جینۆسایدی کورد و بە ' کەسی' کردنی مێژوو
-
هیچ نەتەوەیەک وەکو کورد قوربانی مەرگی قوربانی نەنووسیوەتەوە. هیچ نەتەوەیەکی وەکو کورد تیوری ئامرازکردن – ئۆبجێکت -کردنی خۆی باڵا نەکردووە
- پەیوەندی نێوان قوربانیدەر و قوربانی بۆ دراو بە هێڵێکی ئاگرین ئەکێشێت کە تەنها بەزەیی نایکات بە خۆڵەمێشی تەواو. پێچەوانەی هاوکێشەی سروشتی قوربانیدەر ئەباتە ژێرڕکێڤی قوربانی بۆدراوەوە.

-3-
پشتیوانکاران وتەماشاکاران، جەمسەرگیری نێوان جەلاد و
قوربانی
کازیوە ساڵح
قسەکردن لە سەر پشتیوانکاران ، تەماشاکارانی
و گشتگیری بکەرانی جینۆساید قسەکردنە لە سەر ئامادەیی تاک لە کۆنتێکستێکی مێژوویدا کە گۆڕینی ئەو بڕیارە کەسیانە هاوتەریبی مۆڕاڵن ئاسانە. هاندان
و ورەبەردان دوو هاوکێشەی دیاری ئەو دۆخەن. لە بەر ئەوەی خوێندنەوەی جینۆساید
زیاتر لە ڕوانگەیەکی سیاسیەوە کراوە ، پشتیوانانی جینۆساید بەوانە چوێندراوە کە بەشداری
پرۆسەکە ئەکەن،کە لە بنەمادا بکەر فەرمان چی بەچی ئەکات ، بەڵام پشتیوانەکان و
تەماشاکاران جەمسەرگیری نێوان بکەر و قوربانی دروست ئەکەن؛ پرۆسەی جینۆسایدەکە ساز ئەکەن ،ئامادەباشی
کۆمەڵگا و کردنی بە کلتوریەکی پەسەندکراوی نێو کۆمەڵگا ڕاڤە و خستنە ڕووی ئەم
پرۆسەیە هەڵئەگرم بۆ وتارێکی سەربەخۆ لێرەدا دەچمە سەر تایتڵی باسەکەم. .
پشتواناکارانی
جینۆسایدەکانی دنیا لە هێزی سەربازی بکەری جینۆساید و یەکە نەتەوەی و
ئایدۆلۆژییەکانی هەمان سیستمی پێک دێت.
تەماشاکارن لەو کەسانە پێک هاتووە کە تەنها سەیری کارەساتەکە ئەکەن و هیچ
هەڵوێستێک دژ یان هاوپشتی بەرانبەر بە قوربان و تاوانبار وەرناگرن. زۆربەی ژمارەی
تەماشاکارانە لەو گروپ و ئەتیکانە پێک هاتوون کە لە دەرەوەی بازنەی ئەتیک و گروپی
قوربانین . بەڵام پشتیوانکارانی جینۆسایدی
کورد، سەدام و کۆی وڵاتانی عەرەبی بوون کە ژمارەیان بیست ودوو
وە ، کۆی ژمارەی تورکی و فارسی زمانەکانی
جیهان بوون نەک تەنها تورکیا و ئێران؛ بە ئاستیک تەنانەت پاکستانی و ئەفغانی ئەو وڵاتانەی دی کە بە نیمچە فارسی قسە ئەکەن، ئەگەر پشتگیری کوشتنی کوردیش نەکەن،
پشتگیری پارچە پارچە بوون و دژی بە دەوڵەت بوونین. ئەمەش بۆ خەڵکێک لە ناو خۆی کوردستاندا
ئەژی ئەستمە بە دی بکرێت، بە تایبەت بەشی زێڕی ڕەش ، کە سەرمایەکەی ژمارەیەک لە
دوژمنەکانی هیناوەتە سەما و گۆرانی وتن نەک ئازارەکەی.
تەنها نەتەوەیەک وەکو کورد بێ بەزەییانە ژمارەی بێ شوماری وڵاتان و نەتەوە جیاوازەکان پشتگیری لە کومەڵکوژییانکرد جولەکە بوو. سەرجەم ئەوروپا هاوکاری هیتلەر و ئایدۆلۆژی نازیکرد بۆ لە ناوبردنی جولەکە و خۆیان جولەکەی وڵاتەکەیان بە کۆمەڵ ئەنارد بۆ کامپەکانی مەرگ لە ئەڵمانیا و پۆڵەندا . تەنها وڵاتێک ڕێگەی بەو ئەتکردنەی هاوڵاتیانی جولەکەی نەدا سوید بوو . کە ئەکرێت بە هۆی هاوڵاتیانەوە بووبێت نەک حکومەت. ، هاوڵاتیان تیشێرتێکیان پۆشی کە سیمبولی جولەکەی لە سەر بوو بۆ ئەوەی نازیەکان لێیان تێک بچێت و نەتوانن جولەکە لە هاوڵاتیانی سوید جیابکەنەوە و ئەمەش وایکرد لەو کاتەدا ٣٠٠٠ سێ هەزار جولەکە بتوانین بە ڕێگەی قاجاخ بۆ سوید کۆچ بکات. ئەو خاڵەی کە پێم وایە ئەکرێت تەنها هاوڵاتیان پاراستبنی ئەگڕیتەوە بۆ چیرۆکی ئەو کرێکارانەی لە کارگەیەکی ئەڵمانی لە سوید کار ئەکەن ، لە اکتەدا کە هەموو سەرقاڵی جولەکە لە ناوبردنن ، خاوەن کارگەکە ئاگر بە کڕیکارەکانەوە ئەنێت و ئەیانسووتێنێت (پۆڵ، ١٩٩٦) بە پێی ئارگیومێنتەکانی ئەو کاتە ئەو مەسەلەی لە دەرەوەی ڕەزامەندی سیاسیانەی حکومەتی سویدی نەبووە.
ئەگەر ئێمە سەیری مێژووی هەموو جینۆسایدەکانی جیهان بکەین تەنها جینۆسایدی جولەکە و کورد لە سەدا سەروو نەود بە تەواوی لە ڕووی تەکینیک، پراکتیک ، ئامانج ، بی پاڵپشتی و دوژمن زۆرییەوە لە یەک ئەچن. بەڵام لە رووی دەرئەنجام و کار لە سەر کردنی نیشتمانی و نەتەوەییەوە پێچەوانەن، هەر وەها لە ڕووی ژمارەی تەماشاکاران و پشتیوانانی جولەکە پێچەوانەی کورد ژمارەیەکی ئێجگار کەم جولەکە بەشداریان کردوە، بەشداریەکەشیان تەنها ئەوە بووە لە کامپەکانی مەرگدا جولەکەکانیان ڕێزکردووە و بردوونیان بۆ کورەکانی سوتاندان ، یان نان وئاویان دابەش کردووە بە سەریاندا، هەتا سەرەی خۆشیان هاتووە بۆ مەرگ. بەڵام ئەوانەش لە ڕووی مێژوویییەوە دەرکەوتووە زۆربەیان وەکو سیاسەتێک ئەو کارەیان کردووە، ژمارەیەکی زۆری وێنە و دۆکۆمێنتەکان ئەمانە لە ژێر زەوی و لە ناو دیواردا ساردویانتەوە و ئەمڕۆ سودیەکی گەورەی بە دۆزی ئازاری جولەکە گەیاندووە.
لە بەر ئەوەی هەرد دوو جینۆسایدی کورد و جولەکە بە هاوکاری زۆرینەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا کراوە ، تەماشاکارانیشان زۆرترە. ئەمەش دۆخێکی ئاسایی لە جیهاندا بۆ هەردوو لا دروست کردووە ، کە لێکدانەوەی تاکەکان بە بۆچوونە ساکارەدا بگوزەرێ و پێی وابێت ناکرێت هەمووان ، ئەو هەموو بکەرەی جینۆساید هەڵەبن ، ئەو نەتەوەیە کورد یان جولەکە ڕاست بێت، بەڵام جولەکە ڕێگای شیاوی و گشتگیری گرتە بەر بۆ هەموارکردنی نەک تەنها پاڵپشت بەڵکو بوون بە مەکۆی هێزی جیهان لە هەموو بوارێکدا، ئەوەشی گەیاندنی باڵاکردنی ئازارەکەیان بوو بە شێوەیەکی دروست.

ئەوەی پسپۆڕانی بواری جینۆساید
زیاتر لە کێشەکانی بکەران و هاوپشتیوانان،
هەڵویست و ڕاڤەیان لە سەر کردوو
. ئەمە ئەو کەسەیە لە گەڵ ئامادەیی لە نێو (Bystanders ) سایکۆلۆژیای ئەو چینە یە کە پێی ئەوترێت
تەماشاکار
کارەسات یان بۆنەیەکدا ، هیچ هەڵوێستێکی باش
یان خراپ وەرناگرێت و تەنها تەماشا یان چاودێری کردن هەڵئەبژێرێت. ئەوەی نیگەرانی
ئەبزوێنێت هیچ کام لە نەتەوە جینۆسایدکراوەکان وەکو کورد ژمارەی تەماشاکاران و پشتیوانکارانی لە خودی
نەتەوەی قوربانی نەبووە. جار تەماشاکردنەکەی تەنها ئەوە نەبووە کە هەڵویستی ئەرێی
وەرنەگرتووە . بەلکو هەڵویستی نەرێی وەرگرتووە بە ئاستێک چووەتە خزمەتی پرۆسەی
ئاماداەکاریەکەوە . کاتێک ئەم ڕستەیە ئەدرکێنم لە هزردا بۆ نموونە ئەگەڕێم، چەندین
یادەوەری لە سەر گەڵامێوی سەر دیواری ماڵی ...( خزمێکی نزیکی باوکم) هەڵنیشتتوە .
لە هەموویان بە ئازارتر ئەوەبوو . شەوێک پاش ئەوەی پۆلێک بەعسی بە پۆشاکی
سەربازییەوە هاتن پاش پشکنین و بەسەردادان و شکاندنی هەموو شتەکانمان باوکمیان
بەرەو زیندا ڕاپێچ کرد . لە بەر ئەوەی زۆر ترسابووین، دایکم من و براو خوشکەکانمی
برد بۆ ئەو ماڵە ، کە ئیتیر لەوان دڵسۆزترمان لە فەرهەنگی خۆماندا تۆمار نەکردبوو
. بەڵام هەر لە بەر دەرگاوە پێیان وتین، نامانەوێت بێن بۆ ماڵمان و بڕۆنەوە بۆ
ماڵی خۆتان بزانن لێرەن لەوانەیە ئێمەش بگرن. لە کاتێکدا باوکم گیرابوو ، ئێمە
نەگیرابووین واتە فەرمانی گیران بۆ ئێمە دەرنەچوو بوو ( ئەمە بەشێکی چیرۆکەکەیە ،
بە شەکەی دی لە باسی ئۆبجێکت هوودا تەواو ئەکەم). ئەم چیرۆکە ئەکرێت دەیان
هاوشیوەی بەرەو ماڵی یادەوەریت ڕاکێشابێت کە هەمان کاریگەری لە سەر قوربانی و
پرۆسەسازی کارەساتەکەدا هەبووە.
ئەگەر لەم بەشە چیرۆکە ورد بینەوە سێ کارەکتەری
بەهێز بۆ جینۆساید-سازی بەدی ئەکەین کە بەرهەم هێنانی کلتووری جینۆسایدی لە ناواخن
گرتووە.
یەک: هەبوونی تەماشاکارێکی ئاوێزان بە ئاکاری نەرێێ، ئەمەش تەنها لە
پۆستی تەماشاکار ناهێڵیتەوە ، دەیباتە ئاستی هاوکاریکاری ناڕاستەوخۆ جەلاد بە دژی
قوربانی.
دوو: : شۆڕش و کوردایەتی مەسەلەیەکی چینایەتی و کێشەی چینێک بووە لە کۆمەڵی کوردی. وەکو تاونبارێکیش چاوی لێکراوە بەرانبەر بەر هەر نسکۆیەک ڕووبەڕووی بوەتەوە ، وەکو ئەوەی بوترێت نرخی کرداری خۆت ئەدەیت ، شایانتە . کێشەی کەسی قوربانی بووە، نەک قوربانی بۆدراو. هەروەکو چۆن 'کوردستانی' بوون ئەمڕۆ کێشەی چینێکە، لە ئاوێنەی تەڵخی چینەکانی دیدا کە لە پرۆسەی حزبسازیدا سالارن بەدی ناکرێن.

سێ: پەیوەندی نێوان قوربانی و
قوربانی بۆ دراو بە هێڵێکی ئاگرین ئەکێشێت کە تەنها بەزەیی نایکات بە خۆڵەمێشی
تەواو. پێچەوانەی هاوکێشەی سروشتی قوربانیدەر ئەباتە ژێرڕکێڤی قوربانی بۆدراوەوە.
قوربانی کە قوربانیدەری هەموو نەتەوە و
کۆمەڵگەکەیەتی ، بە هەموو چێن و توێژ و باش خراپەکانیەوە ،. بەڵام لە بەر
ئەوەی کێشەیەکی چینایەتی بووە قوربانی بۆدراو لە بری پێزانین، منەتبار بووە کە
هەوالگری لە سەر ناکات ( ئەگەر نەیکردبا).دەربڕینی 'دار و دیوار گوێدارە' زیاتر
لەم راستییەوە سەرچاوەی گرتووە . بەو بەڵگەی زۆربەمان لەوانەیە تەنانەت یەک دراوسێ
عەرەبیشمان نەبووبێت . ئەو بەرد ودارە گوێدارانە هەموو دراوسێ و هاوڕێ و کەسە
کوردەکانی خۆمان بوون.
ئەو فاکتەرە وتراوانە ئەیسلمینێت هیچ نەتەوەیەک وەکو کورد قوربانی مەرگی
قوربانی نەنووسیوەتەوە. هیچ نەتەوەیەکی وەکو کورد تیوری ئامرازکردن – ئۆبجێکت -کردنی
خۆی باڵا نەکردووە . ئەمەش لە بری ئەوەی کورد بە بوونی مێژووی خۆییەوە گرێ بدات ، وردە
وردە جمگە ساخەکانیشی لێک ترازاندووە، بۆ ئەبەد دەیکات بە خاوەنی شوناسێکی پارچە
پارچە کە داهاتوو گارەنتی کۆکردنەوەی پێ
ناکرێت ، لەوێشەوە داهاتووی ڕوون کۆنتراکت لە گەڵ ئەو ئەمێستا لێڵەدا ناگۆڕیتەوە .
سەرچاوە
Levine, Paul A.,
From Indifference to Activism: Swedish Diplomacy and the Holocaust; 1938-1944,
Uppsala 1996.