Saturday, February 27, 2016

مەرجەکانی کامپی دروست بۆ پەناهەندە و بێ مەرجی کامپی ئێزیدیەکان

مەرجەکانی کامپی دروست بۆ پەناهەندە و بێ مەرجی کامپی ئێزیدیەکان


کازیوە ساڵح
١-٤

لە بە ئەوەی یەکێک لە ڕیزی پێشەوە یەکەم کەس خواردن وەرئەگرێت ویەکێکی دیش دوا کەس، ئەتوانم چەمکی پەناهەندە یان ئاوارە وەرگێڕم بە نادادوەری، ئەو نادادوەریەی جیهانی ئەمڕۆی کردووە بە جیهانی پەناهەندە.                                                                                                     
       ئامانجی ئەم وتارە جگە لە پێناسەی پەناهەندە باسکردنی ئەگەری بوونی یان نەبوونی جیاوازی یە لە نێوان پەناهەندە و ئاوارەدا. پاشان ئاماژە بە پیوەرە دروستەکانی کامپی پەناهەندە ئەکات ، بۆ ئەوەی دواجار بەراوردبکرێت بە دۆخی کامپەکانی ئێزیدیەکان لە دەهۆک و سلێمانی بە مەبەستی تێڕوانین لە بوون و نەبوونی مەرجە نێو دەوڵەتیەکان  دەستنیشانکراوەکان بۆ کامپی پەناهەندە وودەرخستنی کەم وکوڕیەکانی دی.                                                                                    
            
          لە میانەی هەردوو شەڕی جیهانی یەکەم و دووەم ، پەناهەندەی و ئاوارە بوون بوون بە نۆرمی کولتووری ،کۆمەڵایەتی ، سیاسی جیهان  ، بۆیە ئەم کێشەیە کەوتە نێو پرۆگرامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکرگتووەکانەوە و لە (١٤-١٢ -١٩٥٠) وە ڵیژنەی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەناهەندە دروستکرا . ئەرکی ئەم لیژنەیە هاوکاریکردنی  پێداویستیە سەرەتاییەکانی پەناهەندە و ئاوارە یە لە کامپەکاندا و لە وڵاتی دووەمیشدا ئەرکی گواستنەوەیان بۆ وڵاتی سێهەم کە وڵاتی پاراستنی ئاسایشی گیانی تاکی پەناهەندە ناسراوە. لە گەڵ زۆر بوونی شەڕەکان و ژمارەی بێ شوماری ئاوارە و پەناهەندە ،هەڵکشانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش زیاتر بەرەو ڕێکخراوێکی سیاسی هەتا مرۆڤایەتی و کاریگەری ئەو فاکتەرە وتراوانە لە سەر دروستی و بەهای کارەکانیان وەکو ڕابردوو کاری ئەم بابەتە نیە. هێندەی دەمەوێت پێناسەی ئەم رێکخراوە بۆ مرۆڤی پەناهەندە ڕوو بخەم،  "ئەو کەسەیە کە 'ماڵ' یان 'وڵاتی' خۆی بەچی دەهێڵیت بە هۆی کارەساتی سروشتی ، یان بە هۆی چەوساندنەوەی سیاسی یان ئاینی و بە دوای پەناهەندەی ونیشتەجێ بووندا دەگەڕێن.پاش دووبارە نیشتەجێ بوون رووبەڕووی کۆمەڵێک فاکتەری وەکو  قەرەباڵغی، دەنگە دەنگ، پیسی ، بێ ئارامی و نەخۆشی دەبنەوە لە بەر ئەوەی هەزاران خیزان لە شونێکدا ژیانی ناچڵی ڕۆژانە بە ڕێ ئەکەن."(  UNHCR,2013 ) . لەم ڕوانگەیەوە ئەوەشی ناچارە ماڵی خۆی بە جێ بهێڵێت و لە بەشێکی دی هەمان ناوجە یان وڵاتدا ئاوارە ئەبێت هەر پەناهەندەیە .
          زۆر جار گوێت لێ ئەبێت کورد ئەڵێت بۆ نموونە کوردەکانی ڕۆژئاوا ، باکوور ، ڕۆژهەڵات ، یان ئێزیدیەکان پەناهەندە نین یان ئاوارە نین ماڵی خۆیانە. بەڵام ئەوە جگە لە قسەیەکی سۆزداریانە لە گەڵ پێناسە وهەستی پەناهەندە بووندا وێک نایەتەوە. پەناهەندە یان ئاوارە بوون بەر لە هەر شتێک دۆخێکی سایکۆلۆژییە ، لێرەدا مەبەستم لەو دۆخە سایکۆلۆژییە نیە کە مرۆڤ زۆر جار لە ماڵی خۆی و شار و وڵاتی خۆشیدا هەست بە نامۆیی وپەناهەندە بوون ئەکات، مەبەستیشم سایکۆژیایی کوردی نیە،ئەو هەستەی مرۆڤی کورد لە سەر خاکی خۆیشی ئاوارە و پەناهەندە بووە ، واتە هەستەکە جێگیرە.  پەناهەندە ئەو مرۆڤەیە بە زۆر دەستبەرداری پەیوەندیە ئاساییەکانی ژیانی خۆی  بووە، پەیوەندیەکانی بە ماڵ، کار ، نۆرمی ژیانی ئاسایی ، هەبوونی لەمپەر لە دروست بوونەوەی پەیوەندی ڕابردوو و گەڕانەوە بۆ دۆخی سروشتی خۆی، ئەم دۆخە ئەگەر لە گەڕەکێکەوە بۆ گەڕەکێکی دیش بەرپا ببێت بە ناچاری ، یان هەر کاتە لەمپەر لە بە ڕیکردنی ژیانی ئاساییدا هەبووە دۆخی ئاوارە بوونە، هەتا تاکی ئاوارەش پێویستی بە رێکخراو وکەسانی دی بێت بۆ ئەوەی ئەو ژیانە نوێیە بە رێ بکات کە زۆرەمڵێ یان ناچاریە ئەوە پەناهەندەیە.
         لە ڕووی نێو دەولەتیەوەجیاوازی نێوان پەناهەندە و کۆچبەر ئەکرێت نەک ئاوارە. پەناهەندە بەو کەسە ئەوترێت بە کەیسی مەترسی سەر ژیانیان، ئەکرێت سیاسی، کۆمەڵایەتی یان کولتووری وەرگیراون و لە وڵاتی خۆیاندا ئەڵتەرناتیڤێک بۆ پاراستنی ژیانیان بوونی نیە. کۆچبەریش ئەو کەسەیە بە یەکێک لە رێگەکانی دیکە وەکو ڕاکێشان، ئابوری و کار و خوێندن و...تد. گەشتوون بە وڵاتێکی دیکە لەوێ داوای مافی نیشتەجێ بوونیان کردووە. لە گەڵ ئەوەی ئەمەی دوایی تەواو جیاوازە لە پەناهەندە و ئاوارەی کامپەکان و قۆناغێکە پاش کامپ دێت، بەڵام لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە لە وڵاتی پەهاندە بەخش وەکو ئەوروپا و ئەمەریکا وکەنەدا بۆ مرۆڤی پەناهەندە سەرەتا ئەو خزمەتگوزاریانەیان پێیشکەش ئەکرێت کە لە کامپەکاندا بوونیان هەیە، وەکو شەڵتەر، خواردن، زانیاری وهاوکاریکردن بۆ جێگیربوون و نیشتەجێ بوونیان.   
           زۆربەی کات ئاوارە وپەناهەندە بە تایبەت ئەوانەی وڵاتانی تازە گەشەکردووە لە نێو دەواردانیشتەجێ ئەکرێن ، دەوارەکانیش لە زۆربەی دۆخەکاندا لە لایەن هەمان ڕێکخراوی ئاماژە پێکراو ئەبەخشرێت بە ئاوارەکان، لە دووری خەڵکە ڕەسەنەکەی ئەو وڵات و شارەی هەڵهاتوون بۆی دەژین. ئەمەش بۆ کاروباری رێکخراوە خێرخوازییەکان باشترە لە دووری خەڵک بژین چوون ئاسانکاری دەکات لە زانینی ئامار و پێداویستیەکانیان و چارەسەری کێشەکانیان، ئاسانتر ئەتوانن کێشەکانیان ببینن ومیدیاکانیش هەوڵی و هاوکاری رێکخراوە مرۆییەکان ببینیت کە بایەخی میدیا بۆیان گرنگە. هەروەها بە کۆمەڵ بوونیان لە یەک شوێندا هانیان دەدات کە بەرگەی باردۆخەکە بگرن . بەڵام وەکو زۆربەی شتەکانی ژیان فاکتەری مۆڵدانی خەلک لە یەک شوێندا لایەنی نەرێیەتی خۆی هەیە لەوانە بڵابوونەوەی نەخۆشی بە شیوەیەکی خیرا، نەبوونی ئاسایشی تەواو لە نێو کامپەکاندا ، نەبوونی مەرجەکان و سەرجەم پێداویستیە تەندروستیەکان، نەبوونی ئۆتۆنۆمی ، هەوڵ نەدانی ناوەکی ومتمانە  خستنە سەر هاوکاری دەرەکی بۆ هەموو شتێک، گۆشەگیری ودابڕانی کۆمەڵایەتی بە ئاستێک ، بۆ نموونە لە ئەزموونی مندا و لە بواری کارەکەمدا لە یەکێک لەو دەزگانەی کە پەناهەندە ماوەی پازدە ڕۆژ لای خۆی دەهێڵێتەوە بۆ ئەوەی فێری ژیانیان بکات لە کەنەدا، هەندێک لەو مناڵانەی لە کامپدا گەورە ببوون یان لە دایک ببوون لە دەرگا و تەوالێت دەترسان ، یان نەیانئەزانی تەوالێت فلاش بکەن، ئەم نموونەیە ساکارترین ئامرازەکانی ژیانە ، تەکنۆلۆژیا بۆ ئەوان ناویشی نەبوو.                             .                                                                               
سەرچاوە      

Wednesday, February 17, 2016

Conspiracy Against Russia Motivates Ocalan's Imprisonment

Conspiracy Against Russia Motivates Ocalan's Imprisonment

The Pasewan
http://www.pasewan.com/English/Detail.aspx?Jimare=166
16/2/2016 12:00 AM


Abdullah Ocelan


Kaziwa Salih:

Was the Kurdish leader Abdulla Ocalan arrested because he was a terrorist or because he was leading a reformist/secular party? Why is a non-Islamic progressive movement in the Middle East disturbing the Western powers?
The Kurdish prisoner leader Abdulla Ocalan was arrested in 1999 in Nairobi with the aid of several Western countries and political institutions including the CIA cooperating with the Turkish National Intelligence Agency. Consequentially, Apo, as Kurdish people call him affectionately, has been incarcerated on the island of Imrali in the Sea of Marmara that has been guarded by hundreds of armed Turkish soldiers for 17 years, without adequate facilities, or allowance of visitation. He was sentenced to death. Turkey had rescinded the death penalty in order to gain admission to European Union membership. The only crime he was accused of was being the founder of the Kurdistan Workers' Party (PKK), the largest and strongest secular or popular reformist party in the Middle East and possibly the world.
The political intrigue surrounding this international betrayal of Ocalan by mainstream media was pervasive. He was accused of being a terrorist. For the conspirators to legitimize this story line, they turned the freedom fighters who are currently fighting on the side of American and other Western armies against ISIS, into supposed terrorists. The Kurds have been experiencing genocide and related atrocities for almost a century, and more specifically since the 1980s the world has been witnessing the quiet mass killings of millions of Kurds in Turkey, Syria, Iraq and Iran. With some exception such as the Halabja chemical attacks, the extermination of Kurds has rarely been mentioned in the Western media. Never was this issue of interest in the political agenda of the international community. However, the party who confronted the Kurd's extermination in Turkey was labelled in the most outrageous ways and Western powers helped arrest its leader.
To mischaracterize the true meaning of terrorist to enhance economic and political advantages is nothing new.  Nonetheless, I argue that Ocalan's arrest was a part of a Middle East initiative under the supervision of the United States of America (US) during the 1980s against Russia. This 'encirclement' and confrontation started in Afghanistan.
During the 1980s, the US gave birth to Osama Bin Laden and constructed Al Qaeda to generate generations of terrorists and terrorist organizations.  Former Secretary of State Hillary Clinton [1] confessed in person that the US created and funded the terrorists they are fighting today. Former British Foreign Secretary, Robin Cook [2]. told the United Kingdom's House of Commons that al-Qaeda was unquestionably a product of the CIA and Western intelligence.
The foundation of Al Qaeda goes back to a long history of cold war CIA-alignments with extremist Islam in order to attack the interests of the former Soviet Union. The US considered the Middle Eastern nationalist and progressive movements as Soviet instruments for expanding its power in the area.  The US worked on this aim during the 1980s extensively, not only in Afghanistan, but also in Iran, Egypt, Turkey, and Iraq: empowering the Muslim Brotherhood in Egypt; in Iran, creating the Islamic state, as Khomeini was an American creation; In Turkey, it became the strongest supporter of Erdogan's Islamic movement and even created Islamic groups amongst the Kurdish society.
The Kurdish society, which was known as one of the more Marxist and also nationalistic societies in the Middle East, has several secular movements in the four parts of Kurdistan. In the beginning, the Southern part of Kurdistan was known for its strongest secular ideology. Thus, with the help of Saudi Arabia, Egypt's Brotherhood, Iran and with the cooperation of the US, a few Kurdish Islamic organizations were created, such as the Kurdistan Islamic Union and Kurdistan Islamic movement in the Southern part of Kurdistan during the 1980s. These groups were granted massive financial resources with an intent to affect the entire Kurdish society since the Kurds were going through a crucial time with the imposed atrocities of Saddam Hussein: genocide, poverty, political and economic crisis.
The American dream of reforming the Middle East to become an Islamic society that would intimidate the former Soviet Union and redistribute oil affluence was partially obstructed due to the existence  of the PKK.
Following the establishment of Al-Qaida in Afghanistan, and foreshadowing the threat of Islamic terrorism, a great number of the nationalists, Marxists, non-Islamic individuals and groups in the Middle East (not only from amongst Kurdish society), joined the PKK, Ocalan's party.  Consequently, the plot to uproot this party became a political priority. The idea to uproot the party seems to revolve around the expectation that arresting its leader would finish the entire party and especially if it were to be categorized as a terrorist organization.  Besides arresting the leader, and the killings and displacements of its members using Saudi and American aid, Turkey created several Islamic extremist groups inside Turkey.  Some of these groups were created in the Kurdish society to achieve two main aims: firstly, to work against the PKK and other Kurdish movements in order to create divisions among these Kurdish entities. Secondly, to brainwash the Kurdish people, who lived in severe poverty and under the yoke of Turkey, into abandoning their original ideology and adopting the radical ideology of Islam.  In other words, the aim was to modify them from secular nationalist people into radical terrorists; perhaps to fit them into an already-created "useful idiot" terrorist label.
The emergence of ISIS, which is the successor of Al Qaeda, and the Kurds' move to immediately confront this atrocious organization proved to be a failure of US and its allied countries' policies.  This failure confirms a malfunction in the aim to divide and conquer both the Kurdish question as well as their enemies in the Middle East.  On the one hand, the US policy-makers now comprehend that religiosity and piety do not always comply with their interests.  Additionally, already in 1997, a US Department of Defense report stated, "the data shows a strong correlation between US involvement abroad and an increase in terrorist attacks against the US" [3].  On the other hand, Turkish policy makers were shocked when they realized that the imprisonment of Ocalan not only reinforced the Kurds' belief in their quest, but it also created many other Ocalan(s): one example is Selahattin Demirtaş.
The frustration with the lack of results has again made Turkey turn to its true historical face and radical Islamic political games, which include the genocide of non-complying groups.  Since the materialization of ISIS, Turkey has been reacting to the Kurds' strength with genocide and massacre; yet this has been called "counter-insurgency" by the Western media. The president of Turkey, Recep Tayyip Erdoğan, is publicly perpetrating another Armenian genocide.  A few times his agents have attempted Demirtaş' assassination with the help of ISIS.  None of these events has occurred without the agreement of the US policy-makers, and again the rest of the world is watching silently, as they did during and following the Armenian genocide.
The US, on the one hand, considers the Kurds their strongest allies in their fight against ISIS.  Yet, on the other hand, it is allied with Turkey in killing the Kurds and helping ISIS sell the stolen oil of Iraq that western authorities buy from Turkey.  It is a desperate divide and conquer game bound to make the US hated by all parties involved. This also means that the Kurds again are becoming a victim of big political games of the West and the Middle East powers, especially the American neo-con politics stuck in cold war thinking where Turkey is to be of immense help in stopping Russia's progress in Syria. It is for this reason that the Western mainstream media is not properly or neutrally covering the current Kurdish genocide in Turkey.
Russia historically has made wrong decisions when it created a state for the Armenians and left the Kurds to the British. They left the Kurds because they were thinking of creating a Christian state only, while about 70% of the Kurdish people were Muslims since the 7th century, as a result of forced Islamic conversions, and the other 30% of the population did not dare to disclose their religious belief. Thus, the Kurds became a victim, crushed between Western and Eastern ambitions; an undesirable nation for the West because it was Muslim; and an unreliable nation for the East because they would call them false Muslims. They have been used by the Western authorities as a business card for the mutual interests between West and East, and finally, they have been suffering since 1999 as a possible attack tool against Russia.    
All in all, Abdulla Ocalan is now generally known as the Mandela of the Kurds and recognized as such by people of genuine goodwill around the world. He has received several international awards while he in prison; two of them are peace awards. In 2016 the South African Communist Party (SACP) has given Abdullah Öcalan a Special Recognition Award, SACP General Secretary Blade Nzimande recognized Abdullah Öcalan as "A revolutionary internationalist fighter and a symbol of the Kurdish freedom struggle"[5] In 2015 a prestigious international peace prize was provided for his social-political model, "Democratic Confederalism.[5]  Although Western militants are fighting alongside the party he founded, namely the PKK against ISIS, they do not engage in any political disputation towards him.  Now it is clear to Russia that the main motivation behind Western-Middle Eastern politics in the 1980s was part of the cold war plan that radical Islamism be constructed as a weapon to weaken Russia.  It is time for Russia to be conscious that the same cold war politics against Russia also lies behind the imprisonment of Ocalan. In general, I conclude that the suffering Kurds in the North and West of Kurdistan (in Turkey and Syria) are the victims of the power struggle relations between the US and Russia. This power relationship aids the fascist agenda of Turkey to revive the history of the Ottoman empire, and the ever-present method of genocide.

References:

[1] https://www.youtube.com/watch?v=WnLvzV9xAHA
[2] http://www.theguardian.com/uk/2005/jul/08/july7.development
[3]http://www.usviewer.com/news/internal/9369/When+Hilary+forget+the+history+deliberately!
[4] http://ekurd.net/mismas/articles/misc2012/7/turkey4027.htm
[5] http://www.telesurtv.net/english/news/Kurdish-PKK-Leader-Ocalan-Awarded-International-Peace-Prize-20151030-0032.html 

Tuesday, February 16, 2016

بۆچی هەدیە بە پاڵەوان ناسرابوو پاش ڕزگار بوونی لە دەستی داعش؟


زۆرەدەسگرتەکردنی ژنانی ئێزیدی: چیرۆکی هەدیە

کازیوە ساڵح

     سەرکێشیەکانی هەدیە لە ناو داعشدا وایکردووە ئێزیدیەکانی دەوری بە پاڵەوان بانگی بکەن. بۆ یەکەم جار پاڵەوانێکی غەمبار، بێ ئومێد و بەهێزم لە مانگی ٨ هەشتی ٢٠١٥دا بینی. غەم و بێ ئومێدی کاتێک دەست بە سەر مرۆڤێکی بەهێزدا ئەکێشێت کە دۆڕانی هێزی کەرامەتی مرۆڤ ئەبێت بە نۆرم وجۆرە مرۆڤی بێ پرەنسیپ ڕابەری ئەو کارەکتەرە نایابانەی مرۆڤ ئەکات، کە خۆی نیەتی. زۆر جار گومانم ئەکرد پێستی گەنمی هەدیەی ٢٥ بیست وپێنج ساڵ تارای غەم نەبێت بووبێت بە ڕووپۆش.                                                                           
                      

  لە خێزانێکی هەشت کەسی، خەڵکی کۆجۆ تەنها خۆی و خوشکێکی چواردە ساڵانی لە دەستی داعش ڕزگاریان بووە و دایک و باوک و سێ خوشک یەکێکیان لە خۆی گەورەترە و برایەک تا هەنووکە نادیارن. هەدیە ئەڵێت، " ژمارەی خەڵکی لادێکە نزیکەی ١٨٠٠ کەس بوون، ئەمانویست بڕۆین بۆ شاخ خۆمان بشارینەوە ،  داعش لە ڕێگە گرتینی و وتیان بگەڕینەوە بۆ ماڵی خۆتان و ئێمە هیچ ناکەین وگەراندینیانەوە بۆ ماڵی خۆمان. پاشان وتیان هەرچیتان هەیە بهێنن و ئەتانبەین بۆ شاخ، بەڵام  بردینیان بۆ قوتابخانەیەیەک پیاوەکان لە خوارەوە، ژنەکان لە نهۆمی سەرەوە، هەرچێکمان هەبوو بردیان تەنها جلەکانی بەرمان مایەوە"                                                                                                     
         شەربەتەکەی بە دەستەوەیە وپەرداخەکەی هێشتا نیوەیە و دادنێتەوە سەر مێزەکە و هەناسەیەکی قوڵ هەڵئەکێشێت و بەردەوام ئەبێت "  گویمان لە دەنگی تەقە بوو، زانیمان پیاوەکانیان کوشت ، تەنها نزیکەی پەنجا پیاوێکیان مابوو ، خرانە ئۆتۆمێلەوە و بران ، نازانم بۆ کوێ ...پاشان هاتنە لای ئێمە وتیان هەرچی کچێک شووی نەکردووە ئێستا جیا بێتەوە لەوانی دیکە، بە زۆر جیایان کردینەوە و بردینیان بۆ سوریا لە مەزرعەیەکدا دایان ناین ، نزیکەی ٢٥٠ کچ تەنها ٥٠ دانەیان ئێزیدی دێ و ناوچەکانی دی بوو ، ئیتر ٢٠٠ سەد کچەکەی دیکە خەڵکی کۆ جۆ بوون . کارەبا نەبوو ، قاعەکە زۆر تاریک بوو ، جلی داعشیان بۆ هێناین و بە زۆر پێیان لە بەرکردین ، ئەو کچانە کەسیان شووی نەکردبوو ، هەموو ڕۆژێک چەند کەسێک ئەهات ژمارەیەک لە کچەکانی ئەکڕی"                                                                                          
  - وەکو پێشتر بۆم باسکراوە ئەو دارستانە پڕ بووە لە داری هەناری گەورە ، ئایە ئەکرا لە چری ئەو دارانەدا خۆتان بشارنەوە و ڕابکەن؟ یان بە حوکمی ئەوەی زۆر بوون هەمموتان ببن بە یەک هێز و ڕووبەڕووی ئەو کەسە بوونایەتەوە کە ئەیفرۆشتن، یان ئەیکڕین و بە زۆر ئەینابردن ؟                                                                     
         

" نا نەمانئەتوانی ، چوونکە راستە مەزرەعەکە چڕ بوو بەڵام چواردەورممان بە پاسەوان گیرابوو، ئەوان بەردەوام لە سەر نەڕۆشتن و خۆ پسکان لە دەستیان بە چەک و دارەکانی دەستیان لێیان ئەداین و جاری وا هەبوو ئەوەندەیان لە کەسێک ئەدا هەتا ئەبوورایەوە ئنجا ئەیانبرد "           
              هەدیە لە گەڵ خوشکەکانی دی، چوار خوشک ئامۆزایەک لە ژمارەی سێ ئامۆزا دەبەن بۆ بنکەی تتیرۆرستەکان لە حەلەب ، لەوێش داعشێکی عێراقی درێژی ، قژ درێژ تەمەنی دەگات بە ٥٠ پەنجا ساڵ هەدیە و خوشکە بچووکەکی و لە گەڵ ئامۆزا دوازدە سالەکەی ئەکڕیت و "   خۆی و پاسەوانەکانی بە زۆر ڕایانکێشاینە ناو ئۆتۆمبێلەکەیە و بردینیان بۆ مەزرعەکەی خۆی "                        
       لەم قۆناغەدا ئەوەی هەدیە ئەپارێزێت ئەوەیە دووانەکەی دی مناڵترن . لە رووی مێژوویە سەلمێنراوە کە زۆرەدەستگرتەکردن لە ئیسلامدا لە مناڵەوە دەست پێ ئەکات، ئەکرێت هەشت ساڵ یان تەنانەت شەش ساڵ بێت واتە هەتا مناڵتر بێت زووتر زۆرەدەستگرتەئەکرێت، پارەی زیاتریش ئەدرێت بۆ کڕینیان، لای داعشیش بە هەمان شێوە بووە. هەتا ئەم قۆناغە هەدیە زۆرەدەستگرتە ناکرێت و پارانەوەی بەردەوامیان کە بیانبەنەوە بۆ ئەو هۆڵەی خوشکەکان وئامۆزاکانی دی لێ یە ئەم داعشە عێراقیە ماندوو ئەکات وئەیانباتەوە بۆ ئەو هۆڵەی لێی کڕیون بەڵام کاتێک ئەگەنە ئەوێ ئەبینن کەسی لێ نەماوە، تەنها پێنچ کچ ماوە و ئەوانی دی هەموویان فرۆشراون وخوشک و ئامۆزاش لەوێ نەماون.لەویش جاریەکی دی ئەندامێکی داعش و شەڕکەریەکیان تەمەنی شەست ٦٠ ساڵ ئەبێت هەدیە ئەکڕیت ، ئەویش ئەیکات بە گریان پاڕانەوە کە خۆی بە تەنها نەبات وخوشکەکەشی لە تەک ببات ، داعشکە داواکەی جی بە چی ئەکات و خوشکەکە بچوکەشی ئەکڕیت و جاریەکی دی  لە سوریاوە ئەیانباتەوە بۆ عێراق. " بردمی ،وتمان بۆ کوێمان ئەبەن ، وتیان مەپرسن. بردینی بۆ ماڵێک کچیکی تری ئێزیدی لێ بوو ، وتمان چیت لێ ئەکات ، وتی فێری نوێژت ئەکات وبە زۆر نوێژت پێ ئەکات و بە زۆر ئەتکات بە موسڵمان وهەموو ڕۆژێکیش  پاش نوێژکردنەکەت زۆرەدەستگرتەت ئەکات، وتم کەواتە ئەبێت ڕێگەیەک بدۆزمەوە ڕا بکەم"                                                                         
       لەو ماڵەدا سێ ژنی داعشی و پیاوەکە و کچە ئێزیدیەکە و هەدیە وخوشکەکەی ئەژین ، ئەو ڕۆژە ، "  هەتا ئەوان خەویان لێ کەوت،  ئێمە هەر خەریکی جل شتن وپاککردنەوە بووین، شەوێک ماینەوە لە گەڵ ژنەکانیاندا و بەڵام شەوی دووەم شەشی ٦ی بەیانی ڕامانکرد". لە بەر ئەوەی بە پێی پەتی ڕائەکەن خوێن لە قاچەکانیان رێچکە نیشان ئەدات. ئەگەن بە پردێک و دەیانەوێ بە پەردەکەدا بپەڕنەوە دەدۆزرێنەوە و دەدرێنە بەر گولە ، کەسیان بەر ناکەون و ڕا ئەکەن بۆ ئەو بەری پردەکە و داوای هاوکاری لە شۆفێری ئۆتۆمبێلێک ئەکەن لە شەقامی ئەو بەرەوەی پردەکە  ئەویش سەریان ئەخات ، بەڵام داعشەکان ئەگەنە سەریان و ئۆتۆمبیلەکە رائەگرن و " لە  شۆفێرەکە تۆڕە بوون ، تەمەنی نزیکەی سی ٣٠ ساڵ ئەبوو ، وتیان بۆ هاوکاری ئەم هەڵهاتوانە ئەکەیت ، ئەویش وتی من نازانم هەڵهاتوون و وامزانیوە خەڵکی ئاسایین ، ئێمەش وتمان ئەو ئاگای لە هیچ نیە  و ئێمە هیچمان پێ نەوتووە سەبارەت بە خۆمان . ئەو جارەش گیراینەوە چونکە ژنی ئەوان لە گەڵ پیاو ئەڕواتە دەرەوە نەک خۆیان بە تەنها، بۆیە بە ئاسانی دەدۆزراینەوە "                          
        لە سەر ئەو کارەی کردبوویان بریاری سزادانیان ئەدەن و دەیانبەن بۆ زیندانی ' قائم ' بە وێنەی قوربانیە ئەنفال کراوەکان ماوەی ٤ چوار ڕۆژ جگە لە ڕۆژی بوتڵێک ئاو هیچ خواردنیان نادەنی، بە ئاستێک ئەگەر زۆرەدەستگرتەش بکرێن هیچ وزە و جۆڵەیەکیان نەماوە بەرگری لە خۆیان بکەن. هەدیە وتی، " کچە ئیزیدیەکەی تر لە ئامۆزاکەشم مناڵتر بوو تازە پێێ نابووە یازدە ساڵێیەوە و زۆریش جوان بوو ، جەستەی زۆر لاواز و بچووک بوو، بە تایبەت پاش چوار ڕۆژ نان نەخواردن بە ئاستەم هەناسەی دەدا ، پیاوێکی پیری سعودی هات ، ئەوی بردە ژوڕیکی تەنیشت ئەوەی ئێمەی تیا زیندان بووین  بۆ ماوەی دوو کاتژمێر، قێژەی کچەکە ئەگەشتە ئاسمان ، کاتێک هێنهایەوە و فڕێیان دایە ژوورەکەی ئێمە بە بێ هۆشی هەموو گیانی خوێنی لێ ئەچۆڕا ، جگە لە زۆرەدەستگرتەکردن ئەوەندەشی لێ دابوو هەموو جەستەی شین بووبووە"                                                                                                       
ڕۆژێک پاش ئەو کارەساتە کەسێکی لە بنەمادا خەلیجی  لە حەلەبەوە دێت بۆ کڕینی هەدیە "             
ڕوخساری زۆر ترسناک بوو ، لە سەروو پەنجا ساڵەوە بوو نازانم بە چەند فرۆشتمیان چونکە لە بەردەمی ئێمەدا پارەکەیان نەئەدا،وتی ئەتبەم بۆ ماڵێک کارێکم هەیە  لە قائم  ئەیکەم و دوای ئەتبەم بۆ سوریا ، مالەکە ژنیک و پیاوێکی داعشی تیا بوو، ٨ی هەشتی  شەو ژن وپیاوەکە ڕۆشتن و وتیان ١٠دەی شەو ئەگەڕێنەوە، کارەبا بڕا ولەو ماڵە تاریەکدا نە ئەوان هاتنەوە و نە کارەبا، زۆر زۆر ترسام. لە پەنجەرەکەوە ڕۆشتمە خوارەوە بۆ ناو حەوشەکە لە سەر دیواری حەوشەکەوە چوومە سەرەوە هەرچی عەبا وجل و بەرگی داعش هەبوو بردم ، ڕۆشتم بە نێو ماڵەکاندا ، هەمووی ماڵی داعش بوون ، نزیکەی کاتژمێرێک بە پێ ڕۆشتم. زانیم لە ماڵە داعشەکان دەرچووم ، دەستم لە ئۆتۆمبێلێک ڕاگرت و لە شۆفێرەکە پاڕاومەوە هاوکاریم بکات و ڕزگارم بکات ، بردمی بۆ ماڵی خۆیان دوو کچی هەبوو وتی کورەکانم لە تورکیا ئەژی و خزمەتیان کردم و یارمەتیان دام و تەلەفۆنیان بۆ کوری مام کرد. کوڕی مامم وتی سبەی کاتژمێر ٣ سێ تەکسیەک بە پارە دێت بە شوێنتدا ئەتهێنێتەوە،   بەڵام  لە کاتژمێر ١ یەکدا و دوو٢ کاتژمێر بەر لە گەشتنی تەکسێکە سێ ئۆتۆمبێل بە  نزیکەی ٢٠ بیست داعشەوە گەشتنە ماڵەکە. پیاوەکە وتی شتی وا نازانم ونەمبینیوە ئەوانیش وتیان خۆتان و ماڵ و مناڵتان ئەکوژین ، منیش وتم ئەوە قبوڵ ناکەم  تۆ بە هۆی منەوە زیانت پێ بگات و خۆم تەسلیم کرد و دیسان بردمیان"                                                                                               
       داعشە خەلیجیەکە دەیباتەوە بۆ حەلەب ، " زۆر زۆری لێدام ، وتی یان ئەتکوژم یان نابێت ئیتر ڕابکەیت" لەم کاتەدا هەردوو دەستی لە هەردوو لای کورسێکەوە لەپی دەستی دەخاتە ژێر هەردوو ڕانی و چەند چرکەیەک بێ دەنگ ئەبێت. ئازاری ڕۆح ، ئازاری جەستە بیر ئەهێنێتەوە ، ئەزانم لەو ساتەدا هەستی بە هەمان ئازار ئەکات کە چەشتویەتی ، زیندووکردنەوەی ئازارە تاڵەکان، پاشان ئەڵێت، " بردمی بۆ ماڵێک ، ویستی زۆرەدەستگرتەم بکات ، سوێندم خوارد کە سوڕی مانگانەم هەیە و کە تەواو بووم بە بێ شەڕ و بەرگریکردن ڕێگەی لێ ناگرم. ئەویش باوەڕی پێ کردم و وازی لێ هێنام زۆرەدەستگرتەی نەکردم ، بەڵام وتی متمانەت پێ ناکەم ڕانەکەیت بۆیە هەردوو دەستمی کەلەپچەکرد"            
        هەدیە خۆی دەکات بە خەوتوو هەتا داعشەکە ئەخەوێت ، پاشان وایەری تەلەفونەکە دەرئەهێنێت وهەوڵی کردنەوەی کەلەپچەکە دەدات و سەرکەوتوو ئەبێت . جاریەکی دی دایدەخاتەوە ، بۆ ئەوەی دڵنیابێت ئەگەر ئەو شەوە دەرنەچوو بتوانێت لە کاتێکی گونجاوتردا ڕا بکات، بەڵام جاری دووەمیش هەر بە وایەرەکە ئەتوانێت کەلەپچەکە بکاتەوە ، " هێشتا خەبەری نەبووەو ڕامکرد ، دارێکی گەورە لە حەوشەکەدا بوو چوومە سەر دارەکە، خەبەری بووە و هاتە دەرەوە حەوشەکەم زۆر بۆ گەڕا ، بەڵام لە بەر ئەوەی لە سەر دارەکە بووم نەیبینیم، بۆیە سواری ئۆتۆمبێلەکەی بوو، ڕۆشت دەرەوەم بۆ بگەڕێت ، منیش جلی داعشم لە بەردا بوو ، ڕۆشتم، زۆر ڕۆشتم ، بەڵام جاریەکی دی لە ڕێگا گرتمیەوە. وتی تۆ بە کەڵکی من نایەیەت ، سەر ئێشەم زۆر بۆ دروست ئەکەیت.  ئیتر بەو شەوە گەڕاندمیەوە بۆ هەمان مەزرعەی کە کڕیبوومی لێیان ، دوو کچی تیدا بوو، کەسێک هات وتی ئەو دوو کچە هەردووکیان لاڵن بەڵام هەردوکیان برینداریش بوون ، سەرو دەستیان بریندار بوو"                                                            .                      
       کە دەگاتە ئەوێ خێرا پرسیاری ماڵ و خوشک وکەسی لێ ئەکەن و پێێ ئەڵێن ئەگەر نەبیت بە موسڵمان واتە هەر زۆرەدەستگرتە ئەکڕێیت ، هەدیە ئاگای لە چیرۆکی ئەو کچانە ئەبێت کە نەک هەر بوون بە موسڵمان بەڵکو پێنج جار نوێژ ئەکەن و فێری قورئان خوێندن کراون، هەر دوای نوێژەکانیش زۆرەدەستگرتە ئەکرێن ، بۆیە ئەزانێت تەنها فێڵێکە بۆ بە زۆر موسڵمان کردنیان و ئاین گۆڕینەکەی هیچ دادی نادات و هەتا ئەو کاتەش خۆی پاراستووە تەنها هێز و پشو درێژی خۆی بووە. بەڵام ئەم جارە شوفێری ئەمیری داعش ئەیکڕێت، تەمەنی ٣٥ ساڵە، ئەیباتەوە بۆ ماڵەوە و لەویش کچێکی دیکەی ئێزیدی ١٤ ساڵ لە ماڵەکەیدا دەبێت کە هەموو ڕۆژێک زۆرەدەستگرتەی کردووە . ماوەی مانگ و نیویەک لەم ماڵەدا ئەمێنێتەوە ، خواردنەکانیان لە ماڵەدا لە هەموو شوێنەکانی دی باشتر ئەبێت ، برنج و گۆشت و میوە و هەموو جۆرە خواردنیەکان پێشکەش ئەکەن. هەفتەی یەکەم هیچ جۆرە شتێک ڕوونادات، پاش نانخوارن و هەرچیەک ئەخۆن سروشتی ئەبن، "بەڵام پاش هەفتەیەک  ، دوای نانخوارن ئەبوراینەوە هەتا بەیانی. بەیانی ئەمانزانی کە هەردووکمان زۆرەدەستگرتەکراوین لە لایەن سایەقەکەوە ، ئەگەر خەڵکی تریشی هێنابێت  نازانم چوونکە ئێمە هیچ ئاگامان لە خۆمان نەبووە"                                                                                                       
        لە گەڵ ئەوەی کراسێکی درێژی تا سەر پەنجەکانی لە بەردایە ، بەڵام لەم کاتەدا لە سەر ئەژنووە ڕایدەکێشێت و کراسەکە دەکشێت وەکو ئەوەی بیەوێت بەشێکی دەرکەوتوو لەشی  بشارێتەوە. لە گەڵ ئەم گەڕانەوەدا چاوی پڕ فرمێسک ئەبێت و هێزیەک ئەیگەڕێنێتەوە ناهڵێت دابارن،  لە پەنجەرەکەوە بۆ دوو ئەڕوانێت، نیگا دوورەکان و فرمێسکە قەتیس ماوەکان چیرۆکی شێرێکی بریندار ئەگێڕنەوە ، کە خەڵکێکی نابووت و ترسنۆک لە پشتەوە و بە فێڵ گورزی لێ ئەدەن. بۆ ئەوەی بیخەمەوە سەر دۆخی پێشتری خۆی، پێێ ئەڵێم ، " تۆ بە گاڵتە پێت ناڵێن پاڵەوان ئەو هەموو کاتە توانیت خۆتیان لە دەست بپارێزیت،  تۆ ئەوەندە تۆقێنەر بوویت بیر لە چەندین پلان بکەنەوە بۆ دەستەمۆکردنت، دواجاریش ترسنۆکانە و  بە فێڵ و لە بێ ئاگایدا دەستیان وەشاندووە، ئەمە گەورەیی تۆ  و بچووکی و نابووتی یەک هێزی تەواوی وەکو داعش ئەگەیەنێت بەرانبەر بە تۆ. فرمیسکەکان وشک بوون و بەردەوام بوو لە گێڕانەوەی چیرۆکە جەرگ بڕەکەی، " مانگ نیویەک بەو شیوەیە و لەو دۆخەدا ژیام، نەیئەهێشت خوشکەکەم ببینم، یان  بە هیچ لایەکدا بڕۆم، ئەیووت ڕائەکەیت. منیش وتم هەموو کەس و خێزانم لە لایەن ئێوەوە گیراون تازە بۆ کوێ رابکەم و بۆ لای کێ ، پاشان من پێشتر ڕام ئەکرد بۆ ئەوەی زۆرەدەستگرتە نەکرێم، ئێستا کە زۆرەدەستگرتەکراوم  ئیتر ڕاناکەم"                                                                    
          پاش مانگ و نیوەک شۆفێرەکەش ئەیفرۆشێت بە پزیشکێکی نەشتەرگەری میسری، ناوی محەمەد ئەحمەد ئەمین  تەمەنی ٣٠ سی ساڵ ئەبێت. لە نەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆ ئەو داعشانە ئەکات کە بریندار ئەبن .  بە هەدیە ئەڵێت من دەستدرێژیت لێ ناکەم، چوونکە لە بنەمایا من هیچ ئارەزوویەکی تۆم نەکردووە و ئەمیری داعش فەرمانی پێکردووم بتکڕم ، سێ مانگ ئەمێنێتێتەوە زۆرەدەستگرتەی ناکات ، باوەڕ لە نێوانیاندا دروست ئەبێت ، بۆیە ڕۆژێک پێی ئەڵێت ئەمەوێت پەیوەندی بە مامێکمەوە بکەم کە موسڵمانە و ئێستا لە ناو داعشدایە. کە لە ڕاستیدا ئەو مامەی لە بەر ئەوەی بە سەختی بریندار بووە داعش نایبات و لە کۆجۆ جێێ دە‌مێنێت و نە موسڵمانە و نە داعش . پزیشکەکە ئەیبات بۆ سەنتەرێکی بچووکی تەلەفۆن و لەوێوە تەلەفۆن ئەکات و لە بەر ئەوەی بە کوردی قسە ئەکات داعشەکە لێی تێ ناگات.  ٨ هەشت مانگ لە ماڵی ئەم پزیشکەدا ئەمێنێتەوە زۆرەدەستگرتەی ناکات، بەڵام پاش سێ مانگ مەرجی زۆرەدەستگرتەنەکردنی ئەبێت بە ئاین گۆڕین و بە زۆر ئەیکات بە موسڵمان  و بەیانیان ئەڕوات ئێواران ئەگەڕێتەوە و هەموو ئێوارەیەک بە زۆر نوێژی پێ ئەکات. ئەو نوێژکردنە زیاتر متمانە دروست ئەکات ودکتۆر لە ماوەی ئەو ٨ هەشت مانگەدا چوار تا پێنج جار ، جاری سەد دۆلاری پێ ئەبەخشێت ئەڵێت لەوانەیە شتێکت بۆ خۆت پیویست بیت بیکڕیت، بەڵام هەدیە هیچ ناکڕێت چوونکە بیر لە ڕاکردن ئەکاتەوەو هیچیش پارەی پێ نابێت کە هاوکاری دەرچوونی بکات، بۆیە پارەکانی کۆ ئەکاتەوە و کە نزیکەی ٥٠٠ پێنج سەد دۆلاری پێ ئەبێت، پێی وایە ئەتوانێت پێی دەرچێت . بەیانیەک کە پزیشکەکە ئەڕوات هەدیە لە ماڵ دەرئەچێت و وەکو ئەندامێکی داعش مامەڵە ئەکات لە گەڵ شۆفێرەکاندا و تەکسیەک ئەگرێت بیبات بۆ " دەوار نەعیم" لەوێ لە دەرگای یەکێک لە ماڵە ئاساییەکان ئەدات و تکایان لێ ئەکات کە هاوکاری بکەن ڕابکات، ئەوانیش تەکسی بۆ ئەگرن و ئەینێرن بۆ  سنووری تورکیا ، ئەگات بە ئۆرفە. لە ئۆرفەش ئاوارە کوردەکانی لێ ئەبێت هەموو بە کرمانجی قسە ئەکەن، هاوکاری ئەکەن ، لەوێوە بە هاوکاری مامی ئەگەڕێتەوە بۆ کوردستان.                                                                           
        هەدیە ئەڵێت ، " بەڵام هیچ هەواڵی خێزانەکەم نازانم و نازانم چەندیان ماون ، براکانم،  ٨ ساڵ و ١١ و یەکیک ٥ ساڵ ١٣ ساڵن . گەڕانەوەم وەکو سەر لە نوێ لە دایک بوونەوە بوو، لە گەڵ ئەوەی کەسم نەماوە و  لە ماڵی مام ئەژیم، مام وتی من سەربەرزم بە تۆ و تۆ کچی منیت وچیت بوێت بۆت ئەکەم. لە ماڵەوە دانیشتووم و زۆربەی کات بە چاوەڕوانی کەس و کارم وگریان بۆ ئەوان بە ڕێ ئەکەم برا ١٥ سالەکەم بەر لە ١٥ ڕۆژ گەڕایەوە و  براکەمیان بردبوو بۆ ڕاهێنان، پاش ڕاهێنان بردبوویان بۆ سوریا و ئەویش لەوێوە هەڵهاتووە."                                                                         


   - تێ بینی: بە هۆی پابەند بوون بە لایەنی یاسایی و ئەتیکی لێکۆڵینەوە وێنە و ناوی ڕاستەقینە ئاشکرا ناکرێن و هەر کچێک داوام لێکردووە ناوێکی خوازراو کە خۆی پێێ خۆشە هەڵبژێرێت . ئەم دیدارانە بە سۆرانی نەکراوە و خۆم بە سۆرانی دامڕشتووە.