PM:02:18:22/02/2020
به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی جێنۆساید له كولتووری ڕۆژانه‌دا
ده‌سته‌واژه‌ی "ئه‌نفالی سپی"، ئایا عه‌ره‌ب درۆی سپیت له‌گه‌ڵدا ده‌كات؟
جینۆساید تاوانێكی هێنده هه‌سته‌وه‌ره، ته‌نیا وشه‌یه‌كی بچو‌وكیش ده‌توانێ ئاماده‌یی بگۆڕێت، یان شه‌رعییه‌تی ڕوودانی بدات. چه‌ند ڕۆژه میدیای كوردی چه‌مكی "ئه‌نفالی سپی" بۆ باسكردنی تاوانی جینۆساید و داگیركردنی خاك و تاڵانكردنی ماڵی هاووڵاتییانی كورد له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه به‌كار دێنێت. به‌ڵام هه‌ردوو وشه‌كه "ئه‌نفال و سپی"یش نه‌گونجاوه. له‌لایه‌ك شه‌رعییه‌ت به جینۆسایده‌كه ده‌دات و له‌لایه‌كی تریشه‌وه گورز له جینۆسایدبوونی ئه‌نفال ده‌دات.
ئه‌وه‌ی له دنیادا و لای ناشاره‌زاترین مرۆڤیش ئاشكرایه، ئه‌وه‌یه كه جینۆساید یه‌ك ڕه‌نگ , سیما و ئامانج و ده‌رئه‌نجامی ده‌بینرێت، ئه‌ویش ڕه‌شه. هیچ كاتێكیش جه‌نگی سپی و جینۆسایدی سپی له‌ناو ئه‌ده‌بی جینۆسایدا جێی نه‌بووه‌ته‌وه.
له‌وه‌ش ئاشكراتر ئه‌وه‌یه لكانی وشەی سپی به جینۆساید و كاره‌ساتی گه‌وره‌وه نالكێت، به‌ڵكو به ئاكاری نه‌شیاوی تاكه‌وه ده‌به‌سترێ كه زیانی مه‌عنه‌وی ده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك درۆی سپی. كه‌سێك كه درۆی به‌رژه‌وه‌ندی یان ناچاری ده‌كات، ده‌ڵێت درۆیه‌كی سپی بوو و مه‌به‌ستی نه‌بوو، واته سپییه‌كه شه‌رعییه‌ت به درۆكه ده‌دات و ده‌یخاته خانه‌ی ناچاری یان بێوهییهوه.
ئه‌گه‌ر به ده‌سته‌واژه‌ی میدیای كوردی بێت، ئه‌وه‌ی ئێسته عه‌ره‌ب ده‌یكات كه له بنه‌مادا به كۆڵۆنیالیز (داگیركاری) و جینۆساید پێویسته ناو ببرێت، ئه‌نفاله. به‌ڵام ئهنفالێكی سپییه نه‌ك جینۆسایدانه، واته عه‌ره‌ب گاڵته‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كات یان ناچار بووه ئه‌مه بكات و ئێسته باسی داوای لێبوردنی "درۆ سپی"یه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئێسته ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئه‌نفال واته جێنۆسایده، بۆچی سپییه؟ ئه‌گه‌ر سپییه بۆچی ئه‌نفاله؟ چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌نفاله و به سپی ناوی ده‌به‌یت، بێ حورمه‌تی به‌و قوربانیانه‌ی ئه‌م جینۆسایده‌ی ٢٠٢٠ ده‌كه‌یت و نه‌ك هه‌ر به هه‌ندی وه‌رناگریت، بگره شه‌رعییه‌تی ده‌ده‌یتێ. ئه‌گه‌ر سپیشه، واته ده‌ڵێیت له بنه‌مادا هیچ نییه، ئه‌تكی جینۆسایدی ئه‌نفال ده‌كه‌یت.
پێشتر به نووسین و له چه‌ند دیداریشدا باسم له‌وه كردووه كه چه‌ند هه‌ڵه‌یه ناوی ئه‌نفال له هه‌موو جینۆسایدهكانمان ده‌نێن، باسم له‌وه كردووه كه بۆچی ده‌بێ كاتێك ده‌ڵێین ئه‌نفال، بڵێین جینۆسایدی ئه‌نفال، چه‌ند بێ ئه‌مه‌كی و هه‌ڵه‌یه ناوی ئه‌نفال له ئاكارێكی ناشیرین ده‌نێن، كورد ته‌نانه‌ت كه باسی عه‌شقبازی خۆیشی ده‌كات، ده‌ڵێ فڵان كه‌س ئه‌نفالی كردم.
هیچ میدیایه‌ك خۆی له ئاقاری هۆكاره‌كانی نه‌وه‌ستانی جینۆسایدی كورد له عێراقدا نادات، به‌ڵام به ده‌گمه‌ن میدیا هه‌یه خۆی له ئه‌تككردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی جینۆساید ده‌پارێزێت، به مه‌به‌ست بێت یان بێ مه‌به‌ست..
پسپۆڕی جینۆساید و مێژوو تۆنی بارتا (٢٠٠٨) له باسی ڕوودانی جینۆساید و هه‌ڵویستی كۆمه‌ڵگه، ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی نا "كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی جینۆسایدی" كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین سووكایه‌تییه به‌هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بكه‌یت. به‌ڵام ئه‌و و زۆر پسپۆڕی تریش، به ناوێكی گونجاویان زانی و پێیان وابوو مادام كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی پاش هۆڵۆكۆست مه‌یلی به لای حكوومه‌ت و سیستمی ئه‌ڵمانیاوه بووه یان پشتگیری‌یان كردووه، شایانی ئه‌وه‌یه ناوی بنرێت "كۆمه‌ڵگه‌ی جێنۆسایدی".
ماوه‌ی 10 ساڵ له 22 كۆمه‌ڵه‌ی قوربانی جینۆساید نزیك بووم، تا ئێسته له‌ناو هیچ لایهنێكیاندا حكوومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تری هێنده‌ی كورد بێ ده‌ربه‌ست و بێ بایه‌خم به‌رانبه‌ر تاوانی جینۆسایدی خۆیان نه‌بینی. كورد تا ئێسته‌یش هه‌رچییه‌ك ده‌كات یان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌كرێت یان به‌شێوه‌یه‌ك وه‌رده‌گیرێت كه خزمه‌تی بكه‌ری جینۆساید بكات.
كورد له سه‌رده‌می مه‌له‌كی و به دیاریكراوی له ١٩٢٢ـهوه، به فه‌رمی فۆرمه جیاوازه‌كانی جینۆسایدی له‌سه‌ر تاقی ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام خۆی ته‌نیا له سه‌رده‌می به‌عسه‌وه ئاشنایه به جینۆسایده‌كانی و خۆی به جینۆسایكراو ناوزه‌د كردووه. له ١٩٨٨ـه‌وه به‌هۆی ئێرانه‌وه دنیا گوێبیستی جینۆسایدی كورد بوو، له رێی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه‌وه ئێسته كه سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر جینۆسایدكردنی و سه‌رووی 30 ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و 30 ساڵیش به‌سه‌ر حكوومه‌تی خۆماڵیدا تێده‌په‌ڕێت، هێشتا نه حكوومه‌ت وه‌ك حكوومه‌تی هه‌موو نه‌ته‌وه جینۆسایدكراوه‌كانی تر به‌شێوه‌ی دروست به‌رانبه‌ر به‌غدا مامه‌ڵه‌ی كردووه كه جینۆسایده‌كانی دووباره نه‌بێته‌وه، نه هاووڵاتییان ئه‌وه‌نده هۆشیاریی جینۆسایدیان لایه كه له كولتوور و ئاكاری ڕۆژاندا به‌رهه‌می نه‌هێننه‌وه.
ئایا میدیا توانیویه‌تی وه‌ك هه‌ژموونی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه و هه‌ژموونی هۆشیاكردنه‌وه‌ی پێ دروست نابێت، لانی كه‌م هه‌ندێك به هه‌ست و هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و به‌رهه‌می نه‌هێنێته‌وه؟. كورد 30 ساڵه وشه‌ی جینۆساید به‌كار دێنێت، هێشتا هه‌ڵه له به‌كارهێنانیدا به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه.
كولتووری ڕۆژانه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه و گرووپێك به ئاستێكی باڵا به‌شداری ده‌كات له گه‌ڵاڵه‌بوون، پاشان گه‌شه‌كردنی بیری جینۆساید لای بكه‌ر، ئیتر هێزێكی ده‌ره‌كی یان ناوه‌كی بێت. له خۆیدا كولتووری مه‌رگدۆستی كورد، ئه‌مڕۆ تا ئاستێك له ڕێی ئه‌و بێگانانه‌ی دێنه كوردستان، به دنیا گه‌یشتووه، ئه‌وه‌نده‌ی كورد بێ ئاگایه له‌لایه‌نه جیاوازه‌كانی ئه‌م مه‌رگدۆستییه، ئه‌وه‌نده بكوژانی به ئاگان له‌م ڕه‌هه‌ندانه. ناو و ناتۆر دانان بۆ گه‌وره تاوانێكی وه‌ك جینۆساید، بۆ نموونه ناونانی داگیركاری و جینۆساید به جینۆسایدی "سپی"، یه‌كێكه له‌و ره‌هه‌نده ترسناكانه‌ی كه به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه
Barta, T. (2008) Relations of Genocide: Land and Lives in the Colonization of Australia. Los Angeles, CA: Sage.