Sunday, July 30, 2017

ئێمه‌ ده‌مرین ، تۆ بژی نیشتمان 1


ئه‌حمه‌د كایه‌ له‌ساڵی 1957 له‌شاری (مه‌لاتیه‌)ی باكووری كوردستان له‌دایكبووه‌. له‌16ی تشرینی دووه‌می ساڵی‌ ٢٠٠٠دا كاتێك بۆ سازكردنی كۆنسێرت له‌پاریس بوو، له‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی، كۆچی دوایی كردو  له‌گۆڕستانی ناودارانی پاریس (پیرلاشیز) به‌ خاك سپێردراوه‌.

ئارامگه‌ی كایه‌  له‌ پاریسTomb of Ahmet Kaya at Père Lachaise cemetery, Paris

له‌ساڵی 1985 هه‌وڵ ئه‌دات یه‌كه‌مین ئه‌لبومی گۆرانییه‌كانی بڵاوبكاته‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كانی شۆڕشگێڕانه‌ن و ئاوازه‌كانی ستایلی نوێن ده‌زگا هونره‌یه‌كان بۆی بڵاو ناكه‌نه‌وه‌ و له‌ سه‌ر حسابی خۆی و هاوكاری هاوڕێیانی یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی به‌ناوی مه‌گری بچكۆل بڵاوده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام حكومه‌ت قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات. له‌ به‌ ئه‌وه‌ی گۆرانیه‌كانی وه‌كو چه‌كێك دژی داگیركه‌رانی خاكی كوردستان و بكوژانی كورد به‌كار ئه‌هێنێت چه‌ندین جار ده‌ستگیر اه‌كرهێت، ڕێگه‌ی گۆرانی وتنی لێ ئه‌گیرێت ، ته‌نانه‌ت له‌ بۆنه‌ گشتیه‌كاندا بێ حورمه‌تی پێ ئه‌كرێت . بۆ نموونه‌ له‌ئاداری ساڵی‌ 1999، كاتێك خه‌ڵاتی باشترین گۆرانی ساڵ‌ وه‌رده‌گرێت له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ئه‌ڵێت <من گۆرانییه‌كی كوردیم له‌ناو ئه‌لبومه‌ نوێیه‌كه‌مدا، چونكه‌ من به‌ڕه‌سه‌ن كوردم! گومانم نییه‌ زۆر ده‌زگای هونه‌ری و  مۆسیقا حه‌زده‌كه‌ن ئه‌لبومه‌ تازه‌كه‌م بڵاوبكه‌نه‌وه‌. توركیا گرفتێكی هه‌یه‌  ناوی كوردستانه‌، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ من هه‌رگیز له‌باسكردنی ئه‌م گرفته‌ بۆ ئه‌وانه‌ی دان به‌ڕاستیدا نانێن، ماندوو نابم>. دوای ته‌واو بوونی ئه‌م قسانه‌، كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندا و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی  شۆڤینست هێرشیانكرده‌سه‌ری‌و هاواریان كرد: (خاین! بڕۆ ده‌رێ‌).  له‌ سه‌ر ئه‌م ڕتمه‌ هه‌روه‌ها دادگای ئاسایشی نیشتمانی توركیا،  تۆمه‌تی خیانه‌ت له‌نیشتمانی دایه‌ پاڵی‌و له‌زۆربه‌ی میدیاكانه‌وه‌ توركه‌كان هێرشیانكرده‌سه‌ری‌و هه‌ندێك داوای سزای له‌ سێداره‌دانیان بۆ كرد. لێره‌وه‌ كایه‌ توركیا به‌ جێ هێشت و له‌ پاریسدا نیشته‌جێ بوو ، به‌ڵام دادگای ئاسایشی نیشتمانی توركیا  به‌بێ‌ ئاماده‌بوونی خۆی ، سزای (10) ساڵ‌ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند.         
كایه‌ و هونه‌ره‌كه‌ی ته‌نها به‌ شۆڕشه‌كی سیاسی ناوزه‌د ناكرێت ، شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تیشی جێگیر كردبوو، ئه‌و به‌رگری له‌ هه‌ژاران و كرێكاران ئه‌كرد ، بیری نه‌چووبووو كه‌ خۆی كردێكار بوو به‌ر له‌ هونه‌ر و ئازاره‌كانی ئه‌گه‌یاندن ،هه‌روه‌ها چینه‌ چه‌وساوه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵ بۆ نموونه‌  :
نازی کچه‌کانتان هه‌ڵگرن،
نازی خوشکه‌کانتان هه‌ڵگرن،
گه‌ر ئێوه‌ پشتگوێیان بخه‌ن
 ئه‌وان به‌ نازی گورگیش هه‌لده‌خه‌ڵه‌تێن
كایه‌ی مه‌زن له‌ ته‌مه‌نی گه‌نجی وله‌ لوتكه‌ی به‌رهه‌مهێناندا به‌ غه‌می نیشتمانه‌وه ژیانی به‌ جێ هێشت
له‌ خه‌ویشا هه‌ر بێ وڵاتم، كاتێك خه‌وم به‌ وڵاته‌وه‌ ده‌بینی ، یه‌كێ خه‌به‌ری ده‌كردمه‌وه
ئه‌حمه‌د كایه


. له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی  ته‌نها ٤٢ ساڵ ژیا و ته‌مه‌نی كاركردنیشی به‌ هه‌موو دابڕان وته‌نگه‌ژه‌كانه‌وه‌ ته‌نها ١٣ ساڵه‌ ، به‌ڵام یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ هه‌میشه‌ زیندوو ئه‌مێننه‌وه‌، نه‌ك ته‌نها به‌ هۆی ده‌نگ و ئاوازه‌كانی به‌ڵام ئاكار و هه‌ڵوێسته‌كانی به‌ شێوه‌یه‌ك جێگیر بووه‌ بێگانه‌ به‌ر له‌ كورد به‌رگری لێ بكات. گۆره‌كه‌ كایه‌ به‌ هه‌موو زمانێك خۆشه‌ویستی و هاوسۆزی بۆ خۆی و هه‌ڵوسته‌كانی وهونه‌ره‌كه‌ی تیا تۆماركردووه‌.

1- كایه‌
سوپاس بۆ نه‌زه‌ند گیان وێنه‌كه‌ی چركاندووه‌.
سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ژرنووسی كوردیان بۆ گۆرانیه‌كانی كایه‌ نووسیوه‌ ... تكایه‌ به‌ چه‌ند زمان پێتان ئه‌كرێت خزمه‌تی كایه‌ بكه‌ن