Monday, September 4, 2017
Sunday, July 30, 2017
ئێمه ده‌مرین ، تۆ بژی نیشتمان 1
ئه‌حمه‌د كایه له‌ساڵی 1957 له‌شاری (مه‌لاتیه)ی باكووری كوردستان له‌دایكبووه. له16ی تشرینی دووه‌می ساڵی ٢٠٠٠دا كاتێك بۆ سازكردنی كۆنسێرت له‌پاریس بوو، له‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی، كۆچی دوایی كرد‌و له‌گۆڕستانی ناودارانی پاریس (پیرلاشیز) به خاك سپێردراوه.
ئارامگه‌ی كایه له پاریسTomb of Ahmet Kaya at Père Lachaise cemetery, Paris
له‌ساڵی 1985 هه‌وڵ ئه‌دات یه‌كه‌مین ئه‌لبومی گۆرانییه‌كانی بڵاوبكاته‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كانی شۆڕشگێڕانه‌ن و ئاوازه‌كانی ستایلی نوێن ده‌زگا هونره‌یه‌كان بۆی بڵاو ناكه‌نه‌وه و له سه‌ر حسابی خۆی و هاوكاری هاوڕێیانی یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی به‌ناوی مه‌گری بچكۆل بڵاوده‌كاته‌وه، به‌ڵام حكومه‌ت قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات. له به ئه‌وه‌ی گۆرانیه‌كانی وه‌كو چه‌كێك دژی داگیركه‌رانی خاكی كوردستان و بكوژانی كورد به‌كار ئه‌هێنێت چه‌ندین جار ده‌ستگیر اه‌كرهێت، ڕێگه‌ی گۆرانی وتنی لێ ئه‌گیرێت ، ته‌نانه‌ت له بۆنه گشتیه‌كاندا بێ حورمه‌تی پێ ئه‌كرێت . بۆ نموونه له‌ئاداری ساڵی 1999، كاتێك خه‌ڵاتی باشترین گۆرانی ساڵ وه‌رده‌گرێت له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ئه‌ڵێت <من گۆرانییه‌كی كوردیم له‌ناو ئه‌لبومه نوێیه‌كه‌مدا، چونكه من به‌ڕه‌سه‌ن كوردم! گومانم نییه زۆر ده‌زگای هونه‌ری و مۆسیقا حه‌زده‌كه‌ن ئه‌لبومه تازه‌كه‌م بڵاوبكه‌نه‌وه. توركیا گرفتێكی هه‌یه ناوی كوردستانه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه من هه‌رگیز له‌باسكردنی ئه‌م گرفته بۆ ئه‌وانه‌ی دان به‌ڕاستیدا نانێن، ماندوو نابم>. دوای ته‌واو بوونی ئه‌م قسانه، كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندا و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی شۆڤینست هێرشیانكرده‌سه‌ری‌و هاواریان كرد: (خاین! بڕۆ ده‌رێ). له سه‌ر ئه‌م ڕتمه هه‌روه‌ها دادگای ئاسایشی نیشتمانی توركیا، تۆمه‌تی خیانه‌ت له‌نیشتمانی دایه پاڵی‌و له‌زۆربه‌ی میدیاكانه‌وه توركه‌كان هێرشیانكرده‌سه‌ری‌و هه‌ندێك داوای سزای له سێداره‌دانیان بۆ كرد. لێره‌وه كایه توركیا به جێ هێشت و له پاریس‌دا نیشته‌جێ بوو ، به‌ڵام دادگای ئاسایشی نیشتمانی توركیا به‌بێ ئاماده‌بوونی خۆی ، سزای (10) ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
كایه و هونه‌ره‌كه‌ی ته‌نها به شۆڕشه‌كی سیاسی ناوزه‌د ناكرێت ، شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تیشی جێگیر كردبوو، ئه‌و به‌رگری له هه‌ژاران و كرێكاران ئه‌كرد ، بیری نه‌چووبووو كه خۆی كردێكار بوو به‌ر له هونه‌ر و ئازاره‌كانی ئه‌گه‌یاندن ،هه‌روه‌ها چینه چه‌وساوه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵ بۆ نموونه :
نازی کچه‌کانتان هه‌ڵگرن،
نازی خوشکه‌کانتان هه‌ڵگرن،
گه‌ر ئێوه پشتگوێ‌یان بخه‌ن
ئه‌وان به نازی گورگیش هه‌لده‌خه‌ڵه‌تێن
كایه‌ی مه‌زن له ته‌مه‌نی گه‌نجی وله لوتكه‌ی به‌رهه‌مهێناندا به غه‌می نیشتمانه‌وه ژیانی به جێ هێشت
له خه‌ویشا هه‌ر بێ وڵاتم، كاتێك خه‌وم به وڵاته‌وه ده‌بینی ، یه‌كێ خه‌به‌ری ده‌كردمه‌وه
ئه‌حمه‌د كایه
. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌نها ٤٢ ساڵ ژیا و ته‌مه‌نی كاركردنیشی به هه‌موو دابڕان وته‌نگه‌ژه‌كانه‌وه ته‌نها ١٣ ساڵه ، به‌ڵام یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه هه‌میشه زیندوو ئه‌مێننه‌وه، نه‌ك ته‌نها به هۆی ده‌نگ و ئاوازه‌كانی به‌ڵام ئاكار و هه‌ڵوێسته‌كانی به شێوه‌یه‌ك جێگیر بووه بێگانه به‌ر له كورد به‌رگری لێ بكات. گۆره‌كه كایه به هه‌موو زمانێك خۆشه‌ویستی و هاوسۆزی بۆ خۆی و هه‌ڵوسته‌كانی وهونه‌ره‌كه‌ی تیا تۆماركردووه.
1- كایه
سوپاس بۆ نه‌زه‌ند گیان وێنه‌كه‌ی چركاندووه.
سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ژرنووسی كوردیان بۆ گۆرانیه‌كانی كایه نووسیوه ... تكایه به چه‌ند زمان پێتان ئه‌كرێت خزمه‌تی كایه بكه‌ن
سوپاس بۆ نه‌زه‌ند گیان وێنه‌كه‌ی چركاندووه.
سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ژرنووسی كوردیان بۆ گۆرانیه‌كانی كایه نووسیوه ... تكایه به چه‌ند زمان پێتان ئه‌كرێت خزمه‌تی كایه بكه‌ن
Monday, October 24, 2016
Thursday, October 20, 2016
Wednesday, September 21, 2016
بۆچی جەژنی موسڵمانان لە بری ١١ خرایە ١٢ی مانگ؟
بۆچی جەژنی موسڵمانان لە بری ١١ خرایە
١٢ی مانگ؟
کازیوە ساڵح
یەکەم
ڕۆژی جەژنی قوربانی موسڵمانان دەبوو بکەویتە ١١-٠٩-٢٠١٦ نەک ١٢-٠٩ وەکو ئەو رۆژە
کرا بە یەکەم ڕۆژی جەژن. نهێنی گۆڕینی ئەم ڕۆژە چی بوو و لە بەرژوەندی کێ بوو؟
پیویست
ناکات بڵێن دنیای سیاسەتمەداران و ریبەرانی ئاینی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چۆن بە
چەندین پەتی بەرژوەندی و یاری سیاسی و گوێ رایەڵی بەستراوە بە وڵاتانی زلهێزی
ڕۆژئاوایی و ئەو وڵاتانەی ئەوان بۆ گەمژاندنی خەڵکانی ئاسایی، بە تایبەت لاوان ، لە ڕووی میدیایی و ژیانی ڕۆژانەوە پرۆپاگەندەی
رک و ناکۆکیان بۆ ئەکەن. چوون تەنها گەمژەکان لەو ڕاستیە نەگەشتوون و ئەوانیش
هەموو وشەکانی دنیا ناتوانێت تێان بگەیەنێت. پەیمانگای فەلەکی وئەستێرە ناسی میسری
لە زاری حاتەم عودە سەرۆکی سەنتەری نەتەوەیی بۆ تۆێژینەوەی گەردوونی وجیوفیزیایی
ڕۆژی ٢ی ئەیلول ڕایگەیاند کە یەکەم ڕۆژی عەرەفات لە ١٠ی مانگدا دەبێت و یەکەم ڕۆژی
جەژنی قوربان لە ڕۆژی ١١ی مناگدایە. جیوفیزیایەکانی ئەفریقاش هەمان بۆچوونیان
سەلماند. ئەم هەواڵە ژمارەیەک لە میدیا کوردیەکانیش بڵاویان کردەوە بەڵام دوایی ئەم
ڕۆژە هەڵوەشێنرایەوە، بە دەستی کێ؟
لە
ئەمەریکا رێکخراوێک هەیە ، ناوی ئەنجومەنی پەیوەندی ئیسلامی ئەمەریکیە ،
ئەندامەکانی لە خەڵکانی موسڵمانی پسپۆڕ پێک هاتوون و زیاتریان پارێزەرن ،
ژمارەیەکی ئێجگار زۆریشیان عەرەبن. ئەمان ئەو نزیکی و پەیوەندییانەی نێوان دنیای
موسڵمان بە تایبەت عەرەب ڕێک دەخەن. هەموو هەنگاوێکی دنیای موسڵمانان لە ڕێگەی
ئەمانەوە لە گەڵ ئەمەریکا تاوتۆی ئەکرێت و بە ڕەزامەندی وچاودێری ئەمەریکا ئەو
هەنگاوە دەنرێت. ئاشکرایە هێزی بڕیادەر وڕاویژککاری ئەمەریکیش زۆربە جولەکەن ، ئەو
ئاین وناوەی تاکی عەرەبی لە ترسی سەرکردە سیاسی وئاینیەکانیان جودیەفۆبیان کردووە
بە کو‌لتوور دژیان.
ئەم
ڕیکخراوە ڕۆژی ٠٩-٠٩ لە گەڵ ڕاویژکارانی ئەمەریکی کۆ بوونەوە بۆ ئەوەی پێیان
ڕابگەیەنن کە ١١ی ٠٩ یەکەم ڕۆژی جەژنە و دەکرێت بە جەژن. ئەمەرکیەکان پێیان وابووە
جەژن واتە خۆشی و ئاهەنگ ، چۆن ئەوان ئەتوانن لە ڕۆژێکدا خۆشی وئاهەنگ بگێرن کە لە
ئەمریکادا یادی قوربانیانی ١١-٠٩ یە و لای ئەمان خەمگیڕی وپرسەیە. پاشان کۆمەڵەی
موسڵمانان پێشنیازی ١٠ ی مانگ ئەکەن. ئەمەریکیەکان کە لە ژمارەی ڕۆژەکانی جەژن
ئەپرسن وئەزانن چوار ڕۆژە، پێیان وایە هیچ
سودیەکی نیە چونکە ١١ی ٩ هێشتا دووەم ڕۆژی جەژنە و هەر ئاهەنگ گێڕان و خۆپشی
بەردەوامە .. پێیان ئەڵێن پێویستە خۆشی و جەژنانە و ئاهەنگەکانتان بخەنە ڕۆژی دوای
کارەساتەکەی ئێمە واتە ١٢ی ٠٩. بەم شیویەی یەکەم جار پەیوەندی بە میسرەوە دەکرێت ،
میسریش بە سعودیە و ڕۆژی جەژنی موسڵمانان ڕۆژێک دوا ئەخرێت بۆ ئەوەی لە گەڵ خواست
و بۆنە و داوای ئەمەریکادا بگونجێت.
لە
کاتێکدا کورد بە دەستی عەرەب ئەکوژرێت و ژنی ئەتک ئەکرێت، لە کاتێکدا ڕۆژانە ڵاشەی
چەندین پێشمەرگەی شەهید دەگاتە ماڵە بێ نەوا وهەژارەکانیان ، هەزاران مناڵی هەتیو
و بێ لانەی کورد تەنها لە ئەم دوو سالەی دواییدا بوونی هەیە ، هەژاری کرۆکی کوردی
کرۆشتووە، کۆمەڵگەکانی دنیا ( ئەو دنیای کە موسڵمان پێی ئەڵێت کافر) خێر بە کورد
ئەکەن وهەوڵ ئەدەن لەو دژوارێ ڕزگاری بکەن کە موسڵمان بۆی دروست کردوون. کورد خۆی ٤٠٠ چوار سەد ملیون دۆلار ئەباتە
سعودیە بە ناوی حەجەوە. ئەگەر لە هەر یەک لەوانە بۆ خۆدەرخستنی ڕووەکەشانە گوایە
خواپەرەستێکەی ئنجێک باڵاترە لە خەڵکی
دیکە ، بەو بەڵگەی ئەو پیرۆز بووە لە سعودیە. بەڵام خوا لە بنا گویێ خوی‌دا نابینێت و دەڕوات لە سعودیە بیبێنیت ، بپرسیت حکومەتی
هەرێم و ئەم دەسەڵاتە کە خەڵکی برسی کردووە پیویستە چی بە سەر بهێنرێت ،
میهرەبانترین وەڵامی ئەلێت پیوسیتە دەست لە کار بکێشێتەوە، نەمێنیت. بەڵام خۆی
هەمان ڕۆڵی حکومەتی هەرێم ئەبینێت و ئەوەی پارەی دەیتوانی خەڵکی برسی پێ تێر بکات
و خواش زیاتر رازی بکات دەبات بۆ بکوژی خەڵکەکەکەی خۆی ، خۆی ئامادە نیە تەنها بە شیویەکی کاتیش بێت دەست وقاچ لە سعودیەی
سێکسکاری کجەکانیان بکێشنەوە. بەڵام چاوەڕوانن ئەوەی ئەوی ئیماندار و دەیان
پێاهەڵدانی دیکە نایکات دەسەڵاتدارە بکوژەکان بیکەن.
هەمیشە
بزنسە مافیایەکان پێک هاتوون لە سێ رەهدن ئەوانیش گروپێک مافیا ، سیاسەت و ئاین .
ئەم زەپۆشەش کە بووە بە بزنسێکی مافیای نێوان سعودیە ووڵاتانی موسڵمان ، ئەو
کۆمپانیانەش لە وڵاتانی ناموسڵمانەوە موسڵمان دەبات نا‌توانیت گلەیی لە دەسەڵات و
وەزراەتی ئەوقاف و ئەوانەی بکەیت کە لە بزنسەکەدان. بەڵام ئافەرین بۆ میللەتێک کە
بە درێژایی ڕۆژگار خەریکی کروزانەوە ی خۆشی بەرهەمی ئەهێنێتەوە . لاو کە وزەی وەگەرخستن و پێشخستنی کۆمەڵگەیە هەمووی کەوتووەتە سەر باڵانسی ئاین وبزنس ، هەزاران حاجی لاوی قژ بە جێڵ دروست بووە ، لە بری ئەوەی ببن بە هێزی وریاکەرەوەی ئەم نەهامەتێ شەرم هێنەرە. ئەوانەی حاجیە ئاسودەکانمان ناویان دەنێن بێ ئیمان و کافر ساڵانە هەزاران مناڵی بە هۆی شەڕی ئئیسلام و موسمانەوە هەتیو کەوتوو بەخێو ئەکەن و بە نامە و تەکنۆلۆژی ئەبن بە دایک وباوکیان ئەگەر نەشهێنن لای خۆیان. کوردیش هەزاران مناڵی هەتیوو کەوتووە و سواڵی رێکخراوەکان ئەکەین کە تۆماریان بکەن و کورد وەتەنی بەخێوکەری کافری بۆ بدۆزنەوە ، چونکە ئیماندارەکانی ئێمە پێویستە پارەکەیان ببەن بۆ سعودیە ناتوانن خێری بەخێوکردنیان پێ بکەن. .
مەسیحیەکان کە برسی دەبن کەنیسە تێریان ئەکات ، جولەکەکان کە برسی ئەبن
سەنیگاگ تێریان ئەکات، بودی و ئاژەڵ پەرەستەکان کە برسی ئەبن تامپڵ تێریان ئەکات.
موسڵمانەکانیش ئە برسی ئەبن وئەچن بۆ مزگەوت لاقەئکرێن . کورد کە بە دەستی ئیسلام
نەک تەنها برسی ئەکرێت ، ئەکوژرێت و ئەکرێت بۆ کویلەی سیكیسی گیرفانی بۆ مافیاکانی سعودیە دادەتکێنیت ، لە سەر بنەمای
برسیکردنی زیاتری خەڵک زیاتر مزگەوت دروست ئەکات. کەڵێسەیەک لای ماڵەکەمەوەیە هەرچەند بە وێدا تێ ئەپەڕم گەر کەسێکیان لە دەرەوە بێت پێم ئەڵێت تکایە هەر کەسێکی هەژارت بینی نانی نەبوو بیانێرە بۆ ئێرە، ئەگەر ویستت خەڵکی سەر شەقامەکە بپارێزیت مادام ئۆتۆمبیکلت پێ بیگۆزیتەوە بۆ ئێرە خێرێکی گەورەت کردووە. ئەوان لە ئاین وئەتیکی من ناپرسن ، بەڵام لە مزگەوتێکدا تەنانەت بۆ موسڵمانەکەش کە دەستی لە بزنسکە دا نەبێت بەوەی لانی کەم هەفتانە سەردانی ئەوێ بکات دەنکە خورماکە ناخرێتە دەستی.
قسەی
هەندیک لە زانیانی ئەزهرەتان بە بیر ئەهێنمەوە کە ئەڵێن ئاینێک لە ژیاندا کەڵکی
نەبوو بۆت پاش مەرگیش کەڵکی نابێت.
Sunday, August 28, 2016
ئەتەوێت مافی نیشتەجێ بوون لە کەنەدا وەربگریت؟
ئەتەوێت مافی نیشتەجێ بوون لە کەنەدا
وەربگریت؟
لە کاتی ئەو قەیرانە نابوتەی کوردستانەوە ، ڕۆژی
چەندین نامەم بۆ دێت داوای زانیاری ئەکەن سەبارەت بە هاتن بۆ کەنەدا یان خوێندن لە
کەنەدا و هەر جۆڕیک جۆری دەرچوونەکان گرنگ ئەوەیە بگەن بە کەنەدا. لە بەر ئەوەی
ژمارەی ئیمەیلەکان زۆرن ورۆژانەش زۆرتر ئەبن ناچارم لێرە ئەم وەڵامە بۆ هەمووان
بنووسم.
یەکەم:
بە داخەوەم کە جۆرە دۆزەخێک بۆ کورد بەرهەمهێنراوە هەموو ئەیەوێت بە جێی
بهێڵیت ، ئەوانەی پەیوەندی بە منەوە ئەکەن سەرجەم نەوەی گەنج و لاون ، واتە
کۆڵەکەی گۆمەڵگە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت کۆمەڵگە بوونیاد بنێن.
دووەم: بە داخەوە من هیچ شارەزایی و زانیاریەکەم
لە سەر چۆنیەتی وچیەتی هاتن بۆ کەنەدا نیە. ئێمە لا ناو وڵاتەکەشدا شتێکمان بوێت
ئەچینە سەر ماڵپەڕی مەبەست ومەرجەکان دەخوێننەوە و هەل ومەرجی پەناهەندە ساڵی
جاریەک گەر زیاتریش نەبێت ئەگۆڕێت و ئەوەی دڵسۆز بێت قسەی زارەکی نادات . دەیان
پارێزەر لە سەر ئنتەرنێت دەست ئەکەوێت پێت
ئەڵێن چی بکەیت ، بەڵام دیارە ئەوان بە خۆرایی ڕاوێژت ناکەن. ( ئەمە مانای ئەوە
نیە داوام لێ بکەیت پارێزەرت پیشان بدەم، چونکە ئەو لێپسراوێتیە هەڵناگرم.)
سێ : من چ ڕیگەیەکم پێ باشە؟ هەموو مرۆڤێک ئەزمونێکی
سەرکەوتووی خۆی پێ باشە. من خۆم چوومەتە سوریا ولەوێوە داوام پێشکەشی نەتەوە
یەکگرتووەکان کردووە و ساڵێک چاوەڕوانم کردووە لە سوریا و لە رێگەی نەتەوە
یەکگرتووەکان و خاجی سوری نێو دەوڵەتیەوە راستەوخۆ هاتووم بۆ کەنەدا -تۆرۆنتۆ. بەڵام من کەیسێک م هەبوو
ئەوەندە بەهێز بوو ،کە نەک هەر خۆم سەرجەم خێزانەکەمیان لە سەر کەیسی من قبوڵکرد.
لە کاتێکدا لە ڕووی یاساییەوە تەنها مناڵی
خۆت وهاوسەر لە گەڵ کەیسی داواکاردا پەسەند ئەکەن، بەڵام من دایک وباوک وخوشک و
برایان هەموو پەسەند کرد. نێوەیان نەیانویست کوردستان بە جێ بهێڵن و نیوەیان هاتن
ولێرەن. لەوانەیە من ئەم ڕێگەیە بە باشترین بزانم، چونکە منەتی کەسی تێدایە نیە،
نەتەوە یەکگرتووەکان موچەیەکی کەمت دەداتێ ، بیمە نەخۆشیت هەیە ، ژیانت پارێزراوە.
بەڵام ئایە تۆ کەیسی منت هەیە. من کە چوومە نەتەوە یەکگرتووەکان ٣ کەسی دیکە کەیسی
منیان ئیستغلال کردبوو و پێی چوبوونە دەرەوە ، یەکێکیان لە کەندایە و دوان لە
ئەوروپا ، کۆمەڵێ بەڵگەنامە و رۆژنامە و بڵاوکراوەیان لە سەر کەیسی من هەبووە ، کۆمەڵێ
زانیاری لای ئەوان دەست ئەکەوت لای خۆشم نەبوو. ئایە ئەمە بۆ تۆ دەست ئەدات وهەمان
دۆخت هەیە؟ جگە لەوەی ئەم کەیسانە هەر
دەبێت لە وڵاتی دووەمەوە نەک وڵاتی خۆت داواکاری پێشکەش بکەیت و‌ئێستا سەرجەم وڵاتانی
دووەمی دەروبەری کوردستان کاول بوون.
چوار: بەڵێ من ماوەیەکی زۆر بۆ فەرمانگەی پەنابەر
وکۆچ بەر کارم کردووە . بەڵام کارەکانی من لە ناو کەنەداوە دەستی پێ ئەکرد ، نەک
دەرەوەی کەنەدا واتە زانیاریەکانمان جیاوازە ، هەوەرها من ماوەی چەند سالە لە ناو
زانکۆ‌دا کار ئەکەم، واش نەبەوایە زانیاریەکانم کۆن بوون و سوودیەکیان نیە.
بە
داخەوە ناتوانم هیچت پێشنیازێکت بۆ بکەم،
ناشیرین‌ترین ئاکاریش ئەوەیە بە بێ زانیاری یاسایی دروست و بە بێ ڕەچاوکردنی بە
فێرۆدانی لایەنی مادی و ژیانی تۆ ، بە بیستنی قسەی زارەکی یان قسەی مێشکی خۆت پێشنیاز
بۆ خەڵک بکەیت چونکە ئەبێت بە فشەی بەر ئاگردان . خوازیارم تۆ خۆشت ئەوەت پەسەند
نەبێت و لە خەڵکانی یاسایی بپرسە وبۆ هەر مەبەستێک زانکۆ و یان کارێکی دیکە لە هەر
شوێنێکی دنیا برۆە سەر ماڵپەرەکەیان و ئیمەیلیان بۆ بنووسە. ئێرە کوردستانە
حەیاتەکە نیە ، هەموو وەڵامت ئەدەنەوە.
من سوپاسی متمانەتان ئەکەم و دڵگرانم بە بارگرانی
ئێوە، بەڵام تکایە بۆ ئەو مەبەستانە
پەیوەندیم پێوە مەکەن چونکە لەمەی نووسیومە شتێکی باشترم پێ ناکرێت. خوازیارم هەموو بگەن بەو ئامانج ونەخشەی ی بۆ
خۆتان کێشاوە.
Saturday, August 6, 2016
ژنە دبلۆماسیەکان
ژمارەیەک لە ژنە سیاسیە بەرچاوەکانی باشوور هەرکە قسەیانکرد نوقڵ ونەبات
ئەبارێت. ئاساییە سیاسەت ودبلۆماسیەتی کورد هێندە باڵا بێت. هێندەی بەزییم
بە ژنی کورددا دێتەوە کە ئەو جۆرە ژنە بە هۆی حزبی بوونیانەوە دەبێت بە
ڕوخسارییان لە کۆمەڵگەکاندا، ئەوەندەش بەزەییم بەو سەرکردانەیا یەتەوە کە
جگە لە مەبەستی سیاسیەتی جەندەری هیچ ئامانجێک لە پەنای ئەم جۆرە ژنەدا
دەچێنن. خەجاڵەت بن ، ئەوە ئێمە نین ' ناقص العقل " ین ، ئەوە ' ناقص'
مۆراڵەکانن کە ' ناقص العقل " کان ئەکەن بە تارای ڕۆمان.
Subscribe to:
Posts (Atom)