http://pukonline.net/?p=3795
عوسمان عەلی ، تورونتۆ
بەسەرپەرشتی تۆڕی جیهانی پسپۆڕانی جینوساید وبە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی عیبری ئیسرائیل ، لە رۆژانی 26 – 30 /6/2016 لە شاری ئورشەلیمی قودس پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی جینوساید سەبارەت بە جینوسایدی جیهان ، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و پاکتاوی نەژادی بە ئامادە بوونی ژمارەیەکی زۆری پسپۆران و ئەکادیمیای بواری جینوساید بەڕێوەچوو .
لەو کۆنفراسەدا کە 194 پسپۆر و کەسایەتی ئەکادیمی زانکۆکانی جیهان بەشدارییان تێدا کرد وتار و لێکۆڵینەوەیان سەبارەت بە پرۆسەی جینوساید پێشکەشکرد .
کازیوە سالح مامۆستای زانکۆ و چالاکوانی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و جینوساید لەسەر داخوازی رێکخراوەکە ئامادەی کۆنفرانسەکە بوو ، پاشان لە رۆژانی کۆنفراسەکەدا خاتو کازیوە لێکۆڵینەوەیەکی گشتی دەربارەی جینوسایدی ئیزیدییەکان پێشکەش ئامادەبووان کرد ، لە میانەی شرۆڤە و لێکۆڵینەوەکەیدا زیاتر جەختی لەسەر تاوانی لاقەکردنی کچان و ژنانی ئیزیدی لە لایەن تیرۆرستانی داعش و هەروەها بەراوردکردنی بە قوربانیانی ژنانی ئەنفالکراو کە بە دوو ناوی جیاواز و لە دوو کاتی جیاوازدا دژ بە گەلی کورد ئەنجامدراوە خستەڕو .
لە بەشێکی لێکۆڵینەوەکەدا خاتو کازیوە بە كورتی ئاماژەی به مژووی و ڕهچهڵهك وواینی ویزیدی كرد ، پاشان چیرۆكی دوو كچ لهوانهی له دهستی دایش ڕزگاركرابوون به وامادهبووان گهیاند، و پاشان باسی له لایهنی سایكۆلۆژی و ئامانجی لاقهكردن كرد له لایهن بكهرانی جینۆساید له كۆنتكستكی تگهشتنی گشتییهوه بۆ وامانجكی دیاریكراو كه خزمهت به مانهوهی كولتووری جینۆساید ئهكات له نو نهتهوهی قوربانیكراودایە پرۆسەی نەتەوەکانی جوولەکەو ئەرمەن و کورد لەسەردەمی ڕابودوودا کرد . هەروەها تیشکی خستە سەر ئەوەی
کچان و ژنانی ئیزیدی دوای داگیرکردنی شەنگال لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە لە رۆژی 3/8/2014 فڕیندراون و دواتر لاقە کراون یان لە بازاڕی کڕین و فڕۆشتندا مامەڵەیان پێوە کراوە تەنانەت ژمارەیەکشیان بە یانەکانی وڵاتانی عەرەبی فرۆشراون . کازیوە هۆکاری تاوانەکەی بۆ ئامادەبووان روونیکردەوە کە تەنها لەبەر ئەوەی ئیزیدییەکان لە نەتەوەی کورد بوون نەك لەبەر ئەوەی موسڵمان نین . بۆیە پێشتریش ژنانی کورد بەردەوام لەبەر کوردبوون لاقە کراون ، ئەوانەشی ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە کەسانی سروشتی نەتەوەی عەرەبن .
کازیوە سالح نووسەرو چالاکوانی مافی مرۆڤ و جینوساید لە پەیوەندییەکدا بۆ pukmedia ڕایگەیاند پسپۆرانی کۆنفراس هاوسۆزی خۆیان بۆ جینوسایدی گەلی کورد دەربڕی ، هەروەها ئاشکراشیکرد پسپۆڕانی جولەکە لە میانەی لێکۆڵینەوەکەیاندا رەخنەی زۆریان ئاراستەی حکومەتی ئیسرائیل کرد سەبارەت بە سیاسەتی توندوتیژی دەرهەق بە هاوڵاتیانی فەلەستین . و به واشكرا ڕهخنهیان دهگرت هینده وئازادانه بواریان به عهرهب دابوو رهخنه بگرن له وڵاتانی خۆشیاندا ئهوهندیان بوار نادرێتێت ، ئهمهش جێگهی تێڕامان بوو چونكه بوونی ئازادی دهربڕین و مامهڵهكردنی ئهكادیمیانه و دهستێوهردانی دهسهڵاتی سیاسی له كاروباری ئهكادیمی ئهگهیاند .
چالاکوانی مافی مرۆڤ و جینوساید ڕاشیگەیاند لە میانەی کۆنفراسدا فیلمی دیکۆمینتاری سەبارەت بە جینوسایدی نەتەوەکان نیشاندرا و لەلایەن پسپۆرانەوە ڕاو بۆچون و گفتوگۆی تیروتەسەلی لەسەر کرا . دواتر بەشداربووانی کۆنفرانس سەردانی مۆزەخانە و شوێنەواری پرۆسەی جینوسایدیان لە ئۆرشەلیم کرد .