خانمێكی كورد لەكەنەدا خەڵاتێكی ئەكادیمی پێ دەبەخشرێت
خانمە نووسەری ناسراوی كورد كازیوە ساڵح لەگەڵ خەڵاتكردنی چەندین ژنە كەنەدی وەك خانمێكی چالاك خەڵات دەكرێت ، لەو بارەیەوە ناوبراو بەوشەی راگەیاند: دەزگای بانرا بۆ بڕەودان بەزانكۆ خەڵات دەبەخشێت بەدوانزە ژنی كەندی تایبەت بەبابەتی جیاوازی ئەكادیمی ، لەناویاندا بەبەخشینی خەڵات و بڕوانامەی دەسكەوتی ئەكادیمی دیاری دەكرێم ، ئەو خەڵاتە بەو كەسانە دەبەخشرێت كەپەناهەندەن لەوڵاتێك و توانیوایانە سەركەوتوانە بوەستن لەسەر قاچی خۆیان و گرنگی و بڕەو بەخوێندن و لایەنی ئەكادیمی بدەن ، ساڵی یەك كەس ئەو خەڵاتەی پێ دەبەخشرێت و بۆ ئەمساڵ بەخشرا بەمن ، ئەو خاڵانەی كاریگەریان هەبوو لەساڵی 2007ەوە لەبەدەسهێنانی ئەو خەڵات و بڕوانامەیە بریتی بوون لەخوێندنی دكتۆرا لەزانكۆی كوین لەئێستەو بڕوانامەی ماستەر لەهەمان زانكۆو دبلۆمی باڵا لەبواری كێشەی پەناهەندەو كۆچبەرو بەكالۆریۆس ودبلۆمی ڕۆژنامەنووسی لەكۆلێژی شەرەدن .
خەڵاتەكان بەرواری 30/4 دابەش دەكرێن لەئاهەنگێكی تایبەتدا ، هەرچەندە ئەو خەڵاتە دەچێتە ڕێزی هەشتەم و لەهەمووشیان بچووكترە بەڵام تایبەتترە لای من چونكە یەكەم خەڵاتە خۆم ئامادەی دەبم و زۆر نزیكە لێمەوە ، هەموو خەڵاتەكانی دیكەم یا بەپۆست یا لەگیرفانی خەڵكدا پێم گەیشتوون ،
بەشدارییە ئەكادیمیەكان لەزیاتر لەدوانزە وڵات بەشداربوون تێیدا ، بەوتەی لیز وێب سەرۆكی ئەو دەزگایە لەپرۆفیسۆرەكانیشم چالاكتر بووم ، بۆ زانیاری لەچالاكی ئەكادیمی تەنها ئەوانە هەژماردەكرێن كەلەناو دەزگا ئەكادیمی و كۆنفرانسە ئەكادیمەكاندا كراون و پێشكەش كراون و چالاكی ناو كۆمێنێتی و سیمیناری كەسی ناخرێتە سەر لیستی ئەكادیمی .
خانمە نووسەری ناوبراو ماوەی چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بۆ جاری دووەم و لەساڵی دووەم بەشداری كرد لەكۆنفرانسی ئەندسپلیندی زانكۆی كوین لەپانەڵی كێشەی نوێنەرایەتیكردن ، لەو كۆنفرانسەدا باسێكی لەسەر كێشەی نوێنەرایەتیكردنی ئێزدییەكان و ژن وەكو نوێنەرێكی زۆر دەستەگرتەكراو پێشكەش كرد ، دواتر جارێكی تر بەشداری فیلمی دۆكۆمێنتاری ئەكادیمیای دیسپلینەكراوی كرد، لەهەمان كۆنفرانسدا ساڵی ڕابردووش بەشداری كردو باسێكی لەسەر ئەنفال و هەڵەبجە پێشكەش كردو لەدۆكۆمێنتارییەكەشدا باسی لەچۆنیەتی هاوكاری ئەكادیمیای فڕە ڕەهەند كرد لەنوێنەرایەتیكردنی نەتەوەیەكی نوێنەرایەتی نەكراوی وەكو كورد .
ناوبراو خوێندكاریدكتۆرایەوهەڵَگریبڕوانامەیماستەرلەجینۆسایدوكەلتووروبڕوانامەی بەكالۆریۆسی بەدەسهێناوە لەكەمیونیكەیشن لەزانكۆی یۆرك لەكەنەداو بڕوانامەی دبلۆمی بەدەسهێناوە لەڕۆژنامەنووسی لەكۆلێژی شەرەدن هەر لەكەنەدا لەگەڵ بڕوانامەی باڵا لەفشارو قەیرانەكانی پەناهەندەو كۆچبەر لەزانكۆی یورك لەهەمان وڵات ، تائێستە خاوەنیدوازدەكتێبیچاپكراوە،لەماوەیشەشمانگسێ كتێبی چاپكردووە بەناوەكانی لەهەموو شوێنێك ئاسمان شینە لەدوو توێی 280 لەپەڕەیی و خگیبی الگینی كۆمەڵە چیرۆك و دەزگیرانە قوڕینەكەم كەلە28 كورتە چیرۆك لەدوو توێی كتێبێكی 208 لاپەڕەیی پێكهاتووە ، كتێبەكانیتری بریتین لەنامەكانبەرلەمڕدنناخوێندرێنەوە لەگەڵ حیكمەتەكانی بەقەرەج بوون و فێمنستناسی و جڤاكی كوردی و ژنی كورد لەدەروازەی هەزارەی سێیەم و سەردەمی بەجیهانی بوونداو دوو هاوڕێ و جادووگەریەك ، هاونازو خاڵخالۆكەو باخچەو پڕۆژەیەك بۆ تێكشكاندنی بێدەنگی لەسەر پرسی ئەنفال .
وەك سەرنووسەرو خاوەن ئیمتیازو بەرێوەبەر نووسینی دوو گۆڤار كاری كردووە بەناوەكانینڤارونوێكار،تاوەكوئێستەهەشتخەڵاتینێودەوڵەتیپێبەخشراوە ، تائێستە لەدوازدەوڵاتدابەشداریكۆنفرانسینێودەوڵەتیكردووەبەلێكۆلینەوە لەسەر جینۆسایددەكانی گەلی كورد ، ئێستەنێشتەجێیكەنەدایەوخەڵكیباشوریكوردستانە .
وشە / شاخەوان شێخانی
http://www.wishe.net/dreja.aspx?Jmare=38788&Jor=8#.VxEHqCV5QNg.google_plusone_share
PM:04:00:15/04/2016
No comments:
Post a Comment