Saturday, February 27, 2016

مەرجەکانی کامپی دروست بۆ پەناهەندە و بێ مەرجی کامپی ئێزیدیەکان

مەرجەکانی کامپی دروست بۆ پەناهەندە و بێ مەرجی کامپی ئێزیدیەکان


کازیوە ساڵح
١-٤

لە بە ئەوەی یەکێک لە ڕیزی پێشەوە یەکەم کەس خواردن وەرئەگرێت ویەکێکی دیش دوا کەس، ئەتوانم چەمکی پەناهەندە یان ئاوارە وەرگێڕم بە نادادوەری، ئەو نادادوەریەی جیهانی ئەمڕۆی کردووە بە جیهانی پەناهەندە.                                                                                                     
       ئامانجی ئەم وتارە جگە لە پێناسەی پەناهەندە باسکردنی ئەگەری بوونی یان نەبوونی جیاوازی یە لە نێوان پەناهەندە و ئاوارەدا. پاشان ئاماژە بە پیوەرە دروستەکانی کامپی پەناهەندە ئەکات ، بۆ ئەوەی دواجار بەراوردبکرێت بە دۆخی کامپەکانی ئێزیدیەکان لە دەهۆک و سلێمانی بە مەبەستی تێڕوانین لە بوون و نەبوونی مەرجە نێو دەوڵەتیەکان  دەستنیشانکراوەکان بۆ کامپی پەناهەندە وودەرخستنی کەم وکوڕیەکانی دی.                                                                                    
            
          لە میانەی هەردوو شەڕی جیهانی یەکەم و دووەم ، پەناهەندەی و ئاوارە بوون بوون بە نۆرمی کولتووری ،کۆمەڵایەتی ، سیاسی جیهان  ، بۆیە ئەم کێشەیە کەوتە نێو پرۆگرامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکرگتووەکانەوە و لە (١٤-١٢ -١٩٥٠) وە ڵیژنەی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەناهەندە دروستکرا . ئەرکی ئەم لیژنەیە هاوکاریکردنی  پێداویستیە سەرەتاییەکانی پەناهەندە و ئاوارە یە لە کامپەکاندا و لە وڵاتی دووەمیشدا ئەرکی گواستنەوەیان بۆ وڵاتی سێهەم کە وڵاتی پاراستنی ئاسایشی گیانی تاکی پەناهەندە ناسراوە. لە گەڵ زۆر بوونی شەڕەکان و ژمارەی بێ شوماری ئاوارە و پەناهەندە ،هەڵکشانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش زیاتر بەرەو ڕێکخراوێکی سیاسی هەتا مرۆڤایەتی و کاریگەری ئەو فاکتەرە وتراوانە لە سەر دروستی و بەهای کارەکانیان وەکو ڕابردوو کاری ئەم بابەتە نیە. هێندەی دەمەوێت پێناسەی ئەم رێکخراوە بۆ مرۆڤی پەناهەندە ڕوو بخەم،  "ئەو کەسەیە کە 'ماڵ' یان 'وڵاتی' خۆی بەچی دەهێڵیت بە هۆی کارەساتی سروشتی ، یان بە هۆی چەوساندنەوەی سیاسی یان ئاینی و بە دوای پەناهەندەی ونیشتەجێ بووندا دەگەڕێن.پاش دووبارە نیشتەجێ بوون رووبەڕووی کۆمەڵێک فاکتەری وەکو  قەرەباڵغی، دەنگە دەنگ، پیسی ، بێ ئارامی و نەخۆشی دەبنەوە لە بەر ئەوەی هەزاران خیزان لە شونێکدا ژیانی ناچڵی ڕۆژانە بە ڕێ ئەکەن."(  UNHCR,2013 ) . لەم ڕوانگەیەوە ئەوەشی ناچارە ماڵی خۆی بە جێ بهێڵێت و لە بەشێکی دی هەمان ناوجە یان وڵاتدا ئاوارە ئەبێت هەر پەناهەندەیە .
          زۆر جار گوێت لێ ئەبێت کورد ئەڵێت بۆ نموونە کوردەکانی ڕۆژئاوا ، باکوور ، ڕۆژهەڵات ، یان ئێزیدیەکان پەناهەندە نین یان ئاوارە نین ماڵی خۆیانە. بەڵام ئەوە جگە لە قسەیەکی سۆزداریانە لە گەڵ پێناسە وهەستی پەناهەندە بووندا وێک نایەتەوە. پەناهەندە یان ئاوارە بوون بەر لە هەر شتێک دۆخێکی سایکۆلۆژییە ، لێرەدا مەبەستم لەو دۆخە سایکۆلۆژییە نیە کە مرۆڤ زۆر جار لە ماڵی خۆی و شار و وڵاتی خۆشیدا هەست بە نامۆیی وپەناهەندە بوون ئەکات، مەبەستیشم سایکۆژیایی کوردی نیە،ئەو هەستەی مرۆڤی کورد لە سەر خاکی خۆیشی ئاوارە و پەناهەندە بووە ، واتە هەستەکە جێگیرە.  پەناهەندە ئەو مرۆڤەیە بە زۆر دەستبەرداری پەیوەندیە ئاساییەکانی ژیانی خۆی  بووە، پەیوەندیەکانی بە ماڵ، کار ، نۆرمی ژیانی ئاسایی ، هەبوونی لەمپەر لە دروست بوونەوەی پەیوەندی ڕابردوو و گەڕانەوە بۆ دۆخی سروشتی خۆی، ئەم دۆخە ئەگەر لە گەڕەکێکەوە بۆ گەڕەکێکی دیش بەرپا ببێت بە ناچاری ، یان هەر کاتە لەمپەر لە بە ڕیکردنی ژیانی ئاساییدا هەبووە دۆخی ئاوارە بوونە، هەتا تاکی ئاوارەش پێویستی بە رێکخراو وکەسانی دی بێت بۆ ئەوەی ئەو ژیانە نوێیە بە رێ بکات کە زۆرەمڵێ یان ناچاریە ئەوە پەناهەندەیە.
         لە ڕووی نێو دەولەتیەوەجیاوازی نێوان پەناهەندە و کۆچبەر ئەکرێت نەک ئاوارە. پەناهەندە بەو کەسە ئەوترێت بە کەیسی مەترسی سەر ژیانیان، ئەکرێت سیاسی، کۆمەڵایەتی یان کولتووری وەرگیراون و لە وڵاتی خۆیاندا ئەڵتەرناتیڤێک بۆ پاراستنی ژیانیان بوونی نیە. کۆچبەریش ئەو کەسەیە بە یەکێک لە رێگەکانی دیکە وەکو ڕاکێشان، ئابوری و کار و خوێندن و...تد. گەشتوون بە وڵاتێکی دیکە لەوێ داوای مافی نیشتەجێ بوونیان کردووە. لە گەڵ ئەوەی ئەمەی دوایی تەواو جیاوازە لە پەناهەندە و ئاوارەی کامپەکان و قۆناغێکە پاش کامپ دێت، بەڵام لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە لە وڵاتی پەهاندە بەخش وەکو ئەوروپا و ئەمەریکا وکەنەدا بۆ مرۆڤی پەناهەندە سەرەتا ئەو خزمەتگوزاریانەیان پێیشکەش ئەکرێت کە لە کامپەکاندا بوونیان هەیە، وەکو شەڵتەر، خواردن، زانیاری وهاوکاریکردن بۆ جێگیربوون و نیشتەجێ بوونیان.   
           زۆربەی کات ئاوارە وپەناهەندە بە تایبەت ئەوانەی وڵاتانی تازە گەشەکردووە لە نێو دەواردانیشتەجێ ئەکرێن ، دەوارەکانیش لە زۆربەی دۆخەکاندا لە لایەن هەمان ڕێکخراوی ئاماژە پێکراو ئەبەخشرێت بە ئاوارەکان، لە دووری خەڵکە ڕەسەنەکەی ئەو وڵات و شارەی هەڵهاتوون بۆی دەژین. ئەمەش بۆ کاروباری رێکخراوە خێرخوازییەکان باشترە لە دووری خەڵک بژین چوون ئاسانکاری دەکات لە زانینی ئامار و پێداویستیەکانیان و چارەسەری کێشەکانیان، ئاسانتر ئەتوانن کێشەکانیان ببینن ومیدیاکانیش هەوڵی و هاوکاری رێکخراوە مرۆییەکان ببینیت کە بایەخی میدیا بۆیان گرنگە. هەروەها بە کۆمەڵ بوونیان لە یەک شوێندا هانیان دەدات کە بەرگەی باردۆخەکە بگرن . بەڵام وەکو زۆربەی شتەکانی ژیان فاکتەری مۆڵدانی خەلک لە یەک شوێندا لایەنی نەرێیەتی خۆی هەیە لەوانە بڵابوونەوەی نەخۆشی بە شیوەیەکی خیرا، نەبوونی ئاسایشی تەواو لە نێو کامپەکاندا ، نەبوونی مەرجەکان و سەرجەم پێداویستیە تەندروستیەکان، نەبوونی ئۆتۆنۆمی ، هەوڵ نەدانی ناوەکی ومتمانە  خستنە سەر هاوکاری دەرەکی بۆ هەموو شتێک، گۆشەگیری ودابڕانی کۆمەڵایەتی بە ئاستێک ، بۆ نموونە لە ئەزموونی مندا و لە بواری کارەکەمدا لە یەکێک لەو دەزگانەی کە پەناهەندە ماوەی پازدە ڕۆژ لای خۆی دەهێڵێتەوە بۆ ئەوەی فێری ژیانیان بکات لە کەنەدا، هەندێک لەو مناڵانەی لە کامپدا گەورە ببوون یان لە دایک ببوون لە دەرگا و تەوالێت دەترسان ، یان نەیانئەزانی تەوالێت فلاش بکەن، ئەم نموونەیە ساکارترین ئامرازەکانی ژیانە ، تەکنۆلۆژیا بۆ ئەوان ناویشی نەبوو.                             .                                                                               
سەرچاوە      

No comments:

Post a Comment