                      

Saturday, September 19, 2015

ئەو دەقەی بۆ مەرزیە فەریقی نووسرا


لە یادی مەرگی هونەرمەندە هەمیشە ئەستێرەکە مەرزیەی فەریقی ئەم دەقە بڵاو ئەکەمەوە . مەرزیە داوای لێکردم دەقێکی لە سەر ئەنفال و هەڵەبجە بۆ بنووسم ، بەر لەوەی دەقەکە بگات بە دەستی بە جێی هێشتین، بە بێ پیاچوونەوە ، وەکو دەقێک بە ڕەشەبای مەرگ ژاکابێت وەکو خۆی بڵاوم کردەوە.
سوپاس بۆ ئەو بەڕێزەش کە کردویەتی بە ڤیدیو

ئاسمــــانم چیدی فرمێسك داناکا
نه‌ک خۆڵی ســه‌ر لاشه‌م ڕاماڵێ
شه‌پۆلیش هه‌رگیز که‌نار ماچ ناکا
نه‌كــــــــا له‌ناڵه‌م، ده‌ریا بناڵێ
ڕۆحم وا لــــه‌ژێر تاشه‌به‌ردێکدا
نه‌ئــــاشنای خۆم، نه‌هی‌زمانم
بیابان ماڵمه‌و، جێم بۆ ڕاده‌خــا
گه‌رچی تێناگا، له‌«ئه‌نفال»انم
خــودا ده‌مێکه‌سه‌ری هــه‌ڵگرتووه‌
چیدی بیابان ناکــــا بــــــه‌ماڵی
به‌هــاریش ڕه‌نگی پاییزی گرتووه‌
کــــه‌مه‌رگ ژیانی لـه‌بن ڕاماڵی
خه‌ڵه‌فاندن بوو، ‌یا ویژدان مردن
سوورخانه‌و چاڵ و زیندانه‌ماڵم
به‌‌ڕاستیتانه‌یان سوحبه‌ت کـردن
بكـــــوژانی من، بران یان زاڵم؟!
سه‌ر‌چۆپی مه‌رگ‌و شه‌وانی سوورم
ده‌سڕێ گرتوویه‌‌‌لـــه‌ڕه‌نگی ئاڵام
باوکــــــــانی ڕۆحی و كڕیاره‌‌کانم
ده‌که‌ن به‌پاره،‌بست بستی باڵام!
که‌خودا و سروشت شه‌رمه‌زارت بێ
كــــام په‌ری، دادی تۆی مرۆڤ بدا؟
گـــــه‌ر ئاینی تۆ، کوشتنی من بێ
له‌‌کام دوورگه‌دا، ده‌گه‌ن به‌خودا؟
ناوم ئه‌نفاله‌شـــــانازیی مێژوو
تاجی زێڕینی کــوردی دابه‌شبوو
زاکیره‌ی چیا، نه‌خشـــه‌ی وڵاتم
هوشیارکه‌ره‌وه‌ی ویژدانی مردوو
ناوم ئه‌نفاله‌‌یه‌ک هاوتام هه‌یه‌
له‌داوێنیدا هــــــــه‌ڵده‌کا هه‌تاو
هه‌ناسه‌ی‌سێوه، ئه‌م‌هه‌ڵه‌بجه‌یه‌
په‌لكه‌زێڕینه‌‌ی ئاسمانی ســـــاو
ده‌ی‌وه‌رن ڕابن لــــه‌پێناوماندا
بمانناسێنن بـــــــه‌دنیا و یاران
نه‌كــا‌غه‌فڵه‌تی دووباره‌ی مێژوو
تووشمان كاته‌وه‌‌کیمیایی باران

Sunday, September 13, 2015

کۆنسێپتی 'ئەنفال' لە کۆنەستدا وەکو ڕەنگڕێژکردنی ڕابردوو!

کۆنسێپتی 'ئەنفال' لە کۆنەستدا وەکو ڕەنگڕێژکردنی ڕابردوو!
جینۆسایدیان ؟     ئەنفالی بارزانیەکان، ئێزیدیەکان!  یان

کازیوە ساڵح


  بە کارهێنانی کۆنسێپتی شیاو  بۆ ڕووداوەکان هێندەی دانانی مرۆڤی شیاو بۆ شوێنی شیاو باڵایە، گەرچی گەر کۆنسپتەکە بۆ بابەتێکی هەستەوەری وەکو جینۆساید بوو کاریگەری زۆر باڵاترە. تا چەند گروپ و نەتەوەیەکی جینۆسایدکراو ئەتوانێت بە دروستی مامەڵە لە گەڵ جینۆسایدەکەیان بکەن ، ئەوەندە لە لایەن بێگانەشەوە ئەبێت بە جێگەی بایەخ.   کە بیر لە دۆخی کورد ئەکەینەوە گوێمان لە چۆنیەتی بە کارهێنانی کۆنسێپتەکان بۆ کارەستاکانمان و بە کارهێنانی کارەساتەکانیشمان لە کۆنسیپتە نەشیاوەکانی ڕۆژانەدا ئەبێت، تێدەگەیت بۆچی رابردووی شکست و  ئێستا تاریک وداهاتووی نادیار و بێ ئومێدە.      
     میلان کۆندرا، ئەڵێت، " ڕابردوو لێوان لێوە لە ژیان؛ سورە لە سەر ئەوەی نیگەرانمان بکات، دەمانبزوێنێ و سوکایەتیمان پێ ئەکات، ڕاماندەکێشێت خاپور یان ڕەنگڕێزی بکەینەوە. ڕابردوو  تەنها هۆکاریەک وا لە مرۆڤ ئەکات ببێت بە سەروەر و خاوەنی داهاتوو، بۆ ئەوەی بتوانن ڕابردوو بگۆڕن" (.(1999,p. 22 بە باوەڕ بوون بەم وتەیە و هەڵوێستەیەک لە ڕوویدا ئەکرێت بپرسین سەودای کورد لە گەڵ ڕابردوویدا بۆ وێران کردنیەتی یان بۆ ڕنگڕێژکردنی؟
  لە میانەی سەردانمدا بۆ کوردستان ،  بۆ بۆنە و شوێنگە و مۆنمێتەکانی جینۆسایدە بێ شومارەکانی کورد تێ بینی سەدان کەلینی ئێجگار گەورەم کرد لە مەسەلەی مامەڵەکردن لە گەڵ جینۆسایدەکانی کورد و سەوداکردن لە تەک هەر جینۆسایدێک بە شیوەیەک کۆک و شیاو بێت بە فەرهەنگ و کولتوور و یاسایی نێو دەوڵەتیەکان بۆ جینۆساید بەراورد بەوەی نەتەوە جینۆسایدەکانی دی لە جیهاندا. ئەوەی لەم وتارەدا هەڵمبژاردووە لە سەری بدوێم بەکارهێنانی کۆنسێپتی' ئەنفال' ە بە شێوەی نابەجێ لە هەردوو ئاستی فەرمی  و  پرۆفیشناڵدا. وەکو بە کارهێنانی کۆنسێپتی ئەنفال بۆ جینۆسیایدی بارزانیەکان لە وتاری لایەنە سیایسەکان و تاکە کاراکانی بواری جینۆسایددا، هەتا دووبارەکردنەوەی هەمان هەڵە لە لایەن دەزگا فەرمیەکانی تایبەت بە جینۆساید و کەسانی نووسەر و قوربانی.    بەر لەوەی لە وێرانکردن وڕەنگڕێژکردن بدوێین چاکترە هەندێک لە سەر کۆنسێپتی ' ئەنفال' بوەستین.                                                                      

ئەنفال سورەتی هەشتە (٨) لە قورئاندا و واتای دەست کەوتی شەڕ ئەکات ، هەر لایەنێکی شەڕکەر سەرکەوت بە سەر لایەنی دووەمدا هەرچی دەستکەوتی ماڵی و مرۆیی (وەکو ژن) ئەبێت بە موڵکی لایەنی سەرکەوتوو. بە هەڵاواردنی مێژووی ئایەتەکە ، ئەم ئەنفالە لە شەڕی بەدرەوە بەکار هێنراوە هەتا ئەمڕۆ.کورد وشەیەکی شیاوی بۆ ئەم ئەنفالە هەیە ئەویش ' تاڵانی ' یە .  بە کورتی لە سەردەمی شەڕی بەدردا ساڵی ٦٢٤ دا پیشەی زۆربەی عەشیرەتە عەرەبەکانی دورگەی عەرەبی تاڵانی و ڕێگری بووە لە حوشتری عەشیرەتەکانی و تاڵانکردنیان، باشترین ڕێگر ودز مەردترین پیاوی عەشیرەت بووە. شەڕی بەدریش شەڕێکی گەورە بووە و مەترسی دۆڕان لای موسڵمانان دروست بووە ، لیرەوە کۆنسێپتی ئەنفالیان بەکارهێناوە بۆ ئەو کەسانەی بەشداری شەڕی بەدر بکەن بۆ ئەوەی سەرنجی عەشیرەتە عەرەبەکان ڕابکێشن و هانیان بدەن بۆ شەڕ (     Berg,2000  ).ئەمەش بۆعەشیرەتانە هەلێکی زێرین بوو، چوونکە لە لایەک ڕەوایەتێک بۆ دزی کردن و تاڵانیەکانیان  دۆزرابووە ، چی دی سکاڵایان لێ نەئەکرا لای خولەفاکان ، لە لایەکی دیش پیشەی تاڵانیەکەیان وەکو دەستکەوتێکی نەتەوەیی و ئاینی بۆ هەژمار ئەکرا. ئەمەش واییکرد سەرجەم عەشیرەتە عەرەبەکانی دوورگەی عەرەبی بەشداری شەڕی بەدەر بکەن و لە شەڕەکەدا سەرکەون و زۆرترین ' ئەنفال' دەستەکەوتیان هەبێت.                                                                          
سەدام حوسێن چوونکە دروستکراوی بە ئاگاهاتنەوەیەکی مێژوویی عەرەبی بوو کە داهێنەرەکەیان ساتع حوسری و ئەکتەری پاڵەوان جەمال عەبدولناسر و تەختەی شانۆش ئیدۆلۆجی بەعس بوو، زۆر بە باشی لە کۆنەستی نەتەوەکەی خۆی گەشتبووە و بۆیە دەیزانی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی سیناریوەکانی ڕابردوو بۆ گەلێک کە لە ڕووی ئاینیەوە هەزار و چوار سەد ساڵ بوو چەقی بەستبوو، لە ڕووی نەتەوەیشەوە حزبەکەی ئەو بوژێنەرەوەی ئایدۆلۆجی نەتەوەیی عەرەب بوو کە حوسری تیورەکەی داڕشتوو و عەبدولناسر سەرکەتوو نەبوو بە لوتگە گەیاندنی، دەیزانی ئەکرێت بۆ ئەو باشترین دەستکەوتی لێ بچنرێتەوە. بە تایبەت کە بە نیازی بن بڕکردنی نەتەوەیەک بوو لایان ناسراوە بنبڕکردن و کۆتایی هاتینیان ئاسان نیە  ، بۆیە هەمان نیاز و دەستکەوت  بەر لە جینۆسایدی کورد کە بە ناوی ئەنفالەوە جێ بە جێ کرا لە نێوان 1986- 1989لە لایەن سەدامەوە خرایە بەردەست شەڕکەرانی، ئەمەش گرنگ وپێوست بوو بۆ ئەو، چوون جینۆسایدکارانی کورد بەشێکیان لە فەلەستینەوە هێنرابوون ،بەشێکی دیشیان جاشی کورد بوون، هەردوو لا بە نیازی دەستکەوت بەشدار  بوبوون بە تایبەت کە بەشێک پارەی پێشەکیان وەرگرتووە وپەیمانی بەشی گەورەشیان پێدراوە. کەواتە هەتا ئێرە ئەنفال بۆ عەرەب ناونیشانی سەرکەوت و دەستکەوتەکانیانە. سەرکەوتنیان لە شەڕی بەدردا دژی قورەیشیەکان چوونکە موسڵمان نەبوون، وە سەرکەوتنیان دژی کورد ڕاستە موسڵمانن ، بەڵام چوونکە کوردن ، بوون بە موسڵمان و بە ڕەچەڵەک میللەتێکی موسڵمان نین، واتە لای عەرەب موسڵمانی ساختەن.                                                                  
ئەوەی نیگەرانی دابەش ئەکات ئەوەیە ئەبوو وشەی ئەنفال و شەڕی بەدریش لای کورد ئەو مێژوو و ڕابردووە ڕەشە بوایە کە هەموو ژیان و مێژووی تەرخان بکردایە بۆ نابووتکردن و وێرانکردنی نەک ئاوەدانکردنەوەی لە کۆنەستی خەڵکدا وەکو ئەوەی لای عەرەب هەیە.یان بە هەڵە بە کارهێنانی بە شێوەیەک کاریگەری نەریەتی لە سەر جینۆسایدەکە هەبێت. بۆ نموونە جینۆساید بارزانیەکان سێ (٣) ساڵ بەر لە جینۆسایدی ئەنفال ئەنجامدراوە و پرۆسەکەش ناوی ئەنفال نەبووە ، عەرەبەکان بە زمانی عەرەبی بە ' ‌آبادە' واتە پاکتاوکردنی بارزانیەکان ناویان هێناوە. بەڵام کورد و بارزانیەکان خۆیان و تەنانەت وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانیش هەمان هەڵە ئەکەن بە خودی وەزیریشەوە لە یادی بارزانیەکاندا بە ئەنفالکراو ناوزەدی کردن. کۆنسێپتی ئەنفال لە ناو کورددا بووە بە کۆنسێپتێکی گشتی ولە بری کۆنسێپتی جینۆساید بە کار ئەهێنرێت . لە کاتێکدا هەموو سەر زەوی بە جیاوازی زمانەکانیان وشەی جینۆساید وەکو خۆی بۆ کارەساتەکانی جینۆساید بە کار ئەهێنێت. کورد وەکو وشەیەکی کوردی بەکار نەهێناوە ئەنفال بە کار ئەهێنێت بە نیازی کورداندنی ، بەڵام لە ڕاستیدا نەک کورداندن نیە بەڵکو بێ حورمەتیە بە سەرجەم قوربانیانی جینۆسایدەکانی کورد و بە هەن وەرنەگرتن و کەم بایەخکردنی جینۆسایدەکانە و ڕەنگڕێزژکردنی ئەو ئاکارەی بەعسە لە بری نابووتکردن ووێرانکردنی . کورد ئەگەر بیەوێت جینۆسایدەکانی لە جیهاندا بە جینۆساید بناسرێت پێویستە خۆی لە هەموو کەس زیاتر وشەی جینۆساید بەکار بهێنێت و بیکات بە پێشگری هەموو جینۆسایدێکی. ناکرێت جینۆسایدەکانی کورد بە جینۆساید دانی پێدا بنرێت لە کاتێکدا ئەو کۆنسێپتە بە کورد خۆی نامۆیە و هەتا ئێستا شەرمۆکانە بە کاری ئەهێنێت.

کورد ئەگەر بیەوێت بە شێوەیەکی دروست سەودا لە گەڵ جینۆسایدەکانی بکات، گرنگە بە دەنگی بەرز و متمانەوە تێرمی جێنۆساید بەکار بهێنێت ، واوەتریش پێوستە زۆر بە ئاگاوە ئەو وشەی ئەنفالە بە کاربهێنێت و ئەم هۆیانە ڕەچاو بکات:                                                                                                                               

یەک: ئەنفال واتە دەستکەوتی جەنگ یان بە کوردی تاڵانی ، کە جینۆسایدێک ناو ئەنرێت ئەنفال، واتە جینۆسایدەکە دائەبەزێنیت بۆ ئاستی دەستکەوتی شەڕ و تاڵانی نەک جینۆساید. با لە نەستیشدا مەبەستت ئەوە بێت هێندەی جینۆسایدی ئەنفال بە گەورە باسکردنی بێت ، بەڵام لە راستیدا ئەنفال واتای جینۆساید ناکات. ئەنفال ناوی ' یەک' پرۆسەی جینۆسایدە کە دوژمنەکەت لە بەر ئەوەی بە کەم سەیری کردوویت ناوی ناوە دەستکەوت نەک کۆمەڵکوژی. تۆ خۆشت هەمان زمان بە کار بهێنتەوە لە گوزارشتکردنی گەورەترین تاوان دژت کراوە، واتە تۆ ئەو مێژووەی بەعس داناڕوخێنیت بۆ ئەوەی داهاتوشت هەمان ڕەنگی نەبێت، بەڵکو پەرەی پێ دەیت، ئەمەش پێێ دەوترێت پەرەدان بە کولتووری بەعس.                             

دوو: ناونانی کۆمەڵێک جینۆساید بە یەک ناو کە ئەنفالە ، دیسان کورتکردنەوە و کەم زانین جینۆسایدەکان ئەکات، بە تایبەت لای بێگانە و نەوەی داهاتووش جوونکە هەموویان هەر بە یەک جینۆساید سەیر ئەکرێت دژی عەشیرەتی جیاواز نەک بە ژمارەیەک                      جینۆساید و مێژووی جیاواز و ڕوانگە و هەنگاوی جیاواز بۆ لە ناوبردنی کورد.        

سێ: ئەگەر تۆ خۆت قوربایەکەیت ناوی جینۆسایدەکانت نانێت جینۆساید، لە چ ڕوانگەیەکەوە دوا لە بێگانە ئەکەیت  بە جینۆساید بیناسێت؟                                                                                                                                                       
چوار: ئەگەر دەزگا فەرمیەکان و نووسەران وچالاکەوانانی بواری جینۆساید خۆیان ناتوانن ونازانن چۆن نەوەیەک و کۆمەڵگەیەک ڕابهێنن بە حورمەتەوە سەیری جینۆسایدەکانی بکات و یەکەم هەنگاویش ئەوەیە خۆی بەر لە هەموو کەس و لە هەموو هەنگاوێکدا بە جینۆساید ناوی بهێنێت چۆن ئەتوانێت گلەیی لەو بێ حورمەتێ بکات کە بە ئەنفالکراوانمان ئەکرێت لە کولتوور و زمانی ڕۆژانەدا ( لە بابەتێکی دیدا دێمەوە سەر ئەم باسە) لەیادیشی نەکەین هەتا ئێستا کۆمەڵێک زۆر لە میدیاکان وچالەکەوانان بە کارەسات ناوی جینۆسایدەکانمانن دەبن.                                                                                                                  
پێنج: بە شێوەی دروست بەکارهێنانی کۆنسێپتی جینۆساید ئەوەیە بوترێت جینۆسایدی بارزانیەکان، جینۆساید هەڵەبجە، جینۆسایدی ئێزیدیەکان، جینۆسایدی دەرسیم ، جینۆسایدی ئەنفال و..تد، نەک ئەنفال بە تەنها ، یان ئەنفالی بارزانیەکان وئەنفالی ئێزیدیەکان ،چوونکە هەر یەک لەوانە ناون ، ئەنفال چێ؟ ناوی پرۆسەیەک. لە پرۆسەکەدا چی بووە؟ جینۆسایدکراوە. واتە جینۆساید ئاجەکتیڤە و بە ناوەکەدا هەڵئەدات. لە گەڵ ناوەکەدا وەکو  شوناسنامەکەشی ئەناسێنیت.                                                                    

 شەش: ئەنفال لە بەر ئەوەی هەڵبژاردەی بەعسە و کولتووری بەعسە تەنانەت ئەگەر ماناکەشی جینۆسایدی بوایە، دەبوو کورد ڕازی نەبێت بە کاری بهێنێت، بە هەموو شێوەیەک هەوڵ بدات کولتوور و زمانی بەعس لە نێو کورددا بە تایبەت لە مەسەلەی جینۆسایدەکانماندا بن بڕ بکات.                                                                           

حەوت :  ئەنفال ناونانی هەموو جینۆسایدەکان  کاریگەری نەریەتی لە سەر بایەخ و مافی    قوربانیەکان و کارکردنی دروست لە سەر ئەو پرۆسەی جینۆسایدەی لە بنەمادا ناوی ئەنفالە ئەگەیەنێت.                                                                                                                          

                ئەرکەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفاکراوەکان


                        

ئەوەی بەرانبەر بە جینۆسایدکراون ئەکرێت نادادێکی دییە بەرانبەر قوربانیانی سەرجەم جینۆسایدەکانی کورد. ئەوانەش لێێ بەرپرسن بریتین لە حکومەت ، وەزارەتی تایبەت بە جینۆساید ، ڕاوێژکارەکانی ، دەزگا فەرمیەکانی جینۆساید لە کوردستاندا و مرۆڤە کاراکان بە تایبەت ئەوانەی لەو دام ودەزگانەوە یان بەرپرپسن یان نزیک و قازانجکردوون لەو فەرمانگانە جگە لەمانەش دەزگاکانی چاپەمەنیش گوناهبارن لە پەرەدان بەو کولتوورە و نادادوەریەی بەرانبەر بە جینۆسایدکراون ئەکرێت.                                                                                


ئەگەر لە ناوی وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراون بنواڕین جگە لە  وشەی'کاروبار' هەموو ناوەکە عەرەبیە. گریمان شەهیدان و بەکارهێنانی وشەی شەهید لەوە کۆنترە ئێمە ئەمڕۆ دەستکاری بکەین، هەر چەند مەحاڵ نیە بۆ دەزگا و خەڵکێک زمانی خۆیی خۆش بوێت، بەڵام ئەنفالکراوەکان ناوێکی دروست نیە بۆ وەزارەتێک ، چوونکە جگە لەو حەوت خاڵەی لە سەرەوە ڕیزم کردووە، لەوەش پترتر کاری ئەم وەزارەتە کاروباروباری سەرجەم جینۆسایدەکانە نەک تەنها ئەنفال، لە لایەکی دی ئەگەر ناوی ئەم وەزارەتە وەربگێڕی بۆ ئنگلیزی هیچ بە بیسەر و بینەری ناگەیەنێت کە بزانێت ئەمە وەزارەتێکی تەرخانکراوە بە جینۆسایدەکانی  کورد. وە بۆ کوردێکیش بە وردی لە مەسەلەی ناساندنی جینۆساید بگات ئەو ناوە سەغلەتی ئەکات و ناتوانێت بە ئاسانی لە زمانی بێگانەدا بە کاری بهێنێت.                                                                                                                                               
لە سەروو ئەمانەشەوە جەنابی وەزیری وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراون لە یادی ٣٢ ساڵه‌ی جینۆسایدكردنی بارزانیه‌كاندا هەر بە ئەنفال جینۆسایدی بارزانیەکانی ناوزەدکرد، واتە ئەو هەلەی لە ناو خەڵکێکی نا پرۆفیشناڵدا دەکرێت جەنابی وەزیریش کردیەوە ،ئەمەش هەڵەیەکی بۆماوەییە و ماوەی بیست ساڵی رابردوودا کراوە.  ئەمەش ئەگەر ئەم وەزارەتە ڕاوێژاکاری هەبێت وڕاوێژکارەکانی ئاگایان لە وتارەکەی بێت ئەوان شایانی لێپرسینەوەن و ناکرێت ئاستی تێگەشتنی وەزیرێکی تایبەت بە جینۆساید بۆ یەکێک لە جینۆسایدەکانی نەتەوەکەی وەکو تێگەشتن و زمانی خەڵکێکی دەرەوەی ئەو بازنەیە بێت. ئەگەر ڕاوێژکاریشیان نەبێت ئەوە هەر لە بنەمادا کارەکان بە هەند وەرنەگیراوە.                                                                                                        
.ئەوەی بەر لە هەموو شوێنێک پیویستی بە خۆ ڕاستکردنەوە هەیە وەزارەتی ناوبراوە لە گۆڕینی ناوەکەیەوە لانی کەم گۆڕینی وشەی ' ئەنفالکراوەکان' بە جینۆسایدکراوان ، واتە وەزارەتی کاروباری شەهیدان وجینۆسایدکراوان. ئەوەندەی شارەزایی دەنگی وشە بم پێم وایە پاشگری ' وەکان' مەبەستەکە ناپێکێت چوونکە  ئەکرێت جینۆسایدکراوەکان کۆمەڵێکی دیایکراو ئەگرێتەوە و جینۆسایدکراوان کۆمەڵێکی بەرفراوانتر ئەگرێتەوە. پاش گۆڕینی ناوی وەزارەتەکە وەزیرەکانی و ئەوانەی لە نوێنەرایەتی ئەم وەزارەتە ئەکەن پێویستە بە هەستەوەریەکی زیاتر و هۆشیارانەتر سەودا لە گەڵ کۆنسێپتەکان و بەستنەوەیان بە جینۆسایدی کوردەوە بکەن. لە سەروو هەموو ئەمانەشەوە ئەرکی ئەوانە کە نەهێڵن مامەڵەی هەڵە بە جینۆسایدەوە بکرێت چ لە رووی            دەستەواژەی زمانەوانی و زارەکی و چ لە ڕووی پراکتیزی و نوێنەرایەتیکردنەوە   

  جگە لە وەزارەت ، بەڕیوەبەریەتی کاروباری شەهیدان وئەنفاکراوانی بارزان . بگۆڕدرێت بە کاروباری شەهیدان و جینۆسایدکراوانی بارزان و ئەرکی ئەم فەرمانگە هۆشیارکردنەوەی خەڵکی دەڤەرەکە بێت سەبارەت بە کارهێنانی جینۆساید لە بری ئەنفال بە تایبەت تێ بینی ئەوەم کرد کە تەنانەت مناڵی قوربانیانی جینۆسایدیش هەر بە ئەنفال ناوزدی ئەکەن " کە باوکم ئەنفالکرا" ئەو ڕستە باوەی چەندین جار گوێم لێ بوو. بارزانیەکان بوون بە یەکەم جینۆسایدی دۆکۆمێنتکراوی ساڵانی هەشتا، لە ١٩٨٣ وە هەتا ئێستا وەکو پیویست کاریان بۆ نەکراوە و بایەخیان پێ نەدراوە. نادادی گەورە ئەکەرێت ناوی جینۆسایدێکی دی لێ بننرێت کە سێ ساڵ پاش جینۆسایدی بارزانیەکان هاتووە ، تەنانەت ئەگەر ئەو ناوە ئەنفالی نەرگیس واتاش نەبوایە.  ئەم گۆڕینەش جگە لە داوای فەرمانگەکە خۆی ،هەر ئەرکی وەزارەتی شەهیدان و با لەم ساتەوە بڵێن جینۆسایدکراوانە ، پێداگری لە سەر گۆڕینی ناوی ئەو فەرمنگەیە بکات و بە ئاگا بێت چی دی نە بە نووسین و ناو جینۆسایدی ئێزیدیەکانیش نەکرێت بە ئەنفال.                     

لە بواری چاپەمەنیدا چاکترە چاپخانەکان بە هەندێک هۆشیاری زیاترەوە سەبارەت بە جینۆسایدەکانی کورد کارکردنیان ڕاپەڕێنن کە لە ئاستی بەپرسیەتی مێژووی ئەمڕۆ و سبەیدا بێت ، ئەوان پیوسیتە کتێبێک چاپ نەکەن کە جینۆسایدێکی تری کردووە بە ئەنفال لە بری جینۆساید، ناکرێت ئەوەی لە ١٩٨٦-١٩٨٩ ڕوویدا ناو بنێن ئەنفال وئەوەش لە ٢٠١٤ لە سەر دەستی داعش روویدا هەر ناو بنێن ئەنفال . هۆشیاکردنەوە و سەرپەرشتی وکۆنترۆڵکردنی ئەمەشیان هەر دەکەوێتە بەر بەرپرسیارەتەکانی وەزارەتی شەهیدان وجینۆسایدکراوان.             

لە گەڵ ئەوەی لە سەدا ٧٥% ی کورد موسڵمانە ، بەڵام لە بەر ئەوەی ئاینەکە زمانی خۆی نەبووە هەتا گەردەلوولی جینۆسایدی شوومی بە ناو ' ئەنفال'  وشەی ئەنفالی نەبیستووە و نەیزانیوە واتای چێ وئەمڕۆش نازانێت، بەو بەڵگەی ئەنفال بۆ هەموو لە ناوبردنێک بەکار ئەهێنێت، تەنانەت بۆ رووداوە نەگونجاوەکانی ڕۆاژنەش . ئەم هەڵە زمانەوانیانەی باسم کردوون بە هەڵەی کولتووری میللی هەژمار ئەکرێن و ناکرێت دەزگا فەرمی و حکومیەکان وکەسانی هۆشیار لە هەمان ئاستدا سەودا لە تەک جینۆسادەکانی کورد وکۆنسێپتە پەیوەستەکانی بکەن. ئەگەر لە بیست ساڵی رابردووە و ئەم هەڵەیە کرابێت درێژە پێدانی نەنگییە بە نەوچەوانی هەمووانەوە و نیشانەی پرسیار لە بەردەم دلسۆزیاندا دائەنێت . چوونکە ئەوەی رابردوو داوامان لێ ئەکات خاپووری بکەین ، نابووتی بکەین بۆ ئەوەی ڕەنگڕێژی ئێستا بەرینەوە وهەندێک ئومێد بۆ داهاتوو نزیک بکەینەوە. ئەو ڕابردووەی ئێمە وئەو کولتوورەی پێی داهێنراوە هەڵگری جۆرە فاکتەرێک نین ئێمە لە بری خاپورکردنی ڕەنگڕێژی بکەین. ئێمە ناتوانین ببین بە سەروەری داهاتوو ئەگەر نەتوانین ڕابردوو بگۆڕین.                                                                                


  • سەرچاوەکان:

·         Berg, Herbert ( 2000) The Development of Exegesis in Early Islam: The Authenticity of Muslim, Curzon Press
·         Kundera, Milan(1979) The Book of Laughter and Forgetting .Part I: Lost Letters (p. 22), trans. Michael Henry Heim, HarperPerennial Modern Classics 1999





 



Thursday, September 3, 2015

مناڵ و دەریا



کازیوە ساڵح


من ئەو مێژووەم، لە خۆم زیاتر
کەس شۆڕشی ناخوێنتەوە
کەس نایخاتە ناو  ئنجانەی
نەخشەکان و
کەس ئازاری نابینێت و
کەسیش بە پەنجەی ڕێزەوە
فرمێسکێکی داچۆراوی
ناسڕێتەوە


ئەز ئەو مێژووەم،
ڕۆژگاری لیخنی ڕیشم
پێ ناگۆڕێت بە ئاوێنە
لە مێزەری سەفەرێکداو
لە سەر لمی دەریایەک و
لە گەڵ شەپۆلێکی شێتدا
قرچە قرچی ئەم ئازارە
ئەهۆنمەوە


مێژوویەکی زۆر زیتەڵە
لە بری ، بەبە بچکۆلە
لە کونی کەشتێکی دڕاوە
چاوشارکێی شەرمەزارکردن
لە گەڵ دنیا و
لە گەڵ خودا ئەگۆڕمەوە
نەک تەنها خۆم،

 تۆ وئەوانیش ئەنووسمەوە