Sunday, March 27, 2016

کۆمەڵێک وتە

بەنرخترین شت مرۆڤ سەرفی دەکات کاتە نەک پارە ..کازیوە ساڵح






غوربەت، ئەوەندەی بۆشایی
خستوەتە نێوان ' خۆم' و ' من'
خەریکە لەو ژنەی
ژێر پێستم هەڵدێم
کازیوە ساڵح























ئەو کاتەی دڵت لیوان لیو بوو لە خۆشەویستی
سەرەتای کردنەوەی دەرگاکانی مەعریفەشە
دڵی کرمۆک بکوژی قەشەنگیەکانی بیرە
بۆ ئەوەی بگەیت بە هاوکێشە جوانەکان
بەیانیان بەر لەوەی لە ماڵ دەرچیت
لە سەر دیواری دڵت بنووسە
ئەمڕۆ من زۆرترین مرۆڤی جوان ئەبینم
شەوان بەر لەوەی بنوویت
جوانەکان بخرە ژێر سیبەری دیواری دڵ و
ناشیرینەکان کونجی بەزەیی نەک ڕەق
ڕەق ؟ ڤایرۆسی کرمۆک بوونی دڵە...
کازیوە ساڵح




هێندە هۆگری گۆشەگیری خۆم بووم ،
ئەم بەیانیە کە لە خەو هەستام ،هەرچی کتێب و پێنووسی لە ماڵەکەمدا بوو، فڕی بوون...کازیوە ساڵح







مەیلی شوێنێک ئەکەم هەرگیز مەیلی منی نەکردووە
ئەی گەمژە مەیل !
پێت وایە لە ژێر چینەکانی کەرامەتەوەی
تا نەتوانم بن بڕت بکەم
تۆ تەنها لە ژێر ڕەگەکانی ڕۆحەوەی
ئەو ڕۆحەی دەمێکە
نازناوی شەهیدم پێ بەخشیوە.

کازیوە ساڵح










من ئەمویست هەمیشە
ڕۆخسارت بە خەونمدا هەڵواسم
چەند بێ ڕەحم بوویت نیشتمان
تەنها ئازارت لە دەنگمدا جێ هێشت
کازیوە ساڵح

















No comments:

Post a Comment