Saturday, September 19, 2015

ئەو دەقەی بۆ مەرزیە فەریقی نووسرا


لە یادی مەرگی هونەرمەندە هەمیشە ئەستێرەکە مەرزیەی فەریقی ئەم دەقە بڵاو ئەکەمەوە . مەرزیە داوای لێکردم دەقێکی لە سەر ئەنفال و هەڵەبجە بۆ بنووسم ، بەر لەوەی دەقەکە بگات بە دەستی بە جێی هێشتین، بە بێ پیاچوونەوە ، وەکو دەقێک بە ڕەشەبای مەرگ ژاکابێت وەکو خۆی بڵاوم کردەوە.
سوپاس بۆ ئەو بەڕێزەش کە کردویەتی بە ڤیدیو

ئاسمــــانم چیدی فرمێسك داناکا
نه‌ک خۆڵی ســه‌ر لاشه‌م ڕاماڵێ
شه‌پۆلیش هه‌رگیز که‌نار ماچ ناکا
نه‌كــــــــا له‌ناڵه‌م، ده‌ریا بناڵێ
ڕۆحم وا لــــه‌ژێر تاشه‌به‌ردێکدا
نه‌ئــــاشنای خۆم، نه‌هی‌زمانم
بیابان ماڵمه‌و، جێم بۆ ڕاده‌خــا
گه‌رچی تێناگا، له‌«ئه‌نفال»انم
خــودا ده‌مێکه‌سه‌ری هــه‌ڵگرتووه‌
چیدی بیابان ناکــــا بــــــه‌ماڵی
به‌هــاریش ڕه‌نگی پاییزی گرتووه‌
کــــه‌مه‌رگ ژیانی لـه‌بن ڕاماڵی
خه‌ڵه‌فاندن بوو، ‌یا ویژدان مردن
سوورخانه‌و چاڵ و زیندانه‌ماڵم
به‌‌ڕاستیتانه‌یان سوحبه‌ت کـردن
بكـــــوژانی من، بران یان زاڵم؟!
سه‌ر‌چۆپی مه‌رگ‌و شه‌وانی سوورم
ده‌سڕێ گرتوویه‌‌‌لـــه‌ڕه‌نگی ئاڵام
باوکــــــــانی ڕۆحی و كڕیاره‌‌کانم
ده‌که‌ن به‌پاره،‌بست بستی باڵام!
که‌خودا و سروشت شه‌رمه‌زارت بێ
كــــام په‌ری، دادی تۆی مرۆڤ بدا؟
گـــــه‌ر ئاینی تۆ، کوشتنی من بێ
له‌‌کام دوورگه‌دا، ده‌گه‌ن به‌خودا؟
ناوم ئه‌نفاله‌شـــــانازیی مێژوو
تاجی زێڕینی کــوردی دابه‌شبوو
زاکیره‌ی چیا، نه‌خشـــه‌ی وڵاتم
هوشیارکه‌ره‌وه‌ی ویژدانی مردوو
ناوم ئه‌نفاله‌‌یه‌ک هاوتام هه‌یه‌
له‌داوێنیدا هــــــــه‌ڵده‌کا هه‌تاو
هه‌ناسه‌ی‌سێوه، ئه‌م‌هه‌ڵه‌بجه‌یه‌
په‌لكه‌زێڕینه‌‌ی ئاسمانی ســـــاو
ده‌ی‌وه‌رن ڕابن لــــه‌پێناوماندا
بمانناسێنن بـــــــه‌دنیا و یاران
نه‌كــا‌غه‌فڵه‌تی دووباره‌ی مێژوو
تووشمان كاته‌وه‌‌کیمیایی باران

No comments:

Post a Comment